Zrng Salar Mohammad

Website

Zrng Salar Mohammad پێگەی فەرمی زرنگ سالار
ڕاهێنەر و پسپۆری خۆراک زانی
وانەبێژی فەرمی خولی دادوەری و ڕاهێنەرایەتی
ئەزموونی زیاد لە 30 ساڵ

تۆش ئەتوانیت یەکێک بیت لەو 24 کەسەی کە لەمانگی 10 دەست ئەکەن بە گۆڕانکاری.هەتا 1ی مانگ دەرفەت کراوەیە بۆ خۆتۆمارکردن بە ...
28/09/2026

تۆش ئەتوانیت یەکێک بیت لەو 24 کەسەی کە لەمانگی 10 دەست ئەکەن بە گۆڕانکاری.

هەتا 1ی مانگ دەرفەت کراوەیە بۆ خۆتۆمارکردن بە ئامانجی وەرگرتنی بەرنامەکانی ( یاریکردن _خواردن _ VIP _ڕاوێژکردن) بە نوێترین سیستەمی کۆرس کە هاوکاری بەشداربوو ئەبین لە گەشتن بە ئامانجەکەی و سەرپەرشتیکردنێکێ زانستیانە.
ئاگاداربن دەرفەتی بەشداریکردن سنوردارە.
بۆ خۆتۆمارکردن نامە بنێرن بۆ پەیجەکانمان

یاخود پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی :

07714580024
WhatsApp _Viber _telegram

15/09/2026

بەشێک لە وتەکانمان لە ئیڤێنیی نوور لە شاری سلێمانی کە لەلایەن رێکخراوی رێنورەوە سازدرابوو .

باشترین ژیان چۆنە؟
14/09/2026

باشترین ژیان چۆنە؟

بەڕێوەچونی سیمینارێک بۆ بەشداربوانی ئیڤێنتی نوور لە رێکخراوی نوور لە شاری سلێمانی لە بەرواری 11/9/2026بەهیوایی سود گەیان...
14/09/2026

بەڕێوەچونی سیمینارێک بۆ بەشداربوانی ئیڤێنتی نوور لە رێکخراوی نوور لە شاری سلێمانی لە بەرواری 11/9/2026
بەهیوایی سود گەیاندن بە ئامادەبوان

 #بەوێنەپێشکەشکردنی وانەیەک لە خولی پێگەیاندنی گەنجان و لاوان لە قەزایی دەربەندیخان لە چورا چێوەیی زنجیرە وانەیەک بۆ پێگ...
13/09/2026

#بەوێنە
پێشکەشکردنی وانەیەک لە خولی پێگەیاندنی گەنجان و لاوان لە قەزایی دەربەندیخان لە چورا چێوەیی زنجیرە وانەیەک بۆ پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی لاوەکانمان، تێدا هەستاین بە باسکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ژیانی گەنج و خستنەڕووی بنەماکانی گەنجێکی سەرکەوتوو.
بەهیوایی داهاتوویەکی گەش بۆیان
زۆر سوپاس بۆ رێکخراوی ژیار _ لقی دەربەندیخان کە ماندووبون لەگەڵمان لە رەخساندنی ئەم دەرفەتە.

10/09/2026

رۆژێکی مێژوویی و نەبینراو لە تۆپی پێی ئاستە تەمەنییەکان! 🌟

ئەمە تەنها ئاهەنگێک نەبوو، بەڵکو نووسینەوەی مێژوو و پێزانینێکی گەورە بوو بۆ ماندووبوون و بەهرەی ئەستێرە درەوشاوەکانی داهاتوو. لە هۆڵی تەلاری هونەر، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە وەرزشییەکان، ڕاهێنەران، و خێزانی سەربەرزی یاریزانان، گەورەترین و ناوازەترین ئیڤێنتی ساڵانەی ئەکادیمیای تۆپی پێی دواڕۆژ بەڕێوەچوو.

لەم شەوەدا، بە ستانداردێکی پیشەگەرانە ڕێز لە تواناکانی ئەستێرەکانمان گیرا. وەک پێزانینێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان، سەرجەم فێرخوازەکانی ئەکادیمیا بڕوانامەیەکی تایبەت بە خۆیان پێبەخشرا کە بە دیزاینێکی ناوازە و تایبەت بە ئەکادیمیاکەمان ئامادەکرابوو.

ئیڤێنتە نەبینراو و نەبیستراوەکە بە پێشکەشکاریی بێستوون تاوەگۆزی دەستی پێکرد، کە جۆش و خرۆشێکی یەکجار زۆری بە شەوەکە بەخشی. سەرەتا م. ژیر کەریم، بەڕێوەبەری ئەکادیمیا، لە وتەیەکدا پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی فێرخوازان و خانەوادە بەڕێزەکانیان کرد. دواتر کاروان شێخ زیرەک، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق/لقی سلێمانی، وتەیەکی پێشکەش کرد و ستایشی کارە جیاواز و پێشەنگەکانی ئەکادیمیاکەمانی کرد.

