Hawraz kawa

Hawraz kawa

Share

هەوراز کاوە پسپۆڕ و نوسەری یاری تۆپی پێ، هەروەها شرۆڤەکاری یاری تۆپی پێ و شارەزای تەکتیکیەکانی ئەو یارییە.

31/08/2026

ڕیاڵ ئاگرن و تاوی بەرشەلۆنەیان پێنەگەیشتووە
سوپاس بۆ لایککردنی، تا بگات بە هەمووان🌹

29/08/2026

نازانم ڕۆناڵدۆ لەکاتی ڕاهێنانەکان چی دەکات، بەلام مێسی⬇

27/08/2026

بیلباو نەیتوانی هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک دروست بکات؟ هەرگیز نەیانتوانی یارییەکەیان ڕێکبخەن، تەنانەت نەیانتوانی لە هیچ خاڵێکی یارییەکەدا هاوتای چڕی بەرشەلۆنە بن.

ئەوەی لەوەش نامۆترە ئەوەیە کە یەک جوڵەیەکی تاکتیکی ڕوونت لێیان نەبینی بۆ شکاندنی تەڵەی ئۆفساید، یان ئیستغلالکردنی بۆشاییەکانی پشت بەرگری بەرشەلۆنە، هەرچەندە ئەنجامدانی کارەکە ئەوەندە قورس نییە.

پێویستە تیپێک بە قەبارەی بلباو، بەتایبەتی بەرامبەر بەرشەلۆنە، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری جیاواز بدات و هێرشی پێچەوانە و ڕاکردن لەپشت بەرگری ڕکابەر دروست بکەن، بۆ ڕاکێشانی بەرگریکاران بۆ دەرەوە و دروستکردنی شوێن، یان تەنانەت ئیستغلالکردنی تۆپەکان بە خێرایی.

بەڵام ئەوەی ڕوویدا ئەوە بوو،کە بلباو لە ڕووی هێرشبردنەوە بە کردەوە بێدەسەڵات بوو، وەک ئەوەی تیپەکە بەبێ پلانی ڕاستەقینە بۆ چۆنیەتی گەیشتن بە ئامانجی بەرشەلۆنە هاتە ناو یارییەکەوە.

بەرشەلۆنە خۆی لە باشترین ئاستی خۆیدا نەبوو. بەپێچەوانەوە تەنها یارییەکی قبوڵکراویان ئەنجامدا، ماوە و قۆناغی باشیان هەبوو کە دەیانتوانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش توانیان یارییەکە کۆنترۆڵ بکەن و نەهێڵن بلباو هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە دروست بکات.

چونکە کاتێک باشترین ڕۆژت بەسەر نابەیت و لەگەڵ ئەوەشدا بەرامبەرەکەت ناتوانێت تەنانەت تاقیت بکاتەوە یان ناچارت بکات ستایلەکەت بگۆڕیت، ئەوە مانای وایە جیاوازی تاکتیکی یارییەکە زۆر ڕوون بوو. بلباو پێویستی بە چارەسەری زۆر زیاتر بوو لەوەی ئەمشەو بینیمان. بەڵام بەرشەلۆنە ئاسان ناکەوێت.

هەوراز کاوە

27/08/2026

ئەمە ڕاستی دۆخی ڕیاڵە

26/08/2026

یارییەک بەرامبەر تیپێکی وەک ڕیال سۆسیداد لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بۆ جۆزێ مۆرینیۆ زۆر گرنگ دەبێت کە لەسەری تیپەکەی بنیات بنێتەوە.

یانەی ڕیال مەدرید زۆر بە وریاییەوە لەسەرەتاوە دەستپێکرد و دواتر بۆ ماوەی نزیکەی 15 خولەک کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، بەڵام ئەم کۆنتڕۆڵکردنە بە نەزۆکی مایەوە، چونکە نەیانتوانی هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر گۆڵی ڕکابەر دروست بکەن.

