kurdistan karate federation 2023 یەکێتی کاراتێی کوردستان ٢٠٢٣

kurdistan karate federation      2023    یەکێتی کاراتێی کوردستان    ٢٠٢٣

Share

Born to be fighter karate

Photos from ‎kurdistan karate federation      2023    یەکێتی کاراتێی کوردستان    ٢٠٢٣‎'s post 01/01/2026



كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُور
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
دلگران بوین بەبیستنی هەوالی کۆچی دوایی مامۆستای گەورەی کاراتی ودامەزرێنەری ئەم وەرزشە لەپارێزگای سلێمانی دالەسەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو کەئەویش خوالێخۆشبوو ( یاسین قادر ) کەبەنەخۆشی لەوڵاتی مالیزیا گیانی سپارد لەدوای ململانێ ی لەگەڵ نەخۆشی ،بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان وسەرجەم وەرزشکارانی کاراتی لەکوردستاندا بەگشتی وپارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئاراستەی بنەماڵە و خزمان و دۆستانیان دەكەین، داواكارین لە یەزدانی مەزن ڕوحی كۆچكردوو بە فیردەوسی باڵا شاد بكات و سەبووری بە دڵی خانەوادەیان بدات ودواین ناخۆشیان بێت .
انا للە وانا الیە راجعون

28/12/2024

بەناوی خوای گەورە
پیرۆزە سەرکەوتێکی مێژوویی کاراتی
تیپی کاراتی ئەکادیمیای خورماڵ کەبەناوی هەڵبژاردەی کاراتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەپاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی بەشداریان کرد توانیان
🔶پلەی دوومینی پاڵەوانیەتیەکە لەسەر ئاستی کچان وکوران کەلە وڵاتـــی ئێران ئەنجامدرا بەدەست بهێنن.
🔵پلەی دووەم لەسەر ئاستی کچان وکوران کەسەرکەوتنــێکی مێژوویی یە لەسەر ئاستی چەندین وڵاتی پێشکەوتوی کاراتی .
لە پاڵەوانیەتــــی World Cap لە نێوان 8 وڵاتدا ئەکادیمیا کاراتی خورماڵ کەبەناوهەڵبژاردەی کاراتی کوردستان بوونە پێشەنگیان...
🔴ئەکادیمیای کاراتی خورماڵ ئەم دەسکەوتە مێژووی یە دەکەنە خەرمانێک لە سەرئەنجامەکانی کاراتی ئەکادیمیای خورماڵ بۆ ساڵـــی 2024کەپێشکەش بەهەرێمی کوردستان وعێراقیان کردووە .
بەناوی ستاڤی ئەندامانی یەکێتی کاراتی کوردستان لەلیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی یەکی گەر لەڕاهێنەران و سەرپەرشتیاران و یاریزانانی کوران و کچانی ئەکادیمیای کاراتی خورماڵ دەکەین بۆئەم دەسکەوتە مێژووی یە

Photos from ‎kurdistan karate federation      2023    یەکێتی کاراتێی کوردستان    ٢٠٢٣‎'s post 24/12/2024

شاندێکی وەرزشی کاراتی کەپێک هاتوون لە وەرزشکارانی ئەکادیمیای کاراتی یانەی وەرزشی خورماڵ کەپێک دێن لە (70)یاریزانی (کوران - کچان) و چەندین ڕاهێنەری بەتوانا بۆبەشداریکردن لەپاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی لەتارانی وڵاتی ئێران بەناو پاڵەوانێتی (ئێران زەمین ) ، چاوەرێ ی سەرکەوتنی گەورە لەم پاڵەوانانە دەکرێت وچاوەرێ ی هەواڵی خۆشیان دەکەین وهیوای سەلامەتی لەچوون و گەرانەوەیان بۆدەخوازین .

27/09/2024

ئەمڕۆ بەرواری ٢٧-٩-٢٠٢٤ ڕۆژی هەینی پاڵەوانێتی کاراتێ ی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی کوڕان بە شێوازی تیمی ( کۆمێت - کاتا ) بە بەشداری ١٩ یانە لە شاری سلێمانی لە هۆڵی پاڵەوانێتی سپۆرت سەنتەر لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان /ز. سلێمانی بەڕیوەچوو،
ئەنجامی پاڵەوانێتی یەکە بەم شێوەیە بوو :
کۆمێتە ( نزال ) :
١: ی.و. پێشمەرگەی سلێمانی .
٢: ی.و. دوکان .
٣: ی.و. خورمال .
٣: ی.و. شەهیدانی هەلەبجە .

کاتا :
١: ی.و. خورمال .
٢: ی.و. شەهیدانی هەڵەبجە .
٣: ی.و. پێشمەرگەی سلێمانی .
٣: ی.و. سەرچنار .

سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕیزان :
_ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی .
_ ڕاگری کۆلێژی پ. جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان .
_ داوەرە بەڕێزە بەشدار بووەکان .
_ لێپرسراوی هۆڵەکانی سپۆرت سەنتەر .
هەروەها سوپاسی هەموو ڕاهێنەرو یاریزانە خۆشەویستەکان دەکەین بۆ هەموو هاوکاری یەکانیان هەموو لایەك ماندوو نەبن .

