HAREM GYM

HAREM GYM

Share

نرخ بدە بە تەندروستیت~~

13/12/2023

پێوانەکانی جەستەم گۆڕاوە، بەڵام کێشەکەم لەسەر تەرازووەکە جێگیرە
.........

یەکێک لەو پرسیارە باوانەی کە بە تایبەتی ده کرێت
، شێوەی جەستەم لە گۆڕاندایە.
بەڵام کێشم لەسەر تەرازووەکە جێگیرە.

* دڵنیابن کە

* یەکەم: ئەمە شتێکی زۆر تەندروستە چونکە ماسولکەکانی جەستەت لاواز بوون
بە وەرزشکردن و خۆراکدانی دروست قەبارەی ئاسایی خۆی زیاد کرد

* دووەم: چەوریت لەدەست داوە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە پێوانەکانت گۆڕاون

* سێیەم: ئەمە قۆناغێکی کاتییە کە تیایدا لەش هاوسەنگی ڕێژەکان دەکات

* چوارەم: کاتێک وەرزش دەکەیت ماسولکەکانت چەوری دەسوتێنن و کێشت کەم دەبێتەوە

* پێنجەم: گرنگی بە شێوەی ئایدیاڵ بدە نەک کێشی ئایدیاڵ، گرنگترین شت شێوە و یەکگرتوویی جەستە و دەرکەوتنێکی وەرزشی باشە
به هیوا ی ته ندروستی باش‌💪🏼
……………………………………….

06/12/2023

ڕاهێنانی هەنگاوەکان ڕاهێنانێکی زۆر بەسوودە و چێژبەخشە
سەر بە پۆلی وەرزشی ئایرۆبیک یان کاردیۆ..💪
سوودەکانی ڕاهێنانی هەنگاوی زۆرن، بەو پێیەی کار لەسەر چەند بەشێکی لەش دەکات و لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر ماسولکەکان دەجوڵێنن، لێرەدا دیارترینیان دەخەینەڕوو.
1- باشترکردنی تەندروستی سوڕی خوێن، باشترکردنی کارایی ماسولکەکانی دڵ، و گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر لە ڕێگەی خوێنەوە.
2-باشترکردنی ته ندروستی ماسولکه و ئێسک
3-دابەزاندنی کێش
4- ڕاهێنانی هەنگاوەکان سود و بەهێزی ماسولکەکانی قاچ و ڕان و گەدە و هەروەها سک و قۆڵی پێدەبەخشێت
5- باشترکردنی تەندروستی دەروونی...هاندانی مێشک بۆ دەردانی ئەو هۆرمۆنانەی کە دەستکاری باری دەروونی و بەختەوەری دەکەن...وەک ئەندۆرفین.
6-میتابۆلیزم باشتر دەکات و خۆراک دەگۆڕێت بۆ وزە
7- ڕاهێنانی هەنگاو بە ڕێگەیەکی کاریگەر دادەنرێت بۆ سوتاندنی چەوری، بەو پێیەی یارمەتی سوتاندنی نزیکەی 400 یان 500 کالۆری دەدات لە کاتژمێرێکدا.
پراکتیزەکردنی ڕاهێنانی هەنگاو بە شێوەیەکی وەرزی تەندروستی بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات چونکە کاری دڵ و سییەکان باشتر دەکات. هەروەها دابەزینی کێش لە ئەنجامدا دەتپارێزێت لە چەندین نەخۆشی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ

ڕاهێنانە هەنگاوییەکان پەرە بە تواناکانت دەدەن، بەتایبەتی ئەگەر ڕاکەر یان پاسکیلسوار بیت.
ئەم ڕاهێنانانە توانای بەرگەگرتنت زیاد دەکات و هەموو
ماسولکەکانی جەستەت بەهێز دەکات

لەگە ڵ ئێمە تەندروست بە......

👊🏼

23/11/2023

٤ ڕێگا بۆ هێورکردنەوەی دەروون پێش خەوتن
هەندێک کەس بەدەست نەخەوتنی باشەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی فشاری دەروونی کە دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە بەگشتی و بێتوانایی لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی رۆژانە.