بەڵام کاتێک ڕیال سۆسیداد کۆنتڕۆڵی تۆپەکەی دەکرد، بە ئارەزووی خۆیان تۆپەکەیان دەسوڕاندەوە و بە پاسات لەملا بۆ ئەولا بە ئاسانی پێشڕەوییان دەکرد.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەسەرەتاوە هێڵەکانی ڕیاڵ مەدرید زۆر لەیەکتر دووربوو و هەماهەنگ نەبوون، لە فشار خستنە سەر تۆپ هەڵگرەکانی سۆسیدا. هەندێک جار مباپێ فشاری دەخستە سەر هەڵگری تۆپەکان، لە کاتێکدا ڤینیسیۆس نەیدەکرد، هەندێکجار ڤینیسیۆس فشاری دەخستە سەریان، لەکاتێکدا بێلینگهام وەستابوو ئەوەش ئەرکی هەمووانی لە گێمی یەکەم قورس کردبوو.

گێمی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتایی هات، لە کاتێکدا بەرگری ڕیال باش یارییانکرد، بە تایبەتی لەڕووی جەستەیی، لە سەرویانەوە ئیبراهیم کۆناتێ. بەڵام یەک هەڵە بووە هۆی ئەوەی گۆڵەکە تۆمار بکرێت. ئاشکرایە ڕیاڵ مەدرید لە سەردەمی مۆرینیۆدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە ئاستی بەرگری وەک یەک یەکە نیشان داوە و دەکرێت باشتریش بێت.

تیپەکە لەفشاری بەرزی ڕکابەر و ڕووبەڕووبوونەوەی یەک بەرامبەر یەکدا نایابن، کە پێکهاتەکە دەگۆڕا بۆ 4-4-2 ئەوا جونیۆر و مباپێ فشاریان دەخستە سەر بەرگریکارە ناوەڕاستەکانی سۆسیدا، گولەر و کارێراس فشاریان دەخستە سەر فۆڵباکەکان، سیلڤا و بێلینگهام لە هێڵی ناوەڕاست، ڤاڵڤێردیش دابەزی بۆ دواوە بۆ داپۆشینی شوینە چۆڵەکانی کارێراس بۆ پێشەوە، بەڵام ئەمە بە کۆمەڵ نەبوو.

لەم پێکهاتەیەدا لە چەندین بۆنەدا بینیمان ڕیال سۆسیداد لەڕووی ژمارەوە لە ڕیال مەدرید باشتربوون لە هێڵی ناوەڕاستدا، بەڵام بەرگری و هێزی چالاکانەی هۆسن ئەم کاریگەرییەی کەمکردەوە.

لەڕووی هێرشبردنەوە تیپەکە تا ڕادەیەک خاوبوون و کێشەیەکی زۆریان بۆ دۆزینەوەی یاریزانێکی ئازاد بۆ دروست بوو. بۆیە هێنانی کوکورێلا لە گێمی دووەم توانی گرنگ بێت بۆ دروستکردنی هێرشی خێرا و سەرسوڕهێنەر لەگەڵ یاریزانەکانی ناوەڕاستی مەیدان، کە ئەوەش وایکرد مباپێ و هاوڕێکانی تیپی سۆسیداد گۆڵباران بکەن و جۆدیش خاڵی نهێنی سەرکەتنەکەبوو.

هەوراز کاوە

24/08/2026

هانسی فلیک ڕاهێنەرێکە ڕاستگۆیە لەگەڵ بیرۆکە و ناسنامەی تاکتیکی خۆی. ئەو پێی وایە دەبێت تەواوی تیپەکە هەمان شێوازی یاریکردنی ئه‌و جێبەجێ بکه‌ن، تەنانەت ئەگەر ٤ یان ٥ یاریزانی سەرەکیشی ئامادەنەبن، تەنانەت ئەگەر تیپی به‌رامبه‌ریش لاوازبن.

