Padasht Yosif - پاداشت یوسف

Padasht Yosif - پاداشت یوسف اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد ﷺ

لە بوونمان بە هاندەری ئیتاڵیا زۆر سودمان بینیووە.یەکێک لەو سوودانە ئەوەیە ٢ کاتژمێر لە کات و ژیانی خۆمان ناگرین بۆ سەیرک...
25/09/2026

لە بوونمان بە هاندەری ئیتاڵیا زۆر سودمان بینیووە.

یەکێک لەو سوودانە ئەوەیە ٢ کاتژمێر لە کات و ژیانی خۆمان ناگرین بۆ سەیرکردنی یاریەکانیان چونکە ئەنجامەکانی ئەزانین.

بەناوی خوای گەورە، برا و خوشکەکانم، بمبورن گەر جار جار بەم جۆرە داواکاریە بێزارتان دەکەم. من دەزانم بارودۆخی ئێوەش لەوان...
25/09/2026

بەناوی خوای گەورە، برا و خوشکەکانم، بمبورن گەر جار جار بەم جۆرە داواکاریە بێزارتان دەکەم.

من دەزانم بارودۆخی ئێوەش لەوانەیە باش نەبێ، کەس ئاگاداری ماڵ و حاڵی کەس نیە بێگومان، داواکاریەکە دەکەم ئەگەر توانیتان سوپاستان دەکەم، گەر نەتانتوانی دوعای خێرمان بۆ بکەن.

جاری پێشووش سوپاس بۆ خوا زیاتر لە ملیۆنێک و نیو هەر لە ڕێگای ئێوەوە کۆبووەوە و الحمدلله ئەو خوشکە بەڕێزەی کە باسمکرد نەشتەرگەریە زەحمەتەکەی کرد و ئێستا ناو ماڵ و حاڵی خۆیەتی، سوپاس بۆ خوا و پاشان بۆ ئێوە.

ئێستا بارودۆخێکی تری ناخۆش هەیە، برایەک کە کاری کرێکاری دەکا و خاوەن ماڵ و منداڵە لەکاتی کارکردنی بەربۆتەوە و دەست و قاچی شکاون، بەو هۆیەوە ماوەیەکی زۆرە نەیتوانیووە کار بکا، تاکە سەرچاوەی بژێویشی کارکردنەکەیەتی.. ئەوەی زۆر ناخۆشە ئەوەیە کە لە خانووی کرێدایە و نزیکدەبێتەوە لە دوومانگ کە کرێی خانووەکەی پێ نەدراوە.

ژمارە مۆبایلی ئێف ئایبیەکەی لە کۆمێنت دادەنێم، ماڵی دونیا تاقیکردنەوەیە، با لە شتی باشدا خەرجی بکەین خوشک و براکانم .

مۆرینیۆ وێنەی هێنایە نێو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە!هەموو یانەكانی ئیسپانیا كێشەیان لەگەڵ ناوبژیوانەكانی خولەكە هەیە.ئایا هەم...
20/09/2026

مۆرینیۆ وێنەی هێنایە نێو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە!

هەموو یانەكانی ئیسپانیا كێشەیان لەگەڵ ناوبژیوانەكانی خولەكە هەیە.

ئایا هەموو یانەكان هەڵەن؟

هانزی فلیك ، مۆرینیۆ ، ئاڵۆنسۆ و هەموو ئەوانەی تریش كیشەیان لەگەڵ ناوبژیوانەكانی خولەكە هەیە.

من لە ناوبژیوانی نازانم بەڵام ئایا هەموو ئەم ڕاهێنەرانە هەڵەن و لە یاساكان نازانن؟!

خولی ئیسپانی ئاستی زۆر نزمترە لە خولەكانی تر، ئەوە تەنها ئەو سێ یانەیەن ڕكابەریەك دروست دەكەن و میدیا بە خاتری ئەوان گرینگی پێدەدا ئەگەرنا ئەو ئاستە نزمە مەگەر بەس لە عێراق هەبێ.

ئەم جۆرە ڕووداوە وادەكا خەڵك توانای براوەش لەبیر بكا، ئێستا تەواوی سەرنجەكان دەچنە سەر بڕیارەكانی ناوبژیوان نەك فكرە و ئاستی ئاتلێتیكۆ یان هەر یانەیەكی تری براوە.

خۆی دەستیپێکرد و خۆی کۆتایی پێهێنا. لە سێی مانگی یەکەوە تا ئەمڕۆ ، هەرگیز بۆرنمۆس لە یاریگای خۆی نەدۆڕابوو!! واتا ٩ مانگ...
20/09/2026

خۆی دەستیپێکرد و خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە سێی مانگی یەکەوە تا ئەمڕۆ ، هەرگیز بۆرنمۆس لە یاریگای خۆی نەدۆڕابوو!! واتا ٩ مانگ زیاتر بوو!

ئەمڕۆ ئەو ڕیکۆردە وەستێنرا لەسەر دەسی لیڤەرپوولەکەی ئاندۆنی ئیراولا.

ئیراولا کە ڕاهێنەری بۆرنمۆس بوو خۆی دەسی کرد بە نوسینەوەی لاپەڕەکانی ئەم کتێبە، هەر خۆشی کۆتا ڕستە و لاپەڕەی کتێبەکەی نوسی و وەستاندی.

