04/09/2026
ریۆ فێردیناند: با باسی رۆناڵدۆی دیارە بکەین، تۆ چی لە بارەی ئەوەوە دەزانی؟
خۆزێ مۆرینهۆ: ئەو ساڵانەی کە لە بارسا بووم زۆر شێتانە بوو ( شێتانە بە مەبەستی ئەوەی زۆر بەهێزن بوون.) ئەو گۆڵی تۆمار دەکرد و گۆڵی زۆر نایابیش تۆمار دەکرد، هەتاوەکو ئێستاش بیر لەو گۆڵە دەکەمەوە کە بەرامبەر یانەی کۆمپۆستێلە تۆماری کرد، ئەو لە ناوەڕاستی یاریگاوە هەموو یاریزانەکانی بڕی و گۆڵی تۆمارکرد، ئەو هەموو ئەو شتانەی کرد بەبێ راهێنان.
(*گۆڵەکەی دیارە بەرامبەر کۆمپۆستێلە لە کۆمێنت دادەنێم.)
ریۆ فێردیناند: مەبەستت چییە بەبێ ڕاهێنان کردن؟
خۆزێ مۆرینهۆ: ئەو زۆر تەمبەڵ بوو، زۆر بە کەمی ڕاهێنانی دەکرد، سروشتی یاریزانانی بەڕازیل وایە کە ئەوان تەنها چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرن، ئەوان زۆر بە سادەی یاری دەکەن وەکو ئەوەی کە لە کۆڵانەکانی بەڕازیل یاری بکەن، رۆناڵدۆش هەر یەکێک بوو لەو یاریزانانە.
وەرزە مێژوویەکەی دیارە لەگەڵ بارسا هەتاوەکو ئێستاش باس دەکرێت، لەو وەرزەدا دیارە لەگەڵ بارسا بەشداری لە 60 گۆڵ کرد لە 49 یارییدا (47 گۆڵ و 13 ئەسیست.)
لە لالیگادا لە 34 یاریدا 34 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکرد.
03/09/2026
یەکەمین بردنەوە بۆ هەڵۆکانی چیا💛
دوای چوار یەکسان بوونی یەک لە دوای یەک، دهۆک توانی یەکەمین بردنەوەی بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەدەست بهێنێت.
قوە جەوییە کە ئەمساڵ لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەشدارە لە پێنج یارییدا خاوەنی چوار خاڵە!
دهۆک بە چوار یەکسان بوون و بردنەوەیەک ئێستا لە پلەی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.
پیرۆزە لە پسمامە ئەزیزەکانمان💛🩵
03/09/2026
ناوبژیوانانی لیگ وەن (خولی فەڕەنسی) ٦ خاڵی نوێ بۆ ئەم وەرزە جێبەجێ دەکەن.
1- گۆڵپارێز دەتوانێت تەنها ٨ چرکە تۆپەکە بە دەستی بگرێت، گەر لەو خولەکە تێپەڕی ئەوە ڕاستەوخۆ لێدانی گۆشە بۆ تیپی بەرامبەر هەژمار دەکرێت.
2- لێدانی گۆڵ پێویستە لە ماوەی ٥ چرکەدا جێبەجێ بکرێت.
3- ئەو یاریزانەی کە گۆڕانکاری پێدەکرێت تەنها ١٠ چرکەی لە بەردەم دایە بۆ ئەوەی یاریگا جێبهێڵێت، گەر یاریزانەکە ١٠ چرکە زیاتری پێچوو ئەوە ئەو یاریزانەی کە دێتە یاریگاوە دەبێت خولەکێک بوەستێت و دواتر بێتە یاریگاوە.
4- ئەو یاریزانانەی کە تووشی پێکان دەبن و ناوبژیوان ناچار دەکەن کە یارییەکە بوەستێنێت، دوای چارە کردنیان لە لایان ستافی پزیشکی پێویستە خولەکێک لە دەرەوەی یاریگا چاوەرێ بکەت و دواتر بێتە یاریگاوە.
5- ناوبژیوان پێویستە یارییەکە بوەستێنێت لە کاتی وتنەوەی سرودی ( هاوڕەگەزبازی و ڕەگەزپەرستی) بێ گوێدانە کات و جێگای یاری و یاریگاکە.
6- ئەگەر یاریزانێک لە کاتی قسەکردن دا دەمی داپۆشی ئەوە ڕاستەوخۆ کارتی سوور بە ڕوویدا بەرز ناکرێتەوە، بەڵکو ستافی ناوبژیوانان لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن و دواتر بڕیار دەدەن.
02/09/2026
لە دوای وازهێنانی مێسی پرسیارێک دروست دەبێت..!
کام یاریزانی ئارجێنتینا شایستەی ئەوەیە ژمارە ١٠ بپۆشێت؟
02/09/2026
سانتی ئونا:
"جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆم و چێڵسی زیاتر لە ٤ کاتژمێرە لە گفتووگۆدان."
"یاریزانە سی و پێنج ساڵانەکە بە ڕێژەی ٩٠٪ پەیوەندی بە چێڵسییەوە دەکات."
وەرزی ڕابردوو هیچ ناوەڕاستکارێکی خولی سعوودی هێندەی ڤیناڵدۆم بەشداری لە گۆڵ نەکردووە. (22)
سوپڕایزێکی تر لە لایان چێڵسییەکەی ئەڵۆنسۆوە🤯
01/09/2026
هێر وی گۆووووو🚨🚨🚨
ئینزۆ فێرناندێز بۆ مانچێستەر سیتی.
بۆندەکە بە بڕی 125 ملیۆن پاوەند دەبێت، واتا ئینزۆ بوو بە گرانترین یاریزان لە مێژووی پریمەرلیگدا.
بەڕاستی ئافەرم بۆ کارگێری چێڵسی، زۆر بە ژیرانە مامەڵەیان بە نرخی ئینزۆوە کرد 👏🏼.
31/08/2026
بەس پێم بڵێن شەڕی ئەلڤارێز بۆ ئەکەن لە کاتێکدا رافینهاتان هەیە؟
لە کاتێکدا خاوەنی بەهرەمەنترین لاوی ئەم سەردەمەن؟
لە کاتێکدا دزی ساڵتان لە نیوکاستڵ کردووە؟
31/08/2026
بۆ مێژووووووووووو😍😍😍😍😍😍😍
ئامەد سپۆرت شانازی هەموو گەلی کورد❤️🔥
ئامەدی کوردان لە نێو یاریگای خۆی شکستی بە محەممەد سەڵاح و هاورێکانی هێنا.
دیار بەکر ستادیۆم هاوشێوەی فەرەنسۆ هەریری بووە بە دێوەزمەی یانەکانی سوپەر لیگی تورکی😍🔥
بینەری گۆڵی بردنەوەی ئامەد بن لە کۆمێنت👇🏼
31/08/2026
پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە شایستەی💛
بردنەوەیەک پێشکەش بە رۆحی پاکی کاکە کۆڤانی جوانە مەرگ💛
بردنەوەیەکی گرنگ بەرامبەر مینای بەسڕە، پێش دەستپێکردنی خولەکە گووتم کە مینا ئەسپی ڕەشی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە، وە ئێستاش هەر لەسەر قسەی خۆم سورم، خاوەنی پێکهاتەیەکی تۆکمە و بەهێزن
پیرۆزە هەولێرمممم💛💛💛