حاڵی چامپیۆنسلیگی ئەمساڵ😂
مۆندیال Mondial
یەکەم پەیجی تایبەت بە مۆندیال
زانیاری گشتی لەسەر سەرجەم مۆندیالەکان و پەیجێکی تەواو جیاواز و جوان، کە لەلایەن کەسانی شارەزا بەڕێوە دەبرێت.
27/08/2026
کەتەلۆنیەکان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ مۆندیالدا کرد.؟
خوێندنەوەیەکی وەرزشی، مێژوویی، سیاسی
لەبارەی جیاوازی ئێمەو کەتەلۆنیەکان -
بانگهێشتکردنی یاریزانە کوردەکان بەنموونە.
✍️نوسینی/ کامەران نەسرەدین - سوید 2026/8/27
لە نێوان لێدانی زەنگی یاریگاکان و دروستکردنی کەرامەتی نەتەوەییدا، سنوورێکی باریک هەموو ئەو گەلانە لێک جیادەکاتەوە کە هێشتا لەژێر سێبەری ژێردەستەییدا دەژین.
کاتێک بەراوردی هۆشیاریی سیاسیی گەلی کەتەلۆنیا لەگەڵ بەشێک لە کۆمەڵێک چڵاو خۆری بێ ئاگای کورد دەکەین، ڕاستییەکی زۆر تاڵ و بریندارکەر دەردەکەوێت.
لای هەندێک لە ئێمەی کورد ، وەرزش بووەتە ئامرازی شاردنەوەی ژێردەستەیی و پەردەپۆشکردنی داگیرکاری، لە کاتێکدا لای گەلانی بەئاگا، وەرزش تەنها مەیدانێکە بۆ چەسپاندنی شوناس و شکۆ و کەرامەتی نەتەوەکەی.
هەمووتان ئاگاتان لێیە لە مەدرید و تەواوی شارەکانی ئیسپانیا ئاهەنگ بۆ ئەو یاریزانانە گێڕدرا کە جامی جیهانییان بەرزکردەوە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە لە یاری بیلباو و نوێنەری گەلی باسک هەڵوێستێکی ڕوون و مێژوویی وەرگرت.
ڕەتیکردەوە هیچ ئاهەنگێک لە ناو یاریگای خۆیدا بۆ بەخشینی ئەو شانازییە لەسەر شوناسێک سازبکات کە درێژکراوەی دەسەڵاتی مەدریدە لە کاتێک خودی ریال مەدرید کە فرۆکەی مۆندیال لە بەردەمیەوە بەبێ یاریزانی یانەکەی فڕی بۆ ئەمەریکا ئاهەنگی بۆ یاریزانێک گێرا کە هۆکاری پاڵەوان بوونی یاریزانەکەی سەنتیاگۆ ئەو ئەکادمیە کەتەلۆنیەیە کە هۆکاری جامەکانی ئیسپانیایە.
ئەم ڕەفتارەی یانەی بەرشلۆنە تەنها بریارێکی وەرزشی نەبوو، بەڵکو وانەیەکی گەورەی هۆشیاریی سیاسی بوو بۆ ئێمەی کورد .
من هەموو کات کە قسە لەسەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکەم هەرگیز باسی یاریزانی بەرشەلۆنە ناکەم، بەڵکو باسی ئەو یاریزانانە دەکەم کە پەروەردەی ئەکادیمیای لاماسیاین چونکە وشەی لاماسیا وردتر و قووڵترە بۆ شوناسی گەڵێک.
کاتێک باسی لاماسیا دەکەم، باسی تەنها دامەزراوەیەکی وەرزشی ناکەم، بەڵکو باسی چەمکێک لە فەلسەفە و قوتابخانەیەکی هزری و کەتەلۆنی دەکەم کە ڕەگی لە ناو شوناسی ئەو گەلەدا داکوتیوە.
ساڵی ٢٠٢٦، کاتێک هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە هەشت یاریزانی پەروەردەکراوی لاماسیاوە دەچێتە مۆندیالی ئەمریکا، هەمان مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە.