Photos from ‎kurdistan karate federation      2023    یەکێتی کاراتێی کوردستان    ٢٠٢٣‎'s post 23/09/2024

انا للەوانا الیە راجعون
بەناوی سەرجەم ئەندامانی یەکێتی کاراتی کوردستان و لیژنەی ڕاهێنەران و ناوبژیوانان ووەرزشکارای کاراتی لەکوردستاندا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاکە حسن پاڵەوانی کوردستان وعێراق ئەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە داواکارین لەخوای گەورەجێگای بەهەشت بێت و دواین ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت

23/09/2024

ئاگاداری سەرجەم وەرزشکارانی کاراتی کوردستان وڕاهێنەران وناوبژیوانان دەکەینەوە پاڵەوانێتیەکە گواسترایەوە لەپارێزگای کەرکوکە بۆپارێزگای سلێمانی ولەزانکۆی سلێمانی لەهۆڵی داخراوی ئەوێ دەکرێت بەهۆی حیجزکردنی قاعەی نادی سۆلاڤ لەهەمان کات کەپاڵەوانێتی تری تێدا ئەنجام دەدرێت ،لێرەوە ئاگاداری بەشداربوان دەکەین کەبەپێ ی رێنمای یەکان پاڵەوانێتیەکە ئەنجام دەدرێت هەم بۆکات کەزۆر گرنگە هەروەها پێویستە یاریزانان کارتی نیشتمانی بهێنن لەگەڵ خۆیان و نوسراوی فەرمی یانەی خۆیان پێ بێت بۆبەشداریکردن ولە25ی مانگ گەیشتبێتە دەست ئەندامانی کاراتی کوردستانی وڕۆژی پێنچ شەممە قورعەی یانەکان بۆکاتا و کۆمێت رادەکێشرێت بۆیە تکامان وایە دوانەکەوێت ناوەکان لەکاتی خۆی بینێرن کە 25 ی مانگە بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی هیچ یانەیەک نابێت لەدوای ئەو کاتەی دیاری کراوە

15/09/2024

پاڵەوانێتی کوردستان بەشێوازی تیمی کەبریار وایە لە (27/9/2024) لەشاری کەرکوک ئەنجام بدرێت بەشێوازی تیمی لهسەر ئاستی (کاتا- کۆمێت )

Photos from ‎kurdistan karate federation      2023    یەکێتی کاراتێی کوردستان    ٢٠٢٣‎'s post 29/08/2024

(پیرۆزە لە خورماڵ وكوردستان و و عێراق 🥇)
كوڕەخورماڵیەك پلەی یەكەمی ئاسیای بەدەست هێنا لە وڵاتی
(فلیپین)
(یوسف سەلام )یاریزانی كاراتی خورماڵ توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی عێراق پلەی یەكەم و مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئاسیا لە وڵاتی (فلیپین )
بەناوی ئەندامانی یەکێتی کاراتی ولیژنەی داوەران و ڕاهێنەران و یاریزانانی کاراتی پیرۆزبایی لەخۆمان و لەوەرزشکارانی کاراتی لەکوردستان و عێزاق و ئەکادیمیای کاراتی خورماڵ و پاڵەوانی ئاسیاوی(یوسف سلام ) دەکەین ،سەربەرزیان کردین جێگای شانازیمانن ،دووبارەپیرۆزە وهەمیشە سرکەوتوبن

Photos from ‎kurdistan karate federation      2023    یەکێتی کاراتێی کوردستان    ٢٠٢٣‎'s post 09/12/2023

(( ( ((( انا للە وانا الیە راجعون )))))))
بەناوی سەرجەم ئەندامانییەکێتی کاراتی کوردستان و لیژنەی ڕاهێنەران و ناوبژیوانان و یاریزانانەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان رادەگەیەنین بۆ بەریز دکتۆر فواد نوری سعید سەرۆکی رێکخراوەی گەشەپیدانی کاراتی kdo وسەرۆکی پێشووی یەکێتی کاراتی کورووستان بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەرێزیانەوە، لە خوای گەورە داواکارین جێگای بە هەشتی نەبڕاوە بێت ئاخری نارەحەتی بنەماڵە بە رێزەکەیان بێت شه ریکی خەمتانین
انا للە واناالیە راجعون
یەکێتی کاراتی کوردستان

28/11/2023

ئاگاداری سەرجەم ڕاهێنەرانی کاراتێ ی یانەکانی کوردستان دەکەینەوە لەڕێی ئەم فۆڕمەوە ناوی یاریزانان بەپێی کێش و تەمەن بۆ پەیجی فەرمی یەکێتی کاراتێ ی کوردستان بنێرن،، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فۆرمەکە 29/11/2023 دەبێت بە پێچەوانەوە مافی بەژداری کردنی لە پاڵەوانیەتیەکە نابێت .. لەگەڵ ڕێزدا

28/11/2023

یەکێتی کاراتی کوردستان هەمیشە سەربەرزە بە بوونی پاڵەوانەکانی....

هەمووان چاوەڕوانی پاڵەوانیەتیەکی ئاست بەرزین لە هەولێری پایتەخت......

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Kurdistan _ Suli
As Sulaymaniyah
00964