Hama Latif

Hama Latif Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hama Latif, Sports, As Sulaymaniyah.

ئەخیل مەزنترین جەنگاوەری یۆنان بوو لە جەنگی ترۆیدا خاوەنی جەستەیەکی پۆڵایین بوو ، کاتێک منداڵ بوو دایکی (تیتیس) بۆ ئەوەی...
01/10/2026

ئەخیل مەزنترین جەنگاوەری یۆنان بوو لە جەنگی ترۆیدا خاوەنی جەستەیەکی پۆڵایین بوو ، کاتێک منداڵ بوو دایکی (تیتیس) بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی مردن بیپارێزێت لە ئاوی ڕووباری پیرۆزی "ستیکسی" هەڵیکێشا تا نەمر بێت ، دایکی ئەخیل بە پاژنەی پێی هەڵیکێشا لە ئاوەکە ئەمەیش وای کرد ئاوەکە نەگاتە پاژنەی پێی ، پاژنەی پێی بووە تەنها خاڵی لاوازی ، ئەخیل سەدان دوژمنی کوشت و لە هیچ جەنگێکدا نەشکا بەڵام لەبەر ئەوەی نەیدەزانی چۆن لە کاتی گونجاودا سنور بۆ خۆی دابنێت و هەمیشە دەویست لە هێڵی پێشەوەی جەنگدا بمێنێت ، تیرێک ڕاست بەر پاژنەی کەوت و کۆتایی بەو هەموو شکۆمەندییە هێنا

ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێش وەکو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆتاییدا مرۆڤن و خاوەن "پاژنەی ئەخیل"ی خۆیانن ، کە ئەوەیش سروشتی بێبەزەیی تەمەن و گۆڕانکارییە فیزیکییەکانە ، کاتێک کەسێکی وەکو ڕۆناڵدۆ بەهۆی گەورەیی مێژووەکەیەوە باوەڕی وابێت تواناکانی هەرگیز کاڵ نابنەوە و هەمیشە لە لووتکەدا دەمێنێتەوە ، تەنها بە یەک تیر کە لێرەدا تیرەکە گەورەبوون تەمەن و گۆڕانی جیهانی تۆپی پێیە تەواوی ئەو مێژووە مەزنە دەکەوێتە بەر ڕەخنە و هێرش.

زاشاری بۆشیێ کە تەمەنی ٣٤ ساڵە و گۆڵپارێزی یانەی ترواى فەرەنسییە، لە دوورگەی لاریۆنیۆ لەدایک بووە و ڕەچەڵەکی ماداگاسکاری...
23/09/2026

زاشاری بۆشیێ کە تەمەنی ٣٤ ساڵە و گۆڵپارێزی یانەی ترواى فەرەنسییە، لە دوورگەی لاریۆنیۆ لەدایک بووە و ڕەچەڵەکی ماداگاسکاری هەیە ، بۆ یاریە نێو دەوڵەتیەکانی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار بۆ هەڵبژاردەی ماداگاسکار بانگهێشت کرا

​هەموو شتێک بە شێوازێکی سروشتی بەڕێوە دەچوو
تاوەکو ئینتەرنێت بڕیاریدا شتەکان تێک بدات

لێدوانەکانی بۆشیێ لە ساڵی ٢٠١٨ تازە کرانەوە کاتێک لەو کاتەدا پرسیاری لێ کرابوو لەبارەی ئەگەری نوێنەرایەتیکردنی ماداگاسکار و بانگێشتکردنی وتبووی: من فەرەنسییم، و هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان ماداگاسکاری نەبووم

​هەروەها ئەوەشی وتبوو کە ئەو هیچ درێسێک جگە لە درێسی فەرەنسا لەبەر ناکات و فەرەنسی بوونی خۆی بە شانازی دەزانێت و هیچ نیازێکی نییە لە ئەفریقا یاری بکات

​تەنها چەند کاتژمێرێک دوای بانگهێشتکردنی یەکێتی تۆپی پێی ماداگاسکار بەدەرکردنی بەیاننامەیەک پاشگەزبوونەوە و ڕەتیانکردەوە گۆڵپارێزەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەوە بکات !