١- پاو کوبارسی (بارسێلۆنا)
٢- ئێریک گارسیا (بارسێلۆنا)
٣- ئەلخاندرۆ گریماڵدۆ (لێڤەرکوزن)
٤- مارک کوکورێیا (چێڵسی)
٥- گاڤی (بارسێلۆنا)
٦- لامین یامال (بارسێلۆنا)
٧- دانی ئۆڵمۆ (بارسێلۆنا)
٨- ڤیکتۆر مونیۆز (ئۆساسۆنا).
بەردەوام بوونی مێژوو هەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٠دا نۆ یاریزانی لاماسیا بڕبڕەی پشتی جامی جیهانی بوون، ئێستاش ئەم نەوە نوێیە بە هەمان نەریتی تەکتیکی و فکری پەروەردە دەکرێن.
کاتێک ئەم لیستە دەبینیت، زیاتر تێدەگەیت کە چراخانی سەرکەوتنی وەرزشی لە ناوچەیەکی دیاریکراوەوە هەڵدەقوڵێت، بەڵام پرسیارە گەورەکەی سەر شوناس و کەرامەت هەمیشە ئەوەیە ئایا ئەو سەرکەوتنە وەرزشییە دەبێتە ئامرازێک بۆ سڕینەوەی شوناسی ئەو گەلەی بەرهەمی هێناوە.؟ یان دەبێتە بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی بەبێ توانای ئەو گەلە دەسەڵاتی مەدرید هیچ سەرکەوتنێک بەدەست ناهێنێت؟
کەتەلۆنیەکان ڕێگایان نەدا مەدرید ئەو سەرکەوتنە وەرزشییە بۆ سڕینەوەی شوناسی کەتەلۆنی بەکاربهێنێت. لە شەقامەکانی بەرشەلۆنە ئاهەنگ بۆ پاڵەوانی مۆندیال نەگێڕدرا، چونکە باش تێگەیشتبوون کە بەکارهێنانی ئارەقەی یاریزانەکانیان بۆ پڕوپاگەندەی یەکپارچەیی دزینی شکۆی نەتەوەیییانە.
ئەوەی مەدرید و میدیاکانی دەسەڵات لە ئیسپانیا دەیانەوێت نیشانی بدەن سەرکەوتنی ئیسپانیایە، بەڵام ڕاستییە زانستی و مەیدانییەکە ئەوەیە کە سیستم، ئەقڵییەت، گەشەپێدان و بەرھەمی فکریی لاماسیای کەتەلۆنییە موتوربە کراوە بە جەستەی ئەو هەڵبژاردەیەوە.
ئەی یاریزانە کوردەکان لەکوێ ئەم هاوکێشەیەدان.؟
لە بەرامبەردا کاتێک پێنج یاریزانی کورد لە هەڵبژاردەی عێراقدا یاری دەکەن، میدیا و ئەقڵییەتی کۆیلایەتی لە ناوخۆدا دەکەوێتە خزمەت دروشمی بەتاڵی پێکەوەژیان.
ئەمە پێکەوەژیان نییە، بەڵکو گەڕانێکی نائاگایانەیە بەدوای ڕستەی برا بچووک و کۆیلەی پەسەندکراو لە نێوان دێڕەکانی دەسەڵاتی بەغدادا.
کاتێک دەسەڵاتدارانی بەغدا مووچە و بودجەی ئەم گەلە دەبڕن و لە ڕێگەی درۆنەکانیانەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکەمان، کورد بە دوژمن دەبینن.
بەڵام کاتێک پێنج یاریزانی کورد گۆڵێک دەکەن، دەیانەوێت وەک گەڵای هەنجیر بەکاریبهێنن بۆ داپۆشینی تاوانەکانیان.
شەرمەزارییەکی گەورەیە کاتێک کەسانێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە جەژن دەگێڕن و فرمێسکی شادی بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەیەک دەڕێژن کە نوێنەرایەتی دەوڵەتێکی چەوسێنەر دەکات.
