30/11/2020
باوه‌ڕ ده‌كه‌یت؟
پێشتر ماڕادۆنا كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتی بوو، پاره‌ی ده‌دایه رێكخراوێك بۆ دروستكردنی مزگه‌وت، دیێگۆ ساڵانه دووجار به‌ده‌ستی خۆی پاره‌ی ده‌خسته نێو سنودقی هاوكاری بۆ دروستكردنی مزگه‌وت، دوایینجار كاتێك (زیاب عه‌وینه) یاریزانێكی ئیماراتی بوو له 2011 كۆچی دوایی كرد، حكوومه‌ت بڕیاریدا مزگه‌وتێك بۆ ئه‌و یاریزانه دروست بكات و ماڕادۆنا به‌شداری كرد له هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌و مزگه‌وته.
ماڕادۆنا تا رۆژی پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیماراتی هه‌بوو
21/03/2020
بەفەرمی / پاوڵۆدیبالا یاریزانی ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانووسی ئیتاڵی خۆیی و خێزانەکای تووشی ڤایرۆسەکە بوون .
17/03/2020
#بەپەلە
کۆپا ئەمریکای 2020 بۆ هاوینی 2021 دوادەخرێت
16/03/2020
ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه لالیگا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واو نه‌كرا
دوور له سۆز و لایه‌نگیری نازناوی لالیگا شایسته‌ی كام یانه‌یه؟ 🤔
1ـ بارسێلۆنا
2ـ ریال مه‌درید
16/03/2020
کریستیانۆ دیاریەکی شۆکی لە یۆڤانتۆس پێگەیشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه ئاستبه‌رزی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ناچار كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئاداری 2020، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئاندرێ ئانێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له 2022 كۆتایی دێت تا بۆ دوو ساڵی دیكه تا 2024 نوێبكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ تا ته‌مه‌نی 39 ساڵی له یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌رده‌وام ده‌بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تێپه‌ڕكردنی 9 ساڵ له ریال مه‌درید له هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له كۆی 75 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی كرد.
16/03/2020
لیۆنێل مێسی:
له نێو چوار دیۆار و زیندانی ماڵه‌وه بێزاربووم، تكایه زوو زوو ده‌سته‌كانتان بشۆن و بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بێت و مه‌ترسی ئه‌م ڤایرۆسه چیتر زیاد نه‌كات، چونكه زۆر بیری یاریگه‌كان ده‌كه‌م.
16/03/2020
#شۆۆۆۆۆۆک
مباپێ گەورەترین ڕیکۆردی جیهانی دەشکێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه پاریس سانجێرمان یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بێهیوا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ناسڕ خلێفی سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی شێتانه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مباپێ ئاماده كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ مووچه‌ی ساڵانه‌ی كلیان مباپێ بگه‌یه‌نێته 60 ملیۆن یۆرۆ، به‌مه‌ش هیچ یاریزانێك له مێژووی تۆپی پێ ته‌نانه‌ت مووچه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته 40 ملیۆن یۆرۆیش.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پێشتر پاریس سانجێرمان 3 گرێبه‌ستی پێشكه‌شی مباپێ كردووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌یان یانه پاریسییه‌كه به گرێبه‌ستێكی شێتانه مباپێ ناچار ده‌كات بیر له هیچ یانه‌یه‌كی سه‌رڕووی زه‌وی نه‌كاته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ كردووه‌ته بژارده‌ی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی ئه‌م هاوینه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆسیش چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بڕیوه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی مۆناكۆ به 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 112 یاری 82 گۆڵ و 45 ئاسیستی هه‌یه و له 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.
16/03/2020
ئیلیاکیم مانگالای بەرگریکاری یانەی ڤالێنسیا تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
دوێنی ئیزیکێل گارای بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتینەکرا، لە دوای ئەو یانەی ڤالێنسیا رایگەیاند جگە لە گارای پێنج یاریزانی دیکەشیان تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام ناوی کەسیانی ئاشکرا نەکرد.
ئیلیاکیم مانگالا
ئەمڕۆ ئیلیاکیم مانگالا خۆی رایگەیاند یەکێکە لەو پێنج کەسەی کە تووشی کۆرۆنا بوون.
بەرگریکارەکەی پێشووی مانچێستەر سیتی دەڵێت، لە ماڵەوە خۆم کەرەنتینە کردووە و بارودۆخم زۆر باشە و هەست بە خراپی تەندروستیم ناکەم.
مانگالا زیاتر گوتی پێشتر زانیاریم هەبوو کە ئەو ڤایرۆسە تووشت دەبێت بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەیت، لەبەر ئەوە داوا لە هەمووتان دەکەم خۆتان بپارێزن و خۆتان خۆتان لە ماڵەوە کەرەنتین بکەن.
16/03/2020
برۆنۆ فێرناندێزی یاریزانی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دەستنیشان کرا
3 گۆڵ
4 ئەسیست
ئایا شایستە بوو؟؟؟؟
15/03/2020
تکایە تاکو کۆتایی بیخوێنەوە
سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویستم و سڵاو لە تاک بە تاکی ئەو کەسانە ئەم پەیجەیان ڵایک کردووە
من تازە دەستبەکاربووم لەم پەیجە هیوادارم ببمە جێگای ڕەزامەندی ئێوەی ئەزیز و خۆشەویست و جوانتر کردنی وەرزش، بۆیە وەک ئاگادارن ئەم پەیجە ماوەیەکە پۆستی تێدا نەکراوە و ئەکتیڤی نەماوە، بۆیە هیوادارم هەریەکەو لەڕاستەخۆی چەندی کۆمێنتی زۆرمان بۆ بکەن زۆر زۆر سوپاستان دەکەین تاوەکو کەمێک ئەکتیڤمان بەرزبێتەوە تاوەکو لەخزمەت ئێوەی ئەزیز و خۆشەویست دادەبین و سەرجەم هەواڵەکانی وەرزشتان بەڕاست و دروستی پێ ڕابگەیەنین، گەر ئێوەش بابەتی وەرزشی جوانتان هەبوو دەتوانن بۆمان بنێرن ئێمە بۆتان بڵاو دەکەینەوە و ماوە ماوە وێنەی پڕۆفایلی ئەو کەسانە بڵاودەکەینەوە کە ئەکتیڤترین فانی پەیجمانن💓
زۆر سوپاستان دەکەم هەمووتانم خۆشدەوێت⚽😘❤