05/01/2026
مێژوو و کەلەپوورمان بە نەخشە لە هەولێری پایتەخت.
ئەمڕۆ 5/1/2026 لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری هەولێر بەڕێز ئومێد خۆشناو لە دیوانی پارێزگا کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان پارێزگای هەولێر و بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر و کۆمپانیای پۆینت پاس و کۆمپانیای ڤیوپایەنیر ئەنجامدرا، بە مەبەستی بە (GIS) کردن و دۆکیومێنتکردنی گەڕەکە کۆن و شوێنەوارییەکانی شاری هەولێر.
شایەنی باسە ڤیو پایەنیر زیاد لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا لەم بوارانەدا خزمەت بە شاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە دەکات بەوشێوازە تایبەتەی کە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانیدا بە ناوی (مێژوو و کەلەپوورمان بە نەخشە) خۆی پێشانداوە. و لە ئێستادا بە هێزی کار و متمانە و ئەزمونێکی چەند ساڵەوە لەم بوارەدا ئامادەیە خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە شاری هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان و ناسنامەی -شارێکی زیندوی شوێنەواریی- کوردستانی و جیهانی بکات. بۆ ئەم هەنگاوەش پاڵپشتی هەموانمان پێویستە و لای خۆشیانەوە بەڕێز پارێزگاری هەولێر بەگرنگییەوە لە بابەتەکەیان ڕوانیی و بە سوپاسەوە بەڵێنی پشتگیریی تەواویان دا.
29/12/2025
بنەماڵەی مامۆستا مەلا حسێنی پەسکەندی و پردی قلیاسان
ئەمڕۆ ٢٩/١٢/٢٠٢٥ لە پێشوازی نوێنەری بنەماڵەی مامۆستا مەلا سەلامی مەلا حسێنی پەسکەندی و بەسەرکردنەوەی ڤیو پایەنیر و پڕۆژەی مێژوو و کەلەپوورمان بە نەخشە، و بەتایبەت پرۆژەی زیندووکردنەوەی پردە کەلەپووریەکەی قلیاسان.
شایەنی باسە بنەماڵەی ناوبراو وێڕای ئەوەی بە بنەماڵەیەکی ناوداری زانستیی ناوچەکە و سلێمانی ناسراون ئەمڕۆ سێ بەڵگەنامەی ناوازە و نەبینراوی پردە کەلەپووریەکەی قلیاسانیان پێشکەشکردین، کە هەندێک لە مێژووی نووسراوی ئەو پڕۆژە گرنگە کەلەپوورییەی شاری سلێمانی دەگۆڕێت.
ئەمەش سەرباری ئەوەی زۆر خزمەت بە پڕۆژەکە دەکات لەهەمانکاتدا پاڵپشتییەکی گەورەی بنەماڵەیەکی گرنگە بۆ پڕۆژەکە، کە مامۆستا مەلا حسێنی پەسکەندی لە سەردەمی خۆیدا هەم بریکاری حاجی مەلا عەزیزی قەرەنی بووە بۆ دروست کردنی ئەم پردە لە ساڵانی (١٩١١-١٩١٢) هەم کاری ژمێریاریی دروستکردنەوەی پردەکەشی لە ئەستۆگرتووە لەو کاتەدا و چەند زانیارییەکی گرنگی دیکە...
سوپاس بۆخەمخۆریی بەڕێزیان
نمونەیان زۆربێت....
29/12/2025
مامۆستا ئەحمەد حاجی محەمەد حسێن خوڕماڵی یەکێک لەو کەسایەتییانەی کە هەمیشە وەک یەکێک لە سەرچاوە زارەکی و بەڵگەنامەییەکان لە دیزاینی مزگەوت و مەدرەسەی شوێنەواریی خوڕماڵ هەمیشە هاوکارمان بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان جار بەڕێزیان لە کۆی نەخشەکێشانەوەکاندا لەگەڵمان بووە، و بەردەوامیش بە بیرە ورد و هزرە ڕونەکەی لەخەمماندایە.
