پەیمانگەی بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی

پەیمانگەی بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی پەیمانگەی بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی
بەشەکان :
١- چارەسەری سروشتی
٢- پەروەردەی وەرزش

پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی

یەکەم پەیمانگەی ناحکومییە لە شاری سلێمانی لە سێکتەری وەرزشییدا....
لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ( ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣) بە فەرمی دامەزراوە ، پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی لە ئێستا هه‌شته‌مین ساڵی کردنەوەیەتی کە زیاتر لە (٣٠٠) فێرخوازی لە خۆ گرتووە لە هەردوو ڕەگەز بە جیاوازی تەمەنەوە.

خوێندن لەم پەیمانگەیە بۆ ماوەی (٥)

پێنج ساڵە کە فێرخواز لە دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی (٩)ی بنەڕەتی دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن و ڕەگەز دەرچووان بڕوانامەی دبلۆمیان پێدەبەخشرێت لە بواری پەروەردەی وەرزشیدا. (پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی) هەمیشە هەوڵی داوە پێشەنگ بێت لە دابینکردن و فەراهەم کردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ پەروەردە و فێرکردن، پەیمانگە خاوەن بینایەکی مۆدێرنە کە تیایدا سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنی لە خۆگرتووە، وەک هۆڵی تیۆری و هۆڵی پراکتیکی و هاوشان لەگەڵ چەند یاریگای وەرزشی تایبەت بە یارییەکانی (تۆپی پێ و تۆپی بالە و تۆپی دەست و تۆپی سەبەتە و هۆڵی جومناستیک.....).
بە پێی هەڵسەنگاندنی لیژنە تایبەتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە دامەزراندنی پەیمانگەوە یەکەمی کوردستانین لەسەر ئاستی پەیمانگە وەرزشییە ناحکومییەکان.
وە ئاشکرایە مامۆستا بە یەکێک لە پایە گرنگەکانی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن دادەنرێت بۆیە پەیمانگەکەمان خاوەنی کۆمەڵێک مامۆستا و ڕاهێنەری ئەکادیمی بەتوانا و بە ئەزموونن وە خاوەن بڕوانامەی زانستی (ماستەر و بەکالۆریۆس) ن لە بواری پەروەردەی وەرزش وە زانستەکانی تر و پاڵەوانن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق جگە لە وانەکانی زمان ئەو وانانە دەخوێنن کە بە بناغەی وەرزش دادەنرێت وەک (تۆپی پێ ، تۆپی بالە ، تۆپی سەبەتە ، تۆپی دەست ، جومناستیک) و لەگەڵیدا وانەکانی (زانستی مەشق ، توێکاری ، فەسلەجە ، بایۆمیکانیک ، دەروونزانی وەرزشی ، کۆمپیوتەر ،....هتد) سەرجەم ئەو پرۆگرامانەی لەم پەیمانگەیە دەخوێنرێت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەسەند کراوە .
لە قۆناغی کۆتایشدا فێرخواز وەک مامۆستای ڕاهێنەر (تطبيق) وانە دەڵێتەوە بۆ ماوەی (٤٥) ڕۆژ لە خوێندنگە بنەڕەتییەکاندا لە هەمان ساڵی خوێندندا .
کردنەوەی پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی هەلێکی باشە بۆ ئەو فێرخوازانە کە پێشتر بە هەر هۆیەک بێت نەیان توانیوە ببنە خاوەنی بروانامەی (دبلۆم) لە بواری پەروەردەی وەرزشییدا.
کرێی خوێندن بە شێوەی قیست دەدرێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا ، وە ئەگەر خوێندکارێک کەسی پلە یەکی شەهید یاخود زیندانی سیاسی بێت ئەوا کرێی خوێندنەکەی دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی شەهیدان ، وە ئەگەر خوێندکار پلەی (یەکەم یان دووەم یان سێیەم) بە دەست بهێنێت ئەوە داشکاندنی تایبه‌تی بۆ دەکرێت

ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکار و گیانی کێبڕکێی زانستیانە.

بەمەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی ، ئەمڕۆ لیژنەیەک لە کارگێڕی پەیمانگەکەمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ...
02/09/2026

بەمەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی ، ئەمڕۆ لیژنەیەک لە کارگێڕی پەیمانگەکەمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی پەیمانگە سەردانی (زانکۆی تیشک)یان کردو لەلایەن بەڕێزان (دکتۆر عثمان) جێگری سەرۆکی زانکۆ و (دکتۆرە سرووە) ڕاگری کۆلێژی پزیشکی پێشوازیان لێکرا ، پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕا بڕیاردرا کە ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی بکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا لێکتێگەیشتنی هاوبەش واژۆ بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شایەنی باسە لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە خوێندکارانی دەرچووی بەشی چارەسەری سروشتی (علاج طبيعي) دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆی (تیشک) و سەردان و هاوبەشی تەندروستی و زانستی لە نێوان بەشی چارەسەری سروشتی (علاج طبيعي) پەیمانگە و زانکۆی (تیشک) بەردەوام بێت .

   #مایا
29/08/2026


#مایا

بەرزو پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام (محمد ﷺ) .
25/08/2026

بەرزو پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام (محمد ﷺ) .

دەستپێکی خولی مامۆستایانی پەیمانگەکەمان ... لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایانی پەیمانگەکەمان لە بواری پەروەردە و فێ...
16/08/2026

دەستپێکی خولی مامۆستایانی پەیمانگەکەمان ...
لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایانی پەیمانگەکەمان لە بواری پەروەردە و فێرکردن ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/١٦ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی (مەشق و ڕاهێنان) (خولی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان) دەستیپێکرد لە بواری (ڕێگاکانی وانە وتنەوە، میتۆدەكان پێداگۆجی، پلان دانان و بەڕێوەبردنی پۆل و پێوانەو هەڵسەنگاندن) شایەنی باسە ئەم خولە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت تیادا سەرجەم مامۆستایانی پەیمانگە بەشدار دەبن بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی لەبواری ڕێگاکانی وانە وتنەوەدا .

#مایا

10/08/2026

12/07/2026

چارەسەری سروشتی چییە ؟

پەیمانگەکەمان بناسە !ئێمە لە پەیمانگەی (بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی) شانازی دەکەین لە هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە لە...
24/06/2026

پەیمانگەکەمان بناسە !
ئێمە لە پەیمانگەی (بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی) شانازی دەکەین لە هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئاستی پەیمانگەکان پلەی (یەکەم)مان بەدەست هێناوە و خاوەنی ئەزموونی (١٤ ساڵ) کارکردنی بەردەوامین لە خزمەتکردن بەبواری پەروەردە و فێرکردن .
بەشەکانمان پێکهاتوون لە:
١- 🏃‍♂️ پەروەدەی وەرزش
٢- 🩺 چارەسەری سروشتی
کێ دەتوانێت بخوێنێت؟
* دەرچووانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی ئەم ساڵ و ساڵانی ڕابردوو هەروەها هاوتاكانی .
* بەشە پیشەییەکان .
* لە خوێندنی ئامادەیی دابڕابیت .
* بەبێ مەرجی تەمەن و کۆنمرە!
پاش تەواوکردنی پەیمانگە دەبیتە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی پەروەردە.
هەروەها دەواممان بە هەردوو سیستەمی (بەیانیان و ئێواران) هەیە تاوەکوو لەگەڵ کاتی هەمووان گونجاو بێت.
• هاتووچۆی خوێندکاران لە لایەن کارگێڕی پەیمانگەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
• بەشە ناوخۆیی(کوڕان و کچان) بەردەستە .
قیستی خوێندن؟
ئاسانکاری تەواوی داراییمان کردووە بۆ فێرخوازان ، کرێی خوێندنی ساڵانە زۆر گونجاوە و دەتوانیت بە قیستی درێژخایەن کرێی خوێندن بدەیت .
کاتی دابەشکردنی فۆڕم ⏰
ڕۆژانی یەکشەممە تا چوار شەممە (بەیانیان کاتژمێر ٨:٣٠ تاوەکوو کاتژمێر ١٢)
(ئێواران کاتژمێر ٣ تاوەکوو کاتژمێر ٦) فۆڕم دابەش دەکرێت.
پەلە بکە لە وەرگرتنی فۆڕم، چونکە ژمارەی کورسییەکان دیاریکراون .

📍 ناونیشان: سلێمانی - بەرزاییەکانی سلێمانی - تەنیشت زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان - جووت سایدی تونێلی پێشڕەو .
📞 بۆ پەیوەندیکردن و زانیاری زیاتر:
07706227115

Address

سلێمانی، بەرزاییەکانی سلێمانی، تەنیشت زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی, ٠٧٧٠٨٦١٩٢٢٤
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیمانگەی بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to پەیمانگەی بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی:

Shortcuts

Share

Category