22/08/2025
بانگهێشتنامە
بەڕێزان کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
بەڕێزتان بانگهێشتکراون بۆ ڕوماڵکردنی ئیڤێنتی دراگ ڕەیس بەسەرپەرشتی ناوەندی وەرزشی کوردستان و چاودێری یەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی عێراق/ سلێمانی.
٢٢-٨-٢٠٢٥
ئەمڕۆ هەینی
کاتژمێر: 5
فڕۆکەخانەی عەربەت
24/06/2025
لە پای هەوڵ و ماندوبوون و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان، بەشێوەیەکی نمونەیی خزمەتی بەرچاویان بە کاروچالاکیەکانی ناوەندی وەرزشی کوردستان.
هیمداد علی سەرۆکی ناوەندەکە بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشیە ئەندامانی ناوەند، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
24/06/2025
سەرۆکی ناوەندی وەرزشی کوردستان لەگەڵ تیمەکانی سەر بەناوەندەکە کۆبۆوە
ڕۆژی سێ شەمە ٢٤-٦-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز هیمداد علی سەرۆکی ناوەندی وەرزشی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی ناوەندەکە بەڕێوەچوو.
مەبەست لە کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی پاڵەوانێتی و ئیڤێنتەکان بوو، کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامدرا.
تەوەرێکیتر گفتوگۆ و قسەکردن بوو لەسەر دانانی بەرنامە و پلان، بۆ کاروچالاکیەکانی داهاتووی تیمەکان، کە پێکهاتوون (RFL, CFL, GMS, HAW).
سەرۆکی تیمەکان پێشنیار و سەرنجی خۆیان خستەڕوو، لەپێناو باشترکردنی کارەکان بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری وەرزشوانان.