ستۆدیۆی تۆپی پێ

ستۆدیۆی تۆپی پێ

Share

پەڕەیەکی تایبەت بە لایڤی تۆپی پێ

09/02/2024

ئەی بەچێژترین کلاسیکۆ لای ئێوە کامە بوو؟

22/12/2023

جەنگی یەکەمی و دووەمی پریمەرلیگ🔥🔥

سبەی شەو لیڤەرپوڵ ڕووبەڕوی ئارسناڵ ئەبێتەوە لەپێناو بوون بە یەکەم
ئایا ئارسناڵ ئەتوانێ پارێزگاری لە پێگەکەی خۆی بکات؟
ئایا لیڤەرپوڵ چ سوپڕایزێکی پێیە بۆ ئارسناڵ؟
ئاستی کامیان باشترە لە ئێستادا؟

سبەی شەو کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارە باسێکی وردی ھەردوو یانەکە دەکەین ئامار و زانیاری و ھەواڵە گرینگەکان دەخەینە ڕوو لە ستۆدیۆی تۆپی پێیەوە ان شاء اللە چاوەڕوان بن...

12/12/2023

پشتیوان بەخوا سبەی شەو ئەگەڕێینەوە بۆ لاتان بە لایڤێکی تر دەربارەی کۆتا گەڕی یاریەکانی کۆمەڵەی Fـی چامپیۆنسلیگ

لایڤەکە کاتژمێر ٩:٣٠ شەو ئەبێت چاوەڕێتانین بینەر بن و بەژدار بن بەکۆمێنتەکانتان لەگەڵمان..

Photos from ‎ستۆدیۆی تۆپی پێ‎'s post 06/12/2023

لە یادگاری یاری نێوان چێڵسی و مانچستەر یونایتد

-ئەو ساتەی ساموێل ئیتۆ ئاھەنگی تۆمارکردنی ھاتریک دژی مانچستەر یونایتد لەگەڵ ھۆدسن ئۆدۆی گێڕا لە ساڵی (2014)

ھۆدسن ئۆدۆی:من لەبیرمە کاتێک 13 ساڵ بووم ئیتۆ ھاتریکی تۆمارکرد وە لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم من نزیک لە کۆڕناڵەکە دانیشتبووم بۆ ئاھەنگ گێڕان ھاتە لای کۆڕناڵەکە منیش زۆر دڵخۆش بووم چونکە چێڵسی سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە کاتێک دەستی کرد بە ئاھەنگ گێڕان ئیتۆ تەنھا منی بینی بەھۆی ئەوەی دڵخۆش بووم ھات دەستی گرتم
ئەمە شێتانەیە بۆ کوڕێکی گەنجی وەک من کە یاریزانێکی پیشەگەر و ناودار بێت دەستت بگرێت ھەروەھا زۆر زەردەخەنەم کرد

نزیکی ٥ساڵ تێپەڕیووە بەڵام تاوەکو ئێستا من لەبیرمە و دڵخۆشم پێی یاریزانی وەک ئەو ئیلھامبەخشن و یارمەتی نەوەی دوای خۆیان دەدەن

ھەر لە منداڵیەوە خەون بە پیشەگەر بوون دەبینم ھیوادارم بگەم بەو ئاستەی کە ئیتۆ لێیەتی

ھەروەھا گەر گۆڵێک تۆمار بکەم کەسێک لەوێ ببینم بێگومان ئاھەنگی لەگەڵ دەگێڕم ھیوادارم دەرفەتێکی باش بێت بیدەم بەوان

-لێدوانی ھۆدسن ئۆدۆی یاریزانی کۆنی چێڵسی لە ساڵی ٢٠١٩

ئەمشەویش یاریەکی نایاب دەبینین لەنێوان یانە شینە لەندەنیەکە 🔵 و مانچستەری سوور 🔴

بەھیوای یاریەکی بەچێژ

Photos from ‎ستۆدیۆی تۆپی پێ‎'s post 27/11/2023

کارتە سورەکەی ڕامۆس

بەشێکی زۆری خەڵکی دیمەنەکەی دوێنێ شەوی دەرکردنی ڕامۆس بە کارتی سور بە ڕوداوێکی سەیر دەزانن.

لە یاری دوێنێ شەوی نێوان سیڤیلیا و ڕیال سۆسیداد ڕامۆس کارتی زەردی دووەمی وەرگرت و بوو بە کارتی سور، بەڵام دوای گەڕانەوەی ناوبژیوانی تەمەن ٣٩ ساڵی ئیسپانی (ئۆرتیز ئاریاس) بۆ 🟣VAR، بڕیاری دا بە ڕەتکردنەوەی کارتی زەردی دووەم وە لە جێگای ئەوە کارتی سوری ڕاستەوخۆی بەڕووی ڕامۆس بەرز کردەوە

بڕیاڕێکی زۆر ڕاست و درووستی دا✅

بە پێی دەقی فیفا یاسای ١٢-((فاوڵ و ڕەفتاری خراپ ))ھەر یاریزانێک لە ئەنجام دانی ھەر فاوڵێک ھێزێکی زۆر بەکار بھێنێ یاخوود گرینگی نەدات بەسەلامەتی یاریزان پێویستە کارتی سوری ڕاستەوخۆ (طرد مباشر)ـی پێ بدرێت

ڤیدیۆی دیمەنەکە لە کۆمێنت دانراوە بینەر بن..

Photos from ‎ستۆدیۆی تۆپی پێ‎'s post 30/08/2023

سڵاو خۆشەویستان

ان شاء اللە سبەی شەو دەست ئەکەین بە لایڤ کردنەوە یەکەم لایڤیشمان دەربارەی مێرکاتۆی هاوینە و تیروپشکەکانی چامپیۆنزلیگ ئەبێت دوای ڕاکێشانی تیروپشکەکەکان کاتژمێر ٩:٣٠خولەک بە میوانداری چەند میوانێکی بەڕێز
هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە و ئەگەر ئەتوانن ئەم پۆستە شەیر بکەن

ڕێزێک زۆر بۆ ھەمووتان ...

18/08/2023

سڵاو ئەزیزان
ئەم پەیجەمان داناوە وەک ستۆدیۆیەکی ڕاستەقینە بۆ تۆپی پێ لێرە لایڤمان بۆ پێش یاریەکان دەبێت لەگەڵ کەسە دیار و بەناوبانگەکانی سۆشیاڵ میدیای وەرزشی لە شەوانی یاریە گرینگەکان بۆ شیکردنەوە و باسکردنی ڕوداوەکان وە چەندین شتی جیاوازی تر.

جگە لەوەش ئەو ڕۆژانەی یاری نیە بەردەوام ئەبین لە پۆستکردنی چیرۆک و بابەتی نایاب و جیاوازی وەرزشی.

هەمووتان خۆشەویستن بەخێرهاتن بۆ پەیجەکەمان❤️

ستافی ستۆدیۆی تۆپی پێ.

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Irbil