Social - psychological counselor راوێژکاری کۆمەڵایەتی _ دەروونی

Social - psychological counselor راوێژکاری کۆمەڵایەتی _ دەروونی

Share

بەشێوەیەکی زانستی چارەسەر و ڕێنمایتان دەکەین، بەئامانجی کەمکردنەوەی کێشە وگرفتەکانتان

22/12/2021

لەکۆتایی دەگەیە ئەو بڕوایەی، کیسەڵ لە کەروێشک عاقڵترە. هیچ شتێک شایانی ئەم هەموو ڕاکە ڕاکەیە نییە لەژیان.

07/01/2021

چەند هەوڵیش دەین، مەرج نیە بەو شێوەیە بێت کە ئێمە دەمانەوێت.

10/07/2020
01/04/2020

ڕۆژانە بەرکەوتنی زۆرمان لەگەڵ مۆبایلەکانمان هەیە، بۆیە پاککردنەوەشی دەبێت کارێکی ڕۆژانە بێت بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆمان و خێزانەکانمان.

#پابەندین

23/03/2020

با خۆمان و خانەوادەمان لە مەترسی كۆرۆنا بپارێزین، بەم نیشانانە كۆرۆنا بناسنەوە

21/03/2020

بە كرێگیراوی كۆرۆنا

پێویستە ڕێككاری یاسایی توند دژی ئەو كەسانە بگیرێتە بەر كە (بە كرێگیراو و دارودەستەی كۆرۆنا)ن، دەبنە هۆی خێراكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

17/03/2020

بێ ئومێد مه‌به‌

هه‌میشه‌ ڕێگایه‌ک هه‌یه‌ بۆ ڕزگاربوون و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان

13/11/2019

گفتوگۆی نێوان کەسێکی خاوەن کەسايەتی "نەرێنی و کەسێکی ئەرێنی" ، هيواخوزم سوودی هەبێت ..

_ زۆر دڵ تەنگم .
+ تۆ دڵ خۆش بيت يان دڵ تەنگ ژيان هەر بەردەوامە ،
لەبەر ئەوە دڵ خۆش بژی با لە ژيان دوا نەکەويت .
_ چۆن دڵ خۆش بم ؟! ژيانم پڕ بووە لە نەهامەتی !
+ يەکێک لە نەهامەتيەکانی ژيانت ئەوەيە کە بێ هيوايت .
_ نا ! بێ هيوا نيم بەڵام ناتوانم ژيانم خۆش بکەم !
+ باوەڕت بەخۆت بێت !! باوەڕت بە ويستەکەت هەبێت !!
_ ئێ باوەرم بەخۆمە بەڵام ناتوانم ژيانم خۆش بکەم !
+ هەوڵ بدە ئينجا ئەزانی کە ئەتوانی !
_ ئەی ئەگەر نەمتوانی ؟!!
+ گەشبين بە ! هيچ شتێک مەحاڵ نی يە ..
_ ئاخر زۆر دوا کەوتووم لە دڵ خۆشی ژيان !
+ هەموو شتێ لە سفرەوە دەست پێ ئەکات ، دەست پێ بکە و بەردەوامبە ئەگەيت بە ئامانج .
_ پێشتريش وابووم خەڵک ڕێگريم بۆ دروست ئەکات لە قسەی خەڵک ئەترسم !
+ کە دڵ تەنگ و بێ هێز بوويت ئەوان فريات ناکەون دڵی خۆتە کە تەنگ ئەبێت ! گوێ بەکەس مەدە دوای شتە ڕاست و پاکەکان بکەوە !
_ ئاخر زۆر ماندوو ئەبم !
+ چێژ لەوەدايە کە بۆی ماندوو ئەبيت !
_ ئەی ئەگەر دڵ خۆشیم زۆر کەم بوو ؟
+ قەناعەتت هەبێت بەوەی هەتە و بەدەستت هێناوە ، وە تەماحت هەبێت مەردانە زياتر بەدەست بهێنيت .
_ باشە من بڕيار ئەدەم ئەوانە بکەم کە پێت وتم .
+ بڕيار قسەيە و پوچە لە کردار، ئەگەر جێبەجێی نەکەيت !
_ من ئەتوانم دڵ خۆش بم و ئەوەی بمەوێت بەدەستی بهێنم و هەوڵ بۆ زياتر ئەدەم و قەناعەتيشم هەيە بەوەی هەمە ، من ئێستا بە کرداری ئەوە ئەکەم !
+ تۆ کەسێکی ئەرێنی سەرکەوتوويت ، دڵ خۆش بە کە توانای گۆڕينی خۆت و ژيانت هە بوو !
_ من سوپاس گوزاری تۆم کە يارمەتی دەرم بوويت .
+ من هيچم نەکردووە ئەگەر خۆت ويستی ئەوانەت نەبوايە و نەتکردايە !!

وەرگیراوە ✍🏻

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Irbil