Hama Moser

Hama Moser

Share

گەر ئارەزووی بابەتی نەبینراو و سەرنجڕاکێشت هەیە ئێرە بۆ تۆیە

30/03/2026

ڕەنگە یەکەم جار بێت ئەم بابەتە ببینیت

لە یاریەکەی نێوان جامایکا و کالیدۆنیای نوێ لە پاڵاوتنی جامی جیهانی پێش دەسپێکی یاریەکە لەکاتی گۆڕینەوەی دیاری لۆگۆی وڵاتەکانیان ، کاپتنی کالیدۆنیای نوێ جگە لە لۆگۆیەکە دیاریەکی کلتور وڵاتەکەی پێشکەش بە کاپتنی جامایکا کرد

بەڵام کاپتنی جامایکا سەری سوڕما و پێی وت تەنیا لۆگۆیەکە وەردەگرم ، ڕەتیکردەوە دیاریەکە وەربگرێت تا ئەو کاتەی ناوبژیوان بۆی ڕونکردەوە

بۆچی ڕەتیکردەوە دیاریەکە وەریبگرێت ؟

لە جامایکا و هەندێک لە وڵاتە کاریبیەکان بڕوایەکی تەواویان بە جادوو هەیە ، کاپتنی جامایکایش پێی وابوو ئەمە جادووە 😄
دوای ئەوەی ناوبژیوان بۆی ڕوونی کردەوە کە تەنها دیارییەکی کەلتووری و نیشانەی ڕێزە، دیاریەکەی وەرگرت .

30/03/2026

لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا بووم کە باوکم لە ڕۆژی جەژنی کریسمس دەرکرا !

ئەو ڕاهێنەری تۆپی پێ بوو، بەڵام ئەنجامەکانی تیمەکەی باش نەبوون. یارییەکیان دۆڕاندبوو کەمێک پێش ڕۆژی کریسمس
لە ڕۆژی کریسمس، کاتێک لەسەر مێز دانیشتبووین بۆ نانی نیوەڕۆ، تەلەفۆنەکە زەنگی دا
پەیوەندییەکی کورتی بەرپرسێکی یانەکە بوو بە کورتی بە باوکمی وت : تۆ دەرکراویت

ئەو هەواڵە هەموو خێزانەکەی تاساند . هیچ کەس نانی تەواو نەکرد، مێزەکەمان بەجێهێشت و خەمی گەورە ماڵەکەی پڕکرد.
هەتا دیاریەکانی کریسمسەکەش لەو ڕۆژەدا نەکرانەوە.
لەو کاتەوە، بڕیارم دا دەبمە ڕاهێنەر

دەجەنگم هەتا ئەو ڕۆژەی ناوی باوکم لە سەرانسەری جیهان ناسراو بێت
هەتا ئێستا، جلێکی وەک ئەوی لەبەر دەکەم، و بە تایبەتی دیزاینی دەکەم بۆ ئەوەی شێوەی وەک ئەو بێت
باوکم تەنها ئەو کەسەیە کە لەم جیهانەدا وەک نموونەی خۆم دەبینم.

24/03/2026

لە خوولی پاراگوای لە یاری نێوان لوقیونۆ و تو دیمایۆ ، یانەی تو دیمایۆ پاش دوو خوولەک لە دەستپێکی یاریەکە گۆڵپارێزی گۆڕانکاری پێکرد !

