وەرزشـوانە دێرینـەکانی هەولێـر

وەرزشـوانە دێرینـەکانی هەولێـر

Share

ئامانجمان خزمەتێک بە وەبیرهێنانەوەی وەرزشی شارەکەمان ، یاد کردنەوەی ئەستێرەکانی هەولێر .

Photos from ‎وەرزشـوانە دێرینـەکانی هەولێـر‎'s post 31/08/2026

چەند پێکهاتەیەکی یانەی هەولێر
Erbil SC

26/08/2026

ئەو یاریزانەی هەولێر کێ یە ..
سێ یاریزان دەبڕێت ؟

26/08/2026

تیکتۆکی وەرزشوادێرینەکان لەکۆمێنت داندرایە لایکی بکە بابەتی نایابی تێدایە

25/08/2026

یانەی هەولێر وەرزی
1998 - 1999 خولی پلەیەکی عێراق

ڕاوەستاوەکان :
پشتیوان شبیب - محمد جاسم - فرهاد حسن - نزار صلیوه‌ - محمد صلاح الدين - صلاح الدين سيامند .

دانیشتوان :
إبراهيم محمد - عبد الصمد حسن - كاوه إبراهيم - أبوبكر انور - عمر علي

25/08/2026

یانەی وەرزشی هەولێر لەکاتی ڕاهێناندا ..

24/08/2026

تیپی باسکەی یانەی پۆلیس ۱۹۹٨

پاڵەوانی خولی یانەکانی هەولێر لەتۆپی باسکە ، بە ڕاهێنەرایەتی " عزیز جوهر " بە سەرپەرشتی نوزاد یونس ڕۆژبەیانی
یاریزانەکان :
ڕاوەستاوەکان لای ڕاست /
( ماجد ــ سلام ــ موئید ــ صباح ــ بيستون ــ فرهاد ــ م.عزيز ) .

دانيشتوەکان /
(دلشاد ــ دەرباز ــ شێرزاد ــ فاضل ــ سردار ــكريم ) .

24/08/2026

گۆڵی لوئەی سەڵاح لەیاری نێوان هەولێر 2 ــ نەفت 0 وەرزی ٢٠١٠_٢٠١١
بەسەرپەرشتی ڕاهێەر ئەیوب ئەدیشۆ .

Photos from ‎وەرزشـوانە دێرینـەکانی هەولێـر‎'s post 23/08/2026

یاریزان " مرسل حسین "

یاریزانی دێرینی هەولێر شەهید مورسەل حوسێن گردعازەبانی ، لاویکی کوردو و کورد پەروەر بوو لە خانەوادەیەکی تیکۆشەر پێگەیشت و لە ڕیگای کوردایەتی شەهید کرا ..

شەهید سەید موڕسەل
یاریزانی بەتوانای یانەكانی هێرش و بروسك و هەڵبژاردەی هەولێر بوو ، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆڕش بوو .
بەداخەوە لە(١٩٧٨/٢/٣)لەگوندی سماقەی سەر بەشارۆچكەی(تەق تەق)شەهید بوو ، لە یاریزانە ناودارەکانی شاری هەولیر بوو .

سه‌ید مورسه‌ل باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ولێر ، زۆر لەشارەزایانی تۆپی پێ ی هەولێر دەڵێن جارێکی تر یاریزانێک وەکو مرسل دروست نابێتەوە ، پەیکەرێکیان لە بەردەم دەرگای یاریگای هەولێر لۆی دروست کرا ، لەبەر خۆشەویستی ئەویاریزانه بەڕەحمت بی ڕاهێنەری ناوداری هەولێر (محمد عوسمان) ناوی کوڕی خۆی ناونا مرسل .

هەزار ڕەحمەت لەشەهید مرسل گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان .

Photos from ‎وەرزشـوانە دێرینـەکانی هەولێـر‎'s post 23/08/2026

مامۆستا " حیدر عمر " گۆلبارێز .

جیلی ئالتونی بڕواناکەم کەس نەیناسی
ئەوەی وەرزشوان بێت مامۆستا حیدر گۆلبارێز دەناسێت
یەکێک بووە لەهەرە گۆلبارێزە باشەکانی هەولێر هەرچەندە گۆلباریزی هەولێر نەبووە بەلام خۆی لەخۆیدا حەقی خۆیی هەبوو لە زەوراو جەوییە گۆلبارێزی بکردبا ..