لە بەشێکی تری ئیڤێنتەکەدا، م. زرنگ سالار، ڕاهێنەری لەشجوانی و پسپۆڕی خۆراک، باسی لە ڕۆڵ و گرنگی ئەکادیمیای دواڕۆژ کرد بۆ شارەکە و ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشکەشی دەکات. هەروەها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ئەم ئەکادیمیایە بکرێتە نموونە بۆ فێرگەکانی تر و پڕۆگرامی هاوشێوەی بۆ دابندرێت. دوابەدوای ئەویش، د. دانا فازڵ، پسپۆڕی خێزانی و پەروەردەیی، تیشکی خستە سەر گرنگی پەروەردەی دروست و ئاماژەی بەوە دا کە ئەکادیمیای دواڕۆژ ژینگەیەکی نموونەییە بۆ ئەو پەروەردە دروستە.

لە لوتکەی ئیڤێنتەکە و پێش گرتنی وێنەی بەکۆمەڵی فێرخوازان، بە شێوازێکی زۆر پیشەگەرانە خەڵاتی باڵۆندۆر پێشکەش بە باشترین یاریزانەکانی ساڵ لە سەرجەم ئاستەکاندا کرا، کە خەڵاتەکان لەلایەن ئەستێرەی دیاری کوردستان، دیار عەلی (ناسراو بە حەمکە)ەوە بەخشرانە پاڵەوانەکانمان.

ئێمە لە ئەکادیمیای دواڕۆژ تەنها یاریزان پێشناخەین، بەڵکو سەرکردە، کەسایەتی بەهێز و پاڵەوانی داهاتوو بۆ کۆمەڵگە دروست دەکەین. با پێکەوە بینەری کورتەی ئەم شەوە پرشنگدارە بین کە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو لوتکە! ⚽🦅

#سلێمانی #وەرزش

10/09/2026

"وەرزش تەنها بۆ هاوین نییە، بەڵکو دەبێت ببێتە کەلتوور!" ⚽🌟

لە میانەی ئیڤێنتە گەورەکەی ئەکادیمیای تۆپی پێی دوارۆژ، خۆشحاڵبووین بە ئامادەبوون و وتەی مامۆستا زرنگ سالار، پسپۆڕی خۆراک و تەندروستی.
لە وتەکانیدا، مامۆستا زرنگ جەختی لە خاڵێکی زۆر گرنگ کردەوە: ئامانجی ئەکادیمیاکەمان پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست و ئاست بەرزە، وە بۆ گەیشتن بەمەش نابێت وەرزشکردن تەنها لە هاویندا کورت بکرێتەوە. بەردەوامی لە وەرزشکردن کلیلی پاراستنی ئەو توانایانەیە کە یاریزانەکانمان بەدەستی دەهێنن. 🦅💪

سوپاس بۆ مامۆستا زرنگ بۆ پەیامە گرنگ و بەنرخەکەی. پێکەوە وەرزش دەکەینە بەشێک لە ژیانی هەمیشەییمان!

#تەندروستی #وەرزش #سلێمانی

07/09/2026

⁨ ⁨ ⁨ مامۆستا زرنگ سالار

لە پانێڵی «بچمە کۆلێژ یان پەیمانگا؟»دا، باس لە بابەتی:

«کێشەکانی قوتابیی دەرچووی پۆلی ١٢، کاتێک دەچێتە زانکۆ»

دەکات؛ باسێکی گرنگ سەبارەت بە ئەو گۆڕانکاری و ئاستەنگانەی قوتابی لە سەرەتای ژیانی زانکۆییدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ ئەم قۆناغە نوێیە.

📅 سێشەممە 8/9/2026
⏰ 3:30ی دوای نیوەڕۆ
📍 هۆڵی پێشەوا
(٦٠م – ناو وەزارەتی ڕۆشنبیری)

📞 0750 164 2425

⁩⁩⁩

06/09/2026
05/09/2026

پشتیوانی ئێوە، هەوێنی سەرکەوتنەکانمانە! ✨

لەو ئیڤێنتە گەورە و جیاوازەی ئەکادیمیای تۆپی پێی دواڕۆژ، کە بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆرەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزشی ڕێکخرا، دەمانەوێت پەیامی سوپاسگوزاریمان ئاراستەی تەواوی ئەو کەسایەتی و سپۆنسەرە بەڕێزانە بکەین کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکارمان بوون.

ئێوە بزوێنەری سەرەکی خەونی یاریزانە لاوەکانمانن و ئەم خەڵاتە، تەنیا گوزارشتێکی بچووکە لە ڕێز و پێزانینی بێپایانمان بۆ ڕۆڵی گرنگتان لە پێشخستنی ئەکادیمیاکەمان و پەروەردەکردنی نەوەیەکی تەندروست. بێگومان سەرکەوتنی ئەم کارە گەورانە بەبێ بوونی ئێوە مەحاڵ بوو.

بەردەوامین بەیەکەوە بەرەو لوتکە... 🦅⚽️

#سوپاسگوزاری #سپۆنسەر

Address

Kaniba
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 01:00 - 22:00
Tuesday 01:00 - 22:00
Wednesday 01:00 - 22:00
Thursday 01:00 - 22:00
Saturday 01:00 - 22:00
Sunday 01:00 - 22:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zrng Salar Mohammad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share