07/10/2023
تەواوی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی سەبارەت بە یارییەکەی سپەی بەرامبەر گرانادا.🔵🔴
چاڤی : ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو کارەی کە لە ماوەی هەفتەکەدا ئەنجاممان داوە.
فێرمین لۆپێز ؟
چاڤی : ئەو یاریزانێکە کە من حەزم لێیە، ئەو هەردوو قاچی بەکاردەهێنێت، حەزی لەوەیە لە دەرەوەی ناوچەی سزا شووت بکات و چەندین شەڕی بردۆتەوە، ئەو خولەکەکانی دەست دەکەوێت ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
چاڤی : یاریزانی پێکانمان زۆرە، بەڵام نابێت بەهۆی پێکانی چەند یاریزانێک ئاستمان خراپ بێت، چونکە یاریزانی زۆر باش هەن ئەتوانن جێگایان پڕ بکەنەوە.
چاڤی : بۆنەیەکی گرنگی وەک جامی جیهانی، لەساڵی 2030 بەنیازە لە یاریگای کامپ نۆ بەڕێوە بچێت، بۆچی نا، کامپ نۆو یاریگایەکی گەورەیە و ئامادەیە بۆ هەموو بۆنەیەک.
چاڤی : بەڕاستی زەحمەتە جێگرەوەی ئەستێرەیەکی جیهانی وەک لیڤا بکەین، بەڵام بیرۆکەکەمان ناگۆڕێت و فێران ئامادەیە.🔥
کلین شیت ؟
ئێمە بەرگریکاری ناوازەمان هەیە، وە هەروەها گۆڵپارێزیش، ئێمە ئامانجمان بردنەوەی یارییەکان و کۆنتڕۆڵیکی زۆری تۆپە.
ڕۆمیۆ ؟
چاڤی : من لەگەڵ ئەو دڵخۆشم و گرێبەستێکی سەرسوڕهێنەرە. ئەوە زۆر شتمان پێدەبەخشێت، خزمەتێکی باش دەکات و لەبەرگریدا ناوازەیە.
باڵدی ؟
چاڤی : لە بارسێلۆنا یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکان ئەو یارییەکە دەکاتەوە و وەک پیاوێکی ئازاد ڕەفتار دەکات کاتێک کە تۆپی لە قاچەکان دایە، من دڵخۆشم لەگەڵ ئەو.
چاڤی : من بردنەوەی قوڕسم ناوێت، بردنەوەی وەک ئەوەی دژی بیتێس و ئەنتفێرپ ئەوێت، بە ئاست و ئەنجام، ئەنجامەکە گرنگە، بەڵام بە ئاستەوە دڵخۆشکەرترە.
پێدری ؟
چاڤی : ئێمە دەمانەوێت ئەو 100% ئامادە بێت، چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەوین.✅
ڕۆڵی فرێنکی ؟
چاڤی : هەموومان ئەزانین کە فرێنکی دیۆنگ یەکێکە لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهان، ڕۆڵی فرێنکی لەهەموو شوێنێکدایە، ئەو بارسای خۆشدەوێت و کار دەکات.🧡😍
12/03/2020
11/03/2020
11/03/2020
08/03/2020
03/03/2020
03/03/2020