14/03/2013
News_Sport HD (هه والى وه رزشى)
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from News_Sport HD (هه والى وه رزشى), Stadium, arena & sports venue, Irbil.
14/03/2013
10/03/2013
بەرشلۆنە بە دوو گۆڵ لە لاکورونیای بردەوە
لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگای ئیسپانیداو لە هەفتەی 27 ی خولەکەدا ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆی رووبەروی یانەی لاکورۆنیا بوویەوە.
لەم یارییەدا یانەی بەرشلۆنە توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە لە سودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
گۆڵەکانی یانەی بەرشلۆنە لە ڕێگای یاریزانان یەلێکسس سانشێز گۆڵی یەکەم لە خولەکی 38 دا تۆماری کرد هەروەها گۆڵی دووەم میسی تۆماری کرد لە خولەکی 88 دا تۆماری کرد.
بەم سەرکەوتنەش یانەی بەرشلۆنە پێگەی خۆی قایمتر کرد لە پێشەنگی لالیگادا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 71 خاڵ و یانەی لاکورونیاش لە پلەی کۆتاییدایە بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ.
10/03/2013
مۆزەخانەیەک بۆ میسی لە شاری بەرشلۆنە
10/03/2013
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە پێنچ یاریزان لای هاندەرانی ایەنی ریاڵ مەدرید زۆر خۆشەویستن ئەوانیش " کاسیاس و ڕامۆس و ئەلۆنسۆ و ڕۆناڵدۆ و ئۆزێل"ە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید و ئەوانەی یانەی ریاڵ مەدریدیان خۆش دەوێت لە بازاڕەکانی جیهاندا درێسی زیاتر ئەو پێنچ یاریزانە دەکڕن ، هەروەها بە پێی ڕاپۆرتێکیش زۆرترین فرۆشیان هەیە.
کاسیاس یاریزانێکی کۆنی یانەی ڕیاڵ مەدریدەو هەروەها کاپتنی یانەکەش ، هەر بۆیە لای هاندەرانی یانەکە خۆشەویستە ،. هەروەها ڕامۆس کاپتنی دووەمی یانەی ریاڵ مەدریدەو یادگاری زۆری هەیە لەگەڵ یانەکەیدا و ڕۆناڵدۆش بە ئەستێرەی یانەکە دەزانن.
10/03/2013
چاڤی هێرناندێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەرگری لە لویس نانی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید دەکات ، پاش ئەوەی بە کارتی سور لە یاری بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید کرایە دەرەوەی یاریگا.
چاڤی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە کە ئەو کارتە سورەی لویس نانی لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید وەری گرت ، دادپەروەرانە نەبووەو چونکە نانی ،مەبەستی لێدانی یاریزانی بەرامبەر نەبووە.
چاڤی دەڵێت : نانی مەبەستی گەیشتنی بە تۆپ بووە نەک لە ئەربیلوا بدات ، بۆیە پێوام وایە کارتە سورەکە بریارێکی دروست نەبووەو کاریگەری دەوروبەری لەسەر بووە.
24/12/2012
روشدی جاف : ڕۆناڵدۆ و میسی دێنە کوردستان
دوا بەدوای نواندنی چەندین چالاکی وەرزشی و ھونەری، گروپی کۆمپانیاکانی عادل موتەحیدە، بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا دوو لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بەرشلۆنە بێنێتە ھەرێمی کوردستان. لە ڕێگەی ئەفسانەی پێشووی بەرازیلی (بیبیتۆ) کە ڕەزامەندیان دەربڕیووە بۆ ھاتنیان بۆ پایتەختی کوردستان و ھیواشم وایە کە ئەو ئەستێرە ناسراوانە بێنە ھەولێر و بە چاوی خۆیان ئەو پێشکەوتنە ببینن، کە لە ھەموو لایەنەکانی سیاسی و ئابووریی و بیناکاریی ھاتوونەتە دی، لە بەرنامەشم دایە کە ھەریەکە و (٣ کیلۆ زێڕیان) پێشکەش بکەم، وەکو ڕێزگرتنێک لە ڕابردوویان.
05/12/2012
ئەمشەوی چامپیۆنسلیگ گەرموگوڕە
دوای ئەوەی دوێنى شەو ھەشت یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦ و چوار یانەش دابەزین بۆ یۆرۆلیگ و چوار یانەش بای بایانکرد ،ئەمشەویش ھەشت یانەی تر سەردەکەون و چواریتریش دادەبەزن بۆ یۆرۆلیگ و چواریتریش بای بای دەکەن.
کۆمەڵەی پێنجەم:
لەکۆمەڵەی پێنجەمدا تا ئێستا کەس نازانێت کێ یەکەمەو کێ دوەمە و کێش بۆ یۆرۆلیگ سەردەکەوێت و کێش ماڵئاوای دەکات.
یاریەکانی کۆمەڵەی پێنجەم:
چێڵسی * نوردسجایلاند
شاختار * یوڤانتۆس
کۆمەڵەی شەشەم:
کۆمەڵەی شەشەم یەکلای بۆتەوە و بایەرمیونخ و ڤالەنسیا سەرکەوتنیان مسۆگەرکردوە و یانەی باتی بوریسوفیش بۆ یۆرۆلیگ دابەزیوە و لیلیش ماڵئاوایکردوە و شەڕەکە لەسەر وەرگرتنی پلەی یەکەم و دوەمە.
یاریەکانی کۆمەڵەی شەشەم:
لیل * ڤالەنسیا
بایرن میونیخ x باتی بوریسوف
کۆمەڵەی حەوتەم:
کۆمەڵەی حەوتەمیش بەرشەلۆنە سەرکەوتنی مسۆگەرکردوە و بەنفیکا و سێڵتیکیش شەڕی پلەی دوەم و یۆرۆلیگ دەکەن و سپارتاک مۆسکۆش بای بای مسۆگەرکردوە.
یاریەکانی کۆمەڵەی حەوتەم:
بەرشەلۆنە * بەنفیکا
سێڵتیک * سیسکا مۆسکۆ
کۆمەڵەی ھەشتەم:
کۆمەڵەی ھەشتەمیش مانچستەر یونایتد سەرکەوتنی مسۆگەرکردوە و گەڵەتەسەرا و کلوجیش بۆ پلەی دووەم دەجەنگن و براگاش ماڵئاوایکردنی مسۆگەرکردوە.
یاریەکانی کۆمەڵەی ھەشتەم:
مانچستەر یونایتد * کلوج
سپۆرتینگ براگا * گەڵەتەسەرای
بەکۆتایھاتنی ئەم یاریانەش ھەشت یانە دەگەنە قۆناغی ١٦ و چواریش بۆ یۆرۆلیگ و چواریش بۆ ماڵەوە .
