06/09/2026
شێرەکانی ئەڵۆنسۆ ئەرسناڵیان شۆک کرد …..
ڕۆجەرز لە خولەکی 2 بە شێوەیەکی زۆر نایاب گۆڵی لە ئەرسناڵ کرد ….
لە کۆمێنت گۆڵەکە ببینن 👇🏻👇🏻
شیکردنەوە و شرۆڤەکردنێکی جیاواز و
لە دونیابینییەکی ترەوە ڕووداوە وەرزشییە ناوخۆیی و جیهانییەکان لێرە ببینە .
(شرۆڤەکار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرت )
( بەرپرسی وێستگە سپۆرت )
06/09/2026
شێرەکانی ئەڵۆنسۆ ئەرسناڵیان شۆک کرد …..
ڕۆجەرز لە خولەکی 2 بە شێوەیەکی زۆر نایاب گۆڵی لە ئەرسناڵ کرد ….
لە کۆمێنت گۆڵەکە ببینن 👇🏻👇🏻
06/09/2026
ئیڤەرتۆن لە کۆتا خولەکدا نەیان هێشت یۆنایتد سێ خاڵەکەی بە دڵەوە بنوسێت….
بەڕاستی زۆۆر یارییەکی تایبەت بوو ئیڤەرتۆن بووبووە سەرئێشە بۆ مانچستەر یۆنایتد و لە کۆتاییدا شەیتانە سوورەکان و کاریکیان شۆک کردوو خاڵەکانیان بەشکرد…
جۆرج زۆر نایابە، ئەوەی کە ڕێک ئەڵێی ساکایە 😁
یۆنایتد ئەم پێنجشەممەیە دژی سەباح لە چامپیۆنسلیگ یاری هەیە….
06/09/2026
هاندەری بارشەلۆنا ئەم یاماڵەیان دەوێت….. گۆڵێکی نایابیی تۆمار کرد…
لامین لە ماوەی 10 خولەکدا دوو گۆڵی تۆمار کرد ناوبژیوان بەهۆی ئۆفسایدەوە دانەیەکیانی ڕەتکردەوە…..
وە بەڕاستی لامین ئەکتیڤ بووە و جوڵەی زۆرە لە یاریگادا….
ماشااللە لە خێرای هێرشبەرەکان و هێڵی پێشەوەی بارشەلۆنا….
گۆڵەکەی لامین لە کۆمێنت ببینن👇🏻👇🏻
06/09/2026
ئارنۆڵد وەکو ناوەڕاستکار پشتی پێ ئەبەسترێت….
ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردووەتەوە کە مۆرینۆ بە شێوەیەکی ناچاری دەیەوێت لە یارییەکەی دژی ئینتەر میلان ئارنۆڵد لە ناوەندی یاریگا یاری پێ بکات….
ئەوەش دوای ئەوەی کە کاماڤینگا و ئاردا گولەر و بێرناردۆ سێلڤا بەهۆی کارتی سوورەوە ناتوانن بەشداری بکەن و چوامینیش بە تەواوی نەگەڕاوەتەوە لە پێکان و توانا جەستەییەکەی کاتی زیاتری دەوێت، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئارنۆڵد هاوشانی بێلینگهام لە ناوەندی یاریگا ببینرێت….
ئەکرێت لە ڕووی پاسە نێوانییەکان و تۆپە هەواییەکانەوە سوودی باشی هەبێت، بەڵام ئەگەر مۆرینۆ بیەوێت ئەو ناچارییە بکاتە تەکنیکێکی جیاواز لەو یارییەدا….
ئەفسانە گابۆنییەکە نایابە…..
ئۆبامیانگی نازدار لەم وەرزەی لالیگادا، لە 4 یاریدا بەشداری لە 6 گۆڵدا کردووە، 4 گۆڵ و 2 ئەسیست….
وەک ئەوەی لە ڕیزبەدنییەکەدا دیارە یاریزانە تەمەن 37 ساڵانەکە کێبڕێی پیچیچی لەگەڵ ئێمباپێ و ڕافینهادا دەکات….
ماشااللەی لێبێت…
05/09/2026
ئەتلەتیکۆ بەر لە یاری لیڤەرپوڵ بە بلباو دۆڕا…
سەرەڕای ئەوەی یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بوو بەڵام هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەر فیکە و دروشمیان دژ بە ئەلڤارێز وتەوە کاتێک لەسەر کورسی یەدەگیش بوو…
ئەتلەتیکۆ یەکەم دۆڕانی لەم وەرزەدا توش بوو بە ئەنجامی 3-0 بە ئەتلەتیک بلباو دۆڕا….
ڕۆژی چوارشەممەش ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵەکەمان دەبێتەوە..
بە پێی بەدواداچوونەکانی من بۆ ئەو دوو حاڵەتە….
زۆرینە کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پێتان دەڵێم ….
- ئاردا گولەر ئەبوایە کارتی دووەمی زەرد و سووری وەربگرتایە لەبەر ئەوەی زەردێکی هەبوو وە ئەو بەرکەوتەیەی لەگەڵ مارک ڕۆکا ڕێگر بووە لە هیرشێکی خێرا و ئینفرادی کە ئەوە ڕاستەوخۆ شایەنی کارتی زەردی دوووم بووە….
- حاڵەتی دووەمیشی لەو ساتەی ئێمباپێ لێدانە سزاکە جێبەجێ دەکات، بارترا ڕووەو بۆکس جوڵە ئاکات بەڵام بەر لەوەی قاچی بەر تۆپەکە بکەوێت بەرترا قاچی لە ناو بۆکس دانانێت و هێشتا قاچی دانەناوە بۆیە ناوبژیوان دووبارەی نەکردووەتەوە و لەگەڵ ژووری ڤار بڕیاری دووبارە نەکردنەوەیان دا…
ڕەنگە ڤینی هەم خەریکی کێشە نانەوە بێت….
ئەمە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە کە وا دیارە ڤینی مۆرینۆ ئیهمالەکات و تێبئەپەڕێت….
ئێمە ئەمە ناکەین بە پێوەر، بەڵام ئەگەر ڤینی شتێکی وا بکات هەقە نەهێڵن یەک یاری تر درێسی ڕیاڵ مەدریس بپۆشێتەوە، لەبەر ئەوەی بەڕاستی شتەکە تەواو بێرام ئەبێت و ڤینی خۆی لە هەموو کەسێک بە گەورەتر ئەزانێت لە تیمەکە کە قابیلی قبوڵ نییە….
ڕیاڵ مەدرید دۆڕا، بەڵام بە ڕای من بەرپرسیارێتی دۆڕانەکە بەشی هەرە زۆری لە ئەستۆی مۆرینۆ بوو ئاخر مۆرینۆ بۆ زووتر کارلۆس ئیسپی ناهێنیت؟
باوەڕکە هەموومان ئەزانین ئەو جۆرە یارییە پێویستی بە سەرەڕمێکە بۆ ئەوەی یان خۆی یەکلای کاتەوە یان ڕێ بۆ هاوڕێکانی خۆشکات بۆ ئەوەی یەکلای کەنەوە…
04/09/2026
ئاخر ئێمباپێ ماقولە ئەو پەناڵتییە و لەو کاتە هەستیارە لەدەست بەیت….
وەرە ئەو دەرفەتە گەورە بۆ یانەکەت لە دەست بدەیت….
تۆ یاریزانێکی کە چاوت لەوەیە کە هاندەرانی یانەکە بە سەرکردەی تیپەکەت ببینن….