کارتی نیشتمانی و ڕەگەزنامەی سەپێنراو ناتوانێت کەرامەتی نەتەوەیی دیاری بکات ئەگەر بەوە بووایە، دەبوو ئەمڕۆ خەڵکی ئێمە بۆ سەرکەوتنی وڵاتانی تر کە ڕەگەزنامەیان هەیە شانازی بکەن وەک خۆدی خۆم کە ڕەگەزنامەی سویدیم هەیە.
بەکار هێنانی وەرزش بۆ پاساودانی پاشکۆبوون لوتکەی خۆگەوجاندنە، تەنانەت ئەوانەی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی شەهیدانیشیان هەیە، کاتێک دەبنە قەرەقۆزی سەر پەردەی ڕاگەیاندنەکان بۆ سڕینەوەی مێژووی خەباتی باوکیان، دەکەونە هەمان زۆنگاوەوە.
ئێمە دژایەتی وەرزش ناکەین و شانازیش بە توانا و ماندووبوونی یاریزانە کوردەکانەوە دەکەین لە هەر شوێنێک بن، چونکە بە جیهان دەڵێن ئێمە گەلێکی بەتواناین بەڵام مافمان زەوتکراوە.
بەڵام جیاوازییە گەورەکە لێرەدا دەردەکەوێت گەلی کەتەلۆنیا لە شوێنی هێزەوە قسە دەکەن، ئەوان نەیانوت سوپاس بۆ ئیسپانیا کە ڕێگەتان دا یاری بکەین، بەڵکو گوتیان ئێوە بە قاچی ئێمە سەردەکەون و بەبێ ئێمە هیچ نین.
کورد بەداخەوە زۆرجار لە شوێنی پێویستی و سۆزەوە مامەڵە دەکات؛ لە نێوان دێڕەکاندا بەدوای دەستخۆشییەکی بەغدادا دەگەڕێت تا پێی بڵێن تۆش بەشێکی لە ئێمە پێکەوەژیانی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای یەکسانی و دانپێدانانی تەواو دروست دەبێت، نەک لەسەر بنەمای سووکایەتیکردن بە شوناس و مافی نەتەوەیی.
تا ئەو کاتەی کورد لە بری گەڕان بەدوای ڕستەی برا بچووکدا، بەرژەوەندی و شکۆی خۆی نەخاتە پێش هەموو شتێک، لەم بازنە بەتاڵەی ژێردەستەیی دەرناچێت.
بەرشەلۆنە ئامادە نەبوو کەرامەتی خۆی بکاتە قوربانی سەرکەوتنێکی وەرزشی لەژێر ئاڵای ئیسپانیادا، کاتی ئەوەش هاتووە ئێمە فێر ببين سەرکەوتنی وەرزشی لەژێر سایەی دەسەڵاتێکی چەوسێنەردا نەکەینە شانازی و شکاندنی کەرامەتی سەد ساڵەی گەلەکەمان.
تۆ کاتێک لە ئەزموونی کەتەلۆنییەکان تێدەگەیت، بە کردەیی فێر دەبیت کە چۆن سەرکەوتنی وەرزشی و خولیاکانت نەبێتە هۆی لەبیرکردنی کەرامەتی نەتەوەیی و سیاسیی خۆت.
ئاساییە سەرسام بێت بە هونەری یاریزانێک یان چێژ لە یارییەک وەربگریت، بەڵکو تاوانەکە لەوەدا دەست پێدەکات کاتێک رێگە دەدەیت ئەو سەرکەوتنە لەلایەن دەسەڵاتێکی سەرکوتکەرەوە بەکاربهێنرێت بۆ داپۆشینی ژێردەستەییەکەت یان سڕینەوە مێژووی چەوساندنەوەت.
