هاندەرانی ئەرجەنتین لە جیهان

هاندەرانی ئەرجەنتین لە جیهان

Share

🩵🇦🇷 هاندەرانی ولاتی زیـو لە جیهاندا 🇦🇷🩵

26/05/2026

ئێستا ئێنزۆ دوای گەیشتی بە ئەرژەنتین

سەبارەت نازناو مۆندیالی 2026 دەڵێت
​"بە شێوازێکی جیاوازتر و گەورەتر و مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە دەکەم

26/05/2026

فەرمی

ئەرژەنتین چاک بوونەوە مۆلینای ڕاگەیاند ئامادەیە لۆ مۆندیال

26/05/2026

ئامارێکی گەورەی باشترینی مێژوو

​زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن
​27 گۆڵ — 🇦🇷 مێسی
​25 گۆڵ — 🇧🇷 ڕۆناڵدۆ

​زۆرترین ئەسیست (دروستکردنی گۆڵ):
​28 ئەسیست — 🇦🇷 مێسی
​13 ئەسیست — 🇨🇴 جەیمس ڕۆدریگێز

​زۆرترین بەشداری لە تۆمارکردنی گۆڵدا (گۆڵ + ئەسیست):
​55 بەشداری — 🇦🇷 مێسی
​33 بەشداری — 🇧🇷 ڕۆناڵدۆ

تیبێنی ئەم ئامارە مۆندیال و یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا و جامی کیشوەرەکان و فینالیسما دەگرێتەوە

25/05/2026

لۆسێلسیۆ وەک یەکەم یاریزانە گەیشتەوە ئەرژەنتین باس لەوە دەکرێ نزیکە بانگ بکرێ

25/05/2026

دەزانین چەند ماندووی

دەزانین بارودۆخی پێکهاتەی ئەرژەنتین ئاڵۆزە دەزانین پێکانی زۆره دەزانین دووبارە پێکانەکان سەرهەڵدەداتەوە دەزانین لەناو زۆرترین قەلەقی کەئەوەش وایکردووە پاش هەموو هەڵبژاردەکان پێکهاتەی ئاشکرا بکەی

بەڵام بەقەد هەموو دونیا متمانەمان پێتە


Saman Majed

25/05/2026

ئێستا

پشکنینە سەرەتاییەکانی مێسی هیچ پێکانێکی نەبوو تەنها ماندوێتی ماسولکەکانی


سەرچاوە _doble amarilla

25/05/2026

فەرمی

هەفتەی داهاتوو ئەرژەنتین بە ئاشکرا کردنی لیستی کۆتایی مۆندیال دەست بە مەشق دەکاتن

Saman Majed

25/05/2026

ئەفسانە سەلامەتە

پێکانی ماسولکەی مێسی هیچ جێگای مەترسی نیە ئەو لە 1 مانگی 6 لەگەڵ شاندی ئەرژەنتین لە شاری کانساس دەست بە مەشق دەکاتەوە خۆی لۆ مۆندیال ئامادە دەکات

سەرچاوە / گاستۆن ئێدڵ

25/05/2026

دی پاوڵ لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە نیگەرانییەکانی لە ترسی پێکانی مێسی ئەمڕۆ

دەڵێت: لە یاریگا گفتوگۆیەکمان کرد و لیۆ پێی وتم ئەوە شتێکی زۆر جدی نییە، بەڵام دیارە پێویستی بە هەندێک پشوو هەیە، ئەوە شتێکە کە ماوەیەکی کەمی بێزاری کردووە، بۆیە تیمی پزیشکی پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدرێت، هەموو شتێک بە باشی هەڵدەسەنگێنن
بەو شتانەی کە بینیومە، بەڕاستی نیگەران نیم.هەموومان مێسی دەناسین، ئەو هەمیشە دەیەوێت یاری بکات و ڕکابەری بکات و یارمەتی تیپەکە بدات گرنگ نییە دۆخەکە بێت. ئەوە ئەو جۆرە عەقڵیەتەیە کە ئەو هەیەتی.
دڵنیام لە مۆندیال بێبەش نابێت.ئەو گرنگترین یاریزانمانە، کاپتنەکەمانە و بەشێکی گەورەیە لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەم تیپە نیشتمانییە نوێنەرایەتی دەکات..

قسەکانی زۆربوو ئەوە گرینکتریان بووە

25/05/2026

ئەو وێنەی دەبینن

ئەوە مێسی لێرە خۆی گۆڵ نەکات پاس دەداتە بێرتێرامی کە گۆڵ دەکات باس ناکرێ چونکە یەکەم شیکەرەو رۆژنامەنوسی کوردی بەشێکی کەم بوێری و ئازایەتی ئەوەیان هەیە باسی مێسی بکەن لەترسی کاردانەوە و جنێوی هاندەری لایەنی تر

دوو باس ناکرێ جونکە لای مێسی شتێکی هەزار بارەیە ئەگەر یاریزانی تر ئەو کارەی بکربوایە فەیسبووکمان دەداخست هەندەی باسبکرێتەوە

مێسی سەردار و گەورەی تۆپی پێ LM10🩵🇦🇷🐐

لە کۆمێنتە ئەسیستەکەم داناوە 👇

25/05/2026

مۆدریچ لەسەر درێسە راکێشانە

من هەمیشە درێسی مێسیم دەویست، بەڵام لە مەدرید ناتوانیت بە ئاشکرا داوای بکەیت، بۆیە ڕاکێشانی درێسەکەی ئاماژە بچووکەکەی من بوو.بەڵام ڕاستگۆیانە هەندێک جار تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنی مێسی ئەوەیە کە مێسی ڕابکێشیتەوە بۆ دواوە

کاتێک مێسی تۆپەکەی لایە هەست دەکەیت هەمووان بە جوڵەیەکی خاو یاری دەکەن، لە هەموو کلاسیکۆیەکدا کە دۆڕاین، دەمانزانی مەترسییەکە لە کوێوە هاتووە، بەرامبەر ئەو دەبێت لە باشترین ئاستی ڕەهای خۆتدا بیت، ئەو ئەفسانەیەکی ڕاستەقینەیە
چونکە شایەنی ئەوە بوو، بۆ من مێسی باشترین یاریزانە لە مێژوودا، دڵخۆش بووم کە بینیم دواجار مۆندیالەکەی بردەوە.

مۆدریچی ئەفسانە🩵


Saman Majed

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Irbil