10/08/2026
بەڕێکەوتنی هەردوو یاریزانی یانەی وەرزشی برایەتی و هەڵبژاردەی عێراق (محەمەد بەشدار و ڤارین مەعروف) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو وڵاتی ئوردن، بەمەبەستی بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیەتیەکە لە ڕۆژانی 12 تا 19 ی ئەم مانگە لە هۆڵی داخراوی (مەلیک عەبدوڵڵا) لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەدەچێت.
#یانهی_وهرزشی_برایهتی_1984
08/08/2026
بەشداریکردنی هەردوو یاریزانی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی (محەمەد بەشدار)و (ڤارین مەعروف) لەکەمپی مەشقی هەڵبژاردەی عێراق لــە شاری سلێمانی، ئامانج لە کردنەوەی کەمپەکەش ئامادەکاری زیاتری یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقە بۆ پاڵەوانییەتی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕکابەرییەکانی لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەدەچێت.
#یانهی_وهرزشی_برایهتی_1984
03/08/2026
ئاگاداری...
دایکان و باوکانی فێرخوازانی ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتی ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕۆژی چوارشەممە 5-8-2026 مەشقەکانی ئەکادیمیاکەمان دەستپێدەکاتەوە.
کاتەکانی مەشق هاوشێوەی ڕابردوو لە ڕۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممە:
گرووپی یەکەم: کات 5:30 تا 6:45
گرووپی دووەم: کات 6:45 تا 8:00
17/07/2026
دوای بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی قۆناغی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە خولی بژاردەی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق و خەڵاتکردنی یاریزانانی یانەی برایەتی بە جامی چوارەم.
لە وەرزی نوێی خولی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق کە بە ئەگەرێکی زۆر مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی هاوشانی یانەکانی (سلێمانی، غازی جنوب، حەشدی شەعبی، هەولێر، ختوت جەوی، ئەکاد و سەناعە) ڕکابەری بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە دەکات.
17/07/2026
بە تۆمارکردنی دوو سەرکەوتنی تر، تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی کۆتایی بە خولی ئەمساڵ هێنا و وەرزی تازەش لەگەڵ یانە بژاردەکانە
ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر و لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەکاد دووەم ڕۆژ و کۆتا دوو جەولەی ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزەی خولی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی کە دوێنێ هەر 3 یارییەکەی خۆی بەسەرکەوتن کۆتایی پێهێنابوو، ئەمڕۆش دوو یارییەکەی خۆی بەسەرکەوتن کۆتایی پێهێنا.
لە یاری یەکەمی ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی برایەتی لە یارییەکی بەهێز و پڕ ڕکابەری توانیان 3 بە 2 لە یانەی (ئاشتی) ببنەوە لەیاری دواتریش کە دوایاری ئەم وەرزە بوو، یاریزانانی برایەتی سەرکەوتنێکی تریان نووسیەوەو 3 بە 0 لە یانەی (سکەک) یان بردەوەو بەمەش هەر پێنج یارییەکەی ئەم گردبوونەوەیان بەبردنەوە لە یانەکانی (ئیتحاد بەسڕی، سۆلاڤ، نەجەف، ئاشتی و سکەک) بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
بەمەش یانەی برایەتی لەگەڵ حەوت یانەی تر لە وەرزی نوێی خولی تۆپی سەرمێزی یانە بژاردەکانی عێراق یاری دەکەن.
16/07/2026
دوو سەرکەوتنی تر بۆ تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی (برایەتی) لە خولی عێراق
لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەکاد لە شاری هەولێر، ڕکابەرییەکانی خولی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بەردەوامی هەبوو، کە لەکۆی 10 یانەی بەشداری ئەم قۆناغە 4 یانەیان هەوڵی گەیشتن بە ڕێزی یانە بژاردەکانی عێراق دەدەن.
ئێوارەی ئەمڕۆش یاریزانانی یانەی (برایەتی) دوو سەرکەوتنی تریان نووسیەوەو بەئەنجامێکی هاوشێوە 3 × 0 و 3 × 0 لە یانەکانی (نەجەف و سۆلاڤ) یان بردەوە.
جێگەی باسە سبەی هەینی یانەی (برایەتی) دوا دوو یاری خۆی لە ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزە بەرامبەر بە یانەکانی (ئاشتی و سکەک) ئەنجامدەدات، کە تاڕادەیەکی زۆر یاری بەرامبەر بە یانەی ئاشتی یارییەکی یەکلاکەرەوەو گەیشتن بە ڕێزی یانە بژاردەکانی عێراق دەبێت.
16/07/2026
(برایهتی) بهسهركهوتن دهستیپێكرد
له یهكهم یاری گردبوونهوهی ئهمڕۆ له خولی تۆپی سهرمێزی یانهكانی عێراق كه له هۆڵی داخراوی یانهی ئهكاد له ههولێر بهڕێوهچوو، یانهی (برایهتی) ڕووبهڕووی یانهی (ئیتحاد) بووهو له یارییهكهش یاریزانانی یانهی برایهتی توانیان (3) به (0) سهركهوتن تۆماربكهن.
وابڕیاریشه ههر ئهمڕۆ له كات 4:00 و 6:00 ـی ئێواره ههر له ههمان هۆڵ، یانهی برایهتی دوو یاری تر له ڕكابهرییهكانی خولهكه ئهنجام بدات.
15/07/2026
تۆپی سەرمێزی (برایەتی) هەوڵی گەیشتن بە خولی بژاردەی عێراق دەدات
بڕیاروایە سبەی پێنجشەممە لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەکاد لە شاری هەولێر، دواین قۆناغی خولی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بەبەشداری 10 یانە بەڕێوە بچێت، دوای تەواوبوونی ڕکابەرییەکانی خولەکەش کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، 4 یانەی پێشەوەی ڕێزبەندی خولەکە بۆ قۆناغی بژاردە سەردەکەون و هەرچی یاریزانانی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتیشن بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناغی بژاردە کۆتاییان بە ئامادەکارییەکانیان هێنا و لەدوو رۆژی داهاتوو هەوڵی گەیشتن بە ئامانجەکەیان دەدەن.
28/06/2026
بەردەوامی مهشق و ڕاهێنانەکانی ههفتانهی ئهكادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتی له ڕۆژانی (شهممه و دووشهممه و چوارشهممه).
گرووپی یهكهم كات 5:15 تا 6:30 لهدایكبووانی (2009 تا 2014)
گرووپی دووهم كات 6:30 تا 7:45 لهدایكبووانی (2015 ـ 2020)
ناونووسینیش ههر له ڕۆژانی مهشق واته له ڕۆژانی شهممه و دووشهممه و چوارشهممه له كات 4:00 تا 7:30 ـی ئێواره دهبێت.
جگه لهمهش لۆ ئاگاداری زیاتر له كاتی مهشق و ڕاهێنانهكانی ئهكادیمیا و بینینی وێنهی مهشقی فێرخوازهكانمان، لایكی پهیجی (ئهكادیمیای تۆپی پێی یانهی وهرزشی برایهتی) بكهن:
https://www.facebook.com/profile.php?id=61572573244276