هەرگیز لە شوێنی لاوازییەوە لەگەڵ سەرکوتکەر دیالۆگ مەکە، کەتەلۆنیەکان هیچ کات نەیانووت سوپاس کە ڕێگەتان دا لە هەڵبژاردەی ئیسپانیادا یاری بکەین.
بەڵکو گوتیان ئێوە بە قاچی ئێمە فێری بردنەوە بوون. شوناس لەسەرووی هەموو دەستکەوتێکەوەیە بەم کردارە هیچیان لەدەست نەدا کاتێک ڕەتیان کردەوە ئاهەنگ بۆ سیاسەتی ئیسپانیا بگێڕن، بەڵکو شکۆی خۆیان پاراست.
کتێبە مێژووییەکان و ئەزموونی گەلان هەمیشە دەمانبەنەوە سەر هەمان ڕاستی کاتێک مرۆڤ تێدەگات شوناسەکەی شایستەی ڕێزە، چیتر بە دەستخۆشییەکی دەسەڵاتدارێک یان بەکارهێنانی ئارەقەی یاریزانەکانی لە یارییەکدا خۆی هەڵناخەڵەتێنێت، لەم سۆنگەیەوە، وەرزش دەبێتە ئاوێنەیەک بۆ نیشاندانی ئاستی هۆشیاری و شکۆمەندی، نەک هۆکارێک بۆ بیرچوونەوەی مێژوو.
مارکۆ ماتێرازی بیرەوەریەکی لەیادنەکراوە لە مۆندیالی 2006 بەڕاستی کاتێک سەیری ڕوداوەکانی ئەو مۆندیالە دەکەیت چەندین حاڵەتی سەیرو جیاوازی ماتێرازی بەدی دەکەیت وەک؛
-گۆڵێک دەکات بەلێدانی سەر لە یاری سێیەمی کۆمەڵەکان بەرامبەر چیک گەر ئەو گۆڵە نەبوایە ئیتاڵیا ڕێگاکەی جیاواز دەبوو بۆ گەیشتن بە فیناڵ.
-لێدانێکی سزا دروست دەکات لەیاری کۆتایی بەرامبەر فەڕەنسا و ئیتاڵیا دوادەخات.
-هەر خۆی بە لێدانی سەر گۆڵی یەکسانی دەکاتەوە.
-زێدان بەدەرکردن دەدات (کەلە بەناوبانگەکە)
-هەر خۆی لێدانی سزا گۆڵ دەکات لە فیناڵ.
-ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات لەکۆی گشتی مۆندیالەکە.
بەڕاستی ماتێرازی یاریزانێکی سەیر بوو لەو مۆندیالەدا🤔
مۆندیال Mondial
23/08/2026
چۆن ئێمەو ئەمریکای لاتین بە تاڵان براین.؟
✍️نوسینی/ کامەران نەسرەدین
ئەو بڕە زیوەی ئیسپانییەکان لە (پۆتۆسی) بۆلیڤیایان دزی، ئەوەندە زۆر بوو دەیانتوانی پردێک لە زیوی ڕووت لە بولیڤیاوە بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا دروست بکەن تا دەگاتە مەدرید.
گالیانۆ لە کتێبەکەیدا بە ناوی (دەمارە هەڵدراوەکانی ئەمریکای لاتین) ڕاستییەکی سەختتریش دەخاتە ڕوو و دەڵێت لە هەمان کاتدا، پردێکی تریش لە ئێسک و پرووسکی ئەو ملیۆنان کرێکارە ڕەسەنەی ئەمریکای لاتین دروست دەبوو کە لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو کانە زیوانە گیانیان سپارد.
پردی یەکەم/ پردی تاڵانی سەروەت و سامان لە زیو و زێڕی پاکی دزراو، کە بۆ بەرزکردنەوەی شکۆی پاشایەتی ئیسپانیا و بونیادنانی کۆشکەکانی مەدرید و دارایی وڵاتانی ئەوروپا بەکارهات.
