11/08/2026
راستگۆیی بنەمای سەرەکییە بۆ گێڕانەوەی ڕووداوە مێژووییەکان، مێژوو ئاوێنەیەکە واقیعی بەسەرهاتەکان بەبێ دەستکاری و بەبێ تێکەڵکردنی حەز و ئارەزووە کەسییەکان نیشان دەدات.
لە مێژوودا بەدڵ بوون بەدڵ نەبوون نییە"گێڕانەوەی مێژوو"دوورە لەوانە
بۆ ساڵیادی ئازادکردنی مەخمور لەدەستی داعش هەمووان لەوێ بوون.
"مەلا بەختیار، بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی، وەهاب هەڵەبجەیی و فەرماندە و پێشمەرگەکانی دژەتیرۆر، ئاسایش و هێزەکانی دیکەی پێشمەرگە، گەریلا"
30/07/2026
🔻 بەرپرسێکی تری NRT وازیهێنا..
هونەرمەند دیاری قەرەداغی کە بەڕێوەبەری NRT2 و بەرپرسی پەیوەندییەکانی NRT و چەندین ساڵە لەو دوو ئێن ئاڕ تییە کاردەکات وازیهێنا.
چەند ڕۆژێکە وەک بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی (کەناڵ 8)ـی یەکێتی دەستبەکاربووە.
27/07/2026
بەنزینەکە تەنها بەشی خۆمان دەکات تکایە لە هەولێرەوە مەیەن بۆ بەنزین
دالیا جەمال پەیامنێری قەنات ٨
25/07/2026
🔺 بومەلەرزەیەکی تر NRT هەژاند..!
🔹لە کەناڵی خەڵـکەوە بووەتە کەناڵی یـەکێتی
🔹 خالید کاوە بێژەر و پێشکەشکاری بەناوبانگی ئێن ئاڕ تی وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند دوای نزیکەی 4 ساڵ کارکردن لە کەناڵەکەدا و دیارنییە لە داهاتوودا لە چ کەناڵێکی تر دەردەکەوێت و کاری میدیایی دەکات یان نا..؟ خۆشی لە ڕوونکردنەوەکەیدا باسی ئەمەی نەکردووە.
🔶 خالید کاوە، بێژەری هەواڵ و پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی (تاریک و ڕوون) بوو، کە پڕ بینەرترین و جەماوەریترین بەرنامەی کەناڵە بوو، لەکاتێکدا بەرنامەکانی تریان لە خراپترین دۆخدان و هیچ بینەر و کاریگەرییەکیان لەسەر خەڵک و ڕایگشتی نەماوە و بەردەوامیش ئاستیان بەرەو سفر بوونەوەیە، جگە بەرنامەی تاوتوێی کارزان عوسمان.
🔶 هەروەها ناوەندی هەواڵی کەناڵەکەش لە کێشەدایە و گەشتی هەواڵەکانیان بینەری نییە و بە هەفتە و مانگ هیچ سەبقێکی خەبەری و ڕاپۆرتێکی گرنگ ناخەنە سەر شاشە، زیاتر خەریکی پشتیوانی و بانگەشەکردنن بۆ سیاسەتی یەکێتی و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێم و پارتی لە دوای ڕێکەوتنی شاری جوان (2026.7.2)، ئەوەش بە تەواوی کردوونی بە کەناڵێکی حیزبی بێ کاریگەر، جگە لەوەی کەناڵەکە بە دەست کوتلەکاری و گروپگروپێنەوە دەناڵێنێ بەهۆی لاوازی ئیدارە و بۆردی بەڕێوەبردن و پشتگوێخستنی لە لایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە.
تایبەت - سایتی پۆلەتیک
15/07/2026
هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا، پەیامێک بەمشێوازە بۆ مێسی دەنووسێت
تۆپی پێت جارێک خەتم کردوە
ئێستا بۆ مراجەعەی دەکەیتەوە
کاکی من خۆئەمە مەکتەب نیە
07/07/2026
ئەڵێین دانی سویدی پەیوەندی بەریزەکانی نەوەی نوێیەوە کردوە🤣