سه‌ره‌تا یانه‌ی بەرشەلۆنە به‌ فشاری بەرز و دژە فشار له‌سه‌ر تیپی ئێلچی ده‌ستی پێکرد و لە دوو نموونەی ئەو فشارانه‌ دوو گۆڵیان تۆمارکرد. سه‌ره‌تا لێدانە سزاکە لە ئەنجامی فشارێکی تەواو لەلایەن چاڤی ئێسپارتی یاریزانی لاوەوە بوو، گۆڵەکەی کەریم ئادەمی یاریزانی نوێش لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی فشاركردنی تونبوو.

شێوازی فشاركردن و وەرگرتنەوەی تۆپەکانی تیپەکە یارییەکەی بۆ بەرشەلۆنە ئاسانتر کرد، چونکە بە ئەنجامی 2-0 یارییەکەیان گەیاندە نیوەی یەکەم. یارییەکە بەشێوەیەکی کاریگەر کۆتایی هات و گێمی دووەم بوو بە یارییەکی هونه‌ری پر له‌ نمایش.

خاڵی یه‌كه‌م:
ئاشكرایه‌ یانه‌ی بەرشەلۆنە بەمشێوەیە یاری دەکات، بە فشاری بەرز و بەکارهێنانی نیشاندانی خێرایی توند، یان نیشاندانی 1x1.
1. کەریم ئادەمی فشاری ده‌خسته‌‌ سەر هێڵی بەرگری یەکەمی تیپی ركابه‌ر.
2. ڕافینها فشار ده‌خسته‌ سه‌ر گۆڵپارێز و داخستنی گۆشەی پاسه‌كانی هێڵی بەرگری دووەم.

3. گاڤی و فێرمین به‌رده‌وام فشاریان ده‌خسته‌ سه‌ر دوو یاریزانی ناوەڕاستی ركابه‌ر و نزیك ده‌مانه‌وه‌‌ لایان.
4. یامالیش فشار ده‌خسته‌ سه‌ر ئەو فۆڵباکانەی کە لەکاتی یاری دروستکردندا بە فراوانی ده‌یانه‌ویست بكشێنه‌وه‌‌ نیوه‌ یاریگای به‌رشه‌لۆنه‌.

خاڵی دووەم:
بەرشەلۆنە لێرەدا ستراتیژی فشاری به‌رز ئه‌نجامده‌دا، کە بریتییە لە ئاراستەکردنی فشاری به‌رده‌وام، لە ناوچەیەکی دیاریکراوی یاریگادا، بۆیه‌ یاریزانانی بەرامبەر ناچار دەکات، تۆپەکە زوو به‌رێكه‌ن و پاسی درێژ و بێ ئامانج ئەنجام بده‌ن، یان کۆنتڕۆڵی تۆپ لەدەست بده‌ن. ئەگەر لێرەدا بەوردی سەیری بکەین، کەریم ئادەمی فشار دەخاتە سەر فۆڵباکەكان لەكاتی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپدا، هه‌روه‌ها فیرمین لۆپێز ڕێگری لە گەڕانەوەی تۆپەکە دەکات بۆ لای گۆڵپارێز، بۆیە ئەگەر یاریزانەکە پاسی بۆ بگەڕێنێتەوە ڕێگری لێدەکرێت.

هه‌رچی گاڤیه‌ به‌رده‌وام فشاری دەخسته‌ سەر ئەو یاریزانانه‌ی له‌ باڵەوه‌ ده‌یانویست ده‌رچن و ڕاکردن بكه‌ن، بۆ وەرگرتنی تۆپەکان. له‌ به‌رامبه‌ردا گاڤی پاسەکانی ده‌پچران، بۆ یاریزانانی ناوەڕاست، کە هەوڵی وەرگرتنی تۆپەکەیاندەدا. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بینیتان ته‌نیا یاری گۆڵ تۆمارکردن نه‌بوو، به‌ڵكو ئەو 4 یان 5 نموونەیەی فشاری بەرز و دژە فشار، لە گێمی یەکەمدا دوو گۆڵی لێکەوتەوە، کە هانسی فلیک بەکاریهێنا بۆ مۆرکردنی سەرکەوتنەکە.