پردی دووەم/ پردی قوربانی مرۆیی لە ئێسک و پروسکی ملیۆنان مرۆڤی ڕەسەنی ئەو کیشوەرە، کە لە قووڵایی کانی پۆتۆسی و زەوییە کشتوکاڵییەکاندا لەژێر کەمتیاریی کۆڵۆنیالیزمدا داڕزان.
گالیانۆ تەنها باس لە بەسەرهاتێک یان شوێنێکی دیاریکراوی وەک پۆتۆسی ناکات، بەڵکو لە ڕێگەی پێنج سەدە مێژووەوە تێدەگەڕێت و نیشانی دەدات چۆن تەواوی کیشوەرەکە کراوە بە نەخشەیەکی گەورەی تاڵانکردن، ئەو لە کتێبەکەدا ئەم بەشە جیاوازانەی لاتین ئەمریکا دابەش دەکات بەپێی ئەو سەروەتانەی لێیان دزراوە.
شەپۆلی یەکەم/ (کانزا گرانبەهاکان) باس لە کێڵگە و کانەکانی زیو لە پۆتۆسی (بولیڤیا)، زاکاتێکاس (مەکسیک)، و کێڵگەکانی زێڕ لە میناس جێڕایس (بەرازیل) دەکات، و نیشانی دەدات چۆن ئەم شوێنانە لە ناوەندی سەروەتەوە بوون بە ناوەندی هەژاریی ڕەها.
شەپۆلی دووەم/ (کشتوکاڵ و قۆرخکاری) باس لە بەرهەمەکانی وەک شەکر لە کارایب و هایتی، قاوە لە بەرازیل و کۆلۆمبیا، و مۆز لە ئەمریکای ناوەڕاست دەکات کە چۆن زەوییەکانیان لێ داگیرکردن و کرێکارانیان تێدا کردە کۆیلە.
شەپۆلی سێیەم/ (کاپیتالیزمی هاوچەرخ و نەوت) باس لە تاڵانکردنی سەرچاوە نوێیەکانی وەک نەوتی ڤێنێزوێلا و کانزاکانی تر دەکات لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحە جیهانییەکانەوە.
پەیامی ڕاستەقینەی گالیانۆ لە کتێبەکەدا ئەوەیە ئەم ناوچەنە بە ڕێکەوت هەژار نەبوون؛ بەڵکو هەژارکران، بوونە سوتەمەنی بۆ دەوڵەمەندبوونی ئەوروپا و باکوور، گالیانۆ لە کتێبەکەیدا ڕستەیەکی بەناوبانگی هەیە کە ڕێک لەسەر جەستەی کوردیش جێبەجێ دەبێت، کاتێک دەڵێت؛ (تاوانباری سەرەکیی هەژاریی ئێمە، دەوڵەمەندیی زەوییەکانمان بوو)
وەک چۆن زیوی پۆتۆسی و شەکری کارایب بوونە هۆی داگیرکاری و کاولکاری، بە هەمان شێوە نەوت و غازی کەرکووک و کوردستان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە بووە هۆکاری سەرەکیی یەکلاکردنەوەی سنوورەکان، دابەشکردنی کوردستان و پشتگوێخستنی مافی ڕەوای گەلی کورد تا ئیمپراتۆریەتەکان و ناوەند کۆنتڕۆڵی ڕێڕەوی وزە بکەن، بە تاڵان بردن بۆ دەوڵەمەندکردنی داگیرکەران.
بۆیە دەبینین دەیان ساڵ سەروەتی ژێرزەویی باشووری کوردستان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ناوەند و ماکینەی سەربازی بەکارهات، لە کاتێکدا سوتەمەنی و بەرهەمەکەی بۆ خودی کوردستان تەنها کیمیاباران، ئەنفال و وێرانکردنی هەزاران گوند بوو.
*سڕینەوەی ناسنامە و جەستە"
کۆڵۆنیالیزم لە ئەمریکای لاتین تەنها زیوی نهدەبرد، بەڵکو هەوڵی سڕینەوەی مێژووی ئینکا و مایا و گەلانی ڕەسەنی دەدا. لە عێراقیشدا، پرۆسەی بەعەرەبکردن (التعريب) و سڕینەوەی مێژوویی و جوغرافیایی بە هەمان لۆژیکی کۆڵۆنیالیستی بەرێوەدەچوو.
