لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان

لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان

Share

پەیجی فەرمی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان

الصفحة الر

16/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بۆ یانەی وەرزشی ئاکرێ

بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی خ*لی پلە سێی یانەکانی عێراق و سەرکەوتنی شایستەی یانەی وەرزشی ئاکرێ بۆ خ*لی پلە دووی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، یاریزانان، ستافی ڕاهێنەران و
هاندەرانی دڵسۆزی یانەی ئاکرێ و خەڵکی سەربەرزی دەڤەرەکە دەکەین.
ئەم دەستکەوتە وەرزشییە بەرهەمی ماندووبوون و دڵسۆزیی هەموو لایەک بوو، جێگەی شانازی لێژنەی ئۆلۆمپی و هەموو وەرزش دۆستانی کوردستانە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین و دڵنیایین لە خ*لی پلە دووی عێراقیشدا بە هەمان ڕۆحیەتەوە نوێنەرێکی شایستەی هەرێمی کوردستان دەبن.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای سەرکەوتنەکانتان.

لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان
16ی نیسانی 2026

14/04/2026

دەستخۆشی و پیرۆزبایی...
لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی سێمێڵ دەکات بۆ گەیشتنیان بە خ*لی نایابی کوردستان. هیوای سەرکەوتن و ئاستێکی بەرزترتان بۆ دەخوازین لە خ*لی نایابدا.

هەروەها هیوای بەختێکی باشتر بۆ ئەو یانانە دەخوازین کە بەشدارییان کرد و سەرنەکەوتن، ماندوونەبن و سوپاس بۆ بەشدارییە ڕەنگینەکەتان لە خ*لەکەدا.

#خ*لی_نایاب

10/04/2026

پیرۆزبایی نامەیەک لە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستانەوە

بەبۆنەی سەرکەوتنی شایستەی یانەی وەرزشی بابان بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان، لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاهێنەران، یاریزانانی دڵسۆز و سەرجەم هاندەرانی یانەی بابان دەکات.

ئەم دەستکەوتە گرنگە، بەرهەمی ماندووبوون و شەونخوونی و پلانێکی تۆکمەی کارگێڕی و هونەری یانەکەیە، کە توانییان بە ئاستێکی بەرزەوە بگەڕێنەوە بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆیان لە خ*لی نایابی کوردستاندا. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە وێستگەکانی داهاتوودا.

هاوکات، لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی و سوپاسی بێپایانی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەو یانە بەڕێزانە دەکات کە لە خ*لی پلەیەکی کوردستاندا بەشداربوون و بە گیانێکی وەرزشییانەی بەرزەوە کێبڕکێیان کرد و جوانییان بە خ*لەکە بەخشی. هیوای بەختێکی باشتر و سەرکەوتن بۆ ئەو یانانە دەخوازین کە لەم وەرزەدا نەیانتوانی بگەنە خ*لی نایاب، هیوادارین لە وەرزەکانی داهاتوودا ئەنجامی شایستەتر بەدەست بهێنن.

دووبارە پیرۆزە لە یانەی بابان و تەواوی وەرزشکارانی شاری سلێمانی.

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
10ی نیسانی 2026

10/04/2026

پیرۆزبایی نامەیەک لە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستانەوە بۆ یانەی وەرزشی شەقڵاوە

بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خ*لی پلەیەکی کوردستان و سەرکەوتنی شایستەتان بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان، لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاهێنەران، یاریزانە چاونەترسەکان و سەرجەم ئەندامان و هاندەرانی دڵسۆزی یانەی وەرزشی شەقڵاوە دەکات.

ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئەنجامی پلانێکی سەرکەوتووانە و ماندووبوونی بەردەوامی ئێوەیە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی ناوچەکە و کوردستان. دەستخۆشییەکی تایبەت لە یاریزانان دەکەین کە بە گیانێکی وەرزشیی بەرزەوە جەنگان، و لە هاندەرانیش کە هەمیشە پشتیوانێکی بەهێزی یانەکەیان بوون.

هاوکات، دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو یانە بەشداربووانەی خ*لەکە دەکەین کە بە کێبڕکێیەکی تەندروست و وەرزشییانە، ڕەنگ و جوانییەکی تایبەتیان بە خ*لەکە بەخشیبوو.

هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ یانەی شەقڵاوە دەخوازین لە وێستگەی داهاتوویان لە خ*لی نایابی کوردستاندا.

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
10ی نیسانی 2026

07/04/2026

پرسەنامەیەک لە لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی عەبدولکەریم) برای بەڕێز (کاک سەعید ئەحمەد) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستانمان پێ گەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی سەرۆک و جێگرو ئەمینداری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم وەرزشوانانی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز کاک سەعید ئەحمەد و خانەوادە بەرێزەکەیان دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان
٧ / ٤ / ٢٠٢٦

07/04/2026

را گه‌یەندراوێک لە لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستانەوە

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و ناپەسەندە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شاری هەولێری پایتەخت, لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر خانووی هاووڵاتییەک لە گوندی "زەرگەزەویی" سەر بە ناحیەی دارەشەکران له‌ پارێزگای هه‌ولێر ، بەداخەوە دوو هاوسەری بێتاوان بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و موژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.
ئێمە لە لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان، وەک دامه‌زراوه‌ی وەرزشی هه‌رێمی كوردستان، بە توندی سەرکۆنەی ئەم تاوانە قێزەوه‌نە دەکەین. بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤە و وەک "تاوانی جەنگ" دەیناسێنین.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی جیهان دەکەین، چیتر ڕێگە نەدەن بە بیانووی بێ پاساو پەلاماری خەڵکی بێتاوانی کوردستان بدرێت. پێویستە سنوورێک بۆ ئەم ستەمکاری و دەستدرێژییە بەردەوامانە دابنرێت .
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەم هێرشە دادەنەوێنین و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەردەبڕین.

لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان
7ی نیسانی2026

06/04/2026

پەیامی لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرزش

وەرزشوانانی ئازیز

ئەمڕۆ ٦ی نیسان (٦ی ٤)، "ڕۆژی جیهانیی وەرزش بۆ گەشەپێدان و ئاشتی"یە. بەم بۆنەیەوە، لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم وەرزشوانان، ڕاهێنەران، ناوبژیوانان و هەموو لایەنگرانی وەرزش لە هەرێمی کوردستان دەکات.

وەرزش تەنها کێبڕکێ نییە، بەڵکو پەیامی ئاشتی، تەندروستی و یەکگرتووییە. ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، جەخت لەسەر گرنگیی دەستپێکردنەوەی خێرا و کارای چالاکییە وەرزشییەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەینەوە.

بەداخەوە، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و پاڵپشتی دارایی بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی، زۆرێک لە چالاکییەکانمان پەکخراون. وەرزشوانانی ئێمە، کە سەرمایەی نیشتمانیین، بەهۆی ئەم بێ بودجەییەوە لە چالاکییەکان وەستاون و هۆڵ و یاریگاکانمان کە پێویست بوو ببونایە بە ناوەندی گەشەپێدانی بەهرەکان، ئێستا بەهۆی نەبوونی چالاکیی یەکێتییە وەرزشییەکانەوە بێدەنگ و بێ جووڵە ماونەتەوە.

لێرەوە، داواکارین لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە ئاوڕێکی جدی و خێرا، چارەسەری گرفت و بەربەستە داراییەکانی بەردەم وەرزش بکات. پێویستە وەرزش بخرێتە ئەولەویەتی کارەکان بۆ ئەوەی بتوانین دەرگای یاریگاکان بەڕووی لاوانماندا بکەینەوە و جارێکی دیکە شارەکانی هەرێمی کوردستان پڕ بکەینەوە لە چالاکیی وەرزشی و کێبڕکێی ئاستبەرز.

دووبارە ڕۆژی جیهانیی وەرزش لە هەمووان پیرۆز بێت.

لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان
٦ی نیسانی 2026

28/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی

وەرزشکارانی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەن

بە نیگەرانییەکی قووڵەوە، هەواڵی هێرشی ناڕەوای درۆنی بۆ سەر ماڵی (بەڕێز نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک پێمان گەیشت. ئێمە لە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەناوی سەرۆک، جێگر، ئەمینداری گشتی، ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم وەرزشکارانی هەرێمی کوردستان ، بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزاری ئەم هێرشە تێرۆریستی و ترسنۆکانەیە دەکەین.

ئەم جۆرە هێرشانە کە ئامانجیان تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجگرتنی سیمبولە نیشتمانییەکانمانە، نەک هەر ناتوانن ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن، بەڵکو یەکڕیزی و توندوتۆڵیی ڕیزەکانی خەڵکی کوردستان و وەرزشکاران زیاتر دەکات لە دەوری قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسییەکەمان.

وەرزش کە هەمیشە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە، لێرەوە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە وەرزشکارانی کوردستان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی داکۆکیکاران دەبن لە ئارامیی نیشتمان. لە یەزدانی مەزن داواکارین هەرێمی کوردستانمان هەمیشە ئاوەدان، ئارام و پارێزراو بێت لە هەموو پیلان و نەگریسییەکی دوژمنان.

سەربەرزی بۆ کوردستان و سەرشۆڕی بۆ تێکدەرانی ئاسایش.

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
٢٨ی ئاداری 2026

19/03/2026

لێژنەی ئۆلۆمپی جەژنە پیرۆزە لە خەڵکی کوردستان و وەرزشوانان دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بە گشتی و وەرزشوانانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکات.

لە خودای گەورە داواکارین، کە نوێژ و ڕۆژوو و تاعه‌ت و عیبادەتەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لە هەموو لایەک قبوڵ کردبێت و ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان. هیوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ هەمووان دەخوازین و ئومێدەوارین هەرێمی کوردستانمان هەمیشە بە ئارامی، تەبا و پارێزراوی بمێنێتەوە.