ئا. هه‌وراز كاوه‌
تۆش تەنیا لایک لەیاد مەکە و سوپاس❤

23/08/2026

کارلۆس ئیسپی ئەو کەسەیە، کە یەکەم یاری ڕیاڵ مەدریدی یەکلایی کردەوە بەمشێوەیەش 80%ی یارییەکانی لالیگا یەکلایی دەکەنەوە.

هێرشبەرێکی باڵابەرز و کلاسیکی ئیسپانی، کەخۆی لەناو ناوچەی سزادا جێگیر دەکات، چاوەڕێی هەر دەست لێدانێک، یان تۆپێک دەکات بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکات و 3 خاڵەکە مسۆگەر بکات، لە خولێکدا کە 85%ی تیپەکان پشت بە تاکتیکی بەرگری دەبەستن.

ئەو یاریزانێکە پڕۆفایلێکی هەیە، کە ڕیال لەم وەرزەدا زۆر پێویستی پێی دەبێت، بەتایبەتی لە لالیگا، بەهۆی یارییە سەختەکانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی و یارییە توندەکانی ناوەوە.

جۆزێ مۆرینیۆ زنجیرە گۆڕانکارییەکی سەیر و چاوەڕواننەکراوی ئەنجامدا، بەڵام سوودی بە تیپەکە گەیاند. ئیسپی ناردە قووڵایی هێرشبەری لە ناوچەی سزادا، پێش گۆڵەکەش هەلێکی ئاسانی بۆ کیلیان مباپێ دروستکرد، بەڵام مباپێ لەدەستیدا.

هێنانە ناوەوەی کوکورێلا یاری تیپەکەی باشتر کرد و گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بۆ باڵی ڕاست و لەگەڵ دابەزاندنی دیامۆندی، لە کۆتا 10 خولەکدا، هێرشەکانی تیپەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کرد.

ئەم گۆڕانکاریانە پێشەنگێکی بەرچاوی بەلای ڕاست بەخشی، بە بەراورد بەلای چەپ، کە مۆرینیۆ بەهۆی خراپی ئاستی ڤینیسیۆس جونیۆرەوە هیواکانی لەدەستدابوو. مۆرینیۆ بڕیاریدا پشت بەلای ڕاست ببەستێت بە هێنانەناوەی دیامۆندی و ئارنۆڵد و دواتر کیلیان مباپێ و ئیسپیریتۆ سانتۆ لەناو ناوچەی سزادا جێگیر کران.

لە ڕاستیدا جیاوازی جەستەیی لە نێوان هەردوو تیپەکەدا هەبوو. ڕیاڵ یەکەم یاری خۆی لەم وەرزەدا ئەنجامدا و تیپەکەی تر دووەم یاری خۆی ئەنجامداوە، هەروەها ڕیاڵ تازە ئامادەکاری کردووە و ئیسپانیۆل مانگێکە خۆیان ئامادە دەکەن، بۆیە سەرەتایەکی زۆر گرنگ و بردنەوەیەکی چارەنووسسازبوو، بۆ ڕیال مەدرید لە لالیگا.

ئا: هەوراز کاوە
لەبری سوپاس لایکێک بکەن من مەمنوونم❣️

22/08/2026

هەندێک نەوتراو لەسەر ئاستی ڕۆناڵدۆ

19/08/2026

نامۆ فازڵ پاڵەوانی نیشتیمانی یان خاینی نیستیمانی↘

19/08/2026

هەڵەکەی ڕیاڵ و زیرەکی بەرشەلۆنە

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah