Dler kakameen

Dler kakameen

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dler kakameen, Personal trainer, As Sulaymaniyah.

29/05/2026

لەوانەیە بڵێیت ئەی یاری
Over head extension
Jm press
Close grip press
Dips

ئەمانە چین ؟؟
هەمویان بە نزیکەی هەمان کارت بۆ ئەکەن بەڵام ئەوانەی کە ئانیشت ئەچێتەوە لای سەرت وەک over head و jm press بەشی پشتی ترایس ئەچێتە حاڵەتێکی ڕاکێشانی زیاتر و لە هەنێک توێژینەوە دەرکەوتووە کە بە emg کراوە ئەڵێت زیاتر زەختی لەسەر ئەبێت بەهۆی ئەوەی کشانی زیاترە بەڵام تۆ ئەتوانی بە هەر کامێک لەمانە بێت ترایست گەورە بکەیت . گرنگ ئەوەیە
سەرکەوتنی پلیکانەییت هەبێت (کێش و تکرار بەیەکەوە یان بە تاک ) زیاد بێت و زەختی میکانیکی تەواو لەسەر ماسولەکەکان هەبێت ...

ئەوەش بزانە کە جیاوازی لە نێوان بەشەکانی ترایس هەیە لە کاتی تاقیکردنەوەکان زۆر کەمە بۆ نمونە
لە ڕاهێنانێک دوو بەشی %٩٠ زەختی لەسەرە . بەشێکی %٩٢
لە یەکێکی تر بە پێچەوانە واتە جیاوازیەکان ئەوە نیە .... ئەمە تەنها نمونە بوو ژمارەکان ..

بۆیە زۆر هەڵمەپێچە ئەمانە تەرکیز بخەرە سەر سەختی ڕاهێنان و پرۆتینی پێویستی تەواو و خەوی باش ...

26/05/2026

مەرحەلەکان
پێش یاری بێ جەو
کاتی یاری جەو
دوای یاری جەو

25/05/2026

ئەزیزانم بابەتی بێ سەرچاوە و لە پەیجی ئۆنڵاینی عەرەبی مەکڕن هەر پردەکتێک کە هەیە خۆتان ١٠ خولەک بۆی بگەڕێن ئەزانن وەکیلە یان نا لای وەکیلەکە خۆیان بیکرن .... بەخوا براندە بەناوبانگەکان غەش ئەکەن و کەیسی دنیایان لەسەرە .. بەتەمای لێرە ئارد و عەلەف و کەپەکت بۆ تێ نەکەن ... بۆیە ئاگادار بە .

23/05/2026

بە کورتی شتەکەتان لێ زل نەکەم نە توێژینەوە و دار و بەرد ئەڵێی
بە گشتی جیاوازیەکی وایان نیە

تاکە جیاوازی هەیانە ئەوەیە کە
ئایزۆ خێرا هەزم ئەبێت ٢٠ بۆ ٤٠ خولەک
کەیسین ٢ بۆ ٥ کاتژمێری پێویستە

لە هەنێک حاڵەت کەیسین بۆ ئەو کەسانە باشترە کە شەوان برسیان ئەبێت چونکە تۆزێک قورسترە لەسەر گەدە و ئەبێتە هۆی ئەوەی کابرا هەنێک زیاتر هەست بە تێری بکات لە چاو جۆرەکانی تری پڕۆتین ...

ئایزۆ هەنێک کالۆری کەمترە بۆ هەر سکوپێک نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠ کالۆری کەمترە بەرامبەر جۆرەکانی تر پڕۆتین .... بۆیە بۆ ئەو کەسانە باشترە کە خۆیان بۆ پاڵەوانێتی ئامادە ئەکەن لە کۆتایەکان بڕی کالۆری وەرگیراو زۆر کەمترە .. هەرچەنە ئەگەر واقعی بین جیاوازیەکی زۆر زۆر کەم دروست ئەکات ...
بێجگە لەوەی لەسەر گەدە ئاسانترە و نابێتە هۆی ئاوسانی سک و غازات
چونکە ڕێژەی لاکتۆسی کەمترە .....

ئەوەی گرنگە لە کۆتایی رێژەی پڕۆتینی رۆژەکەتە کە بەتەواوی وەریبگریت ...

کالۆری کەم کەیتەوە بە پێی پێویست ..

ئەگەر کەسێکی هەست ئەکەیت شەوانە زۆر برسیتە و خۆتت پێناگیرێت و ئەزانێت ئەبێتە هۆی لادان لە داێتەکەت ئەوا ژەمێکی پڕۆتینی هەڵگرە بۆ شەو
چی پاودەر بێت (کەیسین) باشترە لەم حاڵەتەدا
چی بە خۆراک بێت بە مەرجێک نەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر بخۆیت لە کالۆری ڕۆژەکەت ...

بە هیوای سود و مەهێڵن ئەوە بە قۆڵبڕی پڕۆتینتان بەسەرا ساغ بکەنەوە
وەی
کەیسین
ئایزۆ
هایدرۆ
ڤیگان
پڕۆتێنی پاق

22/05/2026

بەخوا خۆشە دوای ماوایەک ئازاری شان و دوای هیچ نامێنێ ئەو کاتە ئەزانی یاریکردن بۆ ئازاری شان چی نیعمەتێکە

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah