Sport - P . E

Sport - P . E

Share

sport and physical education and research and gym and Sports tools and Health sport

Photos from Sport - P . E's post 09/09/2021
20/08/2020

ئەم منداڵە لەتوانایدایە 80 تەقلە بکات لە ماوەی 60 چرکە

17/06/2020

هەست کردن بە ئازاری لای چەپی سک لەکاتی ڕاکردن و ڕاهێناندا ( point de cate) :
1- هۆکاری سەرەکی و بنەڕەتی لە ڕودانی ئەو ئازارە کەم بونەوەی ئۆکسجینە لەشدا لە کاتی ئەنجام دانی ڕاهێنانی وەرزشی ئەوەش دەبێتە هۆی کەم بونەوەی توانای سپڵ وجگەر بۆ ناردنی خڕۆکەی سورەکانی خوێن کە هەڵگری ئۆکسجینە لە سوڕی خوێن کە ئازارلە بەشی لای چەپ دروست دەکات .
2- لە کاتی ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی گشتی ، دەبێتە هۆی دروست بونی پەستانی خوێن لەسەر ماسولکەکان بە ڕێژەکی زۆر کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەم ناردنی ڕێژەی خوێن بۆ بەشەکانی ناوەی لەش دەبێتە هۆی کرژبونی جگەروگەدە بۆیە هەست بە ئازار دەکەیت .
3- ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی هەمیشەی بەردەوام نین لە وەرزش وە گەدەیان پڕ بێت بۆیە گەدە پێویستی زۆری بە خوێن دەبێت بۆ هەزمکردنی ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار .

بۆ ڕزگار بوون یان کەم کردنەوەی ئەم ئازارە :
1- زۆر خواردنەوەی ئاو چونکە کە لەش وشک بێتەوە ئازارەکەی زیاد دەبێت .
2- گەرم کردنی لەش بەباشی لەسەرەتای دەست پێکردنی ڕاهێناندا ئەویش بە شێوەیەکی تدریجی .
3-هەڵمژینی بڕێکی زۆر لەئۆکسجین لە ڕێی هەناسەدان ئەویش هەناسە دان بە لووت پاشان دانەوەی بە دەم .
4- دورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمی گەورە لەخۆراک لە پێش ڕاهێنانی وەرزشی ، وەدەبێت ژەمی سەرەکی 2 بۆ3 سەعات پێش ڕاهێنانی وەرزشی بێت دەتوانی خۆراکی سوک وئاسان هەزم بکرێت وەکو خورما و مۆز .

12/05/2020
30/04/2020

چەند تایبەمەندێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەر لەش:

1- کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆڵستڕۆڵی خراپ LDL بەوەش ڕێژەی کۆڵستڕۆڵی باش HDL زیاد دەبێت . وە کەم کردنەوە چەوریە سیانیەکان . دەبێتە هۆی باش بوونی دڵ ملولەکانی خوێن بە شێوەیەکی گشتی بەرزبوونەوە توانایی جەستەیی.
2- باش بوون وە زیاد بوونی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن وە ئاستی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا کە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆکسجین لە ڕێرەوەکانی بۆری خوێن لە ماسولکەکاندا بە مەش بۆ ڕاهێنان توانایی جەستەیی بەسوودە .
3- باشکردنی ڕێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا بە کەم کردنەوەی کە دەبێتەوە هۆی باشکردنی کرداری سوتانی چەوری لە لەشدا .
4- باشکردنی ڕێژەی بەرهەم هێنانی هۆڕمۆنی گەشە ( Growth hormone ) کە یارمەتی دەرە لە سوتانی چەوری لەش وە لە کرداری چاک بونەوەی ماسولکەکان .

24/04/2020
19/03/2020

گرینگی کشاندنی لەش یان ئەنجامدانی مرونە دوای لەش گەرم کردن:
بریتیە لە جووڵەی تایبەت کە ئەنجام دەدرێت بە پێی توانای ماسولکەکە جا پەلەکان بێت یان جومگەکانی لەش بەئامانجی کشاندنی وە بە لایەنێکی گرینگی توانا لەش دادەنرێت وە باشترە دوای لەش گەرم کردن ئەنجام بدرێت وە هەناسە دانێکی هێواش لەگەڵ هەرجووڵەیەک .

سوودەکانی مرونە :
1- ئارمکردنەوەی جومگەکانی لەش وماسولکەکان و بەستەرەکان .
2- کەم کردنەوەی ئازاری ماسولکەکان بە هۆی هەڵگرتنی قورسایی .
3- ڕزگارکردنی لەش لە مادە کەکۆبۆتەوە لە ماسولکەکاندا بەتایبەتی ترشی لاکتیک لەڕێگەی ئارەق کردنەوە .
4- بەخشینی ئاڕاستەی جووڵەیەکی فراوان بۆ یارمەتی دانی کەسی وەرزشکار لەکاتی ئەنجام دانی جووڵەدا .
5- پارێزگاری کردنی لەش لە کاتی بەرکەوتنی هێزێکی زۆر وەیان کەم کردنەوەی ڕێژەی پێکان .
6- ئاسان کردنی جووڵەی تازە وە یان جووڵەی سەربەست .
7- کەم کردنەوەی کرژی ماسولکەکان وە یارمەتی دانی ماسولکە لاوکیەکان بۆئەنجام دانی جووڵەیەکی قورس وەکو کردارێکی ئاگادارکردنەوەیە بۆ ماسولکەکان .
8- پاراستنی ماسولکەکان لە گرژبوون و تەمەزووق کەم کردنەوە تەشەنوج وە پاراستنی بڕبڕەی پشت .
9- زانیین و هەست پێکردنی یاریزان بە شێوەی لەشی کە چی شێوازێک گونجاوە بۆی .

ڕێنمایی تایبەت لەکاتی ئەنجام دانی کشاندن :
1- لەدوای لەش گەرم کردن ئەنجام دەدرێت وە لە شوێنێکی گەرمیش بێت باشترە .
2- دورکەوتنەوە لە ئەنجام دانی ئەو جووڵانەی کە ئازاربەخش دەبن لەکاتی ئەنجام دانی .
3- کۆنتڕۆڵ کردنی هەناسە دان کە دەبێت بەشێوەیەکی هێواش بێت.
4- ڕاهێنانی کشاندن بەشێکە لە ئاماداکاری ماسولکەکان یان وەکو گەرم کردنی بۆیە دەبێت پێش هەر جووڵەیەکی تازە یان قورس ئەنجام بدرێت .
5- ئاگاداری کاتی ئەنجام دانی کشاندن جونکە زۆر مانەوە لەسەری دەبێتە هۆی ئازار بە جومگەکان یان بەستەرە کەکان .

16/02/2020

گرینگی لەش گەرم کردن پێش ڕاهێنانی وەرزشی warm up :
ڕاهێنانی لەش گەرم کردن چەند جووڵەیەکی ئاسانە پێش ئەنجام دانی چالاکی بنەڕەتی یان پێش ئەنجام دانی کارامەیی وەرزشی کە لە 10خوولەک کەمتر نەبێت لە سوودە باشە کانی ئەنجام دانی لەش گەرم کردن :
* کۆنتڕۆڵ کردنی پلەی گەرمی لەش :
یارمەتی دەرە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ماسولکەکان بۆکەم کردنەوەی کرژی ماسولکەکان وە دورکەتنەوە لە پێکان وە کرداری کشاندنی ماسولکەکان ئاسان دەکات .

* ئارمکردنەوەی لایەنی دەروونی :
ڕاهێنانی لەش گەرم کردن یارمەتی وەرزشکار دەدات بۆ ئارامکردنەوەی مێشکی دەبێتە هۆی زیادکردنی تەرکیز لەئەنجام دانی کارامەیی .

چەند سوودێکی تر لە ئەنجام دانی لەش گەرم کردن :
1- فراوانکردنی بۆریەکان خوێن کە دەبێتە هۆی بەرگەگرتنی بۆریەکانی خوێن و دڵ لە پەستان خستنە سەری .
2- چالاک کردنی سوڕی خوێن .
3- دەرکردنی چەند هۆرمۆنی سوود بەخش لەکاتی ئەنجام دانی گەرم کردنی لەش کە بۆ پەیدا کردنی ووزە بۆ لەش .
4- فراوانکردنی جووڵەی جومگەکان .
5- زیادکردنی ڕێژەی لێدانی دڵ .
6- زیادکردنی ڕێژەی هەناسەدان .
7- کەم کردنەوەی ڕێژەی دەرکراوەکانی لەش ( ئاڕەق کردنەوە ) .

09/02/2020

ووشو : وەرزشێکی نمایشیە ، یەکێکە لە شێوازەکانی هونەری بەرگری چینی ، بەرەوپێش چونی باشی بەخۆیەوە بینی لە دوای ساڵی 1949
کە بنامەیەکی هونەری بەرگری چینی بۆ دانراوە ، مێژویەکی دەگەڕێتەوە بۆپێش دامەزراندنی پەیمانگای جوشوو مەرکەزی ( Central Guoshu Institute) لە نانجينگ (Nanking) لە ساڵی 1928 ، زاراوەی ووشو لە زمانی چینی دا بەمانای هونەی شەڕ کردن دێت (武 "وو" = سەربازی یان شەڕکردن، 术 "شو" = هونەر).
لەسەردەمی تازەدا ووشو بو بەوەرزشێکی جیهانی لە میانەی یەکێتی نێودەوڵەتی ووشو (IWUF ) کە هەموو دووساڵ جارێک پاڵەوانێی ئەنجام دەدرێت بۆی ، یەکەم پاڵەوانێتی ساڵی 1991 ئەنجام درا لە پەکین کەیاریزان يوان وين كينج بردیەوە .
بەربەراکانێتی ووشو پێک دێت لە دوو شێواز ( تاولو 套路 ، وساندا 散打 ) شێوازی تاولو بەشێوەی فۆرم لە چوارچێوەی چەند جووڵەیەکی بنەمای هونەری شەڕکردن دانراوە بەیاسای تایبەت وە ئەم چوارچێوەیە پێک دێت لە چەند جووڵەیەکی سەرەکی وەکو وەستان و لێدانی دەست وقاچ و بازدان و هاوسەنگی و لێدان و خۆهەڵ دان ) کە وابەستەیە بە هێزو نمایشی سەرنج راکێش لەکاتی ئەنجام دانی لەماوەیەکی دیاری کراودا .

ساندا (کە بە سانشو أو لی تای هەندێ جار ناو دەبرێت ) کە ڕێگەیەکی تازەیە لە شەڕکردنی چینی کاریگەری بۆکسێنی چینی لەسەرە ڕێگاکانی زۆرانبازی چینیە کەناودەبرێت بە شوای جيا وە تەکنیکەکانی زۆرانبازی چینی تر وەکو تشين نا. کە هەمان لەلایەنی شەڕکردنی ووشوی هەیە. وەلەیەک چونێکی زۆر هەیە لەنێوان ساندا و کیک بۆکسێن و موی تای . بەڵام خۆی دەگرێتەوە لە خێرای زیاتر ، کەم جار پاڵەوانێتی تاولو و ساندا بەیەکەوە دەکرێت .

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00