21/06/2023
ڕۆژی جیهانی یۆگا
هەڵبەت یادی ڕۆژە جیهانیەکان بۆ هەر بوارێک ئەهمیەتێکی وای نییە بەڵام وەک سیمبولێک و بیر هێنانەوەیەک قبوڵ کراوە لای یۆگیەکان ئەگەر نا هەموو چرکە و کاژمێر و ڕۆژێکی یۆگی بە ئاگایە لە یەک بوون و پەروەردەی ڕۆح و هاوسەنگی دەروون و خاوێن کردنەوەی جەستە و مێشک.
وەک خادمێک لە ڕێگا جیاوازەکانی یۆگا ی ( ئایەنگار یۆگا، ئاشتانگا یۆگا، پڕانایاما یۆگا، بەهاکتی یۆگا، کۆندالینی یۆگا، ڤینیاسە یۆگا، هاتا یۆگا، ین یۆگا، بیکرام یۆگا،کارما یۆگا … )، وە زانستی پزیشکی کلاسیکی هیندی ( ئایۆرڤێدا ) لە سەرەتای تەمەنمەوە لەگەڵ یۆگا و ئایۆرڤێدا ئاشناییم هەبووە و چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتیم بە دەست هێناوە کە توانیوومانە خزمەتێک بە خۆم و هاوڕێیانی یۆگا چاریا بگەیەنم.
لەم ڕۆژەدا پیرۆزی و خۆشەویستی باڵام هەیە بۆ گورووە ڕۆح شادە کانم ( بێڵور کریشناماچار سەنداراراجا ئایەنگار ، ڕامانا مەهاریشی، کریشنا مورتی، پاتانجالی، سوامی شیڤاناندا ساراسواتی، مەهاریشی، پاراماهانسە یۆگاناندا، بودا، … )
هەروەها ئەو گووروانەی تا ئێستاش ڕوناکین بۆ گەردوون و مرۆڤایەتی ( مووجی ، سادگورو، بابا رامدێڤ، …)
ڕۆژی جیهانی یۆگا لە دڵەوە خۆشەویستیم هەیە بۆ هاوڕێیان و مامۆستایانی یۆگای کوردستان ( هاوبیر کامەران، ئارام شاڵی، مەهدی ئەحمەد، سۆزان، مەحمود شێرزاد، شانۆ و هیوا ، پەرەنگ، ئەوانی دیکەش کە ناویانم لە یاد نییە ) وە سەرجەم ئازیزانی یۆگی و ڕێگای ڕووناکی و ئاشتی و پێکەوە ژیان 🙏🏻🤍
وە سەرجەم هاوڕێ و مامۆستا یۆگیەکان لە وڵاتانی دەوروبەر کە هەموو کات هاوڕێم بوون و لەگەڵمدا بوون لە بەرەوپێش چوون و دۆزینەوەی وەڵامە ڕۆحیەکان.
میران شیروان
چاریا یۆگا
Miran Shirwan
Charya yoga
24/05/2023
Another achievement added to my yoga journey, looking forward to teach and introduce this path to anyone in need the light of yoga and love 🙏🏻
International Yoga Certificate
دەستکەوتێکی دیکە زیادی کرد بۆ
گەشتەکەم لەگەڵ یۆگادا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ئەم پەیامی ئاشتی و ڕووناکیە دەگەیەنم بە هەر کەسێک کە چاوەڕێی فێرکردن و پەیامی ئاشتی و خود ناسی و ڕووناکی یۆگا و خۆشەویستیە .🙏🏻
بڕوانامەی نێوەدەوڵەتی یۆگا
24/03/2023
کارما
کارما واتە کار و کاردانەوە لە ئەزەلی بوونەوە کارما دەست بەکار بووە و تا کۆتایی بوونیش بەردەوام دەبێت، کارما خەیاڵ نییە و جوڵانەوەیەکی فیزیکیە، دەستپێک و کۆتای سوڕێکە.
کاتێک جووڵەیەک یان قسەیەک یان هەر کردارێک ئەنجام ئەدرێت! ئەوا بۆ کۆتایی هاتنی سووڕەکەی خۆی کاردانەوە دەنوێنێت، کارێکی خراپ نەهامەتی دەهێنێت، قسەیەکی خراپ دڵ نائارامی بەدوادا دێت، هەر کارێک و جووڵەیەک کاردانەوەی خۆی هەیە و ئەمە بێ ویستی تۆیە، هەروەک چۆن لێدانی دڵیشمان بە ویستی خۆمان نییە.
