گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە

گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە

Share

ئامانجی ئێمە بەرەو پێش بردنی شاخەوانیە بە ڕەچاوکردنی سەلامەتی و ژینگەپارێزی و برایەتی

گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە گروپێکی وەرزشی شاخەوانیە کە لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە تا ئێستا چەندەها گەشتی بەرفراوانمان ئەنجام داوە و ئەزمونێکی زۆرمان هەیە لە وەرزشی شاخەوانی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە لە ساڵانی ٢٠١١ دامەزراوە و تا ئێستاش هەمیشە لە نوێگەری و پەیداکردنی ئەزمونی زیاترین

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 19/04/2026

خوایە وەتــەن ئاواکەی
چەند دڵگیر و شیرینە..💐
چەند دیمەنێک لە کورتە گەشتی شاخەوانی دەمەو بەیانی ڕۆژی هەینی هاوڕێیانی گروپ بۆ دۆڵی فەقەیان و ئاوە سازگارەکەی کـانی گویز...

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان
١٨ / ٤ / ٢٠٢٦

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 05/04/2026

دەسپێکی ڕۆژێکی تری نوێ و پڕ لە وزەو چالاکی بە ئەنجامدانی گەشتێکی شاخەوانی پڕاو پڕ لە دیمەنی ڕازاوەی سروشتی جوانی کوردستان
هەینی ، ڕێکەوتی ٣ / ٤ / ٢٠٢٦
#شاخەوانی
#کوردستان
#کۆیە

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 13/02/2026

بەرز و پیرۆزبێت بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنی شاخەوانی کـوردستان لە سەرجەم پێکهاتە شاخەوانیەکان و ئارەزومەندانی شاخەوانی بە گشتـی
فیدراسیۆن وەک دامەزراوەیەکی فەرمی ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە شاخەوانان دەکات و ئێمەش هەوڵ و ماندوو بونەکانیان بەرز دەنرخێنین و هیوادارین هەمیشە بەردەوامی بدەن بە هەوڵەکانیان بۆ پێشخستن و زیاتر بە ئەکادیمی کردنی وەرزشی شاخەوانی لە کوردستان.
بە سوپاسەوە بەڕێز (ئەسوەد عوسمان ) بە نوێنەرایەتی گروپەکەمان ئامادەییان هەبوو لە کۆبونەوەیەکی فراوانی گروپە شاخەوانیەکان لە یادی بیست ساڵەی دامەزراندنیدا لە بارەگای فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان ـ کۆیە
١٣ / ٢ / ٢٠٢٦
fans
Aswad Othman
Kurdistan Mountaineering & Climbing Federation
F***j Sarhad Mamand

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 06/02/2026

ئەنجامدانی کورتە گەشتێکی شاخەوانی
هەینی ڕێکەوتی ٦ / ٢ / ٢٠٢٦
لە لۆفەی گرەڕەشانەوە بەرەو تابلۆی هەیبەت سوڵتان
خۆشحاڵ بوین بە بینینی هاوڕێیانمان لە گروپە شاخەوانیە جیاوازەکان
وە خۆشحاڵتر بووین بە بینینی چەندان گەنج وە خێزان لەو ڕێگا شاخڕەویە دا و بۆ بەسەربردنی کاتێکی پڕ سود و چێژ بەخش ئەو سروشتە جوانەیان هەڵبژاردبوو

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە
هەینی ٦ / ٢ / ٢٠٢٦

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 09/01/2026

کورتە گەشتێکی دەمەو بەیان✨🌄
سروشتی دۆڵی فەقەیان و کانی گوز💐
هەینی ٩ / ١ / ٢٠٢٦

بەهیواین هەموو لایەک سەلامەت و تەندروست باش بن

گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە
#کۆیە #شاخەوانی #کوردستان

09/01/2026

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎

دڵگرانین بە کۆچی دوایی( دیاکۆ ئیسماعیل )
ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانی هەڵۆ
کە ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٩ / ١ / ٢٠٢٦
لە گەشتێکیان بۆ چیای پیرەمەگروون لە کاتی هاتنەخوار دەخزێت و دەکەوێتە دۆڵی بەردەسفرە و گیان لەدەست دەدات.
بەو بۆنە خەمناکەوە بە ناوی ئەندامان و دەستەی سەرپەرشتی گروپەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەینین و
لە خوای گەورە داواکارین جێگای بەهەشت بێت

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 30/12/2025

کۆیە و بەفر و هەیبەت سوڵتان
بەیانیانێکی سپی پۆش و لە ژێر زەردەپەڕی خۆر تابلۆیەکی ئێجگار ناوازەی بە چاوەکانمان بەخشی

دوای ئەوەی دوێنێ دوو شەممە شەپۆڵێکی چڕی بەفر بارین وراتی کۆیەی گرتەوە ، دەمەو بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە کورتە گەشتێکی شاخڕەویمان ئەنجامدا بە نێو بەفر و دیمەنی ناوازەی شاخی هەیبەت سوڵتان تا تابلۆی لوتکە

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان
سێ شەممە ٣٠ / ١٢ / ٢٠٢٥

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 26/12/2025

دەمەو بەیانێکی زووی سروشت و کورتە گەشتێکی شاخەوانی لە لۆفەی گرە ڕەشانەوە بەرەو تابلۆی لوتکەی هەیبەت سوڵتان

هەینی ٢٦ / ١٢ / ٢٠٢٥
بەرەو کۆتاییەکانی ساڵ لە کەشێکی تەڕ و سارد و دڵگیر ئەنجامدانی کورتە گەشتێک هەم گیان و لاشەمانی ئارام کرد و هەم دەروون و ناخی ئاسودە کردین

هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەت بۆ هەمووان دەخوازین💐

Photos from ‎گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە‎'s post 13/12/2025

✨کورتە گەشتێکی شاخەوانی✨
بە بۆنەی ساڵڕۆژی جیهـانی شاخ
لە لۆفەی گرە ڕەشانەوە بەرەو تابلۆی لوتکە لە کەشێکی 🍁🌧نمەی باران و تەواو کپ و هێمنی دەمەو بەیان

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Koy Senjaq?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

Koya Street
Koy Senjaq