Sport media

Sport media

Share

یەکەم ناوەندی میدیایی وەرزشی لە کوردستان و عێراق

broadcasting & media production company

18/07/2026

نەبەرد عەزیز؛ کەسایەتییەکی ناوازە بۆ وەرزشی گەرمیان

نەبەرد عەزیز، سەرۆکی یانەی باوەنور و یەکێک لە وەرزشکارە دیارەکانی گەرمیانە، کە بە کەسایەتی بەرز، ئەخلاقی جوان و خزمەتکردنی بێوچان بۆ وەرزش ناسراوە.
هەمیشە باوەڕی بە گەشەپێدانی لاوان و پشتیوانیکردنی بەهرە و وەرزشکاران هەبووە و بە کردەوە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی دەڤەرەکەی داوە.

ئامانجی گەورەی نەبەرد عەزیز تەنیا بەڕێوەبردنی یانەی باوەنور نییە، بەڵکو خەونی ئەوەی هەیە شۆڕێکی گەورەی وەرزشی لە گەرمیان بەرپا بکات؛ شۆڕێک کە هیوای نوێ بە لاوان ببەخشێت و داهاتوویەکی باشتر بۆ وەرزشی ناوچەکە دروست بکات.

هیوادارین بەردەوام لە خزمەتکردنی وەرزش بێت و سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنێت.

17/07/2026

ئارۆز ئاراز | لاوترین ڕاهێنەری دەڤەری شارەزوور

ئارۆز ئاراز، یەکێکە لە لاوترین و بەهیوابەخشترین ڕاهێنەرانی دەڤەری شارەزوور، کە بە کار و ماندووبوونی بەردەوامی خۆی لەگەڵ لاوانی زەمالیکی سەیدسادق، هەوڵ دەدات نەوەیەکی نوێی یاریزانان بە شێوەیەکی زانستی و هاوچەرخ پەروەردە بکات.

باوەڕی بە دیسیپلین، کارکردنی تیمی و گەشەپێدانی توانا تاکەکانی یاریزانان، وای کردووە ببێتە یەکێک لە ڕاهێنەرە هەڵکەوتووەکانی ناوچەکە. هیوادارە لە داهاتوودا بە سەرکەوتنەکانی زیاتر، ناوی خۆی لە ئاستێکی بەرزتر لە یاریی کوردستاندا تۆمار بکات

17/07/2026

لە سەیدسادقەوە بۆ نیوکاسڵ

فریاد فایەق، یاریزانێکی بەتوانا و بە ئەزموونی پێشووی بتوێنی سەیدسادق و تیپی وەرزشی باران، کە بەهۆی خێرایی، تەکنیک و توانای تەواوکردنی هێرشەکان، ناوی وەک یەکێک لە هێرشبەرە جۆکەرە ناوازەکانی کوردستان ناسراوە.

ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا، درێسی کوردانی نیوکاسڵ دەپۆشێت و بە یارییە کاریگەرەکانی، ڕۆڵێکی گرنگ لە سەرکەوتنەکانی تیمەکە هەیە.

یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی خولی ماڵی کوردانی لیدس، کە هەمیشە بە ڕۆحی شەڕکەر، داهێنان و کاریگەری لە ناو یارییەکاندا دەدرەوشێتەوە.

17/07/2026

ڕاهێنەرێک بۆ شانازی کوردانی بەریتانیا

کاک بیلال یەکێکە لە ڕاهێنەرە دڵسۆز و لێهاتووەکانی تۆپی پێی هۆڵ لە وڵاتی بەریتانیا، کە بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی خۆی، نەوەیەکی باش لە یاریزانان پەروەردە کردووە. گرنگی بە ڕێکخستن، مۆراڵ، دیسیپلین و گەشەپێدانی توانای تاکەکەسی یاریزانەکان دەدات و هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە تیمەکەی بە باشترین شێوە ئامادە بکات.

لەگەڵ ئەزموون و بیرکردنەوەی وەرزشی، کاک بیلال بۆتە نمونەیەک لە ڕاهێنەرێکی کارامە کە جگە لە ئەنجام، گرنگی بە دروستکردنی کەسایەتی وەرزشی یاریزانەکانیش دەدات. هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ ئەم ڕاهێنەرە شایستەیە دەخوازین.