بەدەر لە هەموو بڕیارێکی ناوبژیوان، هۆکاری ڕاستەقینەی شکستی ڕیاڵ مەدرید تەنها و تەنها بڕیارە سەیر و بێ مانایەکەی جۆزێ مۆر...
20/09/2026

بەدەر لە هەموو بڕیارێکی ناوبژیوان، هۆکاری ڕاستەقینەی شکستی ڕیاڵ مەدرید تەنها و تەنها بڕیارە سەیر و بێ مانایەکەی جۆزێ مۆرینیۆ بوو بە یاریپێکردنی چوامینی.

بەڕاستی ئەوپەڕی بێ مانایی و بێسودی بوو، ئەوەندەی بێرناردۆ هاتە یاریگاوە ڕیاڵ مەدرید بە ١٠ یاریزانەوە باشتر یاریان کرد.

جوانترین بڕیاریش دانیشاندنی ڤینیسیۆس بوو، وەڵاهی بە باش و بە خراپ دیۆماندێ جوڵەی خستبووە هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید، کەسی لەگەڵا نەبوو ئەگەرنا هەر لە بۆش دووانی مراوەغە ئەکرد.

ئاتلێتیکۆش لە دوای دوو گۆڵەکەوە ڕیاڵ مەدرید دەیان هەڵەی کرد و تۆپی پێیان ئەدا کەچی هیچیان پێ نەکرد .

ئێستا لە خولی هۆڵەندی وەك وەفا و ڕێزێك بۆ خانەوادەی كۆیمانی ڕاهێنەری هۆڵەندی بەهۆی مردنی خێزانەكەیەوە خولەكێك وەستان و ه...
20/09/2026

ئێستا لە خولی هۆڵەندی وەك وەفا و ڕێزێك بۆ خانەوادەی كۆیمانی ڕاهێنەری هۆڵەندی بەهۆی مردنی خێزانەكەیەوە خولەكێك وەستان و هەموو یاریگا كەوتنە چەپڵە لێدان.

ئەوەی دیمەنەكەی سەختتر كرد ئەوەبوو كوڕەكەی كۆیمان لە نێو یاریگا وەك گۆڵپارێز بەژداربوو.

سەرەتا زۆر هەوڵیدا ئاسایی ڕەفتاركا و بەهێز خۆی نیشاندا بەڵام كە سەیری وێنەكەی دایكی كرد لە شاشەی یاریگاكەوە خۆی بۆ نەگیرا و دەستی كرد بە گریان.

لە تۆپی پێدا باشترین تیپ ئەوە نیە کە تووشی کێشە نەبێ ، یان یاری خراپ نەکا. بەڵکوو ئەو تیپەیە کە بتوانێ خراپیشبێ بیباتەوە...
19/09/2026

لە تۆپی پێدا باشترین تیپ ئەوە نیە کە تووشی کێشە نەبێ ، یان یاری خراپ نەکا.

بەڵکوو ئەو تیپەیە کە بتوانێ خراپیشبێ بیباتەوە، ئەو تیپەیە کە خراپیشبێ بتوانێ هەنگاو بۆ باشبوون بنێ، ئەو تیپەیە کە ئەگەر کەوتبێتیش ڕێگای هەڵسانەوە ئەدۆزێتەوە.

سێ وەرزە تەنها لە یەک حاڵەت یاریزانێک هەبووە لە ڕافینیا باشتربێ..ئەویش ئەو کاتەی ڕافینیا لە یاریگا نەبووە.
19/09/2026

سێ وەرزە تەنها لە یەک حاڵەت یاریزانێک هەبووە لە ڕافینیا باشتربێ..

ئەویش ئەو کاتەی ڕافینیا لە یاریگا نەبووە.

هەموو خولەکانی تر، بە هەموو یاریەکانیانەوە، هەموو هەفتەیەک هەوڵدەدەن شتێکی گەورە و گرینگ پێشکەش بکەن.بەڵام هەموو جارێ ئی...
19/09/2026

هەموو خولەکانی تر، بە هەموو یاریەکانیانەوە، هەموو هەفتەیەک هەوڵدەدەن شتێکی گەورە و گرینگ پێشکەش بکەن.

بەڵام هەموو جارێ ئیتاڵیا بە یەک یاری هەمووی سفڕ دەکاتەوە و دووپاتی دەکاتەوە کە ڕەقەم یەکی ئەم وەرزە تا ئێستا هەر خۆیەتی.

ئیتاڵیا و بەرگری و یاری وشک.. دەمێکە ماڵئاواییان لەیەک کردووە.

وەڵایی ئەو گۆڵەیان لە هەموویان ناخۆشتربوو 😆بڕایتۆن بە چەكەكەی خۆیان لێیدان، بە كۆڕنە گۆڵیان كرد.
19/09/2026

وەڵایی ئەو گۆڵەیان لە هەموویان ناخۆشتربوو 😆

بڕایتۆن بە چەكەكەی خۆیان لێیدان، بە كۆڕنە گۆڵیان كرد.

Address

Erbil
Newcastle Upon Tyne

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Padasht Yosif - پاداشت یوسف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Padasht Yosif - پاداشت یوسف:

Shortcuts

Share