29/08/2026
گەشتی ڕۆژی هەینی گروپی شاخەوانیی لووتکەی سەفین بۆ چیای سەفین جۆتەدار . ۲۰۲٦/ ۲۸/۸
هەر لەم گەشتەچاومان کەوت بە گروپی شاخەوانی قەرەچوغ وناوەندی هەولێر
وحاجی ڕزگار سەرۆکی گروپی شاخەوانی شەقلاوە کاتێکی خۆش بوو خۆشحاڵ بووین بەدیداریان ..
سوپاس بۆ خودا هەمووان بەسەلامەتی گەیشتینەوە خاڵی دەسپێک ...
31/07/2026
گروپی شاخەوانیی لووتکەی سەفین
گەشتی سێشەمەی ئەنجام دا بەبەشداری 20 شاخەوان بۆ چیای سەفین ...
لەڕێڕەوی ئاقوبان کانی گیز
سوپاس بۆ خودا گەشتەکەبەسەلامەتی کۆتایی هات ...
31\7\ 2026
31/07/2026
بەناوی گروپی شاخەوانی لوتکەی سەفین...
پڕ بەدڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هاوڕێمان کاک بەکر نەبی و ئەندامانی گروپی چیالان دەکەین بەبۆنەی دامەزراندنی گروپەکەیان گروپی شاخەوانی چیالان هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین ان شا،اللە دەبنە یەکێک
لەکۆڵەکەکانی شاخەوانی لەکوردستان..
23/07/2026
لە یادی شاخەوان و هاوڕێیمان
مام شاکر
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویستمان مام شاکر تێدەپەڕێت، بەڵام یادی جوان، ئەخلاقی بەرز و دڵسۆزییەکانی هێشتا لە ناو دڵەکانماندا زیندوون.
مام شاکر مرۆڤێکی دڵپاک و بەڕێز و خزمەتگوزار بوو، کە لەگەڵ هەموو کەسێک بە دڵسۆزی و ڕووخۆشی مامەڵەی دەکرد. جێگای بەتاڵی ئەو هەرگیز پڕ نابێتەوە، چونکە مرۆڤە باشەکان بە جەستە لە نێومان دەڕۆن، بەڵام بە کردار و یادیان هەمیشە لەگەڵمان دەمێنن.
بەناوی گروپمان لەو یادە پڕ لە خەمەدا، دەست بە دوعا بەرزدەکەین بۆ گیانی پاکی مام شاکر، خودا لێیخۆشبێ و جێگای بەهەشت بێت. سەرەخۆشی لەهاوسەر، کوڕ وکچەکانی و کەسوکارو هەموو خۆشەویستانی دەکەین
خودا سەبورییان بدات...
گۆڕی ڕووناک و یادی هەمیشە بمێنێت.
گروپی شاخەوانی لوتکەی سەفین .