ئەمڕۆش جارێکیتر گفتوگۆیەکمان لەسەر منارەی مزگەوتەکە لە بیرەوەری بەڕێزیاندا کرد، شایەنی باسە یەکێک لە گرنگترین وێنە کۆنەکانی منارەی مزگەوتی خوڕماڵ لە سەرەتای هەشتاکان هەر لە لایەن مامۆستا ئەحمەد خوڕماڵییەوە گیراوە و ئێستا سەرچاوەیەکی گرنگە لەم پڕۆژە گرنگەدا.
21/12/2025
پردەکەی بابان
پاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر و بنکۆڵکارییەکی مێژوویی و پرسیار و بەڵگەنامە و بەکارهێنانی نوێترین تەکنینکی دیاریکردنی جێکەوت بە (GIS)، ئەو خەمەمان ڕەویەوە کە پردەکەی بابان لەسەر ئاوی قلیاسان لەکوێدابووە؟
پردە کەلەپوورییەکەی قلیاسان نزیکەی ١١٤ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن حاجی مەلا عەزیزی قەرەنییەوە دروستکراوە بۆ؟
سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ئەم پردەی قلیاسان بۆیە پێویستبووە دروستبکرێت لەبەر ئەوەی پردەکەی بابان- ئەو پردەی لە لایەن میرێکی بابانەوە بنیادنراوە- ڕووخاوە و لە کاتی باران و زۆریی ئاو چەمی قلیاساندا ئیدی ڕێگای هاتووچۆ و بگرە پەڕینەوەی مەڕوماڵاتییش کێشەی تێکەوتووە.
بابەتەکەی ئێمە لێرەوە دەستپێدەکات ئەم پردەی بابان لە کوێدابووە، دەکەوێتە کوێی پردەکەی ئێستای بەردەم پارێزگای سلێمانی یاخود لە کوێی پردە کەلەپوورییەکەی قلیاسانەوە بووە.
بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیانم لە ڤیو پایەنیر لێکۆڵینەوەی زۆرمان کرد، لە سەرچاوەکان زۆر گەڕاین ئەمە جگە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی زارەکی، کە هەموویان دواتر بڵاو دەکەینەوە، لە کۆتاییدا گەشتینە ئەو ئەنجامەی کە شوێنی بەشێک لە پردە شوێنەوارییەکەی بابانمان دۆزییەوە هەر وەک لە نەخشەی هاوپێچدا دیاری کراوە، نزیکەی ٢٥ مەترێک لە خوار پردە کەلەپوورییەکەی قلیاسان و نزیکەی ٧٦ مەترێک لە سەروو پردەکەی ئێستاوە کە شەقامی کەرکووک سلێمانییە و ئەمەشمان بە نووسراوێکی فەرمی لە بەرواری (٤/١١/٢٠٢٥) پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی کرد و تان و پۆی ئەو بەشەمان بۆ دیاری کردن کە تا ئێستا پێی گەشتوین.
ئەمەش دەبێتە سەرەتایەکی زۆر گرنگ بۆ ئەنجامدانی کنەوپشکنینی چڕوپڕ و بنکۆڵکاری دیکە لەلایەن شوێنەوارناسان و توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو پردە شوێنەوارییەی بابان و ئەو میرەی بابانیش کە ئەم پردەی بنیادناوە و سلێمانی لاپەڕەیەکی دیکەی مێژوو کەلەپوورمان بەنەخشە دەنووسێتەوە.
ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی
کۆمپانیای ڤیو پایەنیر
14/12/2025
ئەمڕۆ خوێندکارانی بەشی تەلارسازیی لە کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی پڕۆژەی بونیادنانەوەی مزگەوت و مەدرەسەی شوێنەواریی خوڕماڵیان بەسەرکردەوە و لە لایەن ئەندازیارانی پرۆژەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێشوازییان لێکرا، هیوایان بۆ ئەم پۆلە لە خوێندکارانی دوا قۆناغی خوێندن خواست کە لە داهاتوودا بەشداربن لە بوژاندنەوەی بواری شوێنەواریی و کەلەپووری لە کوردستاندا.
