02/11/2014
Where You Are
Wele Come My Name Is Dana I Live In Iraq I Like AC Milan
02/11/2014
Where You Are
30/10/2014
هەفتەی١٠ خولی ئیتالی
13/05/2013
گەورەترین بردنەوەکانی میلان
12/05/2013
ناپۆلی و تۆتنهام كێبڕكێی دامیاو ده‌كه‌ن
تۆڕی هه‌واڵی فوتبۆڵی ئیتاڵیا رایگه‌یاند هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی و تۆتنهام له كێبڕكێدان بۆ ده‌ستهێنانی ئه‌ستێره‌ی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل لیاندرۆ دامیاو.
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی یانه‌ی ئینته‌رناسیۆنالی به‌رازیلی ئێستا ته‌مه‌نی 23 ساڵانه‌و یانه‌ی ناپۆلی ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی رادمیل فالكاو كه به‌نیازه له وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزان ناپۆلی جێبهێڵێت، رۆژنامه ئینگلزییه‌كانیش ئاماژەیان به‌وه‌دا كه یانه‌ی تۆتنهامیش هاتۆته سه‌ر هێڵ بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه.
راهێنه‌ری پورتوگالی ئه‌ندریه فیاش بواش راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسامه به‌و هێرشبه‌ره لاوه، یانه‌ی ناپۆلی بڕی 25 ملیۆنی بۆ ئەو یاریزانه ئاماده‌كردووه كه گرنگی خۆی هه‌یه به‌لای والتر ماتزاری راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی
11/05/2013
ئیتۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا
دەزگاکانی راگەیاندن لە ئیتاڵیا باس لە گەڕاندنەوەی ساموێل ئیتۆی هێرشبەری کامیرۆنی و یاریزانی یانەی ئانجی روسی دەکەن بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەرمیلان لە گواستنەوەی یاریزانان لە هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی ئاماژە بەگەڕاندنەوەی ئیتۆ دەکات و تەئکید لەوە دەکاتەوە کە کێشەی گەڕاندنەوەی ئیتۆ بۆ ئینتەرمیلان تەنها زۆری مووچەکەیەتی لەو یانە روسییە کە دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ. هەندێک لە یانەکان دەتوانن ئەو مووچەی ساڵانەیە بدەن، بەڵام ئینتەرمیلان لە بارێکی ئابووری خراپ‌دا دەژی و ئەگەرنا ئارەزوودەکات کە ئەو ئەستێرە کامیرۆنییە بگەڕێنێتەوە بۆ ریزی یانەکەی.
راپۆرتەکان لەم کۆتاییانەدا ئاماژە بەوە دەدەن کە خێزانەکەی ساموێل ئیتۆ روویان کردووەتە ئیتاڵیا و پێدەچێت ئەو ئاستێرەیە بڕیار بدات لە مۆسکۆوە بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا.
11/05/2013
میلان كاسیاس رزگار ده‌كات به‌هێنانی لوپێز
راپۆرته وه‌رزشیه‌كان ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاند كه یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ئاره‌زوو ده‌كات بۆند له‌گه‌ڵ گۆڵچی ئیسپانی دیگۆ لوپێز بكات گۆڵچی سه‌ره‌كی ئێستای ریاڵ مه‌درید بكه‌ن به‌رامبه‌ر 7 ملیۆن یۆرۆ، له جێگه‌ی گۆڵچچی به توانای یانه‌كه كریستیان ئه‌بیاتی.
رۆژنامه‌ی كۆریری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگه‌یاند بۆنده‌كه‌ی ئه‌بیاتی 36 سالانه له‌گه‌ڵ رۆسۆنێری له‌مانگی 30/6 كۆتایی دێت كه به پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌و سیلڤیۆ بیرلسكۆنی بۆنده‌كه‌ی نوێ ناكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌رزشی رۆسۆنێری سه‌رسامن به ئاستی دیگۆ لوپێزی 31 ساڵان له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید له‌و كاته‌وه‌ی بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزاكردوون، كه ئاستی ئه‌م گۆڵچیه وای كرد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی شوێنی ئیكه‌ر كاسیاس بگرێته‌وه، ئه‌م گۆڵچیه ئاستێكی به‌رزی نیشاندا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی.
له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه راهێنه‌ری پورتوگالی مۆرینهۆ ریاڵ به‌جێبهێڵێت، دیگۆ لوپێز كه به‌شێوه‌ی خواستن هاتووه‌ته ریاڵ، یانه‌ی ریاڵ ده‌یه‌وێت كاسیاس بگه‌ڕێنێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، به تایبه‌ت مۆرینهۆ كه كاسیاسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك داناوه.
11/05/2013
10 باشترین راهێنه‌ر له ماوه‌ی 5 ساڵدا
10 باشترین راهێنه‌ر له ماوه‌ی 5 ساڵدا
ناوی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی كه له‌ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا وه‌كو باشترین راهێنه‌ر هه‌ڵبژێردراون و چه‌ند ده‌ستكه‌وت و نازناویان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه:
1. فیچینزۆ مۆنتێلا – ته‌مه‌ن 38 ساڵان – راهێنه‌ری فیۆره‌نتینا
2. جۆزیه مۆرینهۆ – ته‌مه‌ن 50 ساڵان – راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید
3. پیپ گواردیۆلا – ته‌مه‌ن 42 ساڵان – راهێنه‌ری نوێی بایرن میونخ
4. ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی – ته‌مه‌ن 43 ساڵان – راهێنه‌ری یۆڤانتۆس
5. دۆنگای به‌رازیلی – ته‌مه‌ن 49 ساڵان – راهێنه‌ری ئینته‌ر ناشیۆناڵی به‌رازیلی
6. فرانك دیبۆر – ته‌مه‌ن 42 ساڵان – راهێنه‌ری ئه‌یاكس
7. یۆرگن كلوب – ته‌مه‌ن 45 ساڵان – راهێنه‌ری بروسیا دۆرتمۆند
8. یواكیم لۆف – ته‌مه‌ن 53 ساڵان – راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا
9. فیلاس بواس – ته‌مه‌ن 35 ساڵان – راهێنه‌ری تۆتنهام
10. دییگۆ سیمۆنی – ته‌مه‌ن 43 ساڵان – راهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
05/05/2013
گۆڵكارانی مۆندیال
1930 (جێلێرمۆ ستابیلی – ئەرژەنتین 8 گۆڵ)
1934 – (ئۆلدریخ نیجدلی – چیكۆسلۆڤاكیا 5 گۆڵ)
1938 – (لیۆنیداس – بڕازیل 7 گۆڵ)
1950 – (ئەدمێر- بڕازیل 9 گۆڵ)
1954 – (ساندۆر كۆشیچ – هەنگاریا 11 گۆڵ)
1958 – (گاست فۆنتین – فرانسە 13 گۆڵ)
1962 – (یەركۆڤیچ – یۆگسلاڤیای پێشوو، گارینچیا – بڕازیل، ڤاڤا – بڕازیل، لیۆنێل سانچێز – چیلی، ڤاڵنتین ئیڤانۆڤ – یەكیەتیی سۆڤییەتی پێشوو و فلۆران ئەلبێرت – هەنگاریا بە 4 گۆڵ بوونە گۆڵكەری مۆندیال)
1966 – (ئۆزیبیۆ – پورتوگال 9 گۆڵ)
1970 – (جێرد مۆلەر – دیوچلاند 10 گۆڵ)
1974 – (گجیگۆج لاتۆ – پۆڵەندا 7 گۆڵ)
1978 – (ماریۆ كیمبس – ئەرژەتین 6 گۆڵ)
1982 – (پاولۆ ڕۆسی – ئیتاڵیا 6 گۆڵ)
1986 – ( گاری لینكەر – ئینگلاند 6 گۆڵ)
1990 – سكیلاچی – ئیتاڵیا 6 گۆڵ)
1994 – (ستۆیچكۆڤ – بولگاریا و سالینكۆ – ڕووسیا 6 گۆڵ
1998 – (داڤۆر سوكەر – كرواتیا 6 گۆڵ)
2002 – (رۆناڵدۆ – بڕازیل 8 گۆڵ)
2006 – (میرۆسلاڤ كلۆزە – دیوچلاند 5 گۆڵ)
05/05/2013
05/05/2013
له 6 ساڵدا میسی یه‌كه‌م و فابریگاس دووه‌م دروستكه‌ری گۆڵ-ن له ئه‌وروپادا
رۆژنامه‌ی ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه ئامارێك له‌خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به دروستكردنی زۆرترین گۆڵ له ئه‌وروپا له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوو.
به‌پێی راپۆرته‌كه لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی له‌سه‌رووی هه‌موو دروستكه‌رانی گۆڵ دێت، به دروستكردنی 80 گۆڵ له ساڵی 2006 وه.
دوای میسی-ش سیسیك فابریگاس دێت كه توانیویه‌تی 78 گۆڵ دروست بكات له‌و شه‌ش ساڵه‌دا.
05/05/2013
بینیتیز لە شالگە نزیک ئەبێتەوە
پێه‌ی سپۆرت مۆڵ راگه‌یاند رافائیل بینیتزی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی پاڵێوراوێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی راهێنانی یانه‌ی شاڵگه‌ی ئه‌ڵمانی بگرێته ده‌ست له وه‌رزی داهاتوودا له دوای راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی شاڵگه ینس كیللـه‌ر.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی ئینگلیزی بینیتز واز له راهێنانی بلوز ده‌هێنێت له‌م وه‌رزه‌دا له كاتێكدا كه راهێنه‌ری پورتوگالی مۆرینهۆ بگه‌ڕێته‌وه یاریگای ستامفۆرد بریج.
رافائیل بینیتز له مانگی 11 ساڵی رابردوو پۆستی راهێنانی یانه‌ی چێڵسی گرته‌ده‌ست و توانی ئه‌و یانه‌یه بگه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی خولی ئه‌وروپا لیگ دوای ئه‌وه‌ی توانیان له یاری پێش كۆتاییدا له بازلی سویسری ببه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یانه‌ی چێڵسی رووبه‌ڕووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه له
یارییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزیداو یانه‌ی چێڵسی پێویستی به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوودا بتوانێت به‌شداری له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكات
زٶر بە زەحمەت میلان بە گۆڵێکی بالۆتێلی یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتای پێ هێنا