05/10/2026
ئاگاداری
بۆ هاندەرانی خۆشەویستی یانەکەمان،
ئەو هاندەرانەی نیازی گەشتکردنیان هەیە بۆ وڵاتی ئیمارات، بە مەبەستی ئامادەبوون لە یاریی یانەکەمان بەرامبەر یانەی عەجمان لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو، یانەی وەرزشی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، ئاسانکاری بۆ هاندەرانی یانەکەمان دەکات تەنها بۆ وەرگرتنی ڤیزا.
لەبەر ئەمە، ئەو هاندەرانەی نیازی گەشتکردنیان هەیە، تکایە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەرواری ٦و٧ـی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە تا کاتژمێر ٨ی ئێوارە سەردانی بەشی کارگێری یانەکەمان بکەن و پێداویستییەکانی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
* کۆپی پاسپۆرت.
* کۆپی کارتی نیشتیمانی، لە هەردوو لاوە.
* یەک وێنەی مامەڵە.
تێبینی: دوای کۆتایی کاتی دیاریکراو، هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت.