Alan hama dukani

Alan hama dukani

Share

لاپەڕەیەکی بوچوک بێت پێم باشترە لە لاپەڕەیەکی گەورە و بێ مۆڕاڵ


بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن

05/06/2026

گەڕانەوە بۆ مێژو و کلتور

هەڵبژاردەی نەرویج وێنە فەرمی پێکهاتەکەیان بۆ مۆندیال لە کەناراوەکانی ئۆسلۆ بە جل و بەرگی ڤایکینگەکان بڵاو کردەوە

ڤایکینگ ناوی نەتەوە یان گەلێک نییە ، وشەی "ڤایکینگ" (Viking) لە زمانە نۆردییە کۆنەکاندا وەک چالاکی بەکارهاتووە، بە واتای "جەردەیی دەریایی" یان "گەشتی دەریایی دۆزینەوە". واتە گەلێک نەبووە بە ناوی ڤایکینگ، بەڵکو ئەوان جوتیار و دەریاوانی سوید، نەرویج و دانمارک بوون کە دەچوونە "گەشتی ڤایکینگ".

سەرەتای سەردەمی ڤایکینگەکان لەسەر دەستی جوتیارێکی نەرویجیەوە دەستی پێ کرد کە حەز و خولیای دۆزینەوە و هێرشکردن بۆ کەنارە دوورەکانی زەریا دەکات،

کە ئەویش « ڕاگنار لۆسبرۆک » بوو ، هەموو نەرویجی فێری دەریاوانیکرد و جیهانی بەڕودا کردنەوە و دواتر دەسەڵاتی فراوان بوو بەهۆی داگیر کاری و هێرشکردنەوە تا تەختی پاشایەتی ڕۆیشت ، دوای ئەویش کوڕەکانی درێژەیان بە داگیرکاری دا وەک بیۆرن ئایرۆنساید و ئایڤار

هالاند ڕۆڵی ڕاگنار ئەبینێت لە مۆندیال
بزانین ڤایکینگەکان چیمان بۆ ئەکەن لە مۆندیال ئەسپی ڕەش ئەبن یاخود زوو ئەڕۆن بۆ ڤالهالا 😅

04/06/2026

ئەی ئافەرین شێرەکانی ڕافیدین

هەرچەندە یاری ئامادەکاری پێوەر نییە بەڵام ئەو ڕوحیەت و یاری بە کۆمەڵی هەڵبژاردەکە و ئارامی دەرونی تیپەکە و توانای جەستەی عێراق جێگای ئومێدە ، بۆ ئەوە ناڵێم کەعێراق توانای سوپڕایزی گەورەی هەبێت بەڵام ترسی ڕکابەرە زلهێزەکانی کۆمەڵەکەی بەو ڕادەیە نامێنێت

دەرچون بە یەکسان بوون و یاری باش لە خاکی ئیسپانیا مێژووی بوو ، جێگای ستایشە ئەم تیپە

میرخاس دوسکی و ئاکام هاشم باشترین دوانەی هەڵبژاردەکەن

گۆڵە مێژوویەکەی میرخاس بە ئەسیستی ڕامۆسە کوردەکە لە کۆمێنتە 👇

02/06/2026

پەیجی مۆندیالی قەتەری 2022 بیرماوە ؟

ئەزانم زۆربەتان یادگاریتان لەگەڵمان هەیە وەرن با بتان گەڕێنینەوە بۆ ئەو ساتەی ئەم پەیجە هیچ ڕکابەرێکی نەبوو

لەگەڵ پەیجی ئاشنا بنەوە بە پۆستە ڕاقیەکانی تایبەت بە مۆندیال

زۆربەی کات ئەوانەی ئەتگەیەنن بە خەونەکانت لە بیر ئەکرێن ، گەر باسی پاڵەوانی 2006 بکەین زۆرێک ناوی بۆفۆن و کاناڤارۆ و پیرلۆ و تۆتی و دلپیرۆ ، نێستا و ئینزاگی ئەهێنن بەڵام کەمترین باسی فابیۆ گرۆسۆیە لەوانەیە لای هەندێک کەس تەنانەت ئەم ناوە هەر ئاشناش نەبێت