مێژووی ئەمریکای لاتین کڵێسا و داگیرکاری ئیسپانییەکان کاتێک گەیشتنە ئەمریکای لاتین، تەنها بە شمشێر و سەربازەوە نەهاتن؛ بەڵکو بە مەشخەڵی ئاین و خاچەوە هاتن.
گالیانۆ دەڵێت؛ کاتێک ئەوروپییەکان هاتن، ئەوان ئینجیلیان پێبوو و ئێمەش زەویمان پێبوو. بە ئێمەیان وت چاوەکانتان بنوقێنن و نزا بکەن کاتێک چاوەکانمان کرایەوە، ئەوان زەوییەکانیان پێبوو و ئێمەش ئینجیلمان پێبوو!
کاتێک نەوت و غاز لە سنوورەکانی کوردستان (کەرکووک، گەرمیان، دهۆک و دەشتاییەکانی تر) دۆزرانەوە، هەمان دیدی تاڵانکاری دروستبووەوە لە ئەمریکای لاتین زیو و زێڕەکە دەبووە هۆی دەوڵەمەندبوونی مەدرید و لیشبۆنە، لە کاتێکدا دانیشتووانە ڕەسەنەکە لە هەژاریی ڕەهادا دەژیان.
لە کوردستانیشدا داهاتی نەوت و غاز بووە مایەی تێربوونی خەزێنەی ناوەندە ئیقلیمییەکان و کۆمپانیا زەبەلاحە جیهانیەکان وردە دزەکانی ناوخۆ و نوخبە دەسەڵاتدارەکان، لە کاتێکدا شار و گوندەکانی دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکان (وەک کەرکووک و چەمچەماڵ و دەشتی نەینەوا) تووشی داڕمانی ژێرخان، نەبوونی کارەبا و ئاوی خاوێن، و ژەهراویبوونی ژینگە بوونەتەوە.
داڕزاندنی کەرامەت و بەکۆیلەکردنی مرۆڤ (لە کانەوە بۆ بێکاریی پێکهاتەیی) لە پۆتۆسی ئیسپانییەکانەوە بۆ جەستەی مرۆڤەکان لە ژێر زەویدا تا مەرگ.
لە مۆدێلی هاوچەرخی نەوتی کوردستاندا، چەوسانەوەکە لە فۆرمێکی دیكەدایە، نەوت پیشەسازییەکی سەرمایەگەرایە نەک کارگەرا،واتە پێویستی بە جەستەی خەڵکی ناوچەکە نییە بۆ کارکردن، بەڵکو کۆمپانیا بیانییەکان تەکنۆکراتەکانی خۆیان دەهێنن، بەمەش خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە تەنها زیانە ژینگەییەکانیان (دووکەڵی ژەهراوی و تێکچوونی زەوی کشتوکاڵی) بەردەکەوێت و دەکرێنە کۆیلەیەک کە تەنها چاوەڕێی مووچەیەک یان بەخشیشێکی بچووکی دەسەڵات بن تا تەنها هەناسە بدەن بۆ ژیان .
*هەروەها لێک هەڵوەشاندنی شیرازەی خێزان و داڕشتنی تەسلیمبوون، ئەم سڕکەری تاڵانییە قووڵ دەبێتەوە تا دەگاتە ناو خێزان.
کاتێک سیستەمی ئابووری کۆمەڵگە لە بەرهەمهێنانەوە دەگۆڕێت بۆ تەسلیمبوون بە نەوت، ئۆتۆنۆمیی فکری و سەربەخۆیی ئابووریی تاک دەفەوتێت.
باوک/مێرد کە لە دەرەوە لەبەردەم نەبوونی دەرفەت و جەبری ئابووریدا دەچەمێتەوە، ئەو شکستە دەهێنێتەوە ناو ماڵ.
