21/07/2025
لە ڕێكەوتی 18/7/2025 بەشداریمان كرد لە پاڵەوانیەتی هێزی لەشی كورستان بۆ یاری (پێنج پرێس) (كلاسیك ) و توانیمان پلەی دووەم بە دەست بهێنیـــن لەسەر ئاستی تەواوی كوردستان
لەشجوانی و ڕەشاقە
هۆڵی تایبەت بە خانمان
ناونیشان : سلێ?
White
(GYM&FITNESS)
بۆ لەشجوانی و ڕەشاقە --- هۆڵی تایبەت بە خانمان
ناونیشان : سلێمانی قڕگەــ شاری سپی ـــ نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش
21/07/2025
لە ڕێكەوتی 18/7/2025 بەشداریمان كرد لە پاڵەوانیەتی هێزی لەشی كورستان بۆ یاری (پێنج پرێس) (كلاسیك ) و توانیمان پلەی دووەم بە دەست بهێنیـــن لەسەر ئاستی تەواوی كوردستان
17/06/2022
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 ی 6 ی 2022 ،لە سلێمانی هۆڵی ( فائق قەساب) پاڵەوانێنتی(STRONG MAN} لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوە چوو، شێرێکی تری (WHITE GYM)توانی پلەی یــەکــەم بەدەست بهێنێت.
14/06/2022
Piroza kaka bwary yarizani white gym sarkawtw biiit
28/08/2021
دەستخۆشی لە پاڵەوانەکانی هۆڵەکەمان دەکەم کە لە پاڵەوانێتی هێزی لەشی کوردستاندا بۆ لاوان و تازەپێگەشتوان بەشداریان کرد و توانیمان لە تازەپێگەیشتواندا بە دوو تیپ بەشداربین کە پلەکانی یەکەم و سێیەممان بەدەستهێنا، لە ئاستی لاوانیش توانیمان پلەی دووەم بەدەست بهێنین.Chwarbakh GYM & Sirwany Nwe Club Sport
18/06/2021
لە پاڵەوانێتی هێزی لەشی هەڵبژاردەکانی عێراقدا شکار نعمان لە کێشی ۷٤ کگم بەشداری کردو توانی ببێتە خاوەنی پلەی چوارەم لەسەر ئاسی لاوان
میر محمد عبدالکریم یەکێکیتربو لە پاڵەوانانی هۆڵەکەمان کە ئەویش توانی پلەی پێنجەمی ئاستی لاوان بەدەست بهێنێت
هەردو پاڵەوانەکەی هۆڵەکەمان ئەمە یەکەمجاریانە بەشداری پاڵەوانێتی هێزی لەش دەکەن و هیوادارین لە داهاتودا ببنە پاڵەوانێکی دیاری هێزی لەش
08/04/2021
ئەمرۆ ٢٠٢١/٤/٨
بە هاوکاری هۆڵی لەشجوانی چوارباخ توانیمان پلەی یەکەم بەدەست بێنین لە پاڵەوانێتی (هۆڵەکانی سلێمانی و دەوروبەری ) لەشجوانی و لێهاتووی جەستەیی
07/04/2021
پیرۆزبای لە یاریزانی ئازیزم ( ئاوێر پشتیوان ) دەکەم کە توانی پلەی دووەم بە دەست بێنێ لە ڕشتەی ( فیزیک _178 سم )
31/12/2020
پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە گشت یاریزانە بەڕێزەكان دەكەین
بەهیوای دەستپێكردنی ساڵێكی پڕهێزوتواناو لەشساغی بۆ هەموولایەك
15/12/2020
لەگەڵ هەردوو پاڵەوانی خۆشەویستی هۆڵەکەمان (وایت جیم) فەرهەنگ عیرفان و ئاوێر پشتیوان کە لە پاڵەوانێتی هۆڵەکانی پارێزگای سلێمانیدا بەشداریان کرد بەهیوام هەمیشە لە لوتکەدا بتانبینم
05/10/2020
خۆشۆردن بە ئاوی گەرم:-
نابێت بەئاوی گەرم خۆت بشۆیت و باشترە بە ئاوی سارد خۆت بشۆیت، جگە لەوەش پاش نیو کاتژمێر لە وەرزشکردن خواردنی پڕۆتینی بخۆ نەک میوە بەتەنها.
خەوتن :-
زۆربەی کەسەکان دوای ئەنجامدانی وەرزش دەخەون و پشوویەک دەدەن، ئەم کارە دەبێتەهۆی تێکدانی سیستمی خەوی شەو و درەنگ خەولێکەوتن و حەسانەوەی جەستە.
- خواردنەوەی کحولەکان :-
کەسە وەرزش کارەکان پێویستیان بەوەیە بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە، بەڵام خواردنەوە کحولیەکان دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و زیان گەیاندان بە تەندروستی جەستە.
جگەرە کێشان :-
ئەگەر کەسێکی وەرزشکاریت هەڵەیەکی گەورە ئەنجامدەدەیت جگەرە بکێشیت، چونکە دەبێتەهۆی خراپبوونی تەندرووستی و کەمبوونەوەی ئۆکسجینی ناو خوێن بەتایبەتیش راستەوخۆ دوای ئەنجامدانی وەرزش.
| Monday | 08:00 - 22:00 |
| Tuesday | 08:00 - 22:00 |
| Wednesday | 08:00 - 22:00 |
| Thursday | 08:00 - 22:00 |
| Saturday | 08:00 - 22:00 |
| Sunday | 08:00 - 22:00 |