بیهێنە پێش چاوی خۆت بچیتە مۆندیال لە یانەیەکی سادەی وەک پالێرمۆ بێت و هاوشانی بۆفۆن و نێستا و کاناڤارۆ بەرگری بکەیت لە جێگای پاولۆ ماڵدینی بانگێشتی هەڵبژاردەکە بکرێیت ، هەموان وەک خاڵی لاوازی بەرگری ئیتاڵیا سەیریان ئەکرد بەڵام گرۆسۆ بووە یەکێک لە گەورەکانی مۆندیالی 2006

لە قۆناغی چوارگۆشە دژی ئەڵمانیا و لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک هەموان لە چاوەڕوانی سافیرەی کۆتایی بوون بۆ دیاری کردنی لایەنێکی فیناڵ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بەڵام خولەکی 119 « فابیۆ گرۆسۆ » قسەی جیاوازی هەبوو لە ڕێگای پاسێکی جادوی پیرلۆوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و خەونی ئەڵمانەکانی لە گۆڕنا و دوای یەک خولەک دل پیرۆ گۆڵی دووەم و دڵنیای تۆمار کرد و ئیتاڵیا گەیشتە یاری کۆتایی

وەرم با چیرۆکێکی جوانتان بۆ باسکەم 👇

کاتێک یاری کۆتایی مۆندیالی2006 کەوتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بۆ دیاری کردنی پاڵەوان , هەموان چاویان لەسەر کۆتا ليدان بوو کە گرۆسۆ جێبەجێی کرد

کاتێک هەموان لە دەوری یەک کۆ بوونەوە بۆ دیاری کردنی لێدانە سزاکان « مارچیلۆ لیپی » سەیری فابیۆی گرۆسۆی کرد و پێی وت:

تۆ دواین لێدان جێبەجێ دەکەیت، تۆ پیاوی دوا ساتەکانیت

هێشتا هەمان ترسی لێدانە سزاکەی ڕۆبێرتۆ باجیۆی مۆندیالی 94 لە مێشکمان دابوو

لوکا تۆنی قسەی لەگەڵ دەکات و دەڵێت "فابیۆ تۆ ئەو کەسەی کە ئێمەت گەیاندە یاری کۆتایی. فابیۆ. ئاسانە.. ئاسانترە لە گۆڵەکەت بەرامبەر ئەڵمانیا".

ساتێک بێدەنگی پێش لێدانی پێنجەم ،
پێی گرۆسۆ خەونی گەلی ئیتاڵیا بەدی دێنێت و چوارەم مۆندیال بۆ ئیتاڵیا بەدەست دێنێت

گرۆسۆ بەقەد باجیۆ و پیرلۆ و کاناڤارۆ و دل پیرۆ هتد.. گەورە نییە ، بەڵام ژیان بە ماچکردنی مۆندیال دادپەروەر بوو بەرامبەری

31/05/2026

بوکای ساکا بالاکی ئەم سەردەمەیە

ساکا وەک بالاکی ئەڵمانی وایە تەنیا بە حەسرەتەوە بە نیگایەکی دڵ شکاوانە بەلای نازناوە گەورەکان تێ ئەپەڕێ

ساکا لە ماوەی 6 ساڵدا سێ یاری کۆتایی گەورەی دۆڕاندووە
- یاری کۆتایی یۆرۆی 2020
یاری کۆتای یۆرۆی 2024
یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2026

تـۆپـی پێ چەندە دڵشادی تیایە هەندێک کات دوو ئەوەندەش دڵتەنگی 💔

Photos from Alan hama dukani's post 30/05/2026

ئیتر ڕوونە شەوەکانی دڵبەرە سور و سپیەکەی لەندەن لە چامپیۆنزلیگ شەوانی خەمناک و دڵتەنگە

ئەمشەویش برینە درێژخایەنەکەی تۆپ چیەکانی لەندەن سارێژ نەبوو ، تۆپی پێ شادی پێ ڕەوانەکردن و برینی سەر ڕوحی تۆپ چییەکان هێندەی تر گەورەتر بوو و قوڵتر و بێ ساڕێژ مایەوە 💔

