Milan For Ever - میلان بۆ هەمیشە

Milan For Ever - میلان بۆ هەمیشە

Share

ماڵێک بۆ میلانیەکان⚫🔴
ڕاستگۆی خێراترین لەهەواڵەکان..💯
گواستنەوەی یاریەکان..🎯
زۆرترین هەواڵی میلان لێرەببینە♻

10/01/2026

پێت خۆشە کێ لەدویانەکەی میلانۆ سکۆدیتۆ بەرێتەوە..؟؟
بالۆتێلی.. هەردویانەی ئینتەر و میلان بۆهەمیشە لەدڵی منن
هەرکامیان نازناوەکە بەرێتەوە دڵخۆش دەبم ...🖤❤

زەرەر ناکەیت فۆڵۆی ئەم پەیجەبکەیت👈 Arez football

07/01/2026

میلان زۆر نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مایک ماینیانی گۆڵپارێز تا ساڵی2031 بە مووچەی 5.7 ملیۆن لە ساڵێکدا.

بەهەمان شێوە ئیدارە دەیەوێت بۆندی ڕافایل لیاویش نوێ بکاتەوە کە هاوینی 2027 بەسەر دەجێت..🥰


زەرەر ناکەیت فۆڵۆی بکەیت.... 👈 Arez football

23/09/2025

ئینتەر میلان ئۆڤەرێکی پێشکەش کردبوین نزیک بو پەیوەندی بکەم بەویانەوە بەڵام شەوێک بریکارەکەم هاتە لام وتی کەسێک دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات بینیم کە پاولۆ
ماڵدینە پەیوەندی ڤیدیۆی لەگەڵ کردم وتی دەبێت بێیتە میلان هەموشتێک ئامادەیە بۆتۆ .. قسەکانی بەجۆرێک بو کە نەمتوانی بڵێم نەخێر..

کەمێک بیرم کردەوە بڕیارمدا پەیوەندی بەمیلانەوە دەکەم
جونکە خاوەن 7 ئەپتاڵە تەنها ڕیاڵ مەدرید لەو زیاتری هەیە

بۆیە ئینتەر میلانم ڕەت کردەوە ئەیسی میلانم هەڵبژارد

ڕافایل لیــاوو

سپاس بۆفۆڵۆکردنی Arez football 👉 👍

23/09/2025

وەسفی یاری دێربی میلانۆمان بۆبکە..
ئەو هەفتە هەمو شەقامەکان داخراون، هەموو شتێک سوور و شینە، قەرەباڵغیەکی زۆر دەبینیت لەهەموشارەکەدا، کەشێکی شێتانەیە، لەنێوان ئێمە و ئەوان.. "

دەبێت زۆر ئامادەبیت کاتێک هەفتەی دێربی دەستی پێدەکات تۆ دەبێت لە لوتکەی تەرکیزدا بیت چونکە هاندەرانی هەردولا تاکۆتای هەموو وەرزەکە قسە لەسەر ئەو یاریە دەکەن هەڵە قبوڵکراو نیە

ڕافایل لیاو

سپاس بۆفۆڵۆکردنی Arez football

23/09/2025

دۆنارۆما سپاسی ئەیسی میلان دەکات..😍

جیجی دۆنارۆما لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز بۆساڵی2025 سپاسی یانەی ئیسی میلانی کرد ڕایگەیاند
میلان نەبوایە من لێرە نەدەبوم ئەوان منیان بەجیهانی تۆپی پێ ناساند و کردمیان بەیاریزانێکی پیشەگەر هەرگیز ئەویانە لەیاد ناکەم ماڵی دوەمی منە بۆهەمیشە لەدڵی من دەمنێتەوە بەهاندەرە جوانەکانەوە..❤🖤

بەئەرک نەبێت فۆڵۆی Arez football بکەن بۆم❤

13/09/2025

میلان لەمیرکاتۆی هاوینە بۆندێکی 110ملیۆن یۆرۆی نەسری سعودی ڕەتکردەوە کەبۆ ڕافایل لیاو پێشکەشی کردبوو..!!!

لۆنگۆ

هەمو هەواڵێکی وەرزشی لێرە ببینە.. 👈 Arez football

12/09/2025

یاریزانانی میلان بەم شێوەیە بەخێرهاتنی ڕابیۆتیان کردوە
وەڵای من یەکێک بکێشێت بەپشتە ملما شێخم نامنێنێت 😃

Arez football فۆڵۆبکەن❤🖤

12/09/2025

تەواوی کۆنگرەکەی ۆژنامەوانی لە ناساندنی ڕابیۆت..

