20/10/2025
بەناوی خوای گەورەومیهرەبان ...
پاش ساڵانێکی زۆر لە خزمەتکردنم بە خوێندکارانێکی زۆر لە تەواوی زانکۆکانی کوردستان پشگیری و فیدباکە جوانەکانیان هۆکاری بەردوامی منبوو لەماوەی زیاد لە 6ساڵ .... وەکارکردنم بۆ هەندێک لەسۆشیالمدیا وبەڕێوەبردنیان ... گومانی تیانیە لە هەموو کارێک بەشی خۆی ڕووبەڕوی کەسانی باش وخراپیش دەبیتەوە بەڵام ئەوەی گرنگە تۆی چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت ... دەمەوێت بە هەموو ئەو خوێندکارە بەڕێزانەی ساڵانی پێشتر بڵێم ببورن ئیتر من هیچ کارێک ناکەم هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازم بەهۆی زۆری داواکاری لەسەر ڕاپۆرت پێم خۆشبوو لە ڕێگەی ئەمپۆستەوە بڵێم پێتان
وەک خۆم ئیدی جوابی هیچ نامەیەکی هاتوو لە هیچ سۆشیالمیدیایەکم نادەمەوە بۆ ئەوەی چاوەڕێ نەبن ... کاری باشتان دەوێت لەڕێگەی ئەم خاتوونەی هاوڕێمەوە ئەتوانن داوای ڕاپۆرت و سیمینار بکەن کە بەشێوازێکی جوان و سەردەمیانە و نرخێکی گونجاو کارتان بۆدەکات
لینکی ئینستگرامی...
👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽
https://www.instagram.com/tara_poword?igsh=MzRlODBiNWFlZA==
#هیوام لەشساغی و تەندروستباشی و سەرکەوتنتانە 🤲
13/10/2025
#دوای دڵت بکەوە بەڵام مێشکت لەگەڵ خۆت ببە!
30/09/2025
#هاوڕێیانی ئەکاونتەکەم بوون بە دووبەرەوە بۆیە بە پێویستم زانی ئەم پۆستەکەم !!!
بەشێک پێیان وایە نیقاب پۆشەکانمان دەستێکی لەپشتە بیری داعش و ئیسلامی سیاسی نازانم چیو چیە !!
یان ناوی دەبەن بەدنیای تاریکستان و پۆشاکی داعش و زوڵم لێکراو کە گوایە بێبەشین لە ژیان !!!
#دانیشن بابە تۆ (ئازادی ) کاتێک کەس نەهاتوە بەزۆر پێت پۆشێت بۆ بەناوی ئێمەوە قسەکەی .. تۆ کە ئازادی لە زیاتر عەرض كرنی خۆت خۆت پێ کەسێکی سەرکەوتو ڕۆشنبیر و مسقەفە ... ئێمەش ئازادین لەوەی تابێت خۆمان داشارین چونکە ئێمە ڕۆژانێک وەک تۆبوین .... یاخود گەر پیاوی ئەوە ئازادبە لەوەی کچ و ژنی خۆت چی لێدەکەی !
#جارێ پێش هەموو شتێک ئیسلام پێویستی بە هیچی زیادەنیە وەک سیاسی و پلەو پۆست ...
#سوکایەتی کردن بە بەها پیرۆزەکان هێڵی سورە ...
#تۆی خانم خۆت پێسەرکەوتوە کاتێک وەک کاڵایەک سەیرت دەکەن و وەسف و ستایشی جوانیت دەکەن !
#یان ڕێژەی بینەرانی پۆستەکان بەرزە !!!
#یان بەکارت دەهێنن بۆ ڕیکلام تەنها بۆ بەرژەوەندیە نەکەی هەرگیز شانازی کەی بەوەی تۆ ئەو کارەت کردوە !!