17/07/2026

شاکار سدیق… مایسترۆی هێڵی ناوەڕاستی سلێمانی لە بیر ناکرێت

لەو یاریزانانەیە کە ناوی لە دڵی خۆشەویستانی تۆپی پێی سلێمانی ماوەتەوە؛ شاکار سدیق، یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی و پێشمەرگە، یەکێک بوو لە مێشک و دڵی هێڵی ناوەڕاست.

بە پاسە وردەکان، خوێندنەوەی یاری و ئارامی لە ناو مەیدان، بوو بە مایسترۆی ڕاستەقینەی ناوەڕاست؛ یاریزانێک کە هەموو هەنگاوێکی لە مەیدان نیشانی زیرەکی و توانای دەدا.

ئەمڕۆ شاکار سدیق لە دەرەوەی وڵات دەژی، بەڵام یادەوەرییەکانی لەگەڵ یانەی سلێمانی و پێشمەرگە هێشتا لە نێوان هاندەراندا زیندوونە.

17/07/2026

پاڵپشتیی خانمە ئازاو بەهرەمەندەکانی شار بن

لە خولی خانمانی تۆپی پێی یانەکانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 لە یاریگەی دووەمی یانەی سلێمانی، هەردوو تیپی فێرگەی زانکۆی سلێمانی و یانەی ئافرۆدەیت ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
ئەستێرەکانی هەردوو تیپ بە بوونی هاندەرانەوە باڵکێش دەبن بۆ ئەنجامدانی نمایشێکی جوان بۆتان.

17/07/2026

“بە تەنیا جێیان هێشت.”
یانەی هەڵەبجەی شەهید بەهۆی قەیرانی دارایی بەشداری خولی پلە دووی یانەکانی کوردستان ناکات.

16/07/2026

سەیدسادقیەک دیواری بەرلینی نەورۆز و زەمالیکە

ئەلەند مەحمودی بەرگریکارێکی لاو و بەهێزە کە بە هەوڵ، ئارامی و خوێندنەوەی باشی یاری ناسراوە. ئێستا داکۆکی لە هێڵی دواوەی یانەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ خوار تەمەنی حەڤدە ساڵان دەکات، هەروەها یاریزانی تیپی زەمالیکی سەیدسادقیشە و بەردەوام ئاستی خۆی بەرز دەکات.

ئەلەند بە جەستەی بەهێز، هەڵوێستی دروست، سەرکەوتنی لە یەک بەرامبەر یەک و توانای دەرهێنانی توپ لە ناوچەی بەرگری، یەکێکە لە بەڵێندەدارترین بەرگریکارە لاوەکان. هەوڵ و پەیوەندیدانی باشی لەگەڵ هاوڕێکانی تیم، وەک یاریزانێکی ئامادە بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرزتر ناساندوویەتی

16/07/2026

زانیاری چیا، کوڕە بەوەفاکەی لاکێشەی سەوز

لە نێوان یاریزانە خۆش‌ناو و ڕەوشت‌بەرزەکانی شاری سلێمانی، ناوی زانیار عەلی بە تایبەتی دەدرەوشێتەوە؛ یاریزانێک کە تەنها بە توانای یاریزانێتی نەناسراوە، بەڵکو بە ئەخلاق، پابەندی و دڵسۆزییەکەی جێگای ڕێز و خۆشەویستیی خەڵک گرتووە.

زانیار چیا ماوەی 8 ساڵە بەبێ دابڕان خزمەتی لاوانی تیپی چیا دەکات؛ ئەو ساڵانەی پڕ بوون لە ماندووبوون، فێرکردن، پشتگیری و هاندانی نەوەی نوێ بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرزتر.

ئەو نموونەی یاریزانێکە کە نیشان دەدات سەرکەوتن تەنها بە مۆهیبەت نییە، بەڵکو بە کارکردنی بەردەوام، ڕەوشتی جوان و خۆشەویستی بۆ یانە و تۆپ دەگات.

16/07/2026

گەرمیانیەک بووە پێشمەرگە

هێرشبەر(کاردۆ کـاوە)ـی کەلاری یاریزانی پێشووی یانەکانی شێروانە و ڕزگاری پەیوەندی کرد بەخولی خوار 21ساڵانی عێڕاقی بۆ وەرزی نوێ درێسی پێشمەرگەی سلێمانی دەپۆشیت

کاردۆ یەکیکە لەباشترین لاوەکانی دەڤەری گەرمیان چاوەڕوانی داهاتوویەکی پڕشنگداری لیی دەکریت

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in London?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


London
NW17JY