28/05/2026
یەکجار سوور،بۆ هەمیشە سوور❤️
گیڕارد پیکێ🥰
عاشقانی مانچستەری گەورە
28/05/2026
یەکجار سوور،بۆ هەمیشە سوور❤️
گیڕارد پیکێ🥰
27/05/2026
تاریق میچێڵ بەرگریکاری باڵی چەپی کریستاڵ پاڵاس بەڕاستی لە لیڤڵێکی بەرز و نایابە…
ئەوەی سیفاتی بەرگری باڵە لەم کوڕە دا هەیە چ لەمراوەغە یان بەرگری یان جوڵەی بێ تۆپ و توانای جەستەیی و پاس هەمووی شازە،پێم سەیرە تۆخێل بۆ مۆندیال بانگهێشتی نەکردووە🤦
بەڕاستی پێی سەرسامم👏🏻
وە دووبارە یانەیەکی ئینگلیزی بووە پاڵەوان لە یاری کۆتاییە ئەوڕوپیەکان🔥
27/05/2026
لە شوێنێک بینیم دەڵێن 100 ملیۆنیان داناوە بۆ تۆنالێ... !
خۆ تۆزێکی تری سەرخەی ئیمباپێ دەهێنی🥰
نازانم من بە شایەنی ئەو برەی نازانم، وە بەداخەوە دەڵێم ئیتاڵیا و یاریزانانی ئیتاڵی دەمێکە کۆتاییان هاتووە، لە مانچستەریش بە دەگمەن هەبووە سەرکەوتوو بوبن
27/05/2026
جەژن لە هەموو لایەک و ئەزیزەکانی ئەم پەیجە و سەرجەم هاندەرانی مانچستەر یونایتد پیرۆز بێت❤️🌹
25/05/2026
🚨🚨🚨🗣 | ڕۆی کین لەسەر وێستهام کە داوای 50-60 ملیۆن بۆ ماتیوس فێرناندز دەکات:
• پێم وایە ئەمە گاڵتەجاڕییە، ڕاشکاوانە بم…
• من ئامۆژگاری مانچستەر یونایتد ناکەم ئەم بڕە پارە زۆرەی بۆ بدات..
• یاریزانێکی بەتوانایە، بەڵێ، بەڵام ئێمە باسی کەسێک دەکەین کە بەردەوام خۆی لە بەرزترین ئاستدا نەسەلماندووە، و لەژێر فشاری ڕاستەقینەدا خۆی نەسەلماندووە…
• جیاوازییەکی گەورە و گەورە هەیە لە نێوان جوان دەرکەوتن لە هەندێک ساتدا، لەگەڵ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە یانەیەکی زەبەلاحی تۆپی پێدا…
• ناتوانیت 60 ملیۆن خەرج بکەیت تەنها لەسەر بنەمای تواناکان…
• گەر لەدەست من بێ دەبێت بەهای نزیکەی ٣٠ ملیۆن پاوەند بێت بە زیادکراوەکانیشەوە…
• ئەگەر مانچستەر یونایتد پارەیەکی زۆر لە هێڵی ناوەڕاست خەرج دەکات، با بچن و یاریزانان بهێنن کە پێشتر بەهای خۆیان لە بەرزترین ئاستدا سەلماندووە…
• یاریزانانی وەک ساندرۆ تۆنالی و ئیدێرسۆن و کارلۆس بالێبا زۆر شتی ترتان پێشکەش دەکەن…
• هێزی جەستەیی و تیژی و ئارامی و کەسایەتیت پێدەبەخشن ئەم جۆرە یاریزانانەی ئەزموونیان هەیە….
با بێینە سەر ڕۆی کین کە هەر دەڵێی لەو سەردەمە ناژی و بێ ئاگایە،ئاخر زۆر یاریزانی ئاست ئاسایتر هەن لە ماتیوس فێرناندێز کە نرخیشیان لەو بەرزترە،ئێستا سەردەمەکە وای لێ هاتووە کە یاریزانی ئاسایی لە پریمەرلیگ ٢٠ ملیۆن ٣٠ ملیۆن تێپەڕ دەکەن بۆ جۆرە یاریزانێکی وەک ماتیۆسیش کە مانیوو پێویستیەتی لەم کاتە ئەوە بڕێکی ئاساییە،ئاخر تۆ بتەوێ بچیت بە پەنجا ملیۆن چوامینی یان تۆنالی یان ئەندەرسن بگوازیتەوە دەبێ بیخ*لێنیتەوە چونکە داهاتی ئێستای یانەکان چوار بەقەد ڕابردوو زیادی کردووە،ئێستا تۆپی پێ بۆتە بازرگانی و قومار ئینجا کڕینیش دەگەڕێتەوە سەر شەنس نەک پێدانی پارەی زەبەڵاح و یان بەئەزموون یاخوود شوێنی یاریکردنی….
