22/12/2025
من داخم لێیەت کە ئەبینم نیو ملیار بۆ ڕاهێنەر وەک سلۆت و ئارێتا سەرفکراوە ، گەورەترین دەستکەوت بۆ یەکیان کە بیەوێت پریمەرلیگە و بۆ ئەوی دیشیان بردنەوەی یارییەکانە !
بەڵام سەیر ئەکەم فلیک 2 وەرزە لە بارسایە تەنها 70 ملیۆنی بۆ سەرفکراوە و هاندەر چاوەڕێی لێ ئەکات چامپیۆنیزلیگی بۆ بەرێت و بردنەوەی خولیان بەلاوە گرنگ نییە !
ئاخر تۆ بیهێنە بەرچاوت ، هانسی وەک ئارتێتا هێندە یاریزانەی لە بەردەست بوایە ، ئارتێتا بەس لە ئیرتیکاز 3 یاریزانی هەیە بە کوالێتی جیا جیاوە ، لە پێگەی پشتی هێرشبەر 3 یاریزانی هەیە بە کوالێتی جیا جیاوە ، لە باڵی ڕاستی هێرشبەر 3 یاریزانی هەیە ، لە هێرشبەری سەرە ڕم 3 یاریزانی هەیە ، لە باڵی چەپی هێرشبەر 2 یاریزانی هەیە !
لە دڵی بەرگری 6 یاریزانی هەیە ، سەیری باڵی بەرگری ڕاست ئەکەیت 2 یاریزانی هەیە ، سەیری باڵی بەرگری چەپ ئەکەیت 2 یاریزانی دیکەی هەیە !
هەمووشیان یاریزانی زۆر باشن ، ئەوەنییە بڵێی وەک شتیگن بۆ کورسی پڕکردنەوە هاتوون !
تۆ بەس بیهێنە بەرچاوت ئەو پارانە بۆ ئەم دوو ڕاهێنەرە سەرف ئەکرێت ، نیوەی بۆ فلیک سەرفکرێت ، ئەو پێکهاتە کاملە لەدەستی ئەوانە ، لە دەستی ئەم بوایە ، ئەبوایە هەموو ئەوروپا دوعای ئەوەیان بکردایە بە دەستی بارسا 4-5 نەخۆن !
ڕۆژ بە ڕۆژ من زیاتر درک بە گەورەی فلیک ئەکەم !💙❤️✊️
16/12/2025
10/12/2025
02/12/2025
27/10/2025
22/01/2025