21/09/2026

دوێنێ لە یاری نێوان تڤێنتی و ئایندهۆڤن لە خوولی هۆڵەندی "ڤیگۆرست" پێش دەستپێکی گێمی دووەم کۆمەڵێک جوڵەی سەیر بەدەستەکانی ئەنجام ئەدات

دوای یاریەکە ڕۆژنامەنووسەکە پرسیاری لێ کرد دەربارەی ئەو جووڵانە ، ڤیگۆرست لە وەڵامدا وتی کە ئەمانە جوڵەیەکی دەروونین کە یارمەتی دەرن بۆ تەرکیزکردن و بەهێزکردنی دەمارەکانی مێشک پێش گەڕانەوەی بۆ یاریگا !

پرۆفیسۆری دەروونناسی دەماری "ئێریک شێردەر" ڕوونی کردەوە کە جووڵاندنی دەستەکان بەو شێوازە بەشە فراوانەکانی توێژەڵی مێشک چالاک دەکات چونکە دەستەکان پێویستییان بە ڕێژەیەکی زۆر لە هەماهەنگی دەماری هەیە بەمەش دەکرێت یارمەتی یاریزانەکە بدات بۆ چالاککردنەوەی مێشک و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری پێش گەڕانەوەی بۆ یاریگە

ئەنجامەکەی چیبوو ؟

ڤیگۆرست لە گێمی دووەم یاریەکی نایابی ئەنجام دا و توانی گۆڵێک تۆمار بکات و یارمەتی تڤێنتی بدات لە بردنەوەی یاریەکە پاش ئەوەی گێمی یەکەم ٢ بە . لەدوابوون .

20/09/2026

دوێنێ لیام ڕۆزینیۆر وەک راهێنەری نوێی پاریس ئێف سی ڕووبەڕووی یانە کۆنەکەی (ستراسبۆرگ) بووەوە ، توانی بە دوو گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و پارێزگاری لە ئەنجامە بێ شکستەکانی بکات

​هاندەرانی ستراسبۆرگ هێرشیان کردە سەر روزینیۆر و دروشم و جنێویان پێ دا بە درێژایی یاریەکە ، تا ئەو ڕادەیەی ناوبژیوان ناچار بوو یارییەکە بۆ ماوەیەکی کورت ڕابگرێت و بێژەری یاریگاکەش داوای لە هاندەران کرد دروشم و جنێوەکان ڕاگرن !

​هۆکاری تورەیی هاندەران چیە لە ڕۆزینیۆر ؟

کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆزینیۆر لە ناوەڕاستی وەرزدا ستراسبۆرگی بەجێهێشت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات ،سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانە خاوەنی یەک کەس خاوەنداری ئەکات ، بەڵام هاندەران قبووڵی ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوو یانەکەیان نیە
​

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە رۆزینیۆر چووە بەردەم هاندەران و دەستەکانی بەرزکردەوە و لە سنگی دا و بە شێوەیەک ئاهەنگی گێڕا بە بۆنەی بردنەوەکەیان ، بەم شێوەیە زیاتر هاندەرەکانی توڕەکرد ، ئەمەش وای کرد یاریزانانی ستراسبۆرگ بچنە پێشەوە و گرژی و پێکدادان لە نێوان یاریزانان و دواتر ستافی هەردوولا و ئاسایشی یاریگادا دروستبێت.

لە شوباتی ١٥٠٤ لە لە کاتی چوارەمین و کۆتا گەشتی کریستۆفەر کۆڵمبس بۆ کیشوەری ئەمریکاکەشتییەکانی کۆڵمبس تێکشکابوون و ئەو و...
02/09/2026

لە شوباتی ١٥٠٤ لە لە کاتی چوارەمین و کۆتا گەشتی کریستۆفەر کۆڵمبس بۆ کیشوەری ئەمریکا