هاوکات، لەم بۆنە پیرۆزەدا، هیوادارین کە دوای جەژنی ڕەمەزان، کۆتایی بە کێشە و گرفتە داراییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی بێت. ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانین وەک لێژنەی ئۆلۆمپی، بە هاوکاری هەموو لایەک، جارێکی دیكه‌ دەست بە چالاکییە وەرزشییەکانی یەکێتییە وەرزشییەکان بکەینەوە و هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری وه‌رزش و وەرزشوانانی کوردستان و بەرزکردنەوەی ئاستی وه‌رزش لە ناوچەکەدا.
دووبارە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەمووان پیرۆز بێت و هەر شاد و سەرفراز بن.

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
19ی ئاداری 2026

14/03/2026

پەیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بۆ یانەی وەرزشی هەندرێن
بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خ*لی نایابی کوردستان بۆ وەرزی (2025 - 2026)، بەناوی سەرۆک و جێگر و ئەمینداری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاهێنەران، یاریزانان و هاندەرانی دڵسۆزی یانەی وەرزشی هەندرێن دەکەین.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئەنجامی ماندووبوون، پلاندانانی ورد و کارکردنی بەکۆمەڵی هەموو لایەکتانە، کە توانیتان بە شایستەیی و بە ئاستێکی بەرزەوە نازناوی ئەم وەرزەی خ*لەکە بۆ خۆتان مسۆگەر بکەن. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کاروانی وەرزشییتاندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری وەرزش لە هەرێمی کوردستان.
هەر بەم بۆنەیەوە، دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو یانە بەڕێزانە دەکەین کە بەشدارییان لە خ*لەکەدا کرد و بە گیانێکی وەرزشیی بەرزەوە کێبڕکێیان کرد. ماندووبوونی ئەوانیش لە بەرزکردنەوەی ئاستی خ*لەکەدا جێگەی بایەخە، هیوای سەرکەوتن و بەختێکی باشتر بۆ ئەو یانانە دەخوازین لە خ*ل و وەرزەکانی داهاتوودا.
دووبارە پیرۆزبایی لە یانەی هەندرێنی پاڵەوان دەکەین و هەمیشە له سەرکەوتن دابن.

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
14ی ئاداری 2026

Photos from ‎لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان‎'s post 10/03/2026

دەستەی راپەراندنی لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە شاندێکی ڕێکخراوی "نڤاری وەرزشی" کرد

هەولێر - ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ هەماهەنگیی وەرزشی، ئەمڕۆ سێشەممە، م. سەلاح حەسەن خەسرەو، سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە بەڕێزان "موئەیەد مەغدید" جێگری سەرۆک، "د. ئاڵان قادر" ئەمینداری گشتی و "د. سەرهەنگ عەبدولخاڵق" بەرپرسی پەیوەندییەکان، پێشوازیان لە شاندێکی ڕێکخراوی "نڤاری وەرزشی" کرد.

لە دیدارێکی وەرزشیدا، شاندی میوان وێڕای ناساندنی ڕێکخراوەکەیان، کارنامە و ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆیان بۆ داهاتوو خستە ڕوو. سەرۆک و بەرپرسانی ڕێکخراوی نڤار ئاماژەیان بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکییان خزمەتکردن بە ژێرخانی وەرزشی و پێگەیاندنی نەوەیەکی وەرزشکارە لەسەر بنەمای زانستی، بۆ ئەم مەبەستەش خواستی خۆیان بۆ هەماهەنگییەکی بەردەوام لەگەڵ لێژنەی ئۆلۆمپی وەک باڵاترین دامەزراوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لای خۆیەوە، م. سەلاح حەسەن خەسرەو، سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ، دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە کرد و ڕایگەیاند: "لێژنەی ئۆلۆمپی هەمیشە وەک چەترێک وایە بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو توانا و ڕێکخراوانەی کە خەمی گەشەپێدانی وەرزشیان هەیە. ئێمە پاڵپشتی هەر هەنگاوێکی ئەرێنی دەکەین کە خزمەت بە وەرزشکارانی کوردستان بکات."

هەر لە دیدارەکەدا، موئەیەد مەغدید جێگری سەرۆک و د.ئاڵان قادر ئەمینداری گشتی و د.سەرهەنگ عەبدوڵخاڵق بەرپرسی پەیوەندییەکان، هیوای سەرکەوتنیان بۆ ڕێکخراوی نڤار خواست و جەختیان لەوە کردەوە کە دەرگای لێژنەی ئۆلۆمپی کراوەیە بۆ هەر جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک کە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزش لە ناوچەکەدا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی ڕێکخراوی نڤاری وەرزشی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆکایەتی لێژنەی ئۆلۆمپی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و هەڵوێستە نیشتمانی و وەرزشییانەیان، هەروەها ڕۆڵی لێژنەکەیان بەرز نرخاند لە سەرپەرشتیکردن و ڕێکخستنی کایە جیاوازەکانی وەرزش لە هەرێمی کوردستان.

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Iraq-erbil
Irbil
44001