ئەوەی من و هەزارەهای وەک من چاوەڕێی پاڵەوان بوونی ئارسناڵی دڵبەرەکەی لەندەنمان ئەکرد نەهاتە دی

ڕێز بۆ هەموو ئەو کارە گەورانەی ئارتیتا و یاریزانەکانی لەم
وەرزە کردیان

30/05/2026

مێژووی پاریس پـارێزگاری لە نازناوەکە کرد

پاریس پاڵەوانی چامپیۆنزلیگە بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک

داگیرکاری ئەورپا بەردەوامە و لویس ئینریکی پاریسی بێ مێژوی لە ئاستی ئەورپا کردە خاوەن مێژووی گەورە

پیرۆزە لە تەواوی هەوادارانی پاریس

30/05/2026

مۆسکێرا چیت کرد 😱

ئەوەش ئەنجامی بڕیاردانی هەڵەو پەلە کردن ، پێویستی بە خۆ خشاندن نەبوو ، تۆپەکە لە گۆشەیەکی مردو بوو، گڤارا ڕووەو گۆڵ نەبوو ، بەرگریکاری بە تەرکیز و زیرەک لەو شوێنە گەر دڵنیا نەبێت بەو شێوەی مۆسکێرا نابەرپرسانە هەوڵی دورخستنەوەی تۆپ نادات

گۆڵی یەکسانی پاریس لە کۆمێنتە 👇

30/05/2026

گۆڵی یەکەم بۆ ئارسناڵ لە لایەن پیاوی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئەمە دووەم گۆڵی کای هاڤێرتزی ئەڵمانیە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ، یەکەم گۆڵی فیناڵی چامپیۆنزلیگی 2021 بوو بە تاکە گۆڵی هاڤێرتز چێڵسی لەسەر حسابی مان سیتی بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

گۆڵەکەی کای هاڤێرتز لە کۆمێنتـە 👇

29/05/2026

ئەم جارە تەنیا چاوەکان لەسەر لالیگا نییە

تازە وەرز کۆتایی هاتووە بەرشەلۆنە بۆندێکی گەورەی ڕاگەیاند کە ئەویش « گۆردۆن » ئینگلیزی و باڵی هێرشبەری نیوکاسڵە

دوو هۆکار هانی بەرشە ئەدات بۆ میرکاتۆیەکی مێژووی ئەم هاوینە

یەکەم / ئامانجی یەکەمی شاد بوونەوەیە بە خەونی 11 ساڵەی چامپیۆنزلیگ و گەورەی ئەورپا

دووەم / دەنگۆی گەڕانەوەی « خۆزێ مۆرینهۆ » و بونیادنانەوەی ڕکابەرە مێژوییە ناوخۆیەکەی

دەنگۆی گواستنەوەی ئەلڤارێز و بێرناردۆ سێلڤا و گڤاردیۆل هەیە 😱

وەرنە کۆمێنت 👌👇

29/05/2026

پێک هاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تەقریبەن هەمان پێک هاتەی مۆندیالی 2022 قەتەرە..!

تەقریبەن هەمان پێک هاتەی مۆندیالی ڕابردوو لەگەڵ چەن گۆڕانکاریەک بۆ یەدەگ ، چوار ساڵ تێپەڕیو و یاریزانەکانی ئەرجەنتین چوار ساڵ گەورەترن لە مۆندیالی ڕابردوو ، بێشک هەموو هەڵبژاردەیەک کەم و کورتی هەیە ، خاڵی لاوازی ئەرجەنتین باڵی بەرگری و باڵە هێرشبەریەکانیەتی

گەورەترین غەدری پێک هاتەکەش بانگێشت نەکردنی ( بوندیای ئەستۆن ڤێلا و سێنسی بەرگریکاری بۆرسمۆنس، سولی ڕۆما ) ـە کە هەر سێ یاریزانەکە ئەمساڵ ئەزمونی وەرزێکی گەورەیان کرد لە پریمەرلیگ و سێریا ئەی

پێک هاتەی مۆندیالی 2022 پاڵەوانی جیهان لە کۆمێنتە 👇

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Kurdistan
As Sulaymaniyah