هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان

هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان

Share

🇫🇷پەیجی دەستەی هاندەرانی فەڕەنسا لە کوردستان🏅

20/06/2026

🏅🇫🇷
کێ بووە براوەی تیروپشکی یارییەکەی فەڕەنسا و سەنیگال؟!؟
سەرووی ٥٠٠ کۆمێنت، زیاتر لە ٧٠ پێشبینی ڕاست بوو 🙁😳

خەڵاتەکان لە کۆمێنتن، لەلایەن گۆڵ سپۆرتەوە دابین کراون

گۆڵ

20/06/2026

🚨 ئۆلیڤیێر جیرۆد: "راستەوخۆ نامەم بۆ مباپێ نارد دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەییم شکاند بۆ گۆڵکاری مێژوویی فەرەنسا 🇫🇷

"نووسیومە: پیرۆزە براکەم، بەڕاستی دڵخۆشم بۆ تۆ و لەبیرت نەچێت درێسەکەتم بۆ هەڵبگرە!'". 👕

"کیلیان پێشتر بەڵێنی پێدابووم کە درێسەکەیم پێدەدات." 🤝🫂

20/06/2026

تکتی یاری فەڕەنسا و عیراق😍
هاوڕێیەکی خۆشەویستمان لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لەشاری فیلادلفیا ئەمڕۆ تکتی یاری فەڕەنساو عیراقی بەدەستهێنا کەلە یاریگای فلادیلفیا بەڕێوەدەچێت.

پیرۆزی بێت
چاوەڕێی ڤیدیۆی جوانبن لەناو یاریگاوە🤌❤️🇫🇷🦾
هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان

19/06/2026

ئەگەر ئەم سێ شەممە ببێتە گۆڵکاری مێژووی مۆندیال ، کاریگەری چۆن دەبێت لەسەر میزاج و حەماسەتی کاپتنەکەمان لە یاریەکانی داهاتووی لە مۆندیال ؟ 💙

19/06/2026

بیستوهەشت ساڵ فەرەنسا!🇫🇷

​کاتێک مۆندیال دەستپێدەکات، ئیتر جیناتە فەرەنسییەکەی منیش وەخەبەر دێتەوە! لە مۆندیالی (١٩٩٨)ەوە هاندەری ئەو هەڵبژاردەیەم. هاندەرێکی دانەبڕاو، کە لەگەڵ هەموو خولەکێکی یارییەکانیاندا ژیاوم.

مۆندیال تەنها کێبڕکێیەکی وەرزشی نییە، بەڵکو زمانێکی جیهانییە، کە بەبێ وەرگێڕان هەمووان لێی تێدەگەن. جوانترین دیمەنی مۆندیاڵ کاتێکە، کە دەبینیت نەتەوە و کولتوورە جیاوازەکان، بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، لە یەک شوێندا کۆدەبنەوە و پێکەوە پێدەکەنن یان دەگرین. مۆندیاڵ ئەو سەکۆیەیە، کە سنوورە جوگرافییەکان دەسڕێتەوە و مرۆڤایەتی لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە.
​ئەوەی ئەم کەشە هێندە تایبەت و پڕ لە سەرنج دەکات، دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی سەر کورسی هاندەرانە، هاواری پڕ لە حەماسی هاندەران و ئەو ئەنجامە چاوڕواننەکراوانەن، کە هەموو پێشبینییەکان سەرەوژوور دەکەن. لە مۆندیالدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە؛ بچووکەکان دەبنە براوە و گەورەکانیش بە شکۆوە دەچەمێنەوە.
​ئەمە پەتایەکی ئەرێنی و جوانە، کە چوار ساڵ جارێک جیهان تووشی تـــا دەکات، تایەک، کە لێدانەکانی دڵ خێراتر دەکات و یادەوەرییەک لە ناخماندا چێدەکات، کە هەرگیز کۆن نابێت.

✍️یەکێک لە فانە خۆشەویستەکان
مامۆستا هێمن لە شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە❤️✌️🌏🏆


هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان

19/06/2026

🚨📲 مایکل ئۆلیسێ هەموو پۆستەکانی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سڕیوەتەوە و بایۆیەکی سادەی بەجێهێشتووە، تەنها یەک پۆستی لەسەر فەڕەنسا هەیە لە دوو ڕۆژ پێش ئێستا 👀🇫🇷

وادیارە مایکل ئۆلیسێ دەیەوێت هەموو تەمەنی شان بەشانی کیلیان ئێمباپێ یاری بکات!

19/06/2026

ئیمپاپێ لە مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا 🇫🇷🇫🇷🤍💙❤️

19/06/2026

هێڵی هێرشبەری فەرەنسا هەموویان پێکەوە نرخیان 800 ملیۆن یۆرۆیە، بە نرخ و بەپارە مۆندیال نابەیتەوە بەڵکو ئەو 8 یاریە تۆ جەنگ دەکەی نەک معامەلە

بۆ زانیاریتان هەموو پێکهاتەی بەرازیل نرخەکەی 500 ملیۆن یۆرۆیە


Photos from ‎هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان‎'s post 19/06/2026

واین ڕۆنی: خەڵک بە ڕادەی پێویست قەدری کیلیان ئێمباپێ نازانن وە بە نزیکترین یاریزانی لە ڕۆناڵدۆی دیاردە ناوزەد کردووە لە سەردەمی مۆدێرن 😮 💨🔝

هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان
Bzhar Mzuri

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


Ainkawa
As Sulaymaniyah
46003