18/06/2025
✍🏻سان سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى لاوانى وڵاتانى ئه‌وروپا-ى خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ بۆ داریۆ ڕزگار نامۆ-ى یاریزانى لاوى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى فینله‌ندا كۆتاییهات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژى 18ى حوزه‌یرانى 2025 له كۆى سێ یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، یه‌كه‌م یارى به شێوه‌ى یه‌ده‌گ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى دانیمارك بۆ ماوه‌ى 29 خولهك ئه‌نجامدا و هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به كۆكردنه‌وه‌ى 2 خاڵ له 3 یارى (2 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن)دا له قۆناغى گروپه‌كاندا ماڵئاوایی كرد.
18/06/2025
✍🏻سان سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️ڕۆژى 17ى حوزه‌یرانى 2025 له شارى دوشهنبهى تاجیكستان، هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى ئێران-ى خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵان كه ئارتین ڕۆسته‌مى یاریزانى لاوى كورد و كوڕى شارى مه‌ریوان-ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان یارى بۆ ده‌كرد، نازناوى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى لاوانى وڵاتانى ناوه‌ڕاستى ئاسیا (كافا)ی به‌ده‌ستهێنا.
جێى باسه ئارتین ڕۆسته‌مى یاریزانى تیمى لاوانى یانه‌ى سیپاهان ئه‌سفه‌هان-ه و له ساڵى 2024 بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێرانى خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵان كرا و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه له شارى دوشهنبهى تاجیكستان به‌شدارى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتووانى وڵاتانى ناوه‌ڕاستى ئاسیا (كافا)ى كرد.
12/05/2025
✍🏻سیدره سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك كچه یاریزانى كورد، له ڕۆژى 11ى ئایارى 2025ه‌وه له یاریگاى عه‌لى حسێن له شارى به‌غدا، كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى كچانى عێراق ده‌ستیپێكردووه كه تیایدا 45 كچه یاریزان كه 25 یاریزانیان كوردن، بانگهێشتى نێو پێكهاته‌ى سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه كراون و له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دان تا دواجار پێكهاته‌ى كۆتایی بۆ به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانى پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیا دیارى بكرێت.
20/04/2025
✍🏻سیدره سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️تیپى كچانى یانه‌ى هیلال-ى سعودى به به‌شدارى سه‌ره‌كى شۆخان نوره‌دین-ى كچه هێرشبه‌رى پیشه‌گه‌رى كورد، ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو 19-4-2025 له‌سه‌ر یاریگاى كۆلێژى چاوێرى پزیشكى شارى ڕیاز و له هه‌فته‌ى 17ى خولى نیایابى كچانى یانه‌كانى سعودیه به ئه‌نجامى 3-2 له تیپى كچانى یانه‌ى نه‌سر-ى برده‌وه و شۆخان له خوله‌كى 63دا گۆڵى دووه‌مى یانه‌كه‌ى به هه‌وڵێكى تاكه‌كه‌سى و زۆر جوان تۆماركرد، ئه‌مه‌ش پێنجه‌م گۆڵى بوو له خوله‌كه‌دا تۆمارى بكات.
20/04/2025
✍🏻سان سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️یانەی سەد-ى قه‌ته‌رى كه ئه‌حمه‌د سوهه‌یل سابیر هه‌مه‌وه‌ندى به‌رگریكارى لاو و نێوده‌وڵه‌تى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى قه‌ته‌ر یارى بۆ ده‌كات، بۆ وەرزی 2024-2025 بووه پاڵەوانی ستار لیگى یانه‌كانى قه‌ته‌ر (ئوریدۆ)، ئه‌مه‌ش بۆ جار هەژدەهەمین لە مێژووی خۆیدا، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لە دوا یاری خۆیدا كه ڕۆژی هەینی 18ی نیسانی 2025 لە یاریگای جاسم بن حەمەد لە یانەی ئەلسەد ئه‌نجامدرا، لە هەفتەی 22 و کۆتایی خولەکەدا، بە ئەنجامی 5-0 لە یانەی ئەهلی بردەوە.
12/04/2025
✍🏻سه‌نا سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️ئه‌مڕۆ 12ى نیسانى 2025 له یاریگاى شارى عه‌قه‌به-ى ئوردن، یارییه‌كانى پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى وڵاتانى خۆرئاواى ئاسیا له‌سه‌ر ئاستى لاوان كچانى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵان كۆتاییهات و له یارى دیاریكردنى پله‌ى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ى سوریا كه هه‌ریه‌كه له كچه یاریزانانى كورد (ئایه محه‌مه‌د/ ژ11 و دڵناى ئیسماعیل/ ژ2 و خوناڤ حسێن/ ژ3 و فه‌رهه‌نگ حسێن/ ژ21 و ئارین ئه‌سعه‌د/ ژ6 و پێلین ئه‌حمه‌د/ ژ23 و ئەڤین حەسەن/ ژ24) یارییان تێدا ده‌كرد و یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌ریش (ده‌لیل خالید)ى ڕاهێنه‌رى كورد بوو، بە ئەنجامی 7-1 لە هەڵبژاردەی كوێت-یان برده‌وه و میدالى بڕۆنزى پله‌ى سێیه‌مییان پێ‌بڕا.
له یارییه‌كه‌دا ئایه محه‌مه‌د-ى هێرشبه‌ر درەوشایهوە و توانى وه‌ك ئه‌ستێره‌ى یارییه‌كه یه‌كه‌م 4 گۆڵ/ سوپه‌ر هاتریكى پاڵه‌وانێتییه‌كه تۆماربكات و گره‌وى باشترین یاریزانیش بباته‌وه، به تۆماركردنى 7 گۆڵیش بووه گۆڵكارى پاڵه‌وانێتییه‌كه، به گشتى له كۆى 4 یاریدا 7 گۆڵى تۆمار و 2 گۆڵیشى سازكرد و هه‌ر 7 گۆڵهكهشى له هه‌ڵبژارده‌ى كوێت كردووه، 3 گۆڵ/ هاتریك له قۆناغى گروپه‌كان و 4 گۆڵ/ سوپه‌ر هاتریك له یارى ئه‌مڕۆدا.
هه‌روه‌ها دڵناى ئیسماعیل كه به‌رگریكار بوو، توانى 2 گۆڵ له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا سازبكات.
11/04/2025
✍🏻سه‌نا سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️ڕۆژى 10ى نیسانى 2025 له یاریگاى شارى عه‌قه‌به-ى ئوردن و له میانه‌ى یارییه‌كانى پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى وڵاتانى خۆرئاواى ئاسیا له‌سه‌ر ئاستى لاوان كچانى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵان، هه‌ڵبژارده‌ى سوریا به به‌شدارى سه‌ره‌كى كچه یاریزانانى كورد (خوناڤ حسێن و دڵناى ئیسماعیل و ئارین ئه‌سعه‌د و ئایه محه‌مه‌د) به ئه‌نجامى 1-1 له‌گه‌ڵ هەڵبژاردەی فه‌له‌ستین یه‌كسانبوو، به‌مه‌ش له قۆناغى گروپه‌كاندا به كۆكردنه‌وه‌ى 4 خاڵ له 3 یارى (1 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) پله‌ى سێیه‌مى گرتووه و له قۆناغى كۆتاییدا له‌سه‌ر دیاریكردنى پله‌كانى سێیه‌م و چواره‌م به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى كوێت یارى ده‌كات.
