یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club

یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club

Share

Photos from ‎یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club‎'s post 31/05/2026

ستاف و ڕاهێنەرانی قوتابخانەی تۆپی پێی یانەکەمان لە ئێستاوە ئامادەکاریەکانیان دەستپێکردوە و ڕۆژی چوارشەممە 3-6 لە یانەی ئاشتی دەست بە مەشق و ڕاهێنانەکانی خولی هاوینەی فێرگەکەمان دەکەن.

ئەگەر تاوەکو ئێستا ناوی منداڵەکەت نەنووسیوە ئەوا تاکو ڕۆژی چوارشەممە دەتوانیت سەردانی بارەگای یانەکەمان بکەیت بۆ ناو نوسین بۆ خولی هاوینەی تۆپی پێی.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

26/05/2026

بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانە و هەموو ڕاهێنەرانی بەشەکان،کارمەندان، فەرمانبەران و دڵسۆزان و هەواداران و خۆشەویستانی بەڕێزی یانەی وەرزشی ئاشتی
پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانتان لێ دەکەین و ڕۆژەکانی جەژن پڕ بێت لە خێرو بەرەکەت بۆ خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکانتان .

لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە بێتە هۆکارێک بۆ هەمووتان
کە سەرچاوەی ئارامی دڵ، تەندروستی، بەرەکەت، خۆشگوزەرانی
و ئاوەدانی ماڵ و خانووتان هەمیشە پڕ بێت لە خۆشەویستی و میوانداری جوان و ڕوونی ڕەحمی خوا ، ڕۆژانی جەژن بێتە هۆی دروستبوونی قوربانی سەربەخۆیی و پێکەوە بوون و هەستی مرۆڤایەتی و یانەمان و ووڵاتمان بخرێتە پێشەنگای ئاشتی و یەکگرتوویی و پێشکەوتن ،ئامانج و هەوێنی دروستبوونی یانەی وەرزشی ئاشتی ئەوەیە لە هەر جەژن و لە ڕۆژەکانی ژیان و ساڵدا هەمیشە نوێکارو کارسازبن بۆ کۆمەڵگا ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

Photos from ‎یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club‎'s post 25/05/2026

ئاشتی گەیشتە یاری کۆتایی ...

بە ئاستێکی بەرز و سێ گۆڵی بێوەڵام تیمی ٢٠١٤-٢٠١٥ی ئەکادیمیاکەمان سەرکەوتنی بەسەر تیمی (ڕاستی هەڵەبجە) بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی خولی فێرگەکانی سلێمانی.

دەستخۆشی لە یاریزانە چاونەترسەکانمان و ستافی ڕاهێنەران دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە. ئامادەبن، چونکە هەنگاوی داهاتوومان بە پشتیوانی خوای گەورە و ستافی ڕاهێنەران و سەرپەرشتیارو ئاستبەرزی یاریزانەکانمان بەرزکردنەوەی جامەکەیە ...🏆

Photos from ‎Ashty FC : فێرگەی تۆپی پێی ئاشتی‎'s post 24/05/2026
20/05/2026

ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاشتی
بژاردەی یەکەمی خێزانەکانی شاری سلێمانی

19/05/2026

ئاگادارتان دەکەینەوەی کڵاسی کیک بۆکس لە یانەی ئاشتی لەژێر سەرپەرشتیاری ڕاهێنەری بەتوانا دەست بە خولی تایبەتی هاوین ئەکات بۆ گشت ئاستە تەمەنیەکانی کوڕان ،یانەی وەرزشی ئاشتی ماڵێکی ئارام بۆ هەمووان ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

18/05/2026

خولی موای تای کچان 🥊
بۆ کچــان و بۆ هەموو ئاستە تەمەنییەکان 🙋🏻‍♀️

💥لەنێو هۆڵی تایبەت بە یاری هونەرە بەرگرییەکانی یانەی ئاشتی خولەکە دەخوێندرێت.

