28/07/2023
لە هەفتەی ڕابردوودا تەنیا یەک یاریمان ئەنجام دا لە ڕۆژی سێ شەممە بەرامبەر هاوڕێیانی پاڤێڵ کە توانیمان یاریەکە بە بردنەوەی ٧ بەرامبەر ٣ لە بەرژەوەندی خۆمان کۆتایی پێبهێنین .
لە یاریەکەدا گشت یاریزانان لە ئاستێکی زۆر باشدا بوون کە هەوڵ و ماندووبوونیان جێگای بەرز نرخاندە لە نێوانیشیاندا یاریزان ( ڕێکان ئازاد ) سەرەڕای تۆمارکردنی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست لە ڕووی لایەنی بەرگری و یارمەتیدانی هێڵی دواوەش زۆر نایاب بوو کە شایانی دەستخۆشییە .
21/07/2023