جا کارما گیان کاری خۆی دەکات بە پێی کات بۆیە کاتێک زەمم دەکەیت! لێت دەگەڕێم تا کارمای خۆت وەردەگریتەوە وە بە پێچەوانەوە لێم گەڕێ کاتێک زەمت دەکەم، کاتێک هەر کارێک دەکەم پرسم بە تۆ نەکردووە بۆیە بڕیار مەدە، ڕەخنەی کوێرانە مەگرە، ژیان لە خۆت تاڵ مەکە بە جوڵەکانی من! چوونکە کارما کاری خۆی دەکات درەنگ یان زوو، ئەمە وەک نموونەیەک باس دەکەم بۆ ئەوەی لە هەموو ناڕەحەتیەکدا سەرەتا خۆمان ببینن.
واتە یاساکە ئەوەیە " لەچاکە چاکە و لە خراپە خراپە وەردەگرینەوە " واتە ئەم یاسایە وەک ئاوێنە وایە بە کردەوەی خۆتت لەگەڵدا دەکرێت. ئەمە یاسای کارمایە.
هەروەک شەمسی تەبرێزی ئەفەرمووێ..
دونیا مەنجەڵێکی گەورەیە و شتی گەورە گەورەی تێدا دەکوڵێندرێ ! بەڵام تا ئێستا نازانین ئەو شتە چییە . هەموو ئەوەی دەیکەین ، یان بەرمان دەکەوێت ،یان بیری ڵێدەکەینەوە، یەکێکە لەم پێکهاتانەی ناو ئەم تێکەڵەیە . دەبێت لەخۆمان بپرسین چی دەکەینە ناو مەنجەڵەکەوە ، ئایا بێزاری یان دوژمنکاری یان تووڕەیی یان عەشق و تەبایی تێدەکەین ؟
شەمسی تەبرێزی
کەوایە تۆی ڕۆحانی، تۆی زانا، تۆی دانا، تۆی هەر جۆرێک لە مرۆڤ، هەوڵی ڕەخنەگرتن و خۆپەرستی و نا تەبایی و ترسی لە دەست دانی کەسێتی و ترس لە نەمانی ناوبانگ مەدە چوونکە دواجار خوودی خۆت یان ئەگەر من بکەر بم خوودی خۆم ئازار ئەچێژم، هیچ ئازارێک بێ کارما نییە و بێ هۆ نییە.
ئەم وشانە لە خۆمەوە دەست پێ دەکەم و ئێوەش لە خۆتانەوە دەست پێ بکەن، هیچ کەسێک لە دونیادا بێ ئازار نییە و کامڵ نییە! بەڵام دەتوانین بە ڕاستگۆیی و ڕاهێنان و مێدیتەیشن لە هەستی ئازار تێبگەین و درک بەو ڕاستییە بکەین کە بەشێک نییە لە خۆمان و تەنها لە ئەنجامی کارمای خۆمانە ئازار بوونی هەیە، خۆشەویستی و تەبایی بۆ دونیا بە ڕاستگۆیی بەرهەم دێت.
———
میران شیروان
31/01/2022
یەکەمین فیستیڤاڵی یۆگا لە سعودیە بەڕێوەچوو
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا یەکەمین فیستیڤاڵی یۆگا لە سعودیە کە تایبەت بوو بە خانمان بەڕێوەچوو
بۆ یەکەمین جارە لە سعودیە فیستیڤاڵی یۆگا بەڕێوەدەچێت وەک لە هەواڵێکی ماڵپەڕی حوڕەشدا هاتوە فیستیڤاڵەکە تایبەت بووە بەخانمان کە لە کەنار دەریایی بیلسان بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە خانم بەژداریان تیادا کردبوو کە چەندین ڕاهێنانی جیاوازیان ئەنجامدا بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری تایبەتی یۆگا.
