Suli sport

Suli sport

Share

.ئەم پەیجە لەسەر درووشمی سەردەمیانەی وەرزشی درووست کراوە

18/12/2025

خولی ئەستێرەکانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە

بەپێی هەواڵێکی بەرنامەی هاتریک، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تاوتوێی ئەم پێشنیازانە دەکات:

یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی جامی عێراق و گۆڕانکاری لە خشتەی خولی ئەستێرەکانی عێراق،تاوەکو سێ ڕۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام بدرێت.

دووەم: تەواوکردنی قۆناغی یەکەم و دواتر، 10 تیپی پێشەوە پاڵەوانێتییەک ئەنجام دەدەن بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی خولەکە و بەشداربوون لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە و کردنەوەی خولێکی دیکە بۆ 10 تیپی خوارەوە تاوەکو دابەزین دیاری بکرێت.

سێیەم: ڕاگرتنی خولەکە، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گەڕەکانی پێشوو.

16/12/2025

پیرۆزە لە زاخۆی ڕەنگین ❤️

27/10/2025

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە لێدوانێکی پێشوویدا:

پێویست ناکات گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی سەرەڕم بکەین . فێران تۆرێس، دەتوانێت وەک یاریزانی سەرەڕم یاری بکات

وەک هاندەرێکی بارسا هاوڕایت؟

27/10/2025

ڕەسمی | ئیگۆر تودۆر لە ڕاهێنەرایەتی کردنی یۆڤانتۆس دوورخرایەوە!

27/10/2025

یەکەم وەرزی گاریس بەیڵ لە ڕیاڵ مەدرید ناڕاستەقینە بوو:

• 44 دەرکەوتن
• 22 گۆڵ
• 19 ئەسیست
• براوەی چامپیۆنزلیگ
• براوەی جامی شای ئیسپانیا
• لە یاری کۆتایی UCL گۆڵی تۆمارکرد
• گۆڵی براوەی لە یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا تۆمارکرد

27/10/2025

وەلی کەریم، وەک راهێنەری نوێی یانەی نەورۆز دەستبەکاربوو

22/10/2025

چابی ئەلۆنسۆ، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید:
“سەرکەوتنێکی قورس بوو، دەکرا هەردوولا گۆڵ تۆماربکەین و دەرفەتی گۆڵکردنمان ڕەخساند.”

“ڕکابەرەکانمان تاوەکو ئێستا بەهێزبوون، مارسیلیا و یوڤێنتۆس، ئێمە هەنگاو بە هەنگاو باشتر دەبین و گرنگ ئەوەبوو سەرکەوتین.”

“بێلینگهام شایستەی ئەوەبوو ئەمشەو دڵخۆش بێت، بۆ هەمووان خۆشحاڵم بەتایبەت بێلینگهام.”

“هێشتا زووە لەبارەی پێکانی ئاسینسیۆوە هیج بڵێین، دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت، بەڵام من گەشبینم.”

“لە سبەینێوە دەستدەکەین بە ئامادەکاری بۆ کلاسیکۆ.”

22/10/2025

سەیر و سەمەرەیی ئینتراخت فڕانکفۆرت
سێ یاری هەر سێ یارییەکەی بە ئەنجامی ٥-١ کۆتایی هاتووە. دژ بە گەڵەتەسەرای براوە بووە، دژ بە ئەتلێتی و لیڤەرپووڵ دۆڕاوە.
لە بۆندسلیگا لە دوایی بایرن زۆرترین گۆڵی تۆمار کردووە بەڵام هەر هەمان یانه زۆرترین گۆڵی لە نێو ١٨ یانەکە لەسەر تۆمار کراوە.
تۆپی پێ یاریێکی هاوسەنگە، بەهێزبوونی لایەنێک و لاوازبوونی لایەنێکی دیکە ئەنجامی ئەرێنیت بۆ بەرهەم ناهێنێت.

22/10/2025

یانەی سلێمانی لە خولی پلەدوی یانەکانی عێراق یاری دەکات

یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بۆ وەرزی نوێی خولەکانی ، یانەی وەرزشی سلێمانی لە خولی پلەدودا بەشداری بکات.

سەرخستنی یانەی وەرزشی سلێمانی بەپێی ڕێنمایی لیژنەی پێشبڕکێکان و مافە شایستەییەکانی یانەی دایک و کشانەوەی یەکێک لە یانەکانی خولی پلە دووە.

لەگەڵ دەرچونی بڕیارەکە ئیدارەی یانە بڕیاریدا بەزوترین کات ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولەکە دەستپێبکات .

18/10/2025

ڕیکۆردێکی مێژوویی
یانەی بەرشلۆنە، بەڕاهێنەرایەتی هانسی فلیک تاوەکو ئێستا 200 گۆڵی تۆمارکردووە.

16/10/2025

حيدر زكي رۆژنامەنووسێکی عێراقیه و دەڵێت: یاریزانانی عێراق لە یاریی بەرامبەر سعوودیە نەیانزانیوە بە یەکسانبوون ناگەنە مۆندیال😳

15/10/2025
Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah
40006