چونکە ئافرەت کاتێک ڕازێنرایەوە و هێنرایە بەرچاو هەزاران بینەری دەبێت !! #کە نێری برسییە ! با دوور نەچین ٢٠١٩ ئەوێنانەی خۆم دەرئەکەوتم ئەکتیڤی ئەبوو بۆ 1هەزاران بینەری دەبوو !! بەڕادەیەک داوای فرۆشتنی ئەکاونتەکەم لێدەکرا .
هەر لەوە تێگەشتم باشە من ئامانجێکی وەرزشیم هەیە لە ژیانم خۆ دەکرێت بێ دەرکەوتنی خۆشم بەردەوامبم !! بەڵێ من بەردەوامم لایەک لە بینەرەکانم نەما بۆیە تێگەشتم لەوەی ئەوانەی پێشتر ستایشی سەرکەوتوی منیان دەرکرد تەنها لەبەر خودی وێنەکانم بووە نەک کارەکانم ...
#بۆیە بەکورتی پێتان بڵێم ئەو دنیا تاریکستانەی باسی دەکەن هەڵبژاردەی خۆم و ویستی دینەکەمە کە موڵکی گشتی نەبین .. کاتێک پێمان وتراوە جوانیەکانتان داشارن لە چاوی نامحرەم هەر بۆ ئەوە بوە ئێمە کاڵانین تابەکار بهێنرێن ... ئەو ڕێزەی لە ئافرەتان نراوە لە دینی ئیسلام لە هیچ دین و شوێنێک بەدی ناکەی کاتێک دەڵێت باشترین شوێن بۆ ئافرەتان مانەوەیەتی لەماڵەکەی .. یان ئەرکی پیاوە خزمەتی خێزانەکەی بکات !!
#باسی ئەوەش مەکەن کە کچانی نیقاب شوناسیان دیارنیە کەس نازانن کێن .. دەی خۆ شوناس و ڕوخساری ئەوانەشی بەدەرەوەن لە سایەی میکیاج و جوانکاری وەک خۆی نیشان نادرێ !!
#خۆ ئەگەر مەتریسشن بۆ کۆمەڵگا و بە ترسناک ئەبینرێین .. ئەوا. ئاساییە. لە هەموو پرزگەیە پشکینن کەن !
#ئێمە دەبێت ستایشی کارەکانمان بکرێت نەک جەستە و ڕوخسارمان .
ئەو دنیا تارکستانە و بەرگە داعش و تەنکەی زبڵەی باسی دەکەن ... ڕووناکی کەرەوەی ژیانمە ..
الحمدللە 🤲🏽
21/09/2025
پایز هات کە پێمان بڵێت
وەک درەخت بن
کە سەرەڕایی لەدەست دانی هەموو شتێک
هێشتا ڕۆحی خۆی دەپارێزێت..!!🍂🧡
٢١/٩/٢٠٢٥
19/09/2025
بـــــەناوی خوای گەورە و میهرەبان
#پشتیوان بە خوای گەورە ئەم هەفتە بەم کاتانە لەگەڵتان دەبم ..
#داواکارم لەو خاتوونانەی باجەکانیان تەواو بووە بێن وەریگرنەوە!!
#ئەوەی کێشەی هاتووچۆی هەیە ئاگادارم کاتەوە خۆمان یەین بەدوای 🌹
15/09/2025
الحمدللە دوای دو #ساڵ دوریم لە ڕۆژنامە وگۆڤارەکان .... لێدوانم بۆ ڕۆژنامەی هێلین .... #سوپاس بۆ ساجیدە خان 🌸
#ئامانجمە بڵێم سەرکەوتووی کچێک لە بەدەست هێنانی ناو ناوبانگ و کاسەو مەدالیا نیە !!!
#تۆ گەر کاسەی ئاڵتون نەک لەسەر ئاستی وکوردستان و عێراق بەڵکو لەسەرئاستی جیهانیش بەدەستبیەنی هێشتا سەرکەوتنی ڕاستەقینەت نەدۆزیوەتەوە !!!
