مانچستەر یونایتد

مانچستەر یونایتد

Share

⚫️⚪️🔴 بەخێربێن بۆ پەیجی مانچستەر یونایتد 🔴⚪️⚫️ ناوچەی پیشەسازی حاجیاوا، فەرعی یەکەم - تەنیشت شارەوانی حاجیاوا

05/06/2026

ئایا دانانی ئامۆریم بە ڕاهێنەر کارێکی دروست بوو؟

عومەر برادە: ئەو پرسیارە وەکو ئەوەیە بڵێی ڕەش[نەخێر] یاخود سپی[بەڵێ]ـێیە؟ گەر وابێت ئەوە نەخێر کارێکی باش نەبوو لەبەرئەوەی ئەو سەرکەوتوو نەبوو.
بەڵام لەڕاستیدا ئەو وەرزێکی زۆر سەختی بەڕێکرد، هەروەها توانی ستانداردەکانی ژووری جلگۆڕین بەرز بکاتەوە


برادا: دانانی کاریک پێموایە کارە دروستەکەیە ئەو هەمیشە هێمنی دەهێنێت بۆ یانەکە و کوڕی یانەکەیە. چەندین یاری زۆر باشمان لەژێر دەستی ئەو بینی
نایابترینیان دوو یاری یەکەمی بوو دژی سیتی و ئاڕسناڵ

برادا: گرێبەستەکانی وەرزی پێشوومان زۆر باش بوون، کۆنیا! واو کۆنیا بەڕاستی بەهرەدارە، ئێمبومۆ کەسێکی بێدەنگە بەڵام هەمیشە وەکو سەرکردەیە لە یاریگادا.

برادا: برونۆ کاپتنی تەنها ناو یاریگا نییە، بەڵکو لەدەرەوەی یاریگاش کاپتنە، یاریزانێکە شایەنی ئەو دەستکەوتانەیە کە بەدەستی هێناون. بە دڵنیایی حەزدەکەین لەگەڵمان بمێنێتەوە.

03/06/2026

یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینە ئێدێرسۆنی بەڕازیلی یاریزانی ئەتلانتایە بە 45 ملیۆن یۆرۆ

بەهیوای سەرکەوتن بۆی👏🏻
بەڵام هیوادارم ئیدارە یاریزانێکی تریش لە پلانیان دابێت و ئوگارتیش بەڕێ بکەن.

02/06/2026

تیری هێنری: تۆ بەردەوام فشار و فشارت دەخستە سەر[ئاڕسناڵ]، ئایا هەرگیز هەستت دەکرد ئارسناڵ دەستەمۆ بێت؟

لویس ئینریکی: ئێمە دەزانین ئارسناڵ یەکێکە لە تیپە ڕێکخراوەکانی ئەوروپا، کاتێک بڕیاردەدەن بەرگری ناوچەیی بکەن، ئەوە زۆر قورس دەبێت هەلی دروستکردن، پێش ئەم یارییە لێکۆڵینەوەمان لە بردنەوەکەی مانچستەر یونایتد کرد بەرامبەر ئارسناڵ بە ئەنجامی 3-2، چونکە ویستمان لەوە تێبگەین کە چ کێشەیەکیان بۆ دروستکردوون.

ئەوەی بینیمان تیپێکی ئازا بوو، کە ئازا بوو هێرش بکاتە سەر ئەو شوێنانەی کە لەبەردەستدا بوون و یاریزانی کوالێتیان هەبوو کە سزایان دان کاتێک هەڵەیان کرد. گۆڵەکانی دۆرگو و کۆنیا دەریخست کە یەک سات لە کوالیتی دەتوانێت یارییەک بە تەواوی بگۆڕێت. بۆیە کاتێک ئارسناڵ گۆڵی یەکەمی بەرامبەر ئێمە تۆمارکرد، ئێمە ئارام بووین، چونکە پێشتر نموونەیەکمان بینیبوو کە تیپێک لەو دۆخە گەڕایەوە.

هەر بۆیە پێم وایە وەرزی داهاتوو مانچستەر یونایتد زۆر مەترسیدار دەبێت. ئەگەر بتوانێت چارەسەر بدۆزیتەوە بەرامبەر بە تیپێک کە وەک ئارسناڵ ڕێکخراوە، وە دەتوانیت ڕکابەری هەر کەسێک بکات.

02/06/2026

بەفەڕمی | سێنە لامێنس بەباشترین گرێبەستی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا✨

29/05/2026

بۆ هەمووان ڕقیان لە مانچستەر یونایتدە؟

مانچستەر یونایتدی سەردەمی زێڕین کاتی دیاری کردنی باشترین پێکهاتەی ساڵی پرێمەرلیگ.
چۆن تێکناچن😬

29/05/2026

فابریزیۆ ڕۆمانۆ | بێنیامین شێشکۆ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

28/05/2026

هیچ یاریزانێک لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا نەگەیشتوەتە دروستکردنی 100 چانسی گۆڵ تۆمارکردن!

برونۆ بەتەنها نزیکەی دوو ئەوەندەی ڕکابەرەکەی لە پرێمەرلیگ چانسی دروستکردووە بە 136 چانس

28/05/2026

بەرشەلۆنەی برامان
شتیوا نییە تازە نامانەوێتەوە هەر هی خۆتانە ڕاشفۆرد

خێرا بە قوربانە لەگەڵ سانچۆ وەکو ئانتۆنی بەڕێیان بکەن و ساغیان بکەنەوە

ڕاشفۆرد لەمنداڵیەوە لە یونایتد بووە و لەوێ گەورە بووە کەچی ستۆری دانا بوو دەیوت سوپاس بۆ فلیک و ئیمری کە لە کاتە سەختەکان لەگەڵمدابوون !
ئەی هاندەرانی یونایتد بەهەموو تەمەنیان یەک وەرز بەباشی بینیانی ئەوان لە پشتت نەبوون ؟!!

27/05/2026

کورە ئەو بۆندەی تا 5 ساڵی تر بۆ درێژبکەنەوە تا زوویە
کەی یاریزانی ئاوا بە وەفا و نازدار و بە روحەیتمان هەبووە ١٥ ساڵە؟

نازدار برونۆ بە باشترین یاریزانی هەفتەی 38 پرێمەرلیگ ـیش دیاریکرا

ئەوە جگە لەوەی بەباشترین یاری دروستکەری پرێمەرلیگی ئەم وەرزەش دیاری کرا

Photos from ‎مانچستەر یونایتد‎'s post 27/05/2026

باشە من سەرم لەوە سوڕماوە بە حساب مانچستەر یونایتد یەکلابووەتەوە لەوەی لەمەودوا گرێبەست لەگەڵ سەلمێنراوەکانی خولی ئینگلیزی بکات

ئیتر ئەو خۆ سەرلێشێواندنەی بۆ چییە؟
بۆ ئەو مەترسیە دەگرنە بەر و ئێدێدسۆنێک دەهێنن لە ئەتلانتاوە خوا دەزانێت سەرکەوتوودەبێت یان نا

ئەوەتا
ئێلیۆت هێندێرسۆن
ماتیۆس فێرناندێز
برونۆ گێمێراش
ساندرۆ تۆنالی

باشترین بژاردەکانت لەبەردەمە بۆ سەر لەخۆت تێکدەدەی ؟ خەریکە ئیدارە دووبارە ئیشە هەڵەکە بکەن

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Irbil