05/07/2026
وادەی دەسپێکی خولی بژاردەی عێراق دەستنیشانکرا
لیژنەی کاتیی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عێراق وادەی دەستپێکردنی وەرزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ی خولی بژاردە ڕادەگەیەنێت
لیژنەی کاتیی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عێراق – لیژنەی کێبڕکێکان، لە کۆبوونەوەیەکدا وادە و کاتی دەستپێکردنی وەرزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ی ڕاگەیاند.
د.ئەحمەد خەمیس، ئەندامی لیژنەی کاتی و سەرپەرشتیاری گشتی لیژنەی پێشبڕکێیەکان ڕایگەیاند، "پێشبڕکێیەکانی خولی بژاردەی عێراق لە ڕۆژی هەینی 25ی ئەیلولی 2026 دەستپێدەکات".
خەمیس ڕوونیشیکردەوە "خولی بژاردە بەشێوەیەکی دوو قۆناغی (رۆشتن و گەڕانەوە) ئەنجام دەدرێت، دواتر چوار تیپی یەکەم بە سیستمی پلەی ئۆف ڕکابەری بردنەوەی نازناوەکە دەکەن".
سەبارەت بە مەرجە تەکنیکییەکان، سەرپەرشتیاری گشتی لیژنەی پێشبڕکێکان ئاماژەی بەوەدا کە "تیپەکان دەبێت لە کاتی یارییەکاندا لیستی 18 یاریزان پێشکەش بکەن، هەروەها لیستەکە دەبێت (2) یاریزان لە گروپی تەمەنی (2010-2011-2012) لەخۆبگرێت" ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بە یاریزانە پیشەگەرەکان، تیمەکان دەتوانن دوو یاریزانی پیشەگەر تۆماربکەن بەو مەرجەی هەردو یاریزان پێکەوە بەشداری لە یارییەکاندا نەکەن”.
یانەی سلێمانی تاکە یانەی هەرێمی کوردستانە لە خولی بژاردەی عێراق و وەرزی ڕابردو پلەی پێنجەمی خولەکەی دەستەبەرکرد.
#بێوەی
04/07/2026
پیرۆزبایی
بەناوی یانەی وەرزشی سلێمانییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی پرۆفیسۆر ( ئەحمەد بەهادین) ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان دەکەین بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی و بەرزبونەوەی پلەی زانستییەکەی بۆ پرۆفیسۆر.
هیوادارین وەک هەمیشە بەردەوام بێت لە خزمەتی وەرزشکاران و خوێندکاران و بەرەوپێشچونی زیاتر.
یانەی وەرزشی سلێمانی
٤/٧/٢٠٢٦
03/07/2026
ئەستێرەیەکی یانەی سلێمانی لە تورکیا دەدرەوشێتەوە
ژیار مێژوو دەنوسێتەوە
ژیار نەوزاد ئەستێرەی تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی وەک تاکە یاریزان لە مێژووی عێراق سەرکەوت بۆ قۆناغی (32) لە پاڵەوانیەتی (wtt feeder istanbul) کە پاڵەوانییەتیەکی جیهانییە و پاڵەوانانی جیهان بەشدارن تێیدا.
هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی زیاتر بۆ ژیار و تەواوی ئەستێرەکانی یانەکەمان دەخوازین.
#بێوەی
01/07/2026
ئەستێرەکانی یانەی سلێمانی بەردەوامن لەئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵەوانێتی عێراق
تیمی یارییە سیانیەکانی یانەی وەرزشی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق چڕکردوەتەوە.
لەئێستادا تیمەکە لەکامپێکی مەشق و ڕاهێناندان و هەفتەی داهاتو پاڵەوانێتی کوڕان و داهاتوتریش ئاستی کچان بەڕێوەدەچێت.
تیمی یانەی سلێمانی “ئامانجیەتی نازناوی پاڵەوانێتیەکە بەدەستبهێنێت و زۆرترین یاریزان بۆ هەڵبژاردەی عێراق سەربخات”.
یاریزانانی یانەی وەرزشی سلێمانی چەند
ساڵێکە باڵادەستی خۆیان بەسەر کوردستان و عێراقدا سەپاندوەو بەردەوامن لە درەوشانەوە.
بڕیارە رۆژی نۆی ئەم مانگە پاڵەوانێتی عێراق بۆ یارییە سیانییەکان دەستپێبکات.
#بێوەی
27/06/2026
کوڕ و کچێکی یانەی سلێمانی پاڵەوان بون
بەبەشداری 78 یاریزان پاڵەوانێتی کراوەی تۆپی سەرمێزی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بەڕێوەچو.
پاڵەوانێتیەکە بۆ ئاستە تەمەنییەکان و لەهۆڵی فایەق قەسابی تایبەت بەیانەکەمان بەڕێوەچو.
کوڕان و کچە لاوو تازەپێگەیشتوەکانی یانەی سلێمانی بەئاستێکی بەرزەوە خۆیان نمایشکردو ئەندیا کارزانیش وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی باڵادەستی سەپاند و پلەی یەکەمی بۆ ئاستی تەمەن 15 ساڵانی کوڕان بەدەستهێنا.
هاوکات نارین عەلی لەسەر ئاستی تەمەن 10 ساڵانی کچان درەشایەوەو میدالی پاڵەوانبون و بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی لەگەردن کرا, ڤارین عەلیش پلەی دوەمی کچانی لەسەر ئاستی تەمەن 11 ساڵان بردەوە.
هەریەکەلە ژیلان سەباح پلەی سێیەمی ئاستی تەمەن 13 ساڵانی کوڕان و لیا وریاش لەسەر ئاستی کچان و بۆ تەمەن 13 ساڵان پلەی دوەمی دەستەبەرکرد، هەروەک چۆن هەنی هێمنیش پلەی سێیەمی بردەوە.
لە کۆتاییدا لەلایەن د.هەردە رەوف بارام سەرۆکی یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق و د.محەمەد ئیبراهیم کەنعان لێپرسراوی لقی سلێمانی لیژنەی ئۆڵمپی عێراق و نیشتمان محەمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی یانەی وەرزشی سلێمانی و بەرپرسانی وەرزشی شاری سلێمانییەوە خەڵاتی کوڕ و کچە پاڵەوانەکان کرا.
25/06/2026
هەڵمەت عادل یەکێک لەباشترین ئەو یاریزانانەی مێژوی یانەی سلێمانی ، کە بەپێی چەپ یاری دەکرد.
کوڕە گەرمیانییەکە خۆشەویستی هاندەران بو، یاریزانێکی خێراو خاوەنی لێدانی بەهێز بو.
چیت هەیە بۆ هەڵمەت ؟
Sulaimanisc یانەی وەرزشی سلێمانی
24/06/2026
فەرحان شکور و هۆزان ئازاد 13 ساڵ پێش ئێستا
بۆنە
جامی جیهانی خوار تەمەن 20 ساڵ.
لەو کاتەدا هەردو یاریزان درێسی یانەی سلێمانییان دەپۆشی.
بەروار
24/6/2013 یاریی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هاری کەین و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
شوێن
یاریگای ئەنتاڵیا (تورکیا)
#بێوەی
23/06/2026
کامەران عومەر گۆڵپارێزی مێژویی یانەی وەرزشی سلێمانی .
ماوەی 21 ساڵ لەیانەی دایک گۆڵپارێز و ڕاهێنەری گۆڵپارێز بوە.
وێنە⬇️
https://t.me/sulaimanisc
#بێوەی