گۆلبارێزێکی چاونەترس چالاک لەناوو گۆل زۆر بەزەحمەت گۆلی لێ تۆمار دەکرا گۆلبارێزی تیبی لاوانی چوار چرای بووە یاری بۆیانەیی برایەتی کردیە لە چەند یانەیەکی دی گۆلبارێز بووە وەک یانەی هێرشی خزمەتێکی جوانی بەوەرزشی تۆبی بێی شاری قەلاو منارەی هەولێر کردیە کەسێکی قسە خۆش ڕەوشت بەرز
خۆشەویست بوو لەناو هاوڕێکانی کازم شبیبی هەولێر بوو ، هەموو سیفاتێکی گۆلبارێزی تێدا بەدی دەکرا .

لەناوو گۆل زۆر چوستوو چالاک بوو لێدانی سزای زۆر دەردەهێنا هێرشبەرەکان هەموو کات حسابیان لەگەل دەکرد زۆر جار یاریزانی هێرشبەر بەتەنیا ڕوو بەڕووی دەبۆووە زۆر بەئاسانی تۆبەکەیی کۆنترۆل دەکرد تۆبی بهاتبایە ناو هێلی سزا لە کاتی ئۆڤەرەکان زۆر بەجوانی کۆنترۆلی تۆبی دەکرد زۆر زیرەک بوو لەکاتی تۆب وەرگرتن دەیزانی زۆر بەجوانی تۆبەکەیی بگەینیتە هاوڕێکانی چ لەرێگای دەست چ لەرێگای هەردوو قاچی
بەهۆی خۆشەویستی تۆبی لاوانی چوار چرای سالانێکی زۆر خزمەتی ئەوو تیبەیی کرد زۆر لە راهێنەرەکان حەزوو ئاواتین بوو بیگوازنەوە بەلام ئەوو هەر لە تیبی خۆیی بەردەوام بوو لە جیلی ئالتونی زۆر لە هێرشبەرەکان ڕوو بەڕووی بووینەوە زۆر باش دەیناسن بەلام جیلی ئێستا خۆزگە یاریەکی ئەوو گۆلبارێزەیان بدیتبا چ گۆلبارێزیکی بەتوانایی شاری هەولێر بوو هیوای سەرکەوتن لۆ گۆلبارێزی دێرینی شاری هەولێر دەخوازم کاک( حیدرعمر )هەرساغ و تەندروستی باش بیت انشاللە
نوسینی / زراری کوڕی مام قادری

Photos from ‎وەرزشـوانە دێرینـەکانی هەولێـر‎'s post 23/08/2026

مامۆستا و ڕاهێنەر خسرۆ بکر ..

یەکێک لەوەرزشوانە دیرینەکانی هەولێر وکوردستان وعیراق ، لەسالی شەستاکان خزمەتی بەوەرزشی شاری هەولێر کردیە بەشداری زۆربەی چالاکیەکانی کردیە هەم وەک یاریزان هەم وەک راهێنەر توانویەتی دەسکەوتی یەکجار زۆر بۆ شاری هەولێر کۆبکاتەوە راهێنەرێکی زۆر سەرکەوتوبوۆە لەگەل یانەی هەولێر زیاتر لەسەدان یاریزانی پێگەیاندوە چ لەسەرئاستی قوتابخانەکان چ لەسەر ئاستی یانەکان ..

مامۆستا (خسرۆ) ناوێکی گەورەی وەرزشوانە دێرینەکانی شاری هەولێرە هەتا توانویەتی خزمەتی شاری قەلاو منارەی کردیە هەموشی بێ بەرانبەر مامۆستا (خسرۆبکر) جنرالێکی وەرزشی کوردستان بوە لەبواری وەرزش کەسایەتیەکی ناوداری شاری هەولێرە لە جیلی شەستەکان بگرە تادەگاتە جیلی نۆهەتەکان ، باوەر ناکەم هیچ وەرزشوانێک ئەوکەسایەتیە نەناسێت یەک لەبارەی خۆم ناوی لێدەنێم (گیڤارای) وەرزشوانی دێرینی کوردستان مامۆستای بەرێز کەسایەتیەکی بەرێزی شاری هەولێرەو زۆر هەموو وەرزشوانەکانیش رێزوخۆشەویستیەکی بێ بایانیان هەبوە بۆ ئەوبەرێزە هەمیشە کەسایەتیەکی بەرێزبوە حەزیشی بەخزمەتکردن بوە کەسایەتیەکی هێمن و لەسەر خۆبوە جا لێرەوە کۆتایی بەباەتەکەم دێنم کۆمیتەکانیش لەسەر ئەو کەسایەتیە بەرێزە بۆ ئێوەی بەرێزوو خۆشەویسیت بەجێ دێلم لەکۆتایش هیوادارم مامۆستا (خسرۆ بکر) تەمەن درێژو لەش ساغ بیت هەمیشە .. نوسینی /زرار مام قادری

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Irbil