یانەی وەرزشی نالی Nali Sport Club

یانەی وەرزشی نالی  Nali Sport Club

Share

بۆ خزمەتکردن و یارمەتی پێگەیاندنی ئاستی وەرزشی مناڵانی خۆشەویست
بۆ ژینگەیەکی تەندروست ودڵخۆشکەر

25/07/2023

سڵاو خۆشەویستان
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 25/07/2023 چالاکی وەرزشی مناڵانمان نابێت لەبەرئەوەی باران پێشبینی کراوە.

لەگەڵ ڕێزدا ...
⛈️⛈️⛈️

17/07/2023

سڵاو خۆشەویستان
سبەی سێ شەممە بەرواری 18/07/2023 چالاکی وەرزشی مناڵانمان نابێت لەبەرئەوەی بارانێکی زۆر پێشبینی کراوە.

لەگەڵ ڕێزدا ...
⛈️⛈️⛈️

11/07/2023

سڵاو بەڕێزان ئەمڕۆ ڕۆژی سئ شەممە کاتژمێر 6:30 چالاکی وەرزشیمان دەست پێ دەکات لەهەمان یاریگا.

لەگەڵ ڕێزدا...

04/07/2023

سڵاو بەڕێزان سبەی ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر 6:30 چالاکی وەرزشیمان دەست پێ دەکات لەهەمان یاریگا.
تێبینی هەندێ ڕێنمایشمان ئەبێت بۆ دایک و باوکانی بەڕێز بۆ ئەم ماوەیەی کە قوتابخانەی نالی لەپشوو دایە.

لەگەڵ ڕێزدا...

27/06/2023

سڵاو خۆشەویستان
ئەمڕۆ چالاکی وەرزشیمان نابێت لەبەرئەوەی عەرەفەیە و زۆرێک بەڕۆژوون. بە پشتیوانی خوا لە هەفتەی داهاتووە وە هەوڵدەدەین هەموو هەفتەیەک لانی کەم ڕۆژێک لەخزمەتانا بین.

خوای گەورە دوعاو تاعەتی هەموو لایەک و حەجی حاجیانمان قبوڵ بکات، امین

لەگەڵ ڕێزدا ...

20/06/2023

سڵاو خۆشەویستان
ئەمڕۆ چالاکی وەرزشیمان نابێت لەبەرئەوەی بارانێکی باش باریوە و یاریگاکە بە تەری دەمێنێتەوە بۆ کاتی دیاریکراو .
لەگەڵ ڕێزدا ...

18/06/2023

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت بەڕێزان ئەم پەیجە پەیجی وەرزشی نالی یە هەوڵ دەدەین کاری لەسەر بکەین وەسوودێک بگەیەنین بە هەموولایەک لەدەرەوەی مزگەوت هەرکەسێک توانای ڕاهێنەری هەیە لەهەر وەرزشێکدا دەتوانین هاوکاری بکەین لەڕێگەی ئەم پەیجەوە وە وەکو گرووپی پاسکیل سواری گروپی شاخەوانی گرووپی فتبۆل لە ئێستا دا مامۆستا هاکار ڕاهێنەری گرووپی فتبۆڵە وەهەرگرووپێکی تر کە بتوانین لەڕێگەی ئەم وەرزشانەوە کۆببینەوەوە جەستە و ڕۆحمان بەهێز بکەین هیوادارم بەڕێزان بەشداربن پەیامەکە بگەیەنن بە هەموو لایەک.
مزگەوتی نالی

17/06/2023

سڵاو بەڕێزان
دایک و باوکانی بەڕێز
بۆ زانیاریتان هەفتەی ڕابردوو ڕۆژی 3 شەممە بەرواری 13.06.2023 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی چالاکیە وەرزشیەکانمان بوو. کە تیایدا بەبێ جیاوازی تەمەن پێشوازیمان لە مناڵانی خۆشەویست کرد.
لێرەدا بە پێویستمان زانی کۆمەڵێک سنور دابنێین لە پێناو بەرژەوەندی هەموو لایەک و بەرو پێشچوونی چالاکیەکانمان.
1.تیمی کچان و تیمی کوڕان لەیەک جیادەکەینەوە.
2.ئەم دوو تیمە پێویستە تەمەنیان لەنێوان 8 بۆ 12 ساڵی دا بێت.
3.پێویستە دایک و باوکانی بەڕێز یان لانی کەم بەرپرسیارێک لە مناڵەکەی خۆی لە یاریگا ئامادەبێت بەدرێژایی چالاکیەکە.
4.پێویست هەر مناڵێک پێویستیەکانی خۆی لەگەڵ خۆیا بێنێت.
پێڵاو ، شۆرت، گۆرەوی، درێس ، بتڵێک ئاو.
5.پەیوەست بێت بە رێنماییەکانی ڕاهێنەرەوە.
6. پێویستە لەکاتی دیاریکراو لە شوێنی مەبەست ئامادەبن ٦:٣٠ تا ٨:٣٠ ئێوارە ،هەموو ڕۆژانی ٣ شەممە.

لەگەڵ ڕێزدا.

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Newcastle upon Tyne?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


NE4 5AQ
Newcastle Upon Tyne
NE45AQ

Opening Hours

6pm - 8pm