ئەلێگری ؟
ئێمە زۆر شتمان پێکەوە کردووە، من لە لە یۆڤانتۆس بەباشی خۆم گونجاند لەگەڵی، ئەو عەقڵیەتێکی دروستی هەیە بۆ بردنەوە، وەکو من بۆ تۆپی پێ دەژی، من و ئەزمونێکی گەورەمان هەیە، تەنانەت کاتێک یۆڤانتۆسی جێهێشت ئێمە بەردەوام لە پەیوەند مان هەبو یەکمان دەبینی، پێش ئەوەی ئەو ڕاهێنەرێکی مەزن بێت،
ئەوە مرۆڤێکی مەزنە "

" میلان ؟
یانەیەکی زۆر گەورەیە تیمەکە دەیەوێت بیباتەوە و یاریزانی گەنجی هەیە کە ئارەزووی فێربوونیان هەیە، ئێمە ڕاهێنەرێکی شارەزامان هەیە، من دەستبەجێ هەستم بە ئاسودەیی کرد لە ڕاهێنانەکان، کەشەکە ئەرێنی بوو، هاوکاری باشم لە هەمووان وەرگرت، و هەموویان جوان بوون..

پەیوەندیت لەگەڵ کێ باشە لەمیلان..؟
مینیان بەباشی قسەی لەگەڵ کردم دەربارەی میلان ، تەنانەت تیۆ پێی وتم من لێرە بە باشی خۆت دەدۆزیتەوە چونکە میلان یانەکی خێزانێکی گەورەیە ،
ئەلێگری پێشتر لێرە کاری کردووە و زۆر پەیوەندی بە یانەکەوە هەیە ، نامەوێت بڵێم ئەوان قەناعەتیان پێ کردم چونکە ئێمە قسە لەسەر یانەیەکی گەورە دەکەین کەمیلانە، بەڵام ئەوە گرنگە کە بیروڕاکان وەربگرین لە یاریزانی یانەکە، هەمووان بە باشی قسەیان کرد دەربارەی میلان، من متمانەم بەخۆم هەبوو کە من بژاردەی دروستم دا

"ئەم وێستگەیە بۆ من چییە؟ " لە پاریس سانجێرمان زۆرم بردەوە، لە یۆڤانتۆس زۆر یاریم کرد، لە مارسیلیا وەرزێکی نایابم پێشکەش کرد، دەمەوێت بەردەوام بم لە هەبوونی برسێتی بۆ بردنەوە و تۆمارکردنی گۆڵ و پاسدان، هەروەها دەمەوێت یارمەتی یاریزانە گەنجەکان بدەم، لێرەش ژمارەیەکی زۆر هەن، من لێرەم بۆ یارمەتیدانی میلان بۆ گەڕانەوە بۆ بردنەوە و دروستکردنی شتی گەورە، وەرزی ڕابردوو بۆ میلان خراپ بوو، یانەکە هەمیشە دەبێت بجەنگێت بۆ بردنەوەی نازناوەکان، سەرکردایەتی و کەسایەتی خۆم لەگەڵ خۆم بدەم بەم یانە، هاتن بۆ ئێرە بژاردەیەکی ڕاست بوو، دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ یاری چامپیۆنزلیگ وەرزی داهاتوو

" چامپیۆنزلیگ ؟
یاریکردن لەگەڵ میلان گرنگترە لە یاریکردن لەگەڵ یانەیەکی تر کەلەجامپیۆنسلیگە و ناتوانن ڕکابەری بکەن،

ساڵی داهاتوو یانەیەکی بەهێزمان هەیە لە چامپیۆنزلیگ دەجەنگین، نەک تەنها بەشداری بکەین، ڕەنگە هەر بەدەستیشی بهێنن، هەبوونی حەماسەت بۆ ئەنجامدانی کاری گەورە دەبینم لەیانەکە، من دەمتوانی بچمە یانەیەکی تر کەبەژداری چامپیۆنزلیگە، بەڵام میلان گەورەترە لەجامپیۆنسلیگ..👏👏

بەژداری دەکەیت لەیاری ڕۆژی یەکشەمە..؟
ئالێگری هێشتا هیچی بە من نەوتووە ، بەدڵنیاییەوە حەزدەکەم بەژداربم، بەڵام بڕیارەکە لای ڕاهێنەرە،

پەیوەندیتلەگەڵ ڕۆی ؟
هیچ شتێک لە نێوانماندا نیە ، چەند نامەیەکمان ئاڵوگۆڕ کرد دوای چونی بۆلۆنیا و چونی من بۆ میلان ، یەکشەمە لە سان سیرۆ یەک دەبینینەوە ، دڵخۆشم کە ئەو ببینم ، ئەو کوڕێکی باشە

"لێرە یاریزانی شارەزاو لاومان هەن ئاسان نیە لە ماوەیەکی کەمدا گروپێک دروست بکەین بەخێرای، بەڵام هەوڵ دەدەین، کوالێتیەکی زۆر باش لەم تیپەدا دروست بکەین، ، ئێمە یاریزانی وەک مۆدریچمان هەیە " ئەزموونێکی زۆر باش، لە هەڵبژاردەکەی ڕیاڵ مەدرید ئەو دەوڵەمەندە لەتۆپی پێ
لەگەڵ مباپێ قسەم کرد دەربارەی مۆدریچ، و ئەو پێی وتم ئەو کەسێکی مەزنە

قسەت لەسەر یوڤانتۆس ؟
من لێرەم بۆ ئەنجامدانی کاری گەورە و بردنەوەی ئیسکۆدیتۆ،
ئەگەر کەسێک بێتە میلان ئەوە بۆ بردنەوەیە، من هەموو ئەوەی لە توانامدایە دەیکەم بۆ یارمەتیدانی تیپەکە بۆ گەیشتن بە نایاب، لە مانگی دوو و سێ دەبینین کەجیمان کردوە، بەڵام بۆ ئێستا دەبێت تەنها بیر لە کاری گەورە بکەینەوە دوای ئەو ڕاهێنەرە بکەون کە ئەزانێ چۆن یانەیەکی ئاوا بەڕێوە ئەبات ، یوڤی هێرشبەری بەهێزی هێناوە ، یەکێکە لە ڕکابەریەکانی بردنی ئیسکۆدیتۆ

" سان سیرۆ ؟
من حەزم لە یاریگایەکە، ئەوە بەختم بۆ دێنێت، هیوادارم گۆڵی تێدا تۆمار بکەم و کاری گەورە بکەم بە درێسی میلان، ئەوە یاریگایەکی زۆر جوانە و بینەرێکی ناوازەی هەیە، دەزانم هاندەران ئێستا کەمێک توڕەن، بەڵام ئێمە پێویستمان پێیانە و پاڵپشتی ئەوانە لە هەموو شتێکدا یاریەکە، هاندەرانمان بەشێکی گرنگی تیپەکەن"

لەج مەرکەزێک حەزت لێیە یاری بکەیت..؟؟
دەتوانم هەمووهێڵی ناوەڕاستکارەکان بگێڕم، لەگەڵ دی زێربی هەروەها پێشکەوتوو یاریم کردووە، دەتوانم هەموو شتێک بکەم، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری ڕاهێنەرەوە، لە 5-3-2 ناوەندی دڵخوازم (ناوەندی چەپ)، هەروەها دەتوانم لە ناوەڕاست یان پشتی هێرشبەر یاری بکەم، هێشتا بەباشی قسەم نەکردووە لەگەڵ ڕاهێنەر، بەڵام من ئامادەم بۆ یاریکردن لە هەموو شوێنێک

" دەتوانم چەند گۆڵ تۆمار بکەیت ؟
لە کۆتا وەرزمدا لەگەڵ یۆڤانتۆس 10-11 گۆڵم تۆمار کرد، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مارسیلیا، حەزم لە گۆڵکردن و ئەسیستکردن هەیە، وەرزی ڕابردوو دە گۆڵم تۆمار کرد بەبێ یاریکردن لەخولەکانی ئەوروپا، هەوڵ دەدەم ئەوە دووبارە بکەمەوە، ڕاهێنەر پاڵم پێوە دەنێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچم و بەژداربم لە گۆڵ و ئەسیست، دەمەوێت بەلای کەمەوە دە گۆڵ تۆمار بکەم وەک وەرزی ڕابردوو، ئەگەر بتوانم زیاتر تۆمار بکەم باشتر دەبێت، لەم ساڵانەی دواییدا، قسەکردن لەگەڵ ئالێگری و دی زێربی، ئەوان قەناعەتیان پێ کردم کە دەتوانم ببم بەو یاریزانە کە باشە زیاتر بچمە پێشەوە. ناوچەی سزا و گۆڵ تۆمار بکەم

" میلان ؟
هەموو ئەو شتانەی لەگەڵ یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی فەڕەنسا کردوومە هیوادارم لەگەڵ میلان بیکەم، ئەوەی لە ڕابردوو کردم چیتر گرنگ نییە، ئێستا ئەوەی گرنگە تەنها میلانە، هەستێکی باش لەگەڵ سان سیرۆ هەیە، بۆیە هیوادارم ئاستێکی باش پێشکەش بکەم"

کۆتای..🥰

زیاتر لە30خولەکە سەرقاڵی ئەم کۆنگرەیەم وەک ڕێزێک فۆڵۆی 👈 Arez football بکەن بۆم😉

Photos from ‎Milan For Ever - میلان بۆ هەمیشە‎'s post 12/09/2025

ڕابیۆت بەدرێسی میلانەوە پێشکەش کرا..😍

بۆنوێترین هەواڵی وەرزشی فۆڵۆی Arez football بکەن

08/09/2025

ئەمیشمان لەکۆڵ بویەوە
بەفەرمی عدلی بۆ شبابی سعودی تاساڵی2028 لەبەرامبەر میلان 7ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت..🥰

Arez football 👉فۆڵۆی پەیجەکەمان بکەن پڕهەواڵە

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

As Sulaymaniyah