13/12/2025
کۆتای یاری بە بردنەوەی بەرشەلۆنە
بەرشەلۆنە ٣خاڵی گرنگی بەدەستهێنا لە یاریەکی قورسدا بەرامبەر ئۆساسۆنا ئەوەی سەبارەت بە بەرشەلۆنە باشبوو پشو درێژ بوون لە یاریەکەو ئارامیان گرت تاکو بۆشای دروستیان دۆزیەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن لە گۆڵی یەکەم ڕافینیا خۆی لە قوڵاییەوە تۆپەکە ئەبات و کۆتای پێئەهێنێ،گۆڵی دووەمیش بەهۆی فشاری یاریزانانی بەرشەلۆنەوە بوو وایکرد بەرگریکارەکە هەڵەبکات و بەم شێوەیەش گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد.
13/12/2025
دووبارە ڕافینیا بۆیە پاڵەوانی بەرشەلۆنە✨
13/12/2025
کۆتای گێمی یەکەم
بەرشەلۆنە یاریەکی باشیکرد بەڵام هەلی گۆڵەکانیان نەقۆستەوە و نەیانکرد بەگۆڵ،وەک لە وێنەکەشدا دیارە زیادە یاریزانانیان لەنێو ناوچەی سزای ئۆساسۆنا دروستکردوە هەر بەهۆی ئەوەشەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد و بەڵام ئۆفساید بوو لە وێنەکەدا دیارە پێنج یاریزان ئامادەن بۆ وەرگرتنی تۆپ لەناو ناوچەی سزا، ئۆساسۆناش زیرەکانە مامەڵە ئەکەن و نزیک بوون لەگۆڵ ئەوەی هەیە گێمی دووەم بەرشەلۆنە نزیکترە لەگۆڵ و براوەی یاریەکە دەبێت.
13/12/2025
پێکهاتەی فەرمی بەرشەلۆنە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئۆساسۆنا
هاندەرانی بەرشەلۆنە لە پێکهاتەکە ڕازین؟
13/12/2025
تینوێتی گۆڵ نەکردنی شکاند و گەڕایەوە بۆ گۆڵ کردن🥶❄️
12/12/2025
بەزمی جۆن تێری و باوکی😂
لە ساڵی ١٩٩٤،کاتێک کاتێک جۆن تێری خێزانەکەیان شەرمەزار ئەکات بە بەجێهێشتنی نۆتینگهام و ڕوو ئەکاتە چێڵسی وە کاتێک بەرامبەر نۆتینگهام یاریان هەیە و گۆڵیش تۆمارەکات ئەچێت لای کۆرناڵەکە تاکو ئاهەنگ بگێڕێت بەڵام لەناو هاندەرانەوە باوکی ئەبینێت کە جنێوی پێئەیات و بە نەفرەتی ئەکات.
07/12/2025
ئایە لەگەڵ دورخستنەوەی ئەلۆنسۆی ؟
07/12/2025
کۆتای گێمی یەکەم ٠-٠
ڕیاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەه بەرکەوت بە پێکانی میلیتاو گەر ماوەی پێکانەکەی زۆر بێت هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدرید توشی کێشە ئەبێت،
شیکردنەوەی ئەم گێمە👇🏻
ڕیاڵ مەدرید چیتر هێڵی هێرشبەریەکەی هێڵێکی ڕێکخراو نییە ئەوەی هەبوو چەند هەلێکی گۆڵی “سست”بوو بۆ سەر خانەی گۆڵی سێڵتاڤیگۆ،وە هێرشبەرانی سێڵتافیگیۆش چەند هەلێکی گۆڵی باشیان دروست کرد بەڵام کۆرتوا وەک هەمیشە ڕێگر بوو،بۆ گێمی دووەم ڕیاڵ مەدرید باشتر ئەبێت و ئەکرێت لە ڕێگەی مباپێ وە گۆڵ تۆمارکات.