چونکە تۆی ئافرەت فەرمانت پێکراوە
ئایەتی "ولا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ" لە سوورەتی "النور
#یان شتێک نیە بەناوی دڵسافی و بینینی ڕاهێنەر وەک #باوک یان بەپێچەوانەوە یاریزان قەت نابێتە کچی ڕاهێنەر ......
#بەهیوای تێگەشتن ....
ئەمەش #وەڵامی دیمانە ....
سەرەتا بەناوی خوای گەورەو میهرەبان.
شۆخ ڕزگار دەرچوی کۆلێژی وەرزش ..
١- وەرزشکردن بۆ من حەزوخولیای مناڵیم بووە بەتایبەت وەرزشی پاسکیلسواری - پەرەدانم بەم وەرزشە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ وەرگیرانم لە کۆلێژی وەرزش .
٢- بێگومان پشگیری خێزانەکەم نەبوایە تا ئێستە بەردەوام نەدەبووم .
٣- گومانی تیانیە وەرزش لەشارەکەمان لە ئێستادا لە ئاستێکی پێکەوتودایە لە ڕوانگەی هۆڵەکانی لەشجوانی ، مەلەوانگە ، یاری فوتساڵ ، وەک خۆشم پڕۆژەیەکی پاسکیلسواریم بۆ خانمان داناوە کە ئامانجم لێی هاندانی خانمانە بۆ گرنگیدان بە لایەنی تەندرووستی و دەرونیان لە ڕێگەی وەرزشەکەوە .
٤- وەرزش بۆ من ئەگەر بڵێم گرنگترین بەشی ژیانمە ئەو کاتەی بە وەرزشی دەبەخشم لە ڕووی تەندروستی و دەرونی هەست بە باشییەکی زۆر دەکەم .
٥- پێشکەوتنی وەرزشی ئافرەتان دەگەڕێتەوە بۆ هۆشیاربوونەوەی کۆمەڵگا بەڕووی گرنگی وەرزش لە ژیانی مرۆڤەکان ئافرەتانیش بێبەرینین لەم گرنگی پێدانە ، ئەتوانم ئەوەش بڵێم وەرزش بووە بە هەلی کاریش لە ڕێگەی کردنەوەی هۆڵەکان و شوێنەوەرزشیەکان بۆ دەرچوان و ڕاهێنەرانی وەرزشی .
٦- الحمدللە تێگەشتنم و فراوانبوونی تێڕوانینەکانم گەشتم بەوەی بڵێم ئافرەتان تەنها بۆ لایەنی تەندرووستی وەرزشبکەن نەک دەستەکەوتەکانی دنیا .. پێشتر وەک کەسێک کە کۆمەڵێک دەستکەوتی وەرزشیم هەیە ، ئێستا تاکە خەونم ئەوەیە بە هەموو ئافرەتان بڵێم وەرزش دۆستبن نەک وەرزشکار چونکە وەرزشکار دەتکات بە کەسێکی سەرکەوتوو لە دنیا بەڵام وەرزش دۆست کەتەنها وەرزش بۆ تەندروستی خۆت بکەی سەرکەوتنی هەردونیایە .
10/09/2025
#بەناوی خوای گەورە
بەهۆی کورتبوونەوەی ڕۆژ گۆڕانکاری لەکات دەکەین ماوە ماوە.. کاتەکانی ڕۆشتن و هاتنەوە لەم کاتانە لەوێ دەبم لە سبەی 🌹♥️🚲🚲🚲🚲
05/09/2025
ڕەنگی #پینکی دڵخوازی زۆرێک لە خانمان و مناڵی کچ🌸💗
03/09/2025
💙 #زۆر شت لە ژیانم گۆڕا تــەنها خولیاکەم نەبێت
( ٢٠١٧ -٢٠٢٥ )
#وەرزش #تەندروستی
02/09/2025
#دەنگی سرووشت و ئارامی دڵ و دەروون
Send a message to learn more