سەرجەم یاریەکانیش کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک بەکاتی کوردستان لە کەناڵەکانی جەزیرە سپۆرتەوە پەخش دەکرێن.a pala qaladzay
05/12/2012
بەرێز زیکۆ ، عێراق ژاپۆن نیە
pala qaladzay
ئەوکاتەی کەھەڵبژاردەی تۆپی پێًی عێراق نازناوی جامی ووڵاتانی ئاسیای ٢٠٠٧ دەستەبەرکرد نەک بەتەنھا لەناوەوەی ووڵات بەڵکو لەناوەندە دەرەکی و جیھانیەکانیشەوە کەوتە ژێر چاوی ووردبینی و تێرامان، بەڵام ھەرئەوەندە خۆش بوو کەئاھەنگەکانی خۆشی و گەرمی دەنگۆی ھەواڵەکە بەرەو ساردبوونەوە چوو، ئیدی لەو کاتەوە ھەڵبژاردەکەی شێرەکانی رافیدین تائەمرۆکە نەیتوانیوە بەتەواوی بەجێگیری بمێنێتەوە، نەک ھەرئەوە بەڵکو ئەوەی بینیمان ئەوەیە کەلەساڵی ٢٠٠٨ ەوە پۆستی راھێنەرایەتی تیپەکە بۆتە مەیدانی ئاڵوگۆری راھێنەران بەتایبەتی راھێنەرانی بێگانەش، ئەوەتا ھەموومان لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا بینیمان کەھەریەک لە (ڤێرا ، بۆرا ، سیدکا ، زیکۆ) یەک بەدوای یەکدا گرێبەستی ئەو پۆستەیان کرد و خۆیان تاقیکردەوە، ئەوەندەی توانیان و لەتوانایاندابوو بۆ تیپەکەیان کرد، بەڵام تولەرێی ھەموویان بەیەک ئاراستە گەیشت ئەویش دوورکەوتنەوە و وازھێنان بوو، بێئەوەی ھیچ ئەنجامێکی ئیجابی بۆ تیپەکەی عێراق دەستەبەربکەن و شکۆمەندی ٢٠٠٧ بگێرنەوە.
من کاتی خۆی دابەدوای وازھێنانی (سیدکا) بابەتێکم نوسی کەپێموابوو بەتەنھا (سیدکا) بەرپرسی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە نیە، بەڵکو ئەوە خودی یاریزانەکانە کە کەمتەرخەمن و کەمتر پەرۆشیان بۆ تیپەکە ھەیە، ھەربۆیە لێرەوە دەیڵێم کە (زیکۆ) ھیچ شتێکی زیاتری لە (سیدکا) بۆ عێراق نەکرد، چونکە پێموایە کەمەسەلەکە ئەوەنیە کە(زیکۆ) لێھاتوو و زیرەک نیە، نابەپێچەوانەوە ئەو یەکێکە لەراھینەرە زرنگ و دیارەکانی ئەمرۆی تۆپی پێی ناوچەکە، بەڵکو نەگبەتیە گەورەکە کەبەرۆکی ھەمووانی گرتووە و ئەوەی دواتریش دەگرێت ،ئەوەیە کەبەراستی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەیەکی وەکو عێراق زۆر قورسە بەوەی کەتاوەکو ئێستاش تەداخول و دەستێوەردانی لاوەکی دەسەڵات و یەکێتی تۆپی پێ بەئاشکرا دیارە، من بەھەموو قەناعەتەوە دەڵێم: خودی دوورخستنەوەی (یونس مەحمود و نەشئەت ئەکرەم) لەریزی تیپەکە لەلایەن (زیکۆ) وە کاردانەوەی یەکێتی تۆپی پێی لەسەر دروستکردووە کەقبوڵیان نیە.
بەرێز (زیکۆ) کەراھێنەرێکی پیشەگەرە خاوەنی ستایلێکی کارکردنی خۆیەتی کەئازادە لەوەی کەپێکھاتەکەی چۆن دروست دەکات و یاری بەکێ دەکات، لەمەشیاندا توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت، ھەمووشمان باش دەزانین کەپێشتر چی کاریگەریەکی ئیجابی لەسەر بەرەوپێشچوونی ھەڵبژاردەی ژاپۆن ھەبووە، چۆن توانیویەتی تەکانێکی گەورە بەژاپۆنیەکان بدات، حەتمەن کەگرێبەستی لەگەل عێراقیشدا کردوە ئەو مەرج و پلانەی ھەبووە، بەڵام دیارە کەپێشھاتەکان بەپێچەوانەی وویستەکانی بوون بەوەی کە (عێراق ژاپۆن نیە) و لەو مەملەکەتەدا تەداخول لەخودی دانانی یاریزانان و تەنانەت گۆرینی یاریزانانیش دەکری، ئەمەش گرفتە سەرەکەیەکە کەبەرای من بۆتە پاڵنەری ئەو بریارەی زیکۆ.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Irbil