لێرەدا باسی ڕێگاکانی هێورکردنەوەی دەروون دەکەین پێش خەوتن

1- دوورکەوتنەوە لە ئامێرە ئەلکترۆنیەکان
پێویستە مرۆڤ ئاگاداری ئەوە بێت کە ڕاستەوخۆ پێش خەوتن لە ئامێرەکان دوور بکەوێتەوە، بەو پێیەی ئەمە دەبێتە هۆی سەختی لە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین و نەهێشتنی خەوتن بە شێوەیەکی ئاسایی، ئەمە جگە لەوەی هەستی ماندوێتی زیاد دەکات، بۆیە دەبێت خۆیان لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان یەک دوو سەعات پێش خەوتن، یان لانیکەم ٣٠ خولەک پێش خەوتن بەدوور بگرن
2- بیرکردنەوەی ئەرێنی
پزیشکەکان ڕێنمای هەمووان دەکەن کە پێش خەوتن دووربکەونەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی و بیر لە شتە ئەرێنی و رووداوە ئەرێنیەکان بکەنەوە کە ئەمەش هاوکاری باشترکردنی دەروون و خەوێکی ئاسایی تەندروست دەکات
3- ئەنجامدانی ڕاهێنانی هەناسەدان
ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوە سەلماندوویانە کە ئەنجامدانی ڕاهێنانی هەناسەدان ڕۆژانە پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و خەوێکی باشتر.
4- پاراستنی خشتەی خەوتن
خەوتن لە یەک کاتدا هەموو ڕۆژێک یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو و هێورکردنەوەی دەروون، بۆیە دەبێت رۆژانە ئاگاداری دانانی کاتەکانی خەوتنی یەکسان بیت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی کاریگەرتر.

08/09/2023

پەت پەتێن یەکێکە لەو وەرزشانەی کەتوانای جەستەیی لەش زیاد دەکات،دەتوانرێت لەهەموو شوێنێك ئەنجام بدرێت.
ئایا پەت پەتێن سودی هەیە سودەکانی چین
ئایا زیانی هەیە کامانەن زیانەکانی؟

سودەکانی پەت پەتێن:

ئەگەر تەنها بۆ ماوەی 20 خولەك پەت پەتێن بكەیت ئەوە جەستەت بڕی 245 کالۆری دەسوتێنێت و ئەمەش سوودی زۆرە بۆ دابەزاندنی كێش

1- وەرزشێكی گونجاوە بۆ تەواوی ماسولكەكانی جەستە بە تایبەت ماسولكەكانی قاچ ، چونكە لەكاتی پەت پەتێندا ماسولكەكانی قاچ زۆر دەجوڵێن .

2- سوڕی خوێن چالاك دەكات بەرگری جەستە و لیمفە خانەكان بەهێز دەكات .

3- ماسولكەكان بەهێز و پتەو دەكات و هاوسەنگی بە ئەندامەكانی ناوەوەی جەستە دەبەخشێت .

4-پەستانی خوێنی بەرز دادەبەزێنێت و بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە چونكە یارمەتی ڕێكخستنی سوڕی خوێن دەدات .

5-هەركاتێك هەستت بە ماندوێتی دەرونی و بێزاری كرد ئەوە ئەم وەرزشە ئەنجامبدە چونكە كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی پەستانە دەرونیەكان .

6- كاتێك پەت پەتێن دەكەیت لەڕێی ئارەق ڕژێنەكانەوە ژەهر و پێكهاتە نا تەندروستەكان لەڕێی ئەم كونیلانەوە دەكرێتە دەرەوە و هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لەناو جەستەدا پارێزراو دەكات .

7-سودی هەیە بۆبەهێزکردنی کۆئەندامەکانی هەناسەو دڵ.

8-توانای بەرگری زیادەکات.

9-هاوکاری دەکات لەسنوردارکردنی دەرکەوتنی نەخۆشی (دەوالی)وگرفتی دەمارەکانی خوێن.

10-دەبێتە هۆی لەناوبردنی چەوری زیادەی لەش و بەهێزکردنی جومگەکان.

زیانەکانی پەت پەتێن:

1- بەهیچ شێوەیەك گونجاو نیە ئافرەتی دوگیان ئەم وەرزشە ئەنجام بدات چونكە مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و كۆرپەكەی دروست دەكات .

2- خانم بەهیچ شێوەیەك لەكاتی سوڕی مانگانەدا ئەم وەرزشە ئەنجام مەدە چونكە ئەمە ئازارت بۆ دروست دەكات و خوێن بەربون زیاد دەكات .

3-ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵ وڕەبوەو شەكرەیان هەیە گونجاو نیە ئەم وەرزشە ئەنجام بدەن تاڕاوێژ بە پزیشکی تایبەت نەکەن.

4-ئەگەر ئازاری ئێسك و ئەژنۆكانت هەیە ئەوە پێویستە بزانیت ئەم وەرزشە بۆ تۆ گونجاو نیە و ئەبێت پزیشكی پسپۆڕ ڕێگەت پێبدات .

چەند ڕێنماییەكی پێویست بۆ كاتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە وەرزشە :

1- دەبێت ئەو حەبلەی بۆ پەت پەتێن بەكاری دەهێنیت لەگەڵ درێژی باڵاتدا زۆر گونجاو بێت بە جۆرێك سەری حەبلەكە بە دەستەكانت بگرە و پاژنەی پێت بخەرە سەر ناوەڕاستی حەبلەكە دەبێت درێژیەكەی هەتا ئاستی سەر سنگت بێت ئەو كاتە مانای وایە درێژیەكەی بۆ باڵای تۆ گونجاوە .

2- کالەوجۆرێك جلوبەرگ لەبەر بكە كە گونجاو بێت بۆ ئەم وەرزشە .

3-كاتێك پەت پەتێن دەكەیت تەماشای بەردەمت بكە و ملت خوار مەكەرەوە و ئەژنۆكانت مەنوشتێنەرەوە بۆ ئەوەی زیان بە ئێسكەكانت نەگات .

4- ئەگەر یەكەم جارتە ئەم وەرزشە بكەیت ئەوە تەنها لە هەفتەیەكدا سێ ڕۆژ ئەم وەرزشە بكە و هەر ڕۆژێك بۆ ماوەی پێنج خولەك بەڵام لە هەفتەی دووهەمەوە دەتوانیت هەفتەی سێ ڕۆژ و هەر ڕۆژێك بۆ ماوەی 10 خولەك ئەم وەرزشە ئەنجام بدەبت .
تێبینی:
ـ ئەوانەی کێشیان زۆرە ئەتوانن ڕۆژانە ئەم وەرزشە دووبارە بکەنەوە تا کێشیان بەڕادەی پێویست کەم دەکات دواتر خاڵی چوارەم بەئەنجام بگەیەنن
ـ ئەگەر ئەتەوێ زوترو زیاتر کێشت دابەزێت
پێویستە جوڵانی ماسولکەکانی سک ئەنجام بدەی.
لەش ساغ و کامەران بن

05/09/2023

توێژینەوەکە لەسەر بنەمای ٢٧٠ تاقیکردنەوەی کۆنترۆڵکراوی هەڕەمەکی بووە کە زیاتر لە ١٥ هەزار بەشداربوو بەشداربوون تێیدا و بۆی دەرکەوتووە کە باشترین ڕێگە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بریتییە لە ئەنجامدانی سێ جار وەرزشی "ئایزۆمێتری"یە لە هەفتەیەکدا.
هەریەکەیان چوار جار مەشق و ڕاهێنان کە هەر وەستانێک دوو خولەکە، لەگەڵ ماوەی پشوودانی یەک بۆ چوار خولەک لە نێوان هەر وەستانێکدا.
ئەم جۆرە وەرزشە "ئاسۆمێتری"یە بریتییە لە گرنگیدان بە ماسولکە یان گروپێکی ماسولکەیی دیاریکراو و فشاری بەردەوامی بۆ ئەوەی ڕەهەندەکانی ماسولکەکە بە درێژایی ڕاهێنانەکە نەگۆڕێت.
ڕاهێنانی ئایسۆمێتری چەند سوودێکی هەیە وەک:
1.باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی دڵ و خوێنبەرەکان و کۆئەندامی دەمار، چونکە ئەم چەسپاندنە دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆی خوێنبەرەکان، پاشان کاتێک چەسپاندنەکە دەردەچێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەو خوێنبەرانەی کە پێشتر پاڵەپەستۆیان لەسەر بووە.
2.باشترکردنی تەندروستی جومگەکان، لەڕێگەی باشترکردنی کارکردنی بەستەرەکانی جومگەکان.
3.یارمەتیدەرە بۆ ڕێگری لە ناهاوسەنگی ماسولکەکان، کاتێک ماسولکەکانی لایەکی جەستەت بەهێزتر بن لە لایەکی تر کە بە باڵادەستی ئەندامەکان ناسراوە.
4.باشترکردنی ئەدای کار، توانای چالاککردنی ماسولکە زۆر تایبەتەکانی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی کارکردنی جەستەیی لە ژیانی ڕۆژانەدا.
وەرزشی ئایزۆمێتری دەتوانرێت زۆر بە باشی لە هەر شوێنێک ئەنجام بدرێت بەو پێیەی تەنها کێشی جەستەی خۆت بەکاردەهێنیت.......ئامادەکردنی زاناجەیمی ئێدواردزمامۆستای فیزیۆلۆژی وەرزشی لەزانکۆی ڕۆژھەڵەتی لەندەن

05/07/2023

ئایرۆبیک ستێپ.....

-راهێنانێکی کلاسیکە یەکێکە لە رێگە خێراکان بۆ رێکخستنی لێدانی دڵ ستێپەکە بە نزیکی 4-12 ئینج بەرزە دەتوانێت بە چەن شێوازێکی جیاوازهەنگاو بنێیت بۆ سەر ستێپە کە یان دەوروبەری ستێپەکە

-کە کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر جەستە بۆلەش جوانی و بەهێز کردنی جومگە کان و کەم کردنەوەی چەوری و رێکخستنی لێدانی دڵ و تەنانەت کەم کردنەوەی فشاری دەروونی

-ئەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری و لەش ولارێک ی رێک و جەستەیەکی تەندروست

..بە هیوای سوودو تەندروستیەکی باش

30/06/2023

بەرێزان لە سبەینێوە Haremgym کراوەیە.....

-لە 8 بە یانی تا 12 ی شەو بۆپیاوان...

-لە 9 ی بەیانی تا 10 ی شەو بۆ ئافرەتان.....

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


شەقامی سەدەکە/نزیک نەخۆشخانەی تووی مەلیک
As Sulaymaniyah