وە لەم شتەی ناشرینتر کە ڕۆی کین کردوویەتی ئەویش کوێرانە بەربوونە لە برونۆ و بەدڵی خۆی سووکایەتی پێدەکات وە کەمێک پێش ئێستاش برونۆ جوابی رۆی کینی دایەوە بە درۆزن،وە گەر ئاگادار بن ڕۆی کین بەدڵی خۆی ڕەخنەی بێ بنەما لە یانەکە دەگرێ و بگرە جاری وا هەیە تەشهیری گەورەی پێدەکات،نازانم ئەو پیاوە و هاوشێوەکانی وەک روونی و سکۆلز و نیڤڵ چۆن دەوێرن باسی هەندێک سەروەری بکەن کە بەهۆۆی سێبەری فێرگسۆن دەستەبەریان کردووە،دەی بە اللە گەر فێرگسۆن نەبوایە دەبوو ڕۆی کین و هاوشێوەکانی کاروانی وەرزشیان وەک گیڕارد و جەیمس میلنەر و پیتەر کراوچ بووایە بگرە خراپتریش،ئینجا ئەم ئینگلیزە عنصوڕیانە لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کاریک زوو وتیان سەرکەوتوو نابێ و نابێ ببێ بەڕاهێنەری مانیوو و نازانم چی وە دوای ئەم بردنەوانەی کاریک بۆیە ئێستا لەداخا تەقیوون و بە بڕونۆی داماوی دەگرن کە تیپەکە پێویستی بە بردنەوە نەبوو ئەمیش هەوڵی شکاندنی ڕیکۆردەکەی بدات…
چەند جارێکی تریش ووتومە من لە جێگەی ئیدارەی مانیوو بام لەگەڵ هەر لێدوانێکی ناشرینی یاریزانە کۆنەکانی مانیوو یەکسەر داوای یاسایم بەسەر بەرز دەکردنەوە بۆ ئەوەی دەمکووت بن و چیتر کاریان بەمانیوو دانەبێت….
ئێوە بەس سەیری گەورەیی سێر فێرگسۆن بکەن دوای ڕۆیشتنی هەرگیز لێدوانێکی نەرێنی دژی مانیوو نەداوە بگرە بەردەوام بووە لەهاندانی یانەکە کە خۆی لەخۆیدا سێ لەسەر چواری مێژووی تیپەکە ئەم پیاوەیە…
هیوادارم ڕۆی کین و هاوشێوەکانی عاقڵ بکرێن و دەمکووت بکرێن….
25/05/2026
دوو ساڵ پێش ئێستا... 🥲❤️
25/05/2026
ئەم کوڕە لە مۆندیال سەرەکی بێت کە شایستە ترینیشە وەک لەوانی تر ئەوا بە دڵنیایەوە دەدرەوشێتەوە و دەبێتە جێی سەرنجی بینەران….
بەڕاستی کۆبی ماینۆ بیر و ڕای پێشترمی گۆڕیووە کە واهەستم دەکرد بۆ ڕیتیمی پریمەرلیگ خاو بێت بەڵام لەگەڵ کاریک یاری دوای یاری باشتر دەبوو،لە ئێستادا خەمم نییە گەر ئەندەرسنیش نەهێنن و لە جێگەی ئەو وەسەت دیفاعێک بێنن بۆ ئەوەی ماینۆ ئازادتر بێت لە یاریگا ئەوا زۆر زیاتر لە ئەندەرسن پێشکەش دەکات…
مانیوو بژاردەکانی زۆرن بۆ ئەوەی لەتەک ئەم کوڕەی دانێ بۆ وەرزی نوێ ئەوانیش بالیبا و ماتیوس فێرناندێز و ئێدەرسۆنی بەڕازیلییە،کە بەڕای من فێرناندێز و بالیبا بهێنن زۆر باش دەبێ و یاریزانی ئامادەن و پارەیەکی زەبەڵاحیشی ناچێ…
24/05/2026
لەدوای ڕۆیشتنی فێرگسۆنەوە یانەکە کە تاکە دوو وەرز گۆڵی زۆری تۆمار کردبێ لە پریمەرلیگ ئەویش ئەم وەرزە و وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بوو….
ئەم وەرزە مانیوو لە خ*ل شەست و نۆ گۆڵی تۆمارکرد دووەم زۆرترین گۆڵی یانەکە لەوەرزێکی پریمەرلیگ دوای ڕۆیشتنی سێر فێرگەسۆن کە یەکەم ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ بوو بە تۆمارکردنی ٧٣ گۆڵ….
24/05/2026
خۆزگە هەر ٢١ ئەسیستەکەت بە تۆپی جێگیر و کۆڕناڵ دەکرد بۆ ئەوەی ناحەزانت زیاتر بتەقن ههههه
پاشای ئەسیست👑❤️
24/05/2026
بێتامی کرد😂😅
یاری بە مێژووی پرێمەرلیگ ئەکات سڵاوی خوای لێبێت🔥❤️
24/05/2026
تەواووو کۆتاییییی هاتتت
یەکەم یاریزانی مێژووی پرێمەرلیگ بتوانێت لە وەرزێکدا ٢١ ئەسیست بکات😍
سەرەڕای هەبوونی گیگس سکولز جێرارد لامپارد... !!!
یارییەکە بۆ ئێمە کۆتایی هات❤️❤️
ئەی هاوار ئەم کوڕە چییە؟!😳