11/04/2025
✍🏻سان سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️ماركۆ لاوك فه‌ره‌جى هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى یه‌كه‌مى عێراق و یانه‌ى سترۆمسگۆدسێت ئای ئێفى نه‌رویژ، به تۆماركردنى 3 گۆڵ و سازكردنى 1 گۆڵ، پێشه‌نگى گۆڵكارانى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى نه‌رویژ (ئێلیتێسێریێن)ى گرتووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌دا كه به ئه‌نجامى 1-2 به یانه‌ى بران دۆڕان، توانى تاكه گۆڵى یانه‌كه‌ى له خوله‌كى 50 تۆماربكات كه گۆڵى یه‌كسانبوونى 1-1 بوو.
جێى باسه ماركۆ لاوك فه‌ره‌جى له هه‌فته‌ى دووه‌مى خوله‌كه‌دا توانى 2 گۆڵ تۆماربكات و له هه‌فته‌ى یه‌كه‌میش 1 گۆڵى سازكرد و ناوى له پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ى دووه‌میش دابوو.
08/04/2025
✍🏻سه‌نا سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️ئه‌مڕۆ 8ى نیسانى 2025 له یاریگاى شارى عه‌قه‌به-ى ئوردن، له میانه‌ى یارییه‌كانى پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى وڵاتانى خۆرئاواى ئاسیا له‌سه‌ر ئاستى لاوان كچانى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵان، هه‌ڵبژارده‌ى سوریا كه هه‌شت كچه كچه یاریزانى كورد بۆ ده‌كات، به به‌شدارى سه‌ره‌كى (دڵناى ئیسماعیل و ئارین ئه‌سعه‌د و ئایه محه‌مه‌د)ى یاریزانانى كورد بە ئەنجامی 6-0 لە هەڵبژاردەی كوێت-ى برده‌وه و ئایه محه‌مه‌د كچه هێرشبه‌رى كورد كه توانى سێ گۆڵ/ هاتریك له خوله‌كانى 9 و 70 و 90+4دا تۆماربكات، گره‌وى باشترین یاریزانى یارییهكهشى برده‌وه.
06/04/2025
✍🏻سیدره سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️پاش به‌شداریكردنى له یارییه‌كانى پاڵاوتنى پاڵه‌وانێتى فوتساڵى كچانى وڵاتانى ئاسیا كه مانگى كانوونى دووه‌مى 2025 له وڵاتى تایله‌ند ئه‌نجامدرا، له نوێترین ریزبه‌ندى جیهانى هه‌ڵبژارده‌كانى فوتساڵى كچاندا، هەڵبژاردەی فوتساڵی كچانى عێراق كه هه‌ریه‌كه له (فائیزه جه‌لال و سه‌لار عه‌بدولواحید و ئاواز محه‌مه‌د و سیپه‌ل شوكر و به‌هره دارا و دێرین مه‌حمود و ئیلاف حیسامه‌دین)ى یاریزانانى كورد یاری بۆ ده‌كه‌ن، دوو پلەی پێشکەوتووە و لە کۆی (79) تیپی ڕیزبەندییهكهدا به 894.16 خاڵ لە پلەی (51)دا جێگیر بووه و پێش هەڵبژاردەکانی نەرویژ و ئوسترالیا و ئیمارات و فلیپین و بیلاڕووسیا کەوتووه.
06/04/2025
✍🏻سان سه‌نگه‌ر/ كورد سپۆرت ستار (KSS):
⚽️ئه‌مڕۆ 6ى نیسانى 2025 له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى نه‌رویژ (ئێلیتێسێریێن)، یانه‌ى سترۆمسگۆدسێت ئای ئێف له یاریگای هاوگسوند له شارى هاوگسوند به ئه‌نجامى 5-0 له یانه‌ى ئێف کەی هاوگسوند-ى خاوه‌ن یاریگاى برده‌وه و له كۆى پێنج گۆڵهكهشدا، ماركۆ لاوك فه‌ره‌جى هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى یه‌كه‌مى عێراق كه درێسى ژماره 21ى یانه‌كه‌ى ده‌پۆشێت، توانى دوو گۆڵ بۆ یانه‌ى سترۆمسگۆدسێت ئای ئێف له خوله‌كه‌كانى 48 و 90+2دا تۆماربكات.