30/05/2026
بەئامادەبوونی سەرۆکی یانەی وەرزشی کفری کۆتای بە پاڵەوانێتی شە تڕەنج هات کەبەناوی یاریزانی خوالیخوشبوو (ئاڵان نەنجات) کرابوویەوە . پیرۆزبای لە سەرکەوتووانی خولەکە دەکەین
30_5_2026
پهیجی فهرمی یانهی وهرزشی كفری
Kifri Sport Clup Official Page
صحیفە الرسمیە نادی کفری الریاضی
30/05/2026
بەئامادەبوونی سەرۆکی یانەی وەرزشی کفری کۆتای بە پاڵەوانێتی شە تڕەنج هات کەبەناوی یاریزانی خوالیخوشبوو (ئاڵان نەنجات) کرابوویەوە . پیرۆزبای لە سەرکەوتووانی خولەکە دەکەین
30_5_2026
27/05/2026
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەناوی سەرۆکی یانە و دەستەی کارگێڕی یانەکەمانەوە، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین لەخودای گەورە داواکارین هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت و خودای گەورە تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەکتانی قبوڵ کردبێت
#ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی کفری
21/05/2026
ئەمڕۆ شارەوانی کفری هەستا بەپاکردنەوەی یاریگای گەورەی یانەی کفری کەڕۆژانە کۆمەڵیک گەنجی وەرزشکار خەریکی ڕاهینان کردنن لەیاریگـاکە زۆر سوپاسی بەڕێز(کارزان محمد)دەکەین نمونەیان زۆربیت
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی کفری
14/05/2026
بەناوی سەرۆکی یانە و ئەندامانی یانەوە دڵخۆشبووین بەسزا گەیاندنی تاوانبار(عەجاج) ئەمڕۆ لەدادگای ڕوصافە لەبغداد بڕیاری لەسیدارەدانی بۆ دەرکرا
دەستی خۆشی تەواومان هەیە بۆ ئەو کەسە بەڕێزانەی لەگەرمیانەوە بەڕیکەوتن ئامادەبوون لەدادگا بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبار
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی کفری
10/05/2026
بە ناوی یانەکەمانەوە، زۆرترین سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەموو ئەو کەس ولایەنانە دەکەین کە بە هاوکاری و پشتگیریی لەگەڵمان بوون.هاوکاری و پاڵپشتی ئێوە هۆکاری سەرەکیی بەردەوامبوون و پێشکەوتنی یانەکەمانە.هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و سەرکەوتندا بن، و سوپاسی دڵسۆزی و متمانەپێدانەکانتان دەکەین.
لـەم ڕۆژانـە چەند کەسایەتیکی تر شار خەڵاتی ڕێزلینان دەکەین کـە پاڵپشتی یانەکەمـان بوونە
لەماوەی کەمتر لە25خولەک کەم و کوڕی وەرزشی شاری کفری و کۆمەڵی کیشە و گرفتەکان خرانە ڕوو بەهیواین چی زووە بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار خەمخۆری وەرزشی شاری کفری بن چیتر پشتگوی نەخریت و ئاوڕی جدی لیی بدریتەوە
زۆر سوپاسی کاک(بەهمەن غەریب) و ستافە بەڕێزەکەی دەکەین لەکەناڵ(8)تەشریفیان بۆ شاری وەزیران هینا ماندوونەبن
بینەربن....
#ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی کفری
چاوەڕوانی کەناڵ 8 بن باس لە دۆخی وەرزشی شاری کفری دەکات هەینی کاتژمێری 10:00
25/04/2026
پرسە نــامە
بەناوی سەرۆکی یانە و ئیدارەی یانە،پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی یاریزانی پێشوی یانەکەمان(هەڤاڵ عەلی)دەکەین بەهۆی کۆچی دوای باوکی بەڕێزیانەوە داواکارین لەخودای گەورە لیی خۆش بیت و سەبوری و ئارامی بەبنەماڵەی بەڕێزیان بدات...
#ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی کفری1992
20/04/2026
سەرۆکی یانەی وەرزشی کفری بەشداری لە مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە شەهیدانی سێدارە دەکات
بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، سەرۆکی یانەی وەرزشی کفری بەشداری لە مەراسیمێکی تایبەتدا کرد بۆ پەردەلادان لەسەر وێنەی چوار لە شەهیدانی سێدارە.
لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی و هاوڵاتیانی ناوچەکە ئامادەی بوون، جەخت لەسەر قوربانیدانی ئەو شەهیدانە کرایەوە کە لە پێناو خاک و نیشتیمان چوونە سەر سێدارە و بوونە هەوێنی تێکۆشان.
بەشداریکردنی سەرۆکی یانەی وەرزشی کفری لەم چالاکییەدا گوزارشتە لە وەفاداری ناوەندی وەرزشی و کۆمەڵایەتی شارەکە بۆ خوێنی شەهیدان و دووپاتکردنەوەی ئەو پەیامەی کە یانە وەرزشییەکان تەنها ناوەندی وەرزشی نین، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاون لە خەمە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان.
*شەهید عاصی حەمەی هەیەر
*شەهید فاتیح حەمە عەزیز
*شەهید ئەحمەد حەمید حەمە ئەمین
*شەهید حوسێن ڕەشید محەمەد
نەمر و شەکاوە بێت ناوی شەهیدانی سێدارە.. 🌹
هەمیشە سەربەرز بێت یانەی کفری و شاری قارەمانان..
بۆچی مانەوەی یانەی کفری لەم وەرزەدا بە "دەستکەوتێکی گەورە" ناودەبرێت؟
گوێبیستی پەیامی سەرۆکی یانەی وەرزشی کفری بن سەبارەت بەو ئاستەنگانەی هاتنە ڕێیان و چۆنیەتی تێپەڕاندنیان.
📌 بۆزانین :
ئەمە تەنها سەرکەوتنی یانەکە نییە، بەڵکو شانازییەکە بۆ هەموو خەڵکی کفری و بە دەستکەوتێکی گشتی دەمێنێتەوە.
#ڕاگـەیاندنی یانەی وەرزشی کفری