21/10/2026
بیانوو ناهێنمەوە ئیشی من نیە
دوێنێ ئینریکی زاڵ بوو بەسەر فلیک و سەلماندی تاکەکەسە بەرامبەر فلیک بوەستێت
بەڵام بوەستە ئەنجام با خۆڵ لەچاوت نەکات.
فلیک حیسابی یاریەکی ئاسایی کرد و یاری مان و نەمانی نەکرد
گەر فلیک یاری مان و نەمانی کردبا پشووی نەدەدا رۆدری ، پێدری لەباشترین ئاستی خۆی دانەدەنیشاند و باڵدی نەدەخستە ناو یاریگا
بەڵام فلیک ئەو یاریەی تەنها وەک سێ خاڵ حیساب کردبوو و چاوی لەکلاسیکۆ و و برینی هەنگاوێکی گرنگی لالیگا بوو ، فلیک دەیەوێت تاوەکوو مانگی ٣ لالیگا تەواوبکات و بۆئەوەی ئەوکات لەخ*ل پشووبدات یاریزانەکان بۆ ئەبتاڵ حازریان بکات
لەبەرامبەردا پاریس لەلیگ وەن رکابەری نیە یاریزانەکانی وەک وەحش بۆئەو یاریە ئامادەکردبوو.
ئەی فلیک وبارسا
لەماوەی ٧رۆژ لەکەتەلۆنیا چونەتە ئەستەنبووڵ ، لەوێوە بۆ ئەندەلوس لەوێوە نەیانتوانی گەشت بکەن بەهۆی خراپی کەش و هەوا وەک ٢٠١٠ی ئینتەر کەبارسا باجەکەی دا و دۆراندی ، ئینجا رۆژێک درەنگ و تەنها بەیەک راهێنان گەشتی پاریسیان کرد لەماوەی ٧رۆژ ئەو هەمووە گەشت و ماندووبونە بەرامبەر تیپێکی پر وزەی وەک پاریس دۆران زۆر ئاساییە ، ئەو یاریە کاتێک دەبوە پێوەر کە دوو یاری بوایە و حیساباتەکە کامپ نۆی تیابوایە ، لەقۆناغەکانی کرانە دەرەوە کاتێک بارسا ٩٠ دەقە رۆدری و پێدری و رافینهای یاری پێکرد شتەکان زۆر جیاوازتر دەبن