ژن/ لە هەوڵێکی بەردەوامدا دەبێت بۆ مانەوە لە ژیان لە ڕێگەی سازشکردن لەسەر کەرامەت و مافەکانی، ئەمەش نەوەیەک پەروەردە دەکات کە بە یاسایی لەگەڵ زوڵمدا ڕابێ تا بژی.
دەستەواژەکەی گالیانۆ کە دەڵێت: پێشکەوتنی باکووری ئەمەریکا بەرهەمی پاشەکشەی باشووری ئەمەریکا بوو. لە مۆدێلی کوردستاندا دەبێتە دەوڵەمەندبوونی ناوەندە دەسەڵاتدارەکان، بەرهەمی ڕاستەوخۆی پەراوێزخستن و سڕینەوەی کەرامەتی خەڵکی ناوچە دەوڵەمەندەکانە بە نەوت.
*ئەمە هاوتەریبیەکی مەعریفیی تەواوە کاتێک سەروەت لەسەر زەوییەک دەدۆزرێتەوە کە سیستەمەکەی لەسەر بنەمای دادپەروەری دانەنراوە، ئەو زەمینەیە لەبری بەهەشت دەبێتە کێڵگەیەکی تری دەمارە هەڵدراوەکان.
کاتێک پیاو لە دەرەوە بەدەست دەسەڵاتی سیاسی، کۆڵۆنیالیستی یان ئابوورییەوە دەچەوسێنرێتەوە و دەکرێتە کۆیلەیەک کە تەنها مافی هەناسەدانی هەیە، لەبری ئەوەی بەرەنگاری زوڵم بێتەوە، دەسەڵاتداریی خۆی دەگوازێتەوە بۆ تاقە شوێنێک کە تێیدا دەسەڵاتی ڕەهای هەیە کە ناو خێزانە.
*کاتێک مەلاکان پڕ هێندەی میبەرەکانیان هاواڕ دەکەن ژن چی دەوێت نان و ماڵ و سێکس و بە هەر نرخێ میللەتێ دروست دەکات بۆ بە لنزین ٤٨ سەعات لە ژیانی ئەبەخشێ بۆ ٤٠ لیتر لەسەر خاکی عیراق.
ئافرەت دەکرێتە قوربانیی ناوەندی ئەم زنجیرەیە؛ لە لایەکەوە لەلایەن سیستەمێکی ئابووریی ناڕەواوە دەچەوسێنرێتەوە، و لە لایەکی ترەوە لەناو خێزاندا دەکرێتە ئامرازێک تەنها بۆ دابینکردنی پێداویستییە بایۆلۆجی و جەستەیییەکانی پیاو و بەڕێوەبردنی ماڵ لەبەرامبەر بڕێک نان.
*داڕشتنی کۆمەڵگەی ملکەچ کاتێک ژن (کە پەروەردەکار و ڕوحی سەرەکیی خێزانە) لە دۆخێکی وەهادا دەژی کە تەنها لەپێناو مانەوەی خۆی و منداڵەکانیدا ناچار بە بێدەنگی و ملکەچی دەکەرێت، ئەم هەستی ترس و ملکەچبوونە وەک بناغە بەرامبەر بە دەسەڵات دەگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی دوای خۆی.
دابڕانی مێشک لە شۆڕش، مرۆڤێک کە تەواوی وزەی ڕۆژانەی سەرف دەبێت لە جەنگان بۆ پارچەیەک نان و تێرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان، ئیتر پانتاییەکی فکری لە مێشکیدا نامێنێتەوە بۆ ئەوەی بیر لە ئازادی، کەرامەت یان شۆڕش بکاتەوە.
*گالیانۆ و ڕەخنەگرانی تری ئەمریکای لاتینیش ڕێک ئاماژەیان بەمە داوە کۆڵۆنیالیزم تەنها خاک داگیر ناکات، بەڵکو پەیوەندییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگەش دەشێوێنێت.