کەشتییەکانی کۆڵمبس تێکشکابوون و ئەو و تاقمەکەی لەو دوورگەیە گیریان خواردبوو. لە سەرەتادا خەڵکی خۆجێی دورگەکە کە هیندە سوورەکان بوون یارمەتییان دەدان و خواردنیان پێدەدان بەڵام دوای چەند مانگێک پەیوەندیی نێوانیان تێکچوو ، خەڵکی نیشتەجێی دورگەکە ئیتر ڕەتیانکردەوە خواردنیان پێ بدەن بەمەش کۆڵمبس و تاقمەکەی ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەوە

سەرەڕای ئەوەی لە تاقمەکەیدا فەلەکناس هەبوو هەروەها کۆڵمبس خاوەنی خشتەی فەلەکناسی بوو کە تێیدا باسی مانگ گیرانی شوباتی ١٥٠٤ کرابوو ، کۆڵمبس بەتەواوی دەیزانی لە چەند ڕۆژ داهاتوو مانگ گیرانێکی تەواو ڕوودەدات

خەڵکی ناوچەکەی ئاگادار کردەوە و پێی گوتن کە خوای ئەوان تووڕە بووە لەوەی خواردن بە کۆڵمبس و پیاوەکانی نادەن ، وەکو نیشانەیەک بۆ ئەو تووڕەییە لە شەوی داهاتوودا مانگ سوور دەبێتەوە و ون دەبێت

کریستۆفەر کۆڵمبس هەڕەشەی لە هیندە سورەکان کرد ئەگەر خواردنی مانگێکی تەواوی نەدەنێ بۆ تاقمەکەی ئەوا مانگیان لێ دەدزێت ! هیندە سورەکان پێیان وابوو ئەو پیاوە خەڵەفاوە و ناتوانێت کارێکی لەو شێوەیە بکات و ئەو هەرەشەیەی نایەتە دی بۆیە زۆر گوێیان پێ نەدا ،کە مانگ گیرانەکە ڕوویدا هیندە سورەکان بەپەلە هاتن بۆلای کۆڵمبس و لێی پاڕانەوە تا مانگیان بۆ بەڕەڵا بکات ئەوانیش ئامادەن مەرجەکانی جێبەجێ بکەن و خواردنی تاقمەکەیشی بدەن ، مانگ بەرەڵا کراو هیندە سورەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا لە بەدەستهێنانەوەی مانگەکەیان ، ڕێوڕەسمە ئاینیەکانیان لە ژێر تیشکی مانگە شەو بەردەوام بوو ، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا دورگەکەیان بە هەموو سامانەکانیەوە دۆڕاند و دواتر ژیانی خۆیشیان لەدەست دا

بازرگانی کردن بە بەرگی ئاینەوە لەو کۆمەڵگایانەی نەزانی تیایاندا بڵاوە ڕەواجی زیاترە ، گەر ویستت کۆنترۆڵی نەزان بکەی ئەوەندە بەسە بەرگی ئاینی بۆ لە شتەکانەوە بپێچی ...

لەبەر ئەوەی تۆپی پێ تەنها یارییەکی ئاسایی نییە  و لەبەر ئەوەی مێسی بۆ نزیکەی تەواوی سەدەی بیست و یەکەم باڵاترین مرۆڤی ئە...
02/09/2026

لەبەر ئەوەی تۆپی پێ تەنها یارییەکی ئاسایی نییە و لەبەر ئەوەی مێسی بۆ نزیکەی تەواوی سەدەی بیست و یەکەم باڵاترین مرۆڤی ئەم یارییە بووە ، ناچارین پرسیارێک لە خۆمان بکەین:

​چۆن ماڵئاوایی و مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی وا دەکەیت کە پاشایەک دەیەوێت دەستبەرداری تاجەکەی ببێت؟

- خۆرخێ ڤالدانۆ

بۆ ئەوەی تێبگەیت مێسی چی کردووە وێنای ئەوە بکە ڕۆناڵدینهۆ لە جامی جیهانی ٢٠١٨دا یاریی بکردایە ٨ گۆڵی تۆمار بکردایە و ٥ ج...
16/07/2026