شایەنی باسە سەرپەرشتیاران زۆر بە وردی باسییان لە بارەی شێوازی کارکردن لەم جۆرە پڕۆژانەدا بۆ کردن و چەندین زانیاری و شێوازی کار و وردەکاری پڕۆژەکەیان بە شێوەی تیۆری و مەیدانییش بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
بەو ئومێدەی بزاوتێکی شوێنەواری و ئەندازەیی وا دروستبێت کە ئێستاودوا ئێمەش وەک هەموو میلەتانی دونیا مێژووی پڕ لە شانازی خۆمان بە بەرجەستەیی ببینین.
13/12/2025
IOSH Managing Safely Online!
15/12/2025 دەست پێدەکات
خ*لێكی دیکەی ئایۆش بەڕێوەبردن بە سەلامەت بە شێوازی ڤیدۆ کۆنفرانس دەست پێ دەکات.
لەم کۆرسەدا خوێندکاران و دەرچوانی تازە دەتوانن سودمەند بن لە داشکاندنی تایبەت
شایەنی باسە خ*لەكە چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، و بەشداربوان لە كۆتایدا تاقی كردنەوە دەكەن و دەبنە خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ئایۆش لە بواری سەلامەتیدا.
داشکاندنی ۱٠٪ لە نرخی کۆرسەکە بەردەوامە بۆ ئەم کۆرسەش!!
ڕاهێنەری خ*ل : ئەندازیار شوان کمال محمد ڕاوێژکاری سەلامەتی
بۆ بهشداری كردن و ناو نوسین بۆ ئەم خ*لە دەتوانن کلیک لهم لینكهی خوارەوە بکەن
http://www.viewpioneer.com/.../safe.../managing-safely-iosh/
بابەتەكانی خ*لەكە:
1. Introducing managing safely
2. Assessing risks
3. Controlling risks
4. Understanding responsibilities
5. Understanding hazards
6. Investigating incidents
7. Measuring performance
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:.
07715610501
07715610502
25/11/2025
ئەرشیفی فۆتۆ ڕەفیق لە سلێمانی
ئەمڕۆ پێشوازیمان کرد لە بەڕێز کاک ڕزگاری ڕەفیقی وێنەگر کە خاوەنی دەوڵەمەندترین ئەرشیفی وێنەیین لە شاری سلێمانی بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی و دەیان هەزار وێنەی گرنگ و نەبینراویان پاراستووە.
بەوهیوایەی ئەو هەوڵە جددی و پڕ خەمخۆرییەی ئەم بنەماڵە داویانە بۆ پاراستنی ئەرشیفەکە زیاتر شوێنی خۆی بگرێت و بگاتە دەست توێژەران و هەمووانیش بەئەمەک بن لە ئەمانەت پاریزییدا.
شایەنی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک لەوێنەکانی فۆتۆ ڕەفیق لە گەلەرییەکدا لە بنکەی ژین بەڕووی ئاشقانی ئەم بوارەدا کرایەوە و گیانێکی بە بەری کەلەپووری کوردیدا کردەوە.
24/11/2025
هەڵەبجە لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا.
(بۆ ڕۆژی هەڵەبجە).
لە میانی پڕۆژەی(مێژوو و کەلەپوورمان بە نەخشە) کە لە لایەن هەردوو بەشی (GIS) و (شوێنەوار و کەلەپوور) ی ڤیو پایەنیرەوە وەک پڕۆژەیەکی نیشتمانیی و بوژاندنەوەی کەلەپووری ئەندازیارییمان لە شارەکانی کوردستاندا کاری لەسەر دەکەین ، وێنەیەکی شاری هەڵەبجە کە 57 ساڵ لەمەوبەر گیراوە سەرنجی ڕاکێشاین، بە تایبەت کاتێک بەراوردکارییەکی خێرامان لە نێوان هەڵەبجەی ئەوکات و ئێستادا کرد، زۆر یادگار و مێژووی تاڵ و شیرینی ئەم شارە نازدارە لە نێوان ئەم دوو بەروارەدا(1968 و 2025) ئەبینرێت:
• سنوری ئەوکاتی بینا و ئاوەدانی شاری هەڵەبجە نزیکەی 953،000 م٢ بووە واتە کەمتر لە 1 کم٢.