کاتێک سیستەمێک مرۆڤ دادەمڵێت لە کەرامەت، لە ناو خێزانیشدا پەیوەندییەکان لە خۆشەویستی و هاوبەشییەوە دەگۆڕێن بۆ پەیوەندیی دەسەڵاتدار و کۆیلە.
*ئەمە ئەو زنجیرە زیانبەخشەیە کە تا لەسەر ئاستی فکری و خێزانی هەڵنەوەشێندرێتەوە، یاخیبوون لە دەسەڵاتە گەورەکانی دەرەوەی ماڵ ئەستەم دەبێت.
بە باوکتان بڵێن؛ ئەوەندە مەڵێ چیتان دەوێت نان و ماڵ هەیە، ئەم جۆرە باوکانە هۆکاری دروست کردنی ئەو مرۆڤانەن کە تەنها بە (ئەژی ڕازییە نەک بە ئەژیم) ڕازبێت.
بە باوکتان بڵین؛ ئێوەی دیکتاتۆر هۆکاربوون ئێمە ئاوا بژین چونکە دایکمان لەژیر سەقفی ئێوە ئاوا ژیا.
مۆندیال Mondial
22/08/2026
کارلۆس ئێسیپیش ڕزگاری نەبوو 😅
مۆرینیۆ دوای کۆتاییهاتنی یاریەکە داوای لە یاریزانە یەدەگەکان و ئەوانەی بەشداریی یارییەکەیان نەکردبوو کرد، کە هەندێک ڕاهێنانی ڕاکردن ئەنجام بدەن
19/08/2026
بێرنابیۆی کۆن یان بێرنابیۆی نوێ؟
ئێمە لەگەڵ بێرنابیوی نوێ ڕاهاتووین، بەڵام یاریگای پێشووی ڕیال مەدرید بەرجەستەکردنی ئاوراو بروسکەی تایبەت بە خۆی بوو، ستوونی گەورە، ناوی تەواوی یاریگاکە بە پیتی گەورە و دروشمی یانەکە ئەو زەبەلاحەی بیردەخستەوە کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ئەمڕۆ، ڕووکەشی کانزایی گشتی هیچ توخمێکی تێدا نییە کە ئاماژە بە یانە یان یاریگا کۆنەکە بکات، لە کاتێکدا نیشانە نوێیەکە ڕەنگدانەوەی سادەیی و مۆدێرنە.
ئاورای یاریگا کۆنەکە بەهێزتر بوو لەم یاریگا نوێیە
ئەمەش دەری دەخات کە ڕیاڵ لەڕوی ئەو چەکە بەهێزەشەوە کە هەمیشە هەیبووە کە ئاورا بوو بەرەو خراپی دەڕوات.
17/08/2026
ڕود خولیت، ئەفسانەی تۆپی پێی هۆڵەندی
لە فاینۆرد، ئاینهۆڤن، میلان، سامپدۆریا و چێڵسی یاری کرد. سێ جار لەگەڵ میلان پاڵەوانی ئیتالیا بوو و لەگەڵ هۆڵەندا یۆرۆی ١٩٨٨ی بردەوە. ساڵی ١٩٨٧ تۆپی زێڕینی و خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا. بەهۆی توانای یاریکردن لە هەموو پۆستەکاندا، بە «یاریزانی گشتگیر» ناسراو بوو.
مارادۆنا دەیگوت: «تەنها یاریزانێک بوو کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەترسام!»
فابیان ڕۆیز
خاوەن چامپیۆنسلیگ و مۆندیال
ئەی باڵۆندۆر.؟🤔
16/08/2026
ئایا دەزانیت ئەم جیلە زێڕینەی سەردەمی ئاڵتونی
جیلی کاک پاڵەوانێتی بوون.؟
وە یاریزانە نەناسراوەکەش بدۆزەرەوە کێ بوو.؟
مۆندیال Mondial
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Sharafkhan
As Sulaymaniyah
46001