یۆگا وەرزشێکی دەروونیە بۆ یەکەمجار لە ھیندستان و لە لایەن پەیڕەوانی ئایینی ھیندویزمەوە بناغە بۆ داندراوە، ئەم وەرزشە ئاسودەی بە دەروون و جەستە دەبەخشێت
13/08/2021
هاتوویت بۆ چالاکیی وەرزشی Kurdfitchallenge 😍
لە درێژەی کار و چالاکییە وەرزشییەکانی Kurdfitchallenge ، ڕۆژی شەممەی ئایندە بەرواری 14/8/2021 بە ئامادە بوونی بەشێک لە ڕێکخەرانی چاڵێنجەکە ( تەها جەلیل ) و ( بڕوا عبداللە ) هەڵدەستین بە ئەنجامدانی چالاکییەکی وەرزشی لە ژێر بە ناونیشانی ( ڕۆژێک بۆ یۆگا ) لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری بە توانا :
• میران شیروان ( ڕاهێنەری یۆگا و تێڕامان )
شوێن : پارکی ئازادی - سەکۆی ئازادی
کاتژمێر : 6:00 بەیانی - 9:30 سەر لە بەیانی
ژمارەی بەشداربووان : 70 بەشداربوو
پێداویستییەکان
1. پێویستە بەشداربوو پابەند بێت بە پۆشینی جلوبەرگ و کالەی وەرزشی گونجاو.
2. هەر بەشداربوویەک پێویستە ( یۆگا مات ) ی تایبەت بە خۆت پێ بێت.
3. پێویستە هەر بەشداربوویەک پێویستییە خۆراکییەکانی وەک ( ئاو ، شەربەت ، بسکیت ، میوە و هتد ) ی تایبەت بە خۆت پێ بێت.
شێوازی بەشداری کردن
⁃ هەر کەس ئارەزوومەند بوو دەتوانێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە و ناوی خۆی تۆمار بکات. سبەی بەر لە کاتژمێر ٤:٠٠ ی عەسر ناوی بەشداربووە هەڵبژێردراوەکان بڵاو دەکەینەوە لە ڕێگەی ئەم گرووپ چانێڵەوە.
⁃ چانسی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە ٧٠ کەسی یەکەم فۆڕمەکە پڕ دەکەنەوە و دڵنیایی تەواو ئەدەن لە بەشداری کردنیان و پابەندی خۆیان دەردەبڕن.
https://docs.google.com/forms/d/1RLZPKzoRQy64mMFlMxW8w4DdueZRKbf559lt70kytvI/viewform?edit_requested=true
بە هیوای دیدار !
01/02/2021
ئەمڕۆ کۆتایی وۆرک شۆپی یۆگا بە سەرکەوتویی لەگەل ئەمەریکان کۆرنەر لە زانکۆی سلێمانی، وە بەخشینی ڕێز لێنان بە بەشداربووانی یۆگا.
زۆر سوپاس بۆ کاک گەشتیار کاوە ئەمڕۆ غەرقی تێڕامان بووین لەگەڵ دەنگی سێتارەکەی, سوپاس بۆ ئەمریکان کۆرنەر و بەڕێوبەری ئەمریکان کۆرنەر کاکە هاوبیر .
بە هیوام بتوانم یۆگا و زانستی یۆگا لە هەموو ناوەندەکاندا جێگە بکەمەوە و خزمەتێکی بچووک بکەین بە مرۆڤایەتی ..🙏🏼
——-
میران شیروان
17/01/2021
Yoga Workshop
ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی وۆرک شۆپی یۆگا بە هاوکاری ئەمەریکان کۆرنەر لە ناو کتێبخانەی زانکۆی سلێمانی دەستی پێ کرد بە سەر پەرشتی ڕاهێنەر ( میران شیروان )، ڕۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت.
کاتی خایەندراو ٩ بەیانی -١٢ نیوەڕۆ ..
28/12/2020
ئەمڕۆ لە قاوەخانەیەکی خنجیلانەی شاردا لە ژێر سێبەری دارێکدا کۆبووینەوە و تۆوێکی بەختەوەری و هەناسەیەکی ئاسوودەیمان هەڵمژی و مشتێک ئومێدمان دابەش کرد لەگەڵ هاوڕێ ی خۆشەویست دکتۆر ( ئەرین ئەحمەد محەمەد ) .
ئیڤێنتی لەگەڵ بەشدار بووانی ئیڤێنتەکە بەڕێووە چوو خۆشبەختانە جێی ڕەزامەندی هاوڕێیان بوو، وە هیوادارین جێی خۆی گرتبێت، وەپێش هاتنی سەری ساڵی تازە و هەر ئێستا دەست بکەیت بەو ئامانجەی کە
لە دونیادا ویستی تۆیە و ئومێدی پێ ئەخوازیت.
بابەتەکان:
#تێڕامان
-سوپاس بۆ دکتۆر ئەرین.
-سوپاس بۆ قاوەخانەی بەهار.
-سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانای تەشریفیان هێنا کاتیان بە ئێمە بەخشی.
————-
میران شیروان