هۆکارەکەی چیبوو ؟

لە خوولی پاراگوای یاسایەک هەیە هەر یانەیەک دەبێت ماوەیەکی دیاریکراو کات بدات بە یاریزانانی خوار ٢٠ ساڵ یاریبکەن ئەم یاسایەیەش لە پێناو پێگەیاندنی یاریزانە
یانەی تودیمایۆیش لە سەرەتاوە یاری بە گۆڵپارێزێکی گەنجی ١٨ ساڵان کرد و پاش تەنیا ٢ خولەک گۆڕانکاری پێکرد ، بەو شێوەیەیش خۆی لە یاساکە دەربازکرد 🤷

04/03/2026

جەنگ هەموو شتێک ئەسڕێتەوە خەونەکان، خۆشییەکان و هیوای مناڵان ، لە شوێنی خۆشەویستی و ئارامی، ترس و وێرانی دەهێنێت. جەنگ تەنها خاک ناگۆڕێت، بەڵکوو دڵ و بیرەوەرییەکانیش دەشکێنێت.

گۆڵپارێزی ئێران چەند دیاریەکی کلتوری وڵاتەکەی پێشکەشی کاپتنی ئەمریکا دەکات لە یاری نێوان ئێران و ئەمریکا لە مۆندیالی ١٩٩٨

23/02/2026

❞دەمزانی پێ دەنێت بە برێکەکەدا لەبەر ئەوەی خاوەنی هاوسەر و دوو منداڵبوو❝

لە پاڵەوانێتی فۆرمیولا وەن لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پێشبڕێکی سوزوکای وڵاتی یابان ، فێرناندۆ ئەلۆنسۆ لەیەکێک لە پێچە ترسناکەکانی گۆڕەپانەکە کە پێویست بوو ئۆتۆمبێلەکەی هێواش بکاتەوە بەڵام هێواشی نەکردەوە و یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین و ئایکۆنیترین پێشکەوتنەکانی مێژووی فۆڕمیولا وەنی ئەنجامدا کاتێک لەو پێچەدا بە خێرایی ٣٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا مایکڵ شوماخەری تێپەڕاند !

پاش کۆتایهاتنی پێشبڕکێیەکە ڕۆژنامەنووسێک لە ئەلۆنسۆ دەپرسێت چۆن ئەو سەرکێشیەت ئەنجامدا و بڕیارتدا لەو پێچەدا تێی پەڕێنیت ؟

لە وەڵامدا ئەلۆنسۆ زۆر بە سادەی دەڵێت : دەمزانی ئەو پێ دەنێت بە برێکەکەدا لەبەر ئەوەی هاوسەر و دوو منداڵی هەیە لە ماڵەوە !

لە کۆتایی وەرزەکە ئەلۆنسۆ بووە پاڵەوانی فۆرمیولا وەن لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا ، توانی کۆتایی بە ٥ زنجیرەی لەسەر یەکی پاڵەوانبوونی مایکڵ شوماخەر بێنێت

Photos from Hama Moser's post 22/02/2026

بە فەرمی شەفێڵد وێنزدی بۆ پلەی سێیەم (League One) دابەزی پێش (13) یاری لە کۆتایهاتنی یاریەکانی چامپیۆنشێپ!

ئەم دابەزینە بە خێراترین دابەزینی مێژووی تۆپی پێی پیشەیی دادەنرێت لە ئینگڵتەرا

چونکە یانەکە بوو بە یەکەم تیم لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلیزی کە لە مانگی شوباتدا (February) دابەزێندرابێت!

یانەکە ئێستا تەنها (-7) خاڵی هەیە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ 2-1 دۆڕا بەرامبەر شەفێڵد یونایتدی ڕکابەری مێژووی

لە سەرەتای وەرزەکە (18) خاڵیان لێ بڕا بەهۆی کێشەی دارایی و دۆخی پارەدان

11/02/2026

پاش یاریەکەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ مارک گێهی دەیەوێت لە تەندروستی خوسانۆف دڵنیاببێتەوە کاتێک لە یاریەکە تووشی پێکان بوو لە چاوی
بەڵام لەبەر ئەوەی خوسانۆف ئینگلیزی نازانێت گێهی نازانێت چۆن پێی بڵێت تا بە ناچاری بە زمانی ئاماژە پێی دەڵێت