بۆ ئەوەی تێبگەیت مێسی چی کردووە وێنای ئەوە بکە ڕۆناڵدینهۆ لە جامی جیهانی ٢٠١٨دا یاریی بکردایە ٨ گۆڵی تۆمار بکردایە و ٥ جار ببوایە باشترین یاریزانی یارییەکان و بەڕازیلی گەیاندبایە یاری کۆتایی ! شێتانە دیارە وایە؟ بەڵام لەوە سەیرتر ئەوەیە کە ڕۆناڵدینهۆ لە جامی جیهانی ٢٠١٨ دا تەمەنی لەو تەمەنەی ئێستای مێسی کە لە جامی جیهانی ٢٠٢٦ تێیدایە دا بچووکتر دەبوو ! ڕۆناڵدیهنهۆ لەو ساڵەدا ٣٧ دەبوو مێسی ئێستا ٣٩ ساڵە

کاتێک نیڵ ئارمسترۆنگ و باز ئاڵدرین له گەشتی " ئەپۆلۆ ١١" لەسەر ڕووی مانگ هەنگاویان نا و بوونە پاڵەوانێکی مێژوویی وەک یەک...
16/07/2026

کاتێک نیڵ ئارمسترۆنگ و باز ئاڵدرین له گەشتی " ئەپۆلۆ ١١" لەسەر ڕووی مانگ هەنگاویان نا و بوونە پاڵەوانێکی مێژوویی وەک یەکەم مرۆڤ کە پێیان خستە سەر مانگ ، هەموو چاوەکان لەسەر ئەوان بوو. بەڵام کێ بوو کە کەشتییە سەرەکییەکەی لە خولگەی مانگدا پاراست و بووە هۆی گەڕانەوەی ئەوان بە سەلامەتی ؟ ئەو مایکڵ کۆڵینز بوو ئەو کەسەی لە تاریکیی بۆشایی ئاسماندا مایەوە لەکاتێکدا جیهان تەنیا سەیری هەنگاوەکانی ئارمسترۆنگی دەکرد

​سکالۆنی بۆ ئەرجەنتین هەمان "مایکل کۆڵینز"ە. ئەو لە سێبەری مێسیدا مایەوە ، مێسی بووە قارەمانی گۆڵەکان و جامەکان بەڵام سکالۆنی ئەو کەسە بوو کە سیستەمەکەی داڕشت ، یاریزانەکانی لە دەوری مێسی کۆ کردەوە و ئەو "ماندوبوونە"ی لە شانی مێسی لابرد کە ساڵانێک بوو ڕێگری لێ دەکرد نازناوەکان بباتەوە

مێسی وەک تابلۆیەک وایە کە هەمووان سەیری ئەکەن و ستایشی ئەکەن بەڵام سکالۆنی ئەو هونەرمەندەیە کە بە بێدەنگی نەخشەی تابلۆکەی کێشا و ڕەنگەکانی بە وردی تێکەڵ کرد ، ڕاستە مێسی مێژووەکەی نووسیەوە بەڵام سکالۆنی ئەو قەڵەمە بوو کە مێژووەکەی بە دەستی مێسی نووسییەوە

ڕێزێکی زۆر ، پێزانینێکی زۆر بۆ ئەم پیاوە گەورە

توخێل و ستافە هونەرییەکەی بەدوای هەر دەرفەت و پێشکەوتنێکی زانستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی جامی جیهانی بەدەستبهێنن​دوایین داهێن...
10/06/2026

توخێل و ستافە هونەرییەکەی بەدوای هەر دەرفەت و پێشکەوتنێکی زانستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی جامی جیهانی بەدەستبهێنن

​دوایین داهێنانی هەڵبژاردەکە بریتییە لە کیسەی تایبەت کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهێدرات ، ئەم کیسانە بە تایبەتی بۆ یاریزانان دیزاین کراون بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن لە بەرگەگرتنی کەشوهەوای گەرم و شێداری بەرز.