📝 بۆ ناونوسین لە کاتژمێر (03:00 بۆ 06:00) سەردانی بارەگای یانە بکەن لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە جگە لە ڕۆژانی (پێنج شەممە و هەینی).

پەروەردە و فێرکرن ئامانجی سەرەکی یانەی وەرزشی ئاشتییە کە بە قوتابخانەی ڕەوشت بەرزی ناسراوە.
خولەكە لە لایەن ڕاهێنەر (سۆما طاهیر) خاوەن بڕوانامە و ئەزموون دەوترێتەوە .

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفونی( 07727639790)

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

16/05/2026

فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاشتی
شوێنی دروستکردنی پاڵەوانانی داهاتوو

فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاشتی یەکێکە لەو ناوەندە وەرزشییانەی کە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کار دەکات بۆ گەشەپێدانی تواناکانی منداڵان و گەنجان لە یاریی تۆپی پێ. ئەم فێرگەیە تەنها گرنگی بە فێربوونی تەکنیک نادات، بەڵکو ڕۆحی تیمی، ڕێزگرتن، متمانە بەخۆبوون و ئاراستەکردنی وەرزشی دروست فێری یاریزانان دەکات.

لە فێرگەی یانەی ئاشتی، ڕاهێنەرانی شارەزا بە بەکارهێنانی بەرنامەی نوێ و ڕاهێنانە مۆدێرنەکان هەوڵ دەدەن هەر یاریزانێک بگات بە باشترین ئاستی خۆی. هەروەها فێرگەکە ژینگەیەکی گونجاو و هاندەر دابین دەکات بۆ ئەوەی منداڵان بە خۆشی و ئارامی فێری تۆپی پێ ببن.

ئامانجی فێرگەی ئاشتی تەنها دروستکردنی یاریزانی باش نییە، بەڵکو دروستکردنی نەوەیەکی تەندروست و پڕ لە هیوایە بۆ داهاتووە ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

15/05/2026

یانەی وەرزشی ئاشتی بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ خولی هاوینەی یاری شەترەنج، لەژێر چاودێری و ڕاهێنەرانی پڕ ئەزموون و کارامە ...
ئەگەر ئارەزوومەندی فێربوون و پەرەپێدانی بەهرەکەت لە یاری شەترەنج هەیە، ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە

خولەکان تایبەتن بە کچان و کوڕان

ژینگەیەکی ئارام و گونجاو بۆ فێربوون و پەرەپێدان
پەروەردە و ڕاهێنان بە شێوازێکی ئەکادیمی و هاوچەرخ

پەلە بکە بۆ ناونووسین و ڕۆژانە سەردانی بارەگای سەرەکی یانە بکە تاکو بەشێک بیت لە جیهانی زیرەکی و بیرکردنەوەی شەترەنج

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

14/05/2026

لێرەوە پاڵەوانەکان لەدایک دەبن …

یانەی وەرزشی ئاشتی
بە شانازییەوە خولی هاوینەی نیشان شکاندن بۆ کچان ڕادەگەیەنێت

ئەگەر ئارەزووی یاری بەهێزیت و متمانەت بەخۆت هەیە،
ئێستا کاتی ئەوەیە بەشداری بکەیت لە ئەکادیمیای
پێگەیاندنی بەهرەدارانی نیشان شکاندن

لە ژێر چاودێری ڕاهێنەرانی پڕ ئەزموون و کارامە
ڕاهێنانی پرۆفیشناڵ بە شێوەیەکی مۆدێرن
پەرەپێدانی شارەزایی و دروستکردنی پاڵەوانانی داهاتوو

تایبەت بە کچانی تەمەنی ١٥ ساڵ بەرەو سەر
ژمارەی بەشداربووان زۆر سنووردارە

پەلە بکە…
دەرفەتەکان هەمیشە دووبارە نابنەوە ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

Rzgary 408
As Sulaymaniyah