28/12/2025

دوا بەدوای ئەوەی یانەی ئایک ئەسینا توانی بە گۆڵێکی دراماتیکی لە خولەکی (٩٠+١٣)دا سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦ی کۆنفرانس لیگ مسۆگەر بکات، ماریۆس ئیلیۆپۆلۆسـی خاوەنی یانەکە ویستی بڕی ٣٠٠ هەزار یۆرۆ وەک پاداشت ببەخشێتە یاریزانەکان
​بەڵام یاریزانەکان هەر بە قسەی خۆش توانیان دوای کەمێک هەوڵدان بڕی پاداشتەکەی پێ زیاد بکەن بۆ ٥٠٠ هەزار یۆرۆ

26/12/2025

یان کۆلەرتان بیرماوە ؟

یەکێک بوو لە مەترسیدارترین هێرشبەرەکانی ئەورووپا لە کۆتایی نەوەدەکان و سەرەتای ساڵانی دوو هەزار کۆلەر بە باڵا بەرزەکەی دەناسرایەوە کە ٢٠٢ سم بوو ، ئەم باڵا نائاساییە وای لێکردبوو لە تۆپە بەرزەکان بێ ڕکابەر بێت و یەکێک بێت لە باشترین ئەو یاریزانانەی بە سەر گۆڵیان تۆمار کردووە ، گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی چیکە بە ٥٥ گۆڵ

لەم دیمەنە کە یاریەکی نێوان ئەڵمانیا و چیکە لەگەڵ فلیپ لام ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی تۆپێک دەکەن بەهۆی باڵا بەرزەکەیەوە کۆلەر بەسەر تۆپەک زاڵ دەبێت پاشان ناوبژیوان فاوڵ هەژمار دەکات بۆ ئەڵمانیا کۆلەریش وەک ناڕەزاییەک دژی بڕیارەکە ئاماژە بەوە ئەدات تۆپەکە زۆر بەرزنەبووەتەوە بەڵام باڵای ئەو بچوکە من چیبکەم 😄

25/12/2025

چۆن یەک سات دەتوانێت هەموو خەونەکان بگۆڕێت

لە ساڵی ٢٠٠٩دا کالم داڤێنپۆرت بەرگریکاری یانەی وێستهام بوو لە پریمەرلیگ یاری دەکرد ، پێشبینی ئایندەیەکی گەشتی بۆ دەکرا دەکرا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرابوو وە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک میراتێک بۆ داهاتووی هەڵبژاردەکە تەماشا دەکرا

​بەڵام لە تەنها شەوێکدا هەموو شتێک گۆڕا
​لە ئەنجامی کێشەیەکی خێزانی داڤێنپۆرت لە ماڵی دایکی لەلایەن خۆشەویستی خوشکەکەیەوە هێرشی کرایە سەر ! لە هەردوو قاچیدا چەقۆی لێدرابوو ، برینەکە ئەوەندە سەخت بوو کە شا دەماری قاچی بچڕابوو ! ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نیوەی خوێنی جەستەی لەدەست بدات پزیشکەکان ترسی ئەوەیان هەبوو ناچاربن قاچێکی ببڕنەوە ! بەڵام پاش نەشتەرگەریەکی درێژخایەن توانیان قاچی ڕزگار بکەن

​داڤێنپۆرت ڕزگاری بوو، بەڵام ژیانی وەرزشیی نا ، ئەو هەوڵیدا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن، بەڵام جەستەی وەک پێشتر نەمابوو ، هەرگیز نەیتوانی هەمان ئاستی پێش هێرشەکەی هەبێت
​ئەوەی وەک ئایندەی بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبینرا کۆتایی پێهات ، نەک تەنیا بەهۆی دابەزینی ئاست یان پێکان لەناو یاریگادا، بەڵکو بەهۆی شەوی هێرشەکەوە کە کاریگەری دەروونی لەسەر دانابوو

یەک ساڵ دوای ڕووداوەکە یانەی وێستهام گرێبەستەکەی داڤێنپۆرتی هەڵوەشاندەوە ، دواتر تاقیکردنەوەی لەگەڵ چەندین یانەی وەک "نۆتینگھام فۆرێست" ئەنجامدا، بەڵام جەستەی نەیتوانی بەرگەی ڕیتمی خێرای یارییەکان بگرێت دواجار لە ساڵانی دواتردا تەنها لە ئاستی یانە میللییەکان و پلە نزمەکان (وەک وۆتۆن بلۆو و ئێلسۆت) یاری کرد

کالم داڤێنپۆرت دوای وازهێنانی یەکجاری لە بواری مەشق و ڕاهێنان لە ئاستی لاواندا دەستی بە کارکردن کرد ، ئێستا وەک ڕاهێنەرێک لە ئەکادیمیایەکی تۆپی پێ کار دەکات و ئەزموونی خۆی بۆ نەوەی نوێ دەگوازێتەوە هەمیشە وەک نموونەیەکیش دەهێنرێتەوە بۆ ئەوەی
" چۆن یەک سات دەتوانێت هەموو خەونەکان بگۆڕێت"

24/12/2025

تۆ بەچیدا تێپەڕبوویت بۆ ئەوەی ئەوە بەدەست بێنیت کە دەتەوێ ؟

لە ساڵی ٢٠٠٠ کاتێک نادیە نەدیم هێشتا منداڵ بوو باوکی لەلایەن تاڵ*یبانەوە کوژ*را ، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختە و دوای ئەو زەبرە دەروونییەی بەری کەوت لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بە بارهەڵگرێک لە ئەفغانستان هەڵهات و بەرەو دانیمارک کۆچی کرد بۆ ئەوەی ببێتە پەنابەر

لەوێ بەهۆی زۆر سەیرکردنی یاری تۆپی پێی ناسی و ئاشقی ئەو وەرزشە بوو

بەهۆی بەھرە و تواناکانییەوە سەرنجی یانەکانی ڕاکێشا و بە خێرایی پەیوەندی بە یانەیەکی ناوخۆییەوە کرد

لە ساڵی ٢٠٠٨دا ڕەگەزنامەی دانیمارکی وەرگرت و بوو بە یەکەم یاریزانی بیانی (کە ڕەگەزنامەی وەرگرتبێت) و یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دانیمارک بکات !!

ئەمڕۆ نادیە ١٠٥ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ دانیمارک ئەنجامداوە، یاری بۆ یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان کردووە، و لە کاروانی وەرزشیدا ٢٠٠ گۆڵی تۆمارکردووە

هاوکات لەگەڵ وەرزشەکەیدا پزیشکی خوێند و لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڕوانامەی دکتۆرای لە نەشتەرگەریدا بەدەستهێنا

نادیە تەنها وەک ئارەزوو پزیشکی نەخوێندووە
لە زانکۆی ئارۆس (Aarhus University) لە دانیمارک بڕوانامەی پزیشکی بەدەستهێنا. ئێستا خەریکی پسپۆڕی وەرگرتنە لە نەشتەرگەری جوانکاری
نادیە دەڵێت هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم بەشە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەیەوێت یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە بەهۆی شەڕ یان ڕووداوەوە جەستەیان شێواوە، بۆ ئەوەی دووبارە متمانە بەخۆبوونیان بۆ بگەڕێتەوە.

ئێستا یاری بۆ یانەی HB køge دەکات لە خوولی دانیمارکی پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو یاری بۆ یانەکانی مانچێستەر سیتی و پاریس سان جێرمان و میلان کردووە

نادیە دەتوانێت بە ١١ زمان قسە بکات ! هەروەها ناوی لە لیستی گۆڤاری فۆربسدایە وەک یەکێک لە بەهێزترین ژنانی جیهان لە بواری وەرزشدا

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address

As Sulaymaniyah