​پێویستە یاریزانان ئاستی وزە و شێداری لەشیان لەم دۆخە کەشوهەواییە سەختەدا بپارێزن

ئەم کیسانە بەشێکن لە تێکنەلۆژیای پێشکەوتووی "خۆراکی وەرزشی" (Sports Nutrition) کە ئامانج لێی گەیاندنی یاریزانە بە لووتکەی توانای جەستەیی لە کەشوهەوای سەختدا

04/05/2026

ئەوەی لە پێشبڕکێی دێربی کێنتاکی ڕوویدا موعجیزە ئاسابوو !

دێربی کێنتاکی بەناوبانگترین و گەورەترین پێشبڕکێی ئەسپە لە جیهاندا
ئەم پێشبڕکێیە بەوە ناسراوە کە پێی دەوترێت "بەهێزترین دوو خولەک لە تەواوی وەرزشدا"چونکە هەموو پێشبڕکێکە نزیکەی تەنها دوو خولەک دەخایەنێت

ئەم پێشبڕکێیە لە ساڵی ١٨٧٥ـەوە بەردەوامە و تەنانەت لە کاتی جەنگە جیهانییەکان و قەیرانە گەورە ئابوورییەکانیشدا ڕانەگیراوە !
ساڵانە لە گۆڕەپانی "چێرچڵ داونز" لە شاری لویسڤێڵ لە ویلایەتی "کێنتاکی" لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە دێربی کێنتاکی ڕوویدا ڕووداوێکی نائاسایی و مێژووی بوو

ئەسپی "گۆڵدن تێمپۆ" بە ئەسپسواری "شێری دیڤۆ" گەڕانەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا کە یەکەمجارە لە مێژووی پێشبڕکێی ئەسپدا شتی وا ڕووبدات
گۆڵدن تێمپۆ لە ڕیزبەندی کۆتاییدا بوو بەڵام لە خولی کۆتاییدا هەستا و پێشبڕکێکەی بردەوە لە دیمەنێکی مێژووییدا !
لە زۆربەی پێشبڕکێکاندا ئەو ئەسپەی لە سەرەتاوە زۆر دواکەوتووە ئەستەمە بتوانێت بگاتەوە بە پێشەوە چونکە هەم کاتی کەمی لەبەردەمە و هەم وزەی زۆری دەوێت.
چونکە تەنیا خێرایی بەس نییە و مەوداکە (٢ کیلۆمەتر) درێژە ، زۆربەی ئەسپەکان لە سەرەتاوە بە خێراییەکی زۆر دەست پێ دەکەن بەڵام لە ٣٠٠ مەتری کۆتاییدا وزەیان نامێنێت و ماسولکەکانیان سست دەبێت.

بەڵام ئەسپی "گۆڵدن تێمپۆ" کە لە سەرەتای پێشبڕکێکەدا لە پلەی کۆتایی واتە (١٨) بوو، بەڵام لە کۆتا چرکەکاندا بە خێراییەکی بێ وێنە هەمووانی تێپەڕاند و گەیشتە هێڵی کۆتایی
نهێنییەکە لێرەدا بوو ، ئەو لە سەرەتادا خێرا نەبوو، بەڵکو وزەی پاشەکەوت کرد ، کاتێک ئەسپەکانی تر خەریک بوو دەوەستان، ئەو گەیشتە بەرزترین ئاستی خێرایی لە کۆتا ساتدا.
لە مێژووی دێربی کێنتاکی زۆر دەگمەنە ئەسپێک کە لە پلەی کۆتایی یان نزیک کۆتایی بێت بتوانێت ببێتە یەکەم زۆربەی ئەوانەی دەبنە براوە لە نیوەی پێشەوەی ڕیزبەندییەکەدان بەڵام گۆڵدن تێمپۆ ئەم یاسایەی شکاند

هەروەها شێری دیڤۆ بوو بە یەکەم ڕاهێنەری ژن لە مێژووی ١٥٢ ساڵەی پێشبڕکێکەدا کە بتوانێت نازناوەکە بباتەوە

بە دڵنیاییەوە ئەم ڕووداوە وەک یەکێک لە دراماتیکیترین و مێژووییترین ساتەکانی سەدەی ٢١ لە وەرزشی ئەسپسواریدا دەمێنێتەوە

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hama Latif posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category