- بەڵام سنوری ئێستای بیناو ئاوەدانی شاری هەڵەبجە -لە وێنەی ئاسمانییەوە نەک بەشێوەیەکی فەرمی- نزیکەی 17،700،000م٢ واتا 17.7کم٢ە واتا ڕوبەری هەڵەبجە زیاد لە هەژدە ئەوەندە زیادی کردووە.
• هەڵەبجەی ئەوکات ناوەند (سەنتەر)ێکی شاری هەبوو کە ناوبازاڕ و مزگەوتی جامیعە(گەورە) و مزگەوتی پاشا دەکەوتنە ئەم زۆنەوە و تاڕادەیەکی زۆر وەک جێکەوتی جوگرافییش دەکەوتە ناوەند شارەکەوە.
- بەڵام ئەو ناوەندی شارە ئێستا تاڕادەیەک کەوتۆتە قەراخی شاری هەڵەبجەوە، یان لانی کەم ناتوانین لە ڕووە جیۆمەترییەکەیەوە بڵێین ناوەندی شارە.
• هەڵەبجەی ئەوکات بەشێوەیەکی گشتی کەوتبووە نێوان کۆمەڵێک زەوی کشتوکاڵییەوە.
- بەڵام ئێستا بەرەو زەوییە کشتوکاڵییەکان گەشەی کردووە و ئەوناوچانەی گرد و رەقەنن بەجێهێڵراون!
• هەڵەبجەی ئەوکات خاوەنی چەندین مەدرەسەو حوجرەی بەناوبانگبوو، بەم هۆکارەش قوتابییەکی زۆری دەوروبەر و شارەکانی دیکەش ڕویان تێدەکرد.
- هەڵەبجەی ئێستاش بەهەمان دەستوور سەرباری حوجرە بە ڕێکاری ئەم سەردەمەش خاوەنی زانکۆ و پەیمانگایە و پۆل پۆل خوێندکارانی دەوروبەر و شارەکانی دیکە ڕوی تێدەکەن .
• هەڵەبجەی ئەوسا و لەکۆتایی بەشی ڕۆژهەڵاتی شار دا بینای سەرای هەبوو، ئەگەر چی بە درێژایی مێژوو لەسەردەمی پاشایەتی تا بەعسی عەفلەقی ئەو بینایە هەر وەک چۆن ئاوێنەی دەستەڵات و کارگيڕی بوو ە، بەهەمان شێوەش بەدەرنەبووە لە عەسکەرتارییەت و خۆسەپێنی، هەڵەبجەش هەردەم ناڕازی و دژە ئاڕاستەی خۆ سەپێنییان بووە.
- بەڵام ئێستا ئەو سەرایە نەماوە، تا بتوانین بە نەوەی نوێ و داهاتوومان بڵێین ئەو بینایە ئەمە حیکایەت و ئەمە باس و باسەرهاتی بووە، ڕوخاوە و کراوە بە بینای نوێ!.
• هەر لەسەروو بینای سەراوە سەربازگەی هەڵەبجەش لە وێنەکەدا دیارە.
• چەندین بینا و شوێن و جێگای تر دیارە کە دواتر دەتوانین شیکاری وردتری بۆ بکەین.
• سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لە ئامادەکردنی ئەم نوسینەدا هاوکارمان بوون و نەمانتوانی ناویان بهێنین.
تێبینی: ئەم وێنەیە لە بەهاری 1968دا گیراوە.
✍🏻عادل لەتیف مەولەوی/ڤیو پایەنیر.
22/11/2025
دیارییەکی تایبەت بە خوێندکاران تازەدەرچوان
پەیمانگای ڤیوگروپ وەک بەشێک لە کۆمپانیای ڤیوپایەنیر و پرۆڤایدەری خ*لەکانی ئایۆش و نیبۆش لە کوردستان
لە ئۆفەرێکی تایبەتدا بە خوێندکاران و تازەدەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن بەشداری خ*لەکانی ئایۆش بکەن و سودمەند بن لە داشکانی 20٪ ،
دەرچوان : ساڵی 2024-2025 دەگرێتەوە
View Pioneer - Erbil View Group