31/08/2026
یەکێتی بالەی سلێمانی خولی فێرگەکانی کچان بۆ لە دایک بوانی 2010 بەڕێوە دەبات
لە نێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگەو کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە 1 ئەیلولی 2026 و بە بەشداری 12 تیم خولی بالەی کچانی فێرگەکانی سنوری شاری سلێمانی دەست پێدەکات کە بڕیارە یارییەکانی ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت و یەکێتی بالەی سلێمانی بە هاوکاری یانەی پێشمەرگە سەرپەرشتی دەکات .
سەبارەت بەو خولە نەهرۆ حمە عەزیز ، ڕاهێنەری فێرگەی بالەی یانەی پێشمەرگە ووتی مەبەست لەم خولە پێشکەوتنی یاری بالەیە لەسەر ئاستی کچان کە ساڵانێکە زۆرێک لە یانەکان گرنگی پێدەدەن ، نەهرۆ ووتیشی کردنەوەی ئەم خولانە گرنگی زۆری دەبێت و ئاستی یاریزانان بۆ داهاتوو وە پێشکەوتنیان دیاری دەکرێت .
31/08/2026
پێشمەرگە بەرەو قەڵاکان هەنگاو دەنێت
یەکێتی شەتڕەنجی عێڕاق بە بەشداری ۱٤ یانەو لە ڕۆژانی ۲ تا ٨ ی ئەیلولی ۲۰۲٦ لە شاری بەغدادی پایتەختی عێڕاق و لە نێو هۆڵی هۆتێل ئەنتەر ، یارییەکانی خولی نایابی شەتڕەنجی یانەکانی عێڕاق بەڕێوەدەبات .
سەبارەت بەو خولەو بەشداری تیمەکەیان ، ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری بەشی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ ڕاگەیاندنی یانەکەی ووتی ، لوتکەی بەهێزی لێرەوە دەست پێدەکات کە لە ئاستی نایاب ڕکاری بەهێزی یاریزانان و یانەکان دەبینین ، ئەسعەد ووتیشی لەم وەرزە گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچونی کراوە و تەنیا بە یەک قۆناغ کۆتایی بە خولی نایابی شەتڕەنجی یانەکانی عێڕاق دەهێنرێت .
سەبارەت بە ئامادەکاری شەتڕەنج زانەکانی پێشمەرگە ئەسعەد ئیسماعیل ووتی هەمیشە پێشمەرگەکانمان ئامادەن و بەرەو سەرکەوتنەکان هەنگاو دەنێین و بە ئەنجام و دەست کەوتەوە دەگەڕێینەوە .
30/08/2026
به وێنه : فێستیڤاڵی باسكه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو
له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 30 ی ئابی 2026 و به ئاماده بوونی خانه‌واده و كه‌س و كاری مندالاَن ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی باسكه‌ی ژیما فێستیڤاڵی باسكه‌ی ( پێشمه‌رگه ) ی به‌ڕێوه برد كه تێیداو زیاتر له 200 منداڵ له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به‌شداریان كرد ، ئه‌مه‌و دوای نمایشه سه‌رنج ڕاكێشه هونه‌رییه‌كان خهلاَت به‌سه‌ر به‌شداران دابه‌ش كرا .
هه‌روه‌ك له په‌ڕاوێزی ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌دا مه‌راسیمێكی تایبه‌تی ڕێزلێنان بۆ ڕزگار محمه‌د ڕه‌ووف ی ڕاهێنه‌ری ئه‌و یارییه ئه‌نجام دراو پاشان چه‌ندین یاری له نێوان تیمه‌كان به‌ڕێوه‌چوو به‌وه‌ش كۆتایی به فێستیڤاڵه‌كه هات .
30/08/2026
بڵند مه‌حمود سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كات
دوای به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی یانه‌كانی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی یه‌ك میدالیای ئاڵتون و دوو زیوو چوار بڕۆنز ، تیمی بۆكسێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ردانی یانه‌كه‌یان كردوو له‌لایه‌ن ، زرنگ سهلاَح ی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه پێشوازی كران ، ئه‌مه‌و له‌و سه‌ردانه‌یان بڵند مه‌حمود ڕاهێنه‌ری تیمی بۆكسێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و هاوكاریانن بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراق ، بڵند ووتیشی خۆمان به پێشمه‌رگه‌یه‌كی یانه‌كه ده‌زانین و هه‌میشه ئامانجمانه نازناوه‌كان و ئه‌نجامه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان و شاری سلێمانی بگه‌ڕێنینه‌وه .
لای خۆشییه‌وه زرنگ سهلاَح ی سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئاڕاسته كردن كه توانیان له پاڵه‌وانێتی تازه‌پێگه‌یشتوانی بۆكسێنی یانه‌كانی عێراق ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كهوتانه به‌ده‌ست بهێنن و هیوایی سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌ی بۆ خواستن .
30/08/2026
یاری دۆستانە
پێشمەرگە 3 - 3 ئیتیساڵات
⚽️ محمد خلیل
⚽️ ⚽️ هاوکار جەمال
29/08/2026
📸 خەندە و تەرکیز لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆدا
پێشمەرگە بەردەوامە لە ئامادەکاری بۆ دەستپێکی وەرزێکی نوێ 🔥⚽️
📸 ابتسامات وتركيز في تدريبات اليوم
البيشمركة مستمرون في التحضير لانطلاقة الموسم الجديد 🔥⚽️
29/08/2026
سێ پێشمەرگە بوونە نوێنەری شاری سلێمانی
ئەحمەد نازناو ڕەوەند و ساریان دووەم و سێهەم بوون
لە نێو هۆڵی شەتڕەنجی کۆمەڵگەی وەرزشی یانەی پێشمەرگە ، یارییەکانی پاڵەوانێتی کراوەی شەتڕەنجی سلێمانی کۆتایی هات کە یارییەکانی لە بەرواری ۲۲ ئاب دەستیپێکردووە و تا ۲٨ هەمان مانگ بەردەوام بوو .
سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە ، ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەکە بۆ ڕاگەیاندنی یانەی پێشمەرگە ووتی ، یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی بە هاوکاری یانەی پێشمەرگە ئەم پاڵەوانێتییەی ڕێک خستووە کە بە شێوەی کراوە بەڕێوە چوو وە تێیدا ٤۹ یاریزان لە ئاستە جیاوازە تەمەنییەکانی کوڕان و کچان بەشداریانکرد .
ئەسعەد ووتیشی ، لە کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە سێ یاریزانی خاوەن پلەی یەکەم تا سێهەم توانیان ببنە نوێنەری شاری سلێمانی بۆ پاڵەوانێتییەکانی پێشکەوتوانی عێڕاق کە ئەوانیش بریتیبوون لە یاریزانان ( ئەحمە جەزا ، ڕەوەند حامید و ساریان سۆران ) ی یاریزانانی تیمی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە .
28/08/2026
بە وێنە ، چوارەمین فێستیڤاڵی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێوە چوو
لە نێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و وەرزشی ، یانەی وەرزشی پێشمەرگە چوارەمین فێستیڤاڵی کاراتێی بۆ تەمەن خوار ۱۷ ساڵ ئەنجام دا کە تێیدا ٨ یانە و ۳٥۰ یاریزان لە تەمەنە جیاوازەکانی کوڕان و کچان تێیدا بەشدار بوون .
ئەمەو لەو فێستیڤاڵەدا نمایشی یاری کاتا و کۆمێتە بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبوان و لە کۆتایش خەڵات بەسەر پاڵەوانان و بەشدارانی فێستیڤاڵەکە و ناوبژیوانان دابەش کرا .
وێنەکان ؛ هاوژین جەمال