قوتابخانەی راژان ی بنەڕەتی

قوتابخانەی راژان ی بنەڕەتی

Share

بە زانست و ئاوێتە بوون بەرەو ئایندەیەکی گەش

26/07/2026

ئاگاداری قوتابیان و کەس و کاری بەڕێز دەکەین کە بە پێی رێنماییەکان وە لەسەر داوای قوتابیانی پۆلی نۆیەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧ کە بە ئارەزوومەندانە ئامادەییان هەڵبژاردووە لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ ئامادەیی رۆژ و پیرەمەگرون هەر بەرێزێك بیەوێ کچەکەی نەقڵ بکات بۆ ئامادەییەکی تر یان بۆ پەیمانگاکان پێویستە سەردانی ئەو ئامادەییە بکات کە خۆی هەڵیبژاردووە بۆ ئەوەی رێکاری گواستنەوەی بۆ بکات
لەگەڵ رێزی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی راژان ی بنەڕەتی کچان
٢٠٢٦/٧/٢٦

25/07/2026

ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەکەین ئەوانەی پۆلی نۆیەم تا ئێستا سەردانی قوتابخانەیان نەکردووە بۆ دیاریکردنی ئەو ئامادەییانە ( ئامادەیی رۆژ و پیرەمەگرون ) کە بە پێی رێتمانیی پەروەردە بۆیان دیاریکراوە رۆژی یەك شەممە 2026/7/26 دوا وادەیە بۆ سەردان کردن
لەگەڵ رێزدا ……
دەستەی کارگێڕی راژان

19/07/2026

ئاگاداری قوتابیانمان دەکەین ئەوانەی پۆلی نۆیەم رۆژی ٤ شەممە
22/7/2026 سەردانمان بکەن بە مەبەستی دیاریکردنی ئەو ئامادەییانەی کە بۆیان دیاریکراوە ئەوانیش ئامادەیی رۆژ و ئامادەیی پیرەمەگرون
لەگەڵ رێزدا ……
دەستەی کارگێڕی راژان

17/07/2026

ئاگادارییەک بۆ قوتابیانی قوتابخانەی راژان ی بنەرەتی کچان Qutabxanay razhany bnarate kchan ئازیزی قۆناغی (حەوتەم ، هەشتەم ، نۆیەم ) لە قوتابخانەی راژان ی بنەڕەتی کچان

ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧)، پۆشاکی فەرمیی خوێندنگەکەمان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

١- پانتۆڵ (ڕەساسی).
٢- تیشێرتی (نیلی).
٣-سەرپۆش (بۆ ئەو خوێندکارانەی لەچک دەکەن)تەنها ڕەنگی (ڕەساسی) یان (نیلی) ڕێگەپێدراوە


تێبینییەکی گرنگ:
جگە لەو ڕەنگانەی کە ئاماژەیان پێ کراوە، پۆشینی هیچ جۆرە ڕەنگێکی دیکە ڕێگەپێدراو نییە، تکایە ئاگادار بن و پابەند بن بە ڕێنماییەکانەوە.

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
وەک هەمیشە جێگەی شانازی ئێمەن قوتابیە ئازیزەکانمان
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی ڕاژان

16/07/2026

پڕۆژەیەکی پەروەردەیی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن٢٠٢٦-٢٠٢٧ پاڵپشتێکی نایاب دەبێت بۆ زیاتر بەدامەزراوەیی بوونی ناوەندەکانی خوێندن لەتەواوی قوتابخانە و خوێندنگاکاندا.....
ئەگەر وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت هێزێکی مانەوی و دارایی و یاسایی زیاتر دەدات بەشێوازی بەڕێوەبردنی ناوەندەکانی خوێندن....کە تەواوی ڕەگەزەکانی پڕۆگرامی خوێندن پێکەوە گرێدەدات و بەرپرسیارێتی بەرەوپێشچوون دەخاتە ئەستۆی سەرچاوە مرۆییەکانی قوتابخانە و خوێندنگە... و کەرەستەکانی دیکەی پڕۆگرام لەبینا تا پەڕتوکەکانی خوێندن وێڕای پاراستن و زیادکردنیان زۆر بەباشی دەخرێنە خزمەتی پڕۆسەی پەروەردە و فێربوون .....
........لینکی پڕۆژەکە لە پەراوێزدا دادەنێین... گرنگە هەمووان لێی بەئاگابن و دوای خوێندنەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن ...

https://drive.google.com/file/d/1x-siK67nEXd7xhLmYwROkYKY55AYDlb4/view?usp=

14/07/2026
07/07/2026

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان و کەس و کاری بەڕێز دەکەین کە دەوامی کارگێڕیمان
کە بۆ سەردانی کردن و ڕاییکردنی هەر مامەڵەیەک دەوامی کارگێڕی خوێندنگە بەم شێوەیە دەبێت
لە رۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە لە
کاتژمێر ٨:٣٠ تا ١٢ لە قوتابخانە دەبین
لەگەڵ رێزدا